ڕاپۆرتی کوردستانی

01:12 - 11/12/2019

په‌یسه‌ر ده‌قى ره‌شنووسى پرۆژه‌ یاساى چاكسازى بڵاوده‌كاته‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

په‌یسه‌ر ده‌قى ره‌شنووسى پرۆژه‌ى یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانى دیكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌پێى پرۆژه‌كه‌ خانه‌نشینى پله‌ باڵاكان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، بۆ خانه‌نشینبوون پێویسته‌ ١٥ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت و ته‌مه‌نیان له‌ ٤٥ ساڵ كه‌متر نه‌بێت. هه‌روه‌ها رێژه‌ى سه‌دا ٢٥ى كۆى مووچه‌كانیان وه‌ك مووچه‌ى خانه‌نشینى دیاریكراوه‌.

به‌پێى مادده‌ى چوارى ره‌شنووسه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌(ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانیى) جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه‌، خانه‌نشینى سه‌ربازى و شارستانى و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

مادده‌ى پێنجى پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، خانه‌نشینى پله‌ى وه‌زیر، بریكارى وه‌زاره‌ت، راوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و هه‌رپله‌یه‌كى تایبه‌تى دیكه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ كه‌ پێش ٥ی٣ی١٩٩١پێشمه‌رگه‌بوون. دواتر وردبینى و پاكتاوى ناوه‌كان ده‌كرێت و ئیمتیازێكى دارایى شایسته‌یان بۆ دابینده‌كرێت، له‌به‌ر رۆشنایى یاساكانى رێزلێنان به‌ پێشمه‌رگه‌. به‌پێى مادده‌یى شه‌ش هه‌موو ئه‌كه‌سانه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا یان به‌پله‌ى به‌رزتر له‌ پله‌ى خۆیان خانه‌نشینكراون.
هه‌ر به‌پێى یاساكه‌، ژمێریارى گشت یه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا یه‌كده‌خرێن.

ده‌قى ره‌شنووسەكه‌