06:21 - 18/12/2019
شه‌وێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ دۆخى عێراق
٢٤كاتژمێرى داهاتوو بۆ پرۆسه‌ى سیاسى عێراق یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. گفتوگۆى لایه‌نه‌كان ئه‌مشه‌و له‌هه‌ر شه‌وێك گه‌رمتر ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، لایه‌نه‌كان و خۆپیشانده‌ران هه‌ریه‌كه‌یان لیستێك كاندیدیان هه‌یه، كاندیده‌كانى یه‌كدى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و سه‌رى دۆخه‌كه به‌ده‌ورى چه‌ند سیناریۆیه‌كدا ده‌سوڕێته‌وه. پێده‌چێت مه‌حاڵ بێت له‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا لایه‌نه‌كان له‌نێوخۆیان و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانیش بسازێن.
ئێران پشتیوانى قوسەی سوهه‌یل ده‌كات
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر بڕیاره ئه‌مشه‌و لایه‌نه شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن، سه‌رۆك كۆمار و شاندێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش شه‌نوكه‌وى دوایین چاره ده‌كه‌ن، به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌لاداخستنى ئه‌و كێشه ئاڵۆزه چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مى له‌به‌رده‌سته.
تۆفیق مه‌حمود یاسری، عەلی عەبدول ئەمیر عەلاوی کاندیدی نوێن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق. قوسەی سوهەیل له‌لایه‌ن فراکسیۆنی هاوپەیمانێتی بینا كاندیدكراوه، سائیرون رەتیدەکاتەوەو ئێران پشتیوانى سوهه‌یل ده‌كات. خۆپیشانده‌رانیش وێنه‌و ناوى چەند كەسێکیان له گۆڕه‌پانه‌كان هه‌ڵواسیوه‌و ده‌ڵێن، به‌و ناوانه نابێت ناوى دیكه په‌سه‌ند ناكه‌ن. عه‌بدولوه‌هاب ساعدیی، ره‌حیم عگێلیی، سینان ئه‌لشه‌بیبی، كاندیدى خۆپیشانده‌رانن.
ئه‌مریكا ده‌ستبه‌ردارى بیرۆكه‌ى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى نەبووە
یه‌كى ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌سه‌ندكرد. نوسراوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ٤ى مانگ گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، به‌پێى بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى ٨١ی ده‌ستوور، ده‌بێت له‌ماوه‌ى ١٥ رۆژدا سه‌رۆك كۆمار كاندید پێشكه‌ش بكات، بۆیه سبه‌ى ١٩ی مانگ دوا واده‌یه. به‌پێى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مان مادده به‌هه‌ر هۆیه‌ك پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران چۆڵ بێت، سه‌رۆك كۆمار جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه.
پێنج سیناریۆ
یه‌كه‌م؛ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران بگرێته ده‌ست. ئەمە سیناریۆیەکی لاوازەو ئه‌گه‌رى روودانى كه‌مه، په‌یسه‌ر رۆژى ١٢ی ئه‌م مانگه، له سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه به‌رهه‌م ساڵح نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك وەزیران وه‌ربگرێت. ئه‌و ده‌زانێت به‌رپرسیارێتى له‌وجۆره له‌م دۆخه‌دا قورسه‌و تیرى ناڕازى خۆپیشانده‌ران رووده‌كاته كۆشكى سه‌لام.
لایه‌نه شیعه‌كان ئاماده‌نین كاندیدى خۆپیشانده‌ران په‌سه‌ند بكه‌ن
هه‌روه‌ها شیعه‌كانیش رازى نین ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زیران لاى سه‌رۆك كۆمار بێت. له‌لایه‌كى دیكه‌وه دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر رایگه‌یاند، بەتاڵبوونى پۆست کاتێک ڕوودەدا سەرۆک وەزیران ئامادەنەبێت، هیچ بەتاڵبونێک ڕوونادات، حکومەت بەردەوام دەبێ تا پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
تادێت فشاره‌كانیش له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح زیاتر ده‌بن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدێك. ١٧٠پەرلەمانتار كه پەرلەمانتاری کوردیشان تێدایە، دوایانکردووە ئەگەر كێشه‌كه‌ى پێ یەکلاییناکرێتەوە، دەست لەکار بکێشێتەوە.
دووەم؛ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی تا چارەسەری کێشەکان. ئەم سیناریۆیە لەلایەن شیعەکان و ئەمریکاوە رەزامەندی لەسەردراوە.
په‌یسه‌ر دوێنێ زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مریكا تائێستا ده‌ستبه‌ردارى بیرۆكه‌ى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نه‌بووه، پێشنیارى بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه، له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان بۆ دیاریكردنى كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تێكى راگوزه‌ر بكه‌ن.
خۆپیشاندەران ناوی دوو کاندیدیان لە دژەتیرۆر و سوپا به‌فه‌رمى پێشكه‌شكردووه
بیرۆكه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌وجۆره‌یه كه عه‌بدولمه‌هدى یه‌ك ساڵى دیكه بمنێته‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تێكى راگوزه‌ر بكات كه ته‌مه‌نى ته‌نها ساڵێك بێت و له‌و ماوه‌دا ئاماده‌كارى بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردن و دروستكردنى حكومه‌تێكى نوێ، تا له‌و ساڵه‌دا چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ دۆخى عێراق ده‌دۆزنه‌وه.
شیعه‌كانیش بژارده‌ى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدییان لاپه‌سه‌نده تا له‌سه‌ر كه‌سێك رێكده‌كه‌ون، ئێرانییه‌كانیش پێناچێت ئه‌وه‌یان پێ خراپ بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن بۆ دیاریكردنى كه‌سێك و ئه‌مه بۆ كاتێكى زیاتر دوابكه‌وێت، دوورنییه بژارده‌كه‌ى ئه‌مریكا په‌سه‌ند بكرێن.
سێیەم؛ لایەنەکان و خۆپیشاندەران بگەنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێک. ئەمە تا رادەیەک قورسە، چونكه تائێستا هیچ تێگه‌یشتنێك له‌نێوان شه‌قام و حزبه‌كان نییه. لایه‌نه شیعه‌كان ئاماده‌نین كاندیدى خۆپیشانده‌ران په‌سه‌ند بكه‌ن، له‌كاتێكدا زۆرینه‌یان پێیان وایه خۆپیشانده‌ران ده‌ستى نه‌یاره‌كانیانى له پشته له وڵاتان و له‌ناوخۆى عێراقیش. خۆپیشانده‌رانیش له سه‌ره‌تاوه هه‌ر كاندیدێكى نزیك له ئێرانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێت نه‌خێر بۆ كاندیدى حزب.
قوسەی سوهەیل، كاندیدى زۆرینه‌ى شیعه‌كان به كه‌سێكى نزیك له ئێران ناسراوه. پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌در بووه‌و دواتر چووه‌ته نێو ره‌وته‌كه‌ى مالیكى و ئێستا له ده‌وڵه‌تى قانونه. خولى پێشوو جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوو.
خۆپیشاندەران ناوی دوو کاندیدیان لە دژەتیرۆر و سوپا به‌فه‌رمى پێشكه‌شكردووه، بەڵام لایەنەکان ره‌تیان کردوونه‌ته‌وه، دەڵێن سەرۆک وەزیرانى عێراق نابێت کەسی سەربازیی بێت.
چوارەم؛ لایەنەکان بە بنبەست بگەن و کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکەن. ئه‌م سیناریۆیەش چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ندێك كاتى ده‌وێت و ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌بێت حكومه‌تێك كاره‌كان به‌ڕێ بكات. له ئه‌گه‌رێكى وه‌ها پێده‌چێت كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بمێنێته‌وه‌و له په‌رله‌مانه‌وه به یاسا ئاماده‌كارى بكرێت و حكومه‌ته‌كه‌ش یاساكان جێبه‌جێ بكات به تایبه‌ت یاساكانى هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن.
تادێت فشاره‌كان له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح زیاتر ده‌بن
رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بۆ په‌یسه‌ر گوتى پێى وایه له‌و چه‌ند كاتژمێره‌ى ماوه لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن و به‌دوورى زانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له پۆسته‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت.
پێنجه‌م؛ لایه‌نه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى شه‌قام كه‌سێك كاندید بكه‌ن و بیكه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه رووبدات ناڕه‌زاییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌سێنن و ره‌نگه شه‌قام رووى ناڕه‌زایى به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بگۆڕێت و دۆخى عێراق زیاتر بشڵه‌ژێت.
چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو روونده‌بێته‌وه، دۆخه‌كه به‌كام له‌و رێگایانه‌دا هه‌ڵده‌زنێت، هیچ كام له‌و رێگایانه گوڵرێژنین و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى له‌دۆخێكى وه‌هادا قورس و تاقه‌تپڕوكێنه.