05:57 - 20/12/2018
زیادبوونى كورسییه‌كانى پارتى و داكشانى ئۆپۆزسیۆن حزبه بچوكه‌كانى بێنازكرد
هه‌ڵكشانى كورسییه‌كانى پارتى و كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له په‌ڕله‌مانى كوردستان حزبه بچوكه‌كانیشى بێنازكرد، ئیتر وه‌ك جاران باس له گرنگى به‌شدارییان ناكرێت، له ئه‌گه‌رى به‌شدارى كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش له حكومه‌ت، ژماره‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه‌مده‌بێته‌وه كه ئۆپۆزسیۆن بایكۆتى ده‌كرد، بۆ شوێنگرتنه‌وه‌یان حزبه بچوكه‌كانى بۆ بانگهێشتده‌كراو ناکۆکیی هەردوو جەمسەرەکە حزبە بچوکەکانی کردبوو با ژمارەی گەورەتر لە پێگەی خۆیان.
كاتێك هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دابه‌شبوو، ئه‌وكات حزبه بچوكه‌كان گرنگى له راده‌به‌ده‌ریان پێده‌درا
سەردەمی زێڕینی حزبه بچوكه‌كان له دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌رى هه‌ڵدا، كاتێك هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دابه‌شبوو، ئه‌وكات حزبه بچوكه‌كان گرنگى له راده‌به‌ده‌ریان پێده‌دراو به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان بوون، له چاره‌نوسسازترین بابه‌ته‌كان ئۆپۆزسیۆن بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كرد و حزبه بچوكه‌كانیش به‌شدارده‌بوون به‌و جۆره‌ش ژماره‌ى حزبه‌كانى به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وانه زۆربوون، هه‌رچه‌ند خاوه‌نى كورسى په‌رله‌مانى نه‌بوون یاخود یه‌ك كورسییان هه‌بوو، به‌و به‌شداریكردنه به‌رگى كۆده‌نگى به به‌رى بڕیاره‌كان ده‌كراو هه‌وڵده‌درا بۆشایى بایكۆت و ره‌تكردنه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى پێ بسڕدرێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنى سه‌ره‌تاى پایزى ئه‌مساڵ كه بۆ خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ حزبه بچوكه‌كان نه‌هات بوو، خستنیه پایزێكى چوارساڵه‌وه، دوو له‌و حزبانه تاقه كورسییه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا، شیوعى و سۆسیالستیش كه كورسییه‌كه‌ى خۆیان به‌ده‌ستهێنایه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ى دیوه‌خانى گه‌رمى گفتوگۆكانن بۆ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات، پارتى كه پێشتر گرنگى زۆرى به‌و حزبانه ده‌دا ئێستا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى به‌شدارى گۆڕان له حكومه‌ت و خواستى كۆمه‌ڵ بۆ به‌شداریى، ئیدى حزبه بچوكه‌كان میوانه هه‌میشییه‌كه‌ى جارانى نین.
هه‌ڵبژاردنى سه‌ره‌تاى پایزى ئه‌مساڵ كه بۆ خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ حزبه بچوكه‌كان نه‌هات بوو، خستنیه پایزێكى چوارساڵه‌وه
له خولى رابردوو چوار لایه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نى كورسییه‌ك بوون له په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وان رۆڵێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بوو له ململانێى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، به جۆرێك تا كوره‌ى ناكۆكییه‌كانى هه‌ردووبه‌ره‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن سورترده‌بووه‌وه، حزبه بچوكه‌كان زیاتر ده‌بوونه جێگاى سه‌رنجى هه‌ردوو به‌ره، رۆڵى ئه‌وان به جۆرێك گرنگ بوو له كێشه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له دانیشتنى یه‌كه‌م به به‌شدارى شیوعى رێژه‌ى یاسایى ته‌واوبوو، له دانیشتنى دووه‌میش ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌و فراكسیۆنه بچوكانه رۆڵى گه‌وره‌ى بینى بۆ ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى.
له سه‌روبه‌ندى ریفراندۆم و له ئه‌نجومه‌نى باڵاى كوردستان-عێراق-یش كه ئه‌وكات بۆ به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاردان له چاره‌نوسى ریفراندۆم دروستكرا، حزبه بچوكه‌كان ده‌موچاوى دیارى ئه‌و قۆناغه‌بوون و پێگه‌ى دیاریان له بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان هه‌بوو كه له‌و حزبه‌كانه‌وه ده‌دران له فه‌راغى په‌رله‌مان و رۆڵى بچوكى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى.
كامیل مه‌حمود گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، كه حزبه‌كه‌ى ئه‌و كورسییه‌ى له په‌رله‌مان هه‌یبوو له‌ده‌ستیداوه‌و ئێستا خاوه‌نى كورسى نییه، پێى وایه ئیتر ده‌سه‌ڵات وه‌ك پێشوو ئیشى به حزبه بچوكه‌كان نه‌ماوه، چونكه ده‌سه‌ڵات ته‌نها كاتێك ئیشى به‌و لایه‌نانه و پرس و راوێژیان پێده‌كات كه ده‌یه‌وێت شه‌رعییه‌ت بۆ بڕیارێك دروست بكات.
"پارتى خۆى به براوه ده‌زانێت ئه‌و پێویستیه‌ى نه‌ماوه به لایه‌نه‌كان"
گوته‌بێژى بزوتنه‌وه بۆ په‌یسه‌ر گوتى،"به‌داخه‌وه كه له‌هه‌موو قۆناغه‌كان، یه‌كێتى و پارتى كه‌ى پێویستیان به حزبه‌كانى دیكه هه‌بوو، ئه‌وكاته پرس و راوێژیان پێده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بنه‌وه، ئێستاش پارتى خۆى به براوه ده‌زانێت ئه‌و پێویستیه‌ى نه‌ماوه به لایه‌نه‌كان به‌ڵكو هه‌ندێك حزبى گه‌وره‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵ هه‌ست ده‌كات وه‌ك پێویست گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ناكرێت، ته‌نها سێ حزب سه‌رقاڵى گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ن بۆ حكومه‌تى ئاینده".
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌وه‌ى كه پێى وایه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ناكۆكى سیاسى هه‌ردوو به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات وه‌ك پێشوو نه‌ماوه و ئۆپۆزسیۆنیش به ژماره‌ى كورسى كه‌میكردووه بۆیه ده‌سه‌ڵات ئیشى به حزبه بچوكه‌كان نه‌ماوه، كامیل مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد،"به دڵنیاییه‌وه ئه‌و قسه ته‌واوه، چونكه كاتێك هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌چنه ده‌سه‌ڵاته‌وه، پارتى پێویستى به لایه‌نه‌كانى دیكه نامێنێت و له هه‌لومه‌رجێك ئه‌وان بانگ ده‌كه‌ن و پرسیان پێ ده‌كه‌ن، كه ره‌وشێكى سیاسى هه‌بێت پێویستى به‌وه هه‌بێت كه شه‌رعییه‌تى پێبدرێت له‌لایه‌ن چه‌ند حزبێكه‌وه".
بۆچوون و قسه‌ى جیاواز له‌سه‌ر لایه‌نه بچوكه‌كان هه‌ن، هه‌ندێك پێیان وایه كه سیاسه‌تى ئه‌وان وه‌ك"دوكانى سیاسى"یه به جۆرێك كه‌ى ده‌سه‌ڵات ئیشى پێیان هه‌بێت له كاته هه‌ستیاره‌كاندا به‌لاى ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یشكێننه‌و له ئه‌جێنداى ده‌سه‌ڵاتدان، ئێستا كه به‌شێكى گه‌وره‌ى ئۆپۆزسیۆن خواستى به‌شدارى هه‌یه له حكومه‌ت و ژماره‌ى كورسیه‌كانیشى كه‌میكردووه، ئه‌وا وه‌ك جاران حزبه بچوكه‌كان بازاڕیان نه‌ماوه.
بۆچوونى دووه‌م پێى وایه، حزبه بچوكه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات نین و خاوه‌نى ئیراده‌و پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆن
بۆچوونى دووه‌م پێى وایه، حزبه بچوكه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات نین و خاوه‌نى ئیراده‌و پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام بارودۆخى ئه‌وان له هه‌ندێك قۆناغدا ناچاریكردوون له ته‌نیشتنى ده‌سه‌ڵات بن، تواناى یاخى بوون و به‌رگرییان نییه به‌رامبه‌ر قۆرخكارى گه‌وره‌ى ده‌سه‌ڵات و له‌پێناو مانه‌وه ناتوانن داواكارى ده‌سه‌ڵات ره‌تبكه‌نه‌وه.
پارتى له دوایین هه‌ڵبژاردن بۆ خولى پێنجه‌مى په‌ڕله‌مانى كوردستان، حه‌وت كورسى دیكه‌ى خسته‌سه‌ر ژماره‌ى كورسییه‌كانى و هۆڵى فراكسیۆنه‌كه‌ى قه‌ره‌باڵغتركرد سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه و تێبینى لایه‌نه ناڕازییه‌كان، پارتى و یه‌كێتى پێكه‌وه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان واژۆكردوو تێ‌یان په‌ڕاند، دواى ٧٠ رۆژ ئه‌و حزبه به سارودسڕى زۆره‌وه‌و غرورى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستى به دانوستانه‌كان كرد، ئیدیى پارتى بۆ گه‌یشتن به رێژه‌ى نیوه كۆ یه‌كى په‌رله‌مان زۆر ماندوو نابێت و ناچار نییه نازى لایه‌نه بچوكه‌كانیش هه‌ڵبگرێت.
ئه‌بوكاروان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى ده‌ڵێت، ئه‌و بۆچوونه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه كاڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، حزبه بچوكه‌كان به‌ته‌واوى په‌راوێزبخرێن، به‌ڵام ده‌شڵێت، پارتى ژماره‌ى كورسییه‌كانى زۆر زیادیكردووه و وه‌ك پێشوو ئیشى به لایه‌نه‌كان نه‌ماوه، به كه‌مترین كورسى په‌رله‌مانیى ده‌توانێت رێژه‌ى یاسایى ته‌واو بكات.
ئه‌بوكاروان بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وان له خوله‌كانى پێشووش له زۆر بابه‌ت په‌راوێزخراوبوون، وه‌ك شیوعى بڕیارى به‌شدارینه‌كردنیان داوه بۆیه سه‌ردانیان ناكرێت، "پێشتریش وانه‌بووه چونكه ئه‌وان له خولى رابردوو، له كۆمسیۆن و لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو لیژنه‌كانى دانوستان بێبه‌شكراون".
"ئەگه‌ر پارتى كورسى بكاته پێوه‌ر ئه‌وا به هه‌ڵه‌دا چووه"
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"ئێستا پارتى وه‌ك و جاران نییه ده‌نگى یه‌كه‌مى هه‌یه و جیاوازییه‌كان یه‌كجار زۆره، ره‌نگه به كه‌مترین كورسى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى بۆ یه‌كلاى بكاته‌وه وه‌ك و خوله‌كه‌ى پێشوو نییه، خولى پێشوو ئه‌وانه‌شى كورسییه‌كیان هه‌بوو كاریگه‌رتر بوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتى وابیربكاته‌وه كه كورسى بكاته پێوه‌ر ئه‌وا به هه‌ڵه‌دا چووه چونكه ئه‌بێت واقیعى كوردستانیش بخوێنێته‌وه، پارتى ده‌یه‌وێت حزبه‌كانى دیكه به‌شدار بن خۆى باش ده‌زانێت به به‌شدارینه‌كردنى لایه‌نه‌كان دۆخه‌كه به ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات كه به‌دڵى پارتى نابێت".