12:29 - 26/12/2019
نەوت فریادڕەسی كوردانی سوریا
بەشێكی زۆر لە كێڵگە نەوتیەكانی سوریا، دەكەونە ژێر
دەست و ناوچەكانی هەژموونی كوردەوە، ئەوەش شانسێكی باشە بۆ ئەوەی وەك كارتی فشار لە سەر وڵاتانی ناوچەكە و جیهان
بەكاری بهێنن، تا بتوانن پێگەيان بە بەهێزی بهێڵنەوە.
زۆربەی كێڵگە نەوتیەكانی سوریا، دەكەونە ناوچەكانی پارێزگای
دێرەزور و حەسەكە، كە لەژێر دەستی هێزە كوردیەكاندان و دەیان كۆمپانیای ئەمه‌ریكی و جیهانی سەرقاڵی نۆژەنكردنەوە و دەرهێنانی
نەوتن، ئه‌مه‌ریكاش بەوردی لە ڕێی زیاتر لە 600 سەربازەوە ده‌یانپارێزێت.
لە ڕابردوودا نەوتی سوریا تەنها بۆ هێزەكانی بەشار
ئەسەد بوو، له ئاشتی و شه‌ڕیشدا هیچ كەسێكی ئه‌م وڵاته سوودی لێنەدەبینی، به
تایبه‌ت كورد.
لە سەردەمی داعش دا رۆژانه 30 بۆ 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌م
كێڵگانه ده‌رده‌هێنران و 2 بۆ 3 ملیۆن دۆلار داهاتیان بووه. داعش به تەنها
ناوچەكەی وێران نەكردووە و نەوته‌كه‌ی نەبردووە، بەڵكو ژێرخانی سوریای بە تەواوەتی
وێران كردووە و ئێستا بەرهەمهێنان و كشتوكاڵ و باخداری و سامانی ئاژەڵ و ماسی بەڕێژەی
70 ٪ دابه‌زیوه، شاره‌زایانی دۆخی سوریا ده‌ڵێن رێژه‌ی بێكاریی گه‌یشتووه‌ته
نزیكه‌ی 50٪، بودجه‌ی 2017 نزیكه‌ی 1.16 ملیار دۆلار بووه و به‌راورد به 2010
زیاتر له 15 ملیار دۆلار كه‌میكردووه.
كورد و كێڵگە نەوتیەكانی سوریا
ئێستا بەشێكی زۆری كێڵگە نەوتیەكانی سوریا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)
دان و داهاته‌كه‌شیان بۆ خۆیانه كه تاوه‌كو پێش هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر
ڕۆژئاوای كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 30٪ی خاكی سوریایان به‌ده‌سته‌وه
بوو.
هێزەكانی سوریای دیموكرات كه له ساڵی 2015دا دامه‌زرا،
له 2017دا كێڵگه نه‌وتیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوریای له‌ده‌ست داعش ده‌رهێنا، له‌و
كاته‌وه نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیان و خه‌رجییه‌كانی
شه‌ڕ و خزمه‌تگوزاری و به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رۆژائای كوردستانی پێ
دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌پێی پێوەره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌یری نەوتی
سوریا بكه‌ین، ده‌بینین سوریا نه‌وتێكی كه‌می هەیە، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئابووریی ئه‌م وڵاته بره‌كه‌ی زۆره.
پێش ده‌ستپێكردنی گرژی و ئاڵۆزیەكانی سوریا، كێڵگه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته رۆژانه نزیكه‌ی 375 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاویان تێدا به‌رهه‌مده‌هات،
بەڵام ئێستا بۆ نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌پێی هەندێك سەرچاوە لە ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی
سوریا رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌كارده‌هێنرێت كه پێشتر 95٪ی له ئێرانه‌وه
هاورده ده‌كرا، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران وایكردووه تاران
نه‌توانێ وه‌ك جاران سوریای دۆست و هاوپه‌یمانی خۆی تێر نه‌وت بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وتی سوریا وه‌ك جارانی لێبكرێته‌وه
و ئاستی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی زیادبكرێت پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه كه ڕه‌نگه
ساڵانێك بخایه‌نێت. شه‌ڕی ناوخۆ ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سوریای وێران
كردووه، به‌رده‌وامی شه‌ڕ و دابه‌شبوونی سوریا له‌ڕووی پراكتیكه‌وه ده‌رفه‌تی پێویستی
نه‌ڕه‌خساندووه ئه‌م كه‌رته ئابووریه گرنگه سه‌رپێ بخرێته‌وه.
هەندێك لە لێكۆڵینەوەكان دەڵێن ئەگەر ئاشتی له سویرا
به‌رقه‌راربێته‌وه و ده‌ستوورێكی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته دابنرێت و په‌سه‌ندبكرێت و
هه‌موو نه‌وتی ئه‌و وڵاته بچێته‌وه ژێر ده‌ستی حكومەت نۆژه‌نكردنه‌وه و
بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی نه‌وتی ئه‌م وڵاته كارێكی قورسه و كاتێكی زۆری ده‌وێت.
كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ده‌ركرد، به‌رپرسانی هه‌سه‌ده داوایان له ئه‌مه‌ریكیه‌كان
كرد پاشگه‌زببنه‌وه، پاشان به ناچاری ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان و سوریا
كرد. مایكڵ ئۆهانلن، لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگه‌ی بروكینگزی ئه‌مه‌ریكی پێیوایه
"به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له بواره ئابوورییه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ر ئه‌سه‌ده‌وه ماوه".
نەوت وەك كارتی فشار
له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌مه‌ریكا
سوریا بەتەواوەتی چۆڵدەكات و هەموو هێزەكانی ده‌كێشێته‌وه، پێده‌چێت چەند
بنكەیەكی بچوكی بمێنێت ئەویش بۆ ئەوەیە لە سوریاوە چاودێری ئێران بكات، لە بەرامبەریشدا
توركیا و رووسیا و ته‌نانه‌ت ودی حكومه‌تی سوریا چاویان لەو نه‌وته‌یه كه له‌ژێر
ده‌ستی هه‌سه‌ده یه، پێدەچێت كورد نەتوانێت رووبەرووی هەموویان ببێته‌وە.
چاودێران دەڵێن ئێستا كاتی
ئەوەهاتووە كە كورد وەك چەكێكی گەورە بڕوانێتە نەوت و بۆ فشاركردن بەرامبەر رووسیا
و ئه‌مه‌ریكا بەكاریبهێنێت تا بتوانێت لە هاوكێشەی سەربازی و سیاسی سوریادا
بمێنێتەوە.