ڕاپۆرتی کوردستانی

11:48 - 27/12/2019

ئەمریكا نێوماڵی كورد لە سوریا رێكدەخاتەوە‌

كوردستان ئەحمەد

هەرلەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی  سوریاوە كورد لەو وڵاتەدا توانی پێگەیەكی بەهێز بۆ خۆی دروست بكات و ڕۆڵێكی گەورە ببینێت و چاوی جیهان بۆ خۆی و هێزەكەی ڕابكێشێت، ئەوەش وایكرد زیاتر چاوەكان لەسەر كورد بن، لەگەڵ ئەوەی كە هێزێكی گەورەی هەبوو بۆ رووبەرووبونەوەی هێزە توندرەو شەركەرەكانی سوریا، بەڵام یەكێك لە هەرە كێشە گەورەكانی  كورد بەدرێژایی مێژوو نەبونی یەكڕیزی و یەكتر قبوڵ نەكردنیان بووەة ئەمە بۆ هەرموو پارچەكانی دیكەی كوردستانیش ڕاستە و دروستە، كورد لە سوریا توشی هەمان كێشە بویەوە لە ماوەی ڕابردوودا، هەرچەندە چەند هەوڵێك هەبوون بۆ ئەوەی یەكڕیزی كورد لە سوریا دروست بكرێت بەڵام  سەریان نەگرت.

ئێستا بە چاودێری ئەمریكا و چەند كەسایەتیەكی دیبلۆماتكار و هەواڵگری  ئەو وڵاتە كار بۆ ئەوە دەكرێت كوردەكانی سوریا یەكدەنگ  و یەك ئاراستە بكەن بۆ ئەوەی لە وسوریا ڕۆڵێكی باشیان هەبێت لە بونیادنانەوە و هەروەها ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە.

ئێستا تیمێكی گەورەی ئەمریكا لە هەوڵی جدیدایە بۆ  بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و به‌یه‌كه‌وه‌ ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش درووست بكه‌ن و بۆچونی سیاسییان یه‌ك بخه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی سووریا بەیەك دەنگی نیشانی هەموو جیهانی بدەن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا  و ژمارەیك دیبلۆماتكاری  ئەمریكی لە ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌ سه‌رقاڵی رێكخستنی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی كوردن، ئەوەش بۆ ئەوەیە ئەو لایەنانە بتوانن بگەنە رێككەوتن.

ئەم هەوڵانەی ئەمریكا لەكاتێكدایە  لە مانگی ڕابردوودا  بەرپرسانی دەسەڵاتداری كورد لە سوریا بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە و ڕایانگەیاند: ئەوان  ئاماده‌یی  تەواویان تێدایە بۆ ئەوەی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایەنەكانی دیكەی  كورد لە سوریا بەتایبەتی  ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریابكەن،   سه‌رجه‌م ئه‌و داوا یاساییانه‌ی له‌ دژی به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ تۆمار كراوون هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و ده‌ستگیركراوه‌كانیان ئازاد بكات و رێگه‌ بدات كاری حزبی له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بكه‌ن.

ناكۆكیەكانی كورد لە سوریا چییە؟
ناكۆكی نێوان هێزەكوردیەكانی سوریا ، لەسەر چەند پرسێكی گرنگە كە تا ئێستاش چارەسەر نەكراوئەم ناكۆكیانە لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و پەیەدە و ئەنەكەسەدایە و ئاڵۆزیەكان تاڕادەیەكن كە یەكتر بە پرسی زۆر قورس تۆمەتبار دەكەن.

یەكەم: كێشه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌.
هەر لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی سوریاوە ئاڵۆزی لەنێوان پەیەدە و ئەنەكەسەدا پەیدا بوو، له‌ ساڵانی رابردوودا له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌رییه‌وه‌ به‌ پاساوی جیاجیا ده‌ستگیركراوون، و هەتا ئێستاش دە كەسی  ئەنەكەسە دەستگیركراون و لە ئێستاشدا ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بڕیاریداوه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و ئازادكردنیان پێكبهێنێت، ئەوەش وەك نیازپاكی بۆ چارەسەی كێشەكانی خۆیان نیشاندراوە

دووەم: له‌ ناوه‌ڕاستی 2012 دا لایەنە ناكۆكەكانی رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و رێككه‌وتن ده‌سته‌یه‌كی باڵای كوردی درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و هێزی سه‌ربازی بەلێكتێگەیشتن له‌ رۆژئاوا درووست بكه‌ن.
بەڵام ئەو كاتە  ئەنەكەسە بە هۆكاریی جیا جیا   به‌ر له‌ كۆتایی هه‌مان ساڵ ئه‌ندامێتی خۆی له‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵپه‌سارد و "په‌یه‌ده‌"ی به‌ تاكڕه‌وی و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ تۆمه‌تبار كرد.

 له‌ سه‌ره‌تای 2015دا، به‌ ده‌ستپێشخه‌ری  مه‌سعود بارزانی  و محیه‌دین شێخ ئالی، هه‌ردوولای ناكۆك له‌ دهۆك رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد و بڕیاریاندا پابه‌ندی رێككه‌وتنی دهۆك بن، به‌ڵام هه‌ردوولا نه‌چوونه‌ ژێرباری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه، هیچ خاڵێك لە دووو رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا.

سێیەم:سەرەڕای ئەوەی هیچ لە ڕێككەوتنەكان جێبەجێ نەكران بەبەردەوام  ئه‌نه‌كه‌سه‌، په‌یه‌ده‌ و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری به‌ هه‌بوونی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا تۆمه‌تبار دەكرد،  ره‌تیده‌كاته‌وه‌ راسته‌وخۆ دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە  ئه‌نه‌كه‌سه‌ زیاتر له‌ هه‌وڵی هاوپه‌یمانییه‌ له‌گه‌ڵ ئەو لایەنانەدا دەدات كە بەشار ئەسەد قبوڵی نین  ئەو لایەنانەش دژی ئەسەدن هاوپەیمانی توركیان   پەیەدەش دەڵێت ئەوە كارێكی هەڵەیە، چونكە ئەو پارتانەی كە ئەنەكەسە دەیەوێت هاوپەیمانیەتی لەگەڵ بكات  شەری كوردسان لەسوریا كردووە، وەهەروەها ڕۆڵێنا هەبووە لە كاتی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان و كۆنترۆڵكردنی عەفرین لە لایەن توركیاوە.

چوارەم:- په‌یه‌ده‌ له‌ ساڵی 2012 ە دا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه‌)ـی دامه‌زراند، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریا له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، "یه‌په‌گه‌" بۆشایی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌ پڕكرده‌وه،  دواتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌  دامه‌زرا و بووه‌ جێی بایه‌خی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ هاوكاری كرا.

ئەوە لەكاتێكدایە كە  ئه‌نه‌كه‌سه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی ئازار 2012دا ده‌ستیكرد به‌ درووستكردنی هێزێكی سه‌ربازی به‌ ناوی "له‌شكری رۆژ" و هه‌ردوولا له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوبردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و هێزانه‌ ناكۆكیان هەیە و تا ئێستا  پەیەدە ڕێگەنادات هیچ هێزێكی دیكەی كوردی لە سوریا بە هیچ ناوێكی ترەوە هەبێت

پێنجەم: ئه‌نه‌كه‌سه‌، هێزه‌كانی باكووری سووریا به‌ تایبه‌تی په‌یه‌ده‌ و هه‌سه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌ درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌زانێت و داوا ده‌كات په‌كه‌كه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری باكووری سووریا نه‌كات، و پەیەدەش  ئەنەكەسە بە هێزێكی دەرەكی دەزانێت و ڕێگەی نادات ئەجندای دەرەكی بهێنێتە ناو ڕۆژئاوای كوردستانەوە.

شەشەم:- لەكاتێكدا هێشتر هیچ هەوڵێكی كورد ییە بۆ ئەوەی بزانێت لە ئایندەدا چی لێدێت و لە دەستوردا بەرەو كوێوە دەڕوات، ئه‌نه‌كه‌سه‌ داوا ده‌كات له‌ ده‌ستووری نوێی سووریادا دان بنرێت به‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان و لامه‌ركه‌زی سیاسی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا جێبه‌جێ بكرێت له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌كرێت. هه‌رچی په‌یه‌ده‌یه‌ داوای لامه‌ركه‌زی دیموكراتی و داننانی ده‌ستوور په‌یكه‌ری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا ده‌كات. هه‌روه‌ها داوای به‌هێزكردنی چه‌مكی دیموكراتی گه‌لان و یه‌كسانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا ده‌كات.

حەوتەم:  كێشەی سیستمی خوێندن لە سوریا، هەرچەندە  پەیەدە سیستمی خوێندنی كردووە بە كوردی بەڵام سویا دان بەو خوێندنەدا نانێت وبڕوانامەكان پەسەند ناكات،  بەڵام ئەنەكەسە دەیەوێت ئەو دۆیسەیە نەبێتە كێشەیەكی سیاسی و بەشێوەیەكی  پراكتیكیانە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.

هەشتەم: پەیەدە  پلانی دارشتبوو بۆ ئەوەی بەناچاری خەڵك بخاتتە بەر خزمەتی سەربازی زۆرە ملێوە بەڵام ئەنەكەسە دژی ئەم خاڵەبوو.

ئەم ئاڵۆزی و ناكۆكیانە هەتا ئێستا بەردەوامن و هیچ هەڵێكیش نەبووە بۆ ئەوە بەتەواوەتی چارەسەر بكرێن ڕێگەچارەیەك بۆ رووبەرووبونەیان دابنێرت، هەرچەندە هەردوولا قەسەیان لەسەر ئەوەدەكرد كە دەبێت كوردەكانی سوریا  یەك دەنگ و یەك هەنگاوبن.

ڕۆڵی ئەمیكا لە چارەسەركردنی كێشەكاندا
ئێستا لیژنەیەكی باڵای  وەزراەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی رێكخستن و دروستكردنی لێكتێگەیشتنی هاوبەشە لە نێوان پەیەدە و ئەنەكەسەدا پێدەچێت ئەو كۆبونەوانە چەندین مانگ بخایەنن و لە رێكەوتنەكاندا كار بۆ ئەوەدەكرێت  كورد لە سوریا تەنها یەك هێزی سەربازی هەبێت و هەروەها  كار بۆ ئەوە دەكرێت كە گیراوی سیاسی لەنێوانیاندا نەمێنێت.

لەگەڵ ئەوەی كە ئەنەكەسە دەبێت لەچەند داواكاریەكی خۆی بێتەخوارەوە و پەیەدەش چەند مەرجێكی ئەنەكەسە جێبەجێ بكات، بەڵام پەیەدە ڕێگەبەوەنادات كە هێزێكی تر لە سوریا هەبێت كوردی بێت و لە دەرەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بێت، پێدەچێت ئاڵۆزترین خاڵ لە نێوانیاندا كە نەیێتە هۆی چارەسەریی ئەوەبێت كە ئەنەكەسە ئامادە نییە هێزەكانی رۆژ بخاتە ژێر فەرمانی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە، وهەروەها هێزەكانی سوریای دیموكراتیش ڕێگە نادات هێزێكی تر هەبێت لە سوریا كە ئەجەندای خۆیان جێبەجێ نەكات