ڕاپۆرتی کوردستانی

08:26 - 27/12/2019

جیاوازی نێوان سەرکردایەتی ئێستا و پێشووی یەکێتی‌

دوای چوار ڕۆژ لە ئەنجامدانی كۆنگرە و دوو ڕۆژ جیاكردنەوەی دەنگەكان، شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی کانونی یەکەم كۆتایی بە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هات و دواتر میدیای فەڕمی یەكێتی ناوی ئەو كەسانەی کە بوونەتە ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەی بڵاکردەوە.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ڕكابه‌رى ئامۆزاكه‌ى دواكه‌وت، كۆنگره‌ مه‌دالیاى كه‌سى یه‌كه‌مى به‌ لاهور شێخ جه‌نگى به‌خشى.


بۆیەکەمجار لەمێژووی ئەو حزبەدا  ٢٦ ژن سەرکەوتن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.


ژمارەیەک لەسەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی کۆنگرەی سێی یەکێتی بەھۆی وازھێنان و کۆچی دوایی و دەرنەچوون لە کۆنگرە و خۆھەڵنەبژاردن لەھەرەمی دەسەڵات نەماون کە ئەمانەن:
نەجمەدین کریم
ئازاد جوندیانی
عارف ڕوژدی
وەسفیە بەنی وەیس
ھەڵۆ پێنجوێنی
نەرمین عوسمان
جەمیل ھەورامی
سامان گەرمیانی
بەرزان ئەحمد کوردە
عوسمان بانی مارانی
محمد وەتمان
فریاد رەواندزی


دوو ئەندامی سەرکردایەتی پێشووش کە لە کۆنگرەی سێ دەرنەچوون  لە کۆنگرەی چوار ھەڵبژێردرانەوە و بوونە ئەندامی  سەرکردایەتی کە ئەمانەن:
بورھان سەعید سۆفی
حاجی مەسیفی


دوای سێ کۆنگرە پەیرە و پرۆگرام و ئۆرگانەکان گۆرانکاری تێداکرا. بۆ یەکەمجار لەمێژوودا لە دھۆک و موسڵ  ھەشت کەس بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی تەمەنیان لەنێوان ٣٥ بۆ ٥٠ ساڵیدایە واتە سەرکردایەتی گەنج بووە بە تابلۆی حزبەکە.


٣٠٪‏ کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوەکان گەیشتن بە پلەی ئەندامی سەرکردایەتی و لە بنەماڵەی تاڵەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵیش شەش کەس بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی کە ئەمانەن:
بافل تاڵەبانی
قوباد تالەبانی
لاھورشێخ جنگی
ئاراس شێخ جەنگی
شالاو کۆسرەت
دەرباز کۆسرەت

زاوا و خەزورێکیش سەرکەوتنکە مامۆستا عزیز و ئارامی قادر خەباتن.


پێنج کوڕو کچی شەھیدانی سەرکردەش دەرچوون کە ئەمانەن:
سۆران شەھید جەمال تاھیر
بلێسە جەبار فەرمان
ھەژار شەھید حەسەن کوێستانی
شالاوی عەلی عەسکەری
پۆڵا شەھید سیروان تاڵەبانی


لیوا چەتۆ ساڵحیش کە  زۆرترین کەس لەخێزانەکەی شەهیدە، بووە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.