ڕاپۆرتی کوردستانی

03:09 - 30/12/2019

مەرگی ١٠ هونەرمەندی کورد لە ٢٠١٩دا‌

پەیسەر

هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆ و سینەما (ئاسۆ عومەر سوارە) لە سلێمانی، بوویە یەکێک لە هەوڵە هەژێنەر و خەمناکەکانی کوردستان. مەرگی ئاسۆ دوایەمین مەرگی هونەرمەندانی کوردە لە ساڵی ٢٠١٩دا
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی پەیسەر، لەم ساڵەدا ١٠ هونەرمەندی شانۆ و دراما، گۆرانیی و مۆسیقا لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەهۆکار و رووداوی جیاواز کۆچی دواییان کردووە.

ئیسماعیل سابووری
ئێوارەی رۆژی ١٦/٦/٢٠١٩ گۆرانیبێژی ناسراو (ئیسماعیل سابووری) لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە شاری سلێمانی، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.


عەلی توانا
رۆژی ٢١/٥/ ٢٠١٩  چیرۆکنووس و ئەکتەری ناوداری شاری سلێمانی (عەلی توانا) لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


ئەنوەر شێخانی
رۆژی٢٣/٩/٢٠١٩ هونەرمەندی بەناوبانگی دراما و شانۆ (ئەنوەر شێخان) لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە شاری هەولێر، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد .


تەڵعەت سامان
رۆژی ١٤/١/٢٠١٩ هونەرمەندی بواری دراما و شانۆ (تەڵعەت سامان) بە رووداوی هاتوچۆ، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.


میقداد محەمەد
رۆژی ١٩/٨/٢٠١٩ هونەرمەند‌و شارەزای مەقاماتی شاری کەرکوک (میقداد محەمەد) لە تەمەنی 79 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی ئیسكانی شاری كەركوك كۆچی دوایی كرد.


ئیسماعیل ساڵح
رۆژی ٧/١/٢٠١٩ هونەرمەندی شانۆکاری شاری دهۆک (ئیسماعیل ساڵح) لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


حسێن عەبدوڵڵا
رۆژی ٧/٢/٢٠١٩ هونەرمەندی خۆشنووس و پەیکەرتاش (حسێن عەبدوڵڵا) لە شاری هەولێر، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


دلبەر ئای
شەوی ٢٩/٤/٢٠١٩ خانمە گۆرانیبێژی باکووری کوردستان کە زۆربەی گۆرانییەکانی بە زمانی تورکی گوتوون(دلبەر ئای) لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە ئیستەنبوڵ کۆچی دوایی کرد.


ئەحمەد مەندەی شمشاڵژەن
 رۆژی ١٥/١٢/٢٠١٩ شمشاڵژەنی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تەمەنی ٧٦ ساڵاندا  کۆچی دوایی کرد. ئەحمەد مەندە دوو ساڵ بەر لە مردنی، لە فێستیڤاڵی مۆسیقا لە تاران، پلەی یەکەمی شمشاڵژەنی لەسەر ئاستی ئێران بە دەستهێنا.


ئاسۆ عومەر سوارە
رۆژی ٣٠/١٢/٢٠١٩ هونەرمەندی دراما و شانۆ (ئاسۆ عومەر سوارە) لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.