11:59 - 19/01/2020
١٩ هەزار کۆمپانیا خۆیان دزیوەتەوە لە باجدان
ئەنجومەنی وەزیران، هەموو ئەو ڕێکارانەی ڕاگرتووە، کە ببوونە هۆی
ئەوەی هەندێک کەس و کۆمپانیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باجدان ببەخشرێن.. بەشێک لە
قسەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٧/١٢/٢٠١٩
خەڵک هەمووان دەیزانن کە حزب و شەخسی دەسەڵاتداری ناو حزب،
کۆمپانیایان هەیە و دەسەڵات ئاسانکارییان بۆ دەکات. بەڵام هەموو کەس نازانێ کە
بەشی زۆری ئەو کۆمپانیایانە ملهوڕانە باجیش نادەن.
بۆ ئەو کەسانەی چاودێری و بەدواداچوونیان هەیە بۆ پرسی
گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، ئەم قسانەی مەسرور بارزانی شتێکی ئاسایین،
چونکە ئەم کەرتە پڕیەتی لە نادادپەروەریی و گەندەڵی وێرانکەر.
له ٢٩ هه‌زار كۆمپانیاى
تۆماركراو لە هەرێمی کوردستان ١٩ هه‌زاریان باج ناده‌ن
نیواو نیو بەخشین!
ئەوەی مەسرور بارزانی دەیڵێ کە هەندێک کەس و کۆمپانیا بە
نایاسایی بەخشراون، ئایا هەندێکە؟
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی پەیسەر، له ٢٩ هه‌زار كۆمپانیاى
تۆماركراو لە هەرێمی کوردستان ١٩ هه‌زاریان باج ناده‌ن و ئەم خۆدزینەوەشیان بۆ
چووەتە سەر.
هەر به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى په‌یسه‌ر بۆ ئەم پرسە هەستیارە،
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لە هەفتەکانی کۆتایی ٢٠١٩دا چه‌ند نووسراوێكى ده‌ركردووه تا
پێداچوونه‌وه بكرێت به سیسته‌مى باج و هێنانه ژێربارى ئه‌وانه‌ى چاوپۆشی‌یان
لێکراوە.
فێڵکردن لە یاسا
لە داتایەکدا کە دراوەتە پەیسەر، تەنیا بۆ ساڵەکانی ٢٠١٧ –
٢٠١٨ بێجگە لەوانەی بەخشراون و چاوپۆشی‌یان لێکراوە، كۆمپانیاكان سه‌رووى ٤٠٠ ملیار
دینار باجیان داوە بە حکومەتی هەرێم.
ئەگەربێتو هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى تۆمارکراون لە هەرێم بە
رێک‌وپێکی باج بدەن، ئه‌وا داهاتی ساڵانەی ناوخۆ بۆ نزیكه‌ى ٧٠٠ ملیار بەرز
دەبێتەوە کە ئێستا ٣٥٠ ملیار دیناره لە ساڵێکدا.
به‌پێى مادە‌ى ٢٨ی ده‌ستوورى عێراق: باج ناسه‌پێنرێت، هه‌موارناكرێت،
وه‌رناگیرێت، لێبوردن نایگرێته‌وه تەنیا به یاسا نه‌بێ. مادە‌كه خاوه‌ن داهاتى
كه‌میشى له باج به‌خشیوه.
به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى په‌یسه‌ر، له هه‌رێمى
كوردستان بەهۆی به‌خشین له ده‌ره‌وه‌ى یاسا، فێڵی یاسایى، خراپ به‌كارهێنانى
یاساكان ساڵانه زیانى سه‌رووى ٣٠٠ ملیار دینارى له حكومه‌ت داوه.
ئەگەر چاوپۆشی لە کۆمپانیاکان
نەکرێ، ساڵانە داهاتی ناوخۆ بەرز دەبێتەوە بۆ ٧٠٠ ملیار دینار
ئیمزایەک لەسەرووی یاساوە
نەک یەک یان دووان، بەڵکو چەندین كۆمپانیای گه‌وره هەبوون کە
تەنیا به نووسراوی به‌رپرسێك، نایاسایی و بێباکانە سەدان ملیۆن دینار له باج به‌خشراون.
ئەمە بەگوێرەی بەدواداچوونی چەند پەرلەمانتارێک.
بێجگه له‌وه‌ش ١٠ هه‌زار كۆمپانیاى هاورده‌كردنى کاڵا و كه‌لوپه‌ل
باج ناده‌ن و به‌خشراون. هەروەها نزیكه‌ى ١٠ هه‌زار كۆمپانیا لە بەرێوەبەرایەتی
گشتیی باجەكان تۆمارنه‌كراون و ده‌توانن خۆیان له باج بدزنه‌وه.
بازرگانى به باجه‌وه
شتەکە هەر بەوەوە نەوەستاوە کە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا باج
نادەن، بەڵکو ئێستا بازرگانیكردن بەو رێگایانەوە لە باج دەبەخشرێن بووەته دیارده!
بۆ نموونە: کۆمپانیا و بازرگان هەیە کە یاساكانى لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه،
کاڵا و کەلوپەل و خۆراکی زۆر زیاتر لەو رێژه‌یە دەهێنن کە مۆڵەتیان پێدراوە. دواتر زیادەکان لە بازاڕ
دەفرۆشنەوە.
یان ئەو مۆڵەتنامەی پێیانە بۆ لێخۆشبوو‌ن لە باج، دەیفرۆشنەوە
بە کۆمپانیا و بازرگانی تر.
گه‌نده‌ڵى له‌ناو له مشتى یاسادا
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چه‌ند یاسایه‌ك هەن کە سیستمى
باج و گومرگى سەر كۆمپانیا‌و كارگه‌کانیان رێکخستووە. بەشێک لەو یاسایانە لە په‌رله‌مانى
كوردستانەوە دەرکراون کە گورزى کەمەرشکێنیان له سیسته‌مى باج داوه.
یاساى وه‌به‌رهێنان.. یاساى وه‌به‌رهێنان ساڵى ٢٠٠٦ لە مادە‌ى
پێنج‌دا، پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ له باجدان به‌خشیوه. بێجگه
له‌وه‌ش گومرگى له‌سه‌ر هاورده‌كردنى هه‌موو
پێویستییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانى ئه‌و پرۆژانه نەهێشتووە.
گرفته‌كه تەنیا ئه‌م به‌خشینه زه‌به‌لاحه نییه. به‌ڵكو به‌پێى
زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر زۆرێك له خاوه‌ن پرۆژه‌كان چه‌ند قات زیاتر له‌پێویستى
پرۆژه‌كان كه‌لوپه‌ل و ئامێر هاورده ده‌كه‌ن بێ ئەوەی هیچ باجێك بدەن و هه‌موو
زیاده‌كان له بازاڕ ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌مه دوو زیانى گه‌وره له خه‌زێنه‌ى دەوڵەت ده‌دات، یه‌كه‌میان
له باج قوتارى ده‌بێ و دووه‌میش له بازاڕ زیان له بازرگانه راسته‌قینه‌كان ده‌دات
و نرخ ده‌شێوێنێ، چونكه گومرگى نه‌داوه، ده‌توانێ به نرخێكى كه‌متر بیانفرۆشێتەوە.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌زار تەن شیشى پێویستبێ، شه‌ش
هه‌زار تەن هاورده ده‌كات. پێنج هه‌زارى له بازاڕ ده‌فرۆشێته‌وه‌و قازانجێكى زۆر
ده‌كات.
یاساى گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازیى.. حكومه‌تى هه‌رێم له ساڵی ٢٠١٩دا یاساى گه‌شه‌پێدانى خۆى له‌گه‌ڵ یاسای
گەشەپێدانی حكومه‌تى عێراقدا یه‌كخست کە یاساى ژماره ٢٠ی ساڵى ١٩٩٨ــە.
یاساكه هه‌ر كارگه‌یه‌كى مۆڵه‌تپێدراو بۆماوه‌ى ١٠ ساڵ له
پێدانى ره‌سمى گومرگى و باج ده‌به‌خشێ. هه‌رێم پێشتر كارى به یاساى ژماره‌٢٥ى
ساڵى ١٩٩١ده‌كرد كه له‌ڕووى به‌خشینه‌وه جیاوازییه‌كه‌ى له ره‌سمى گومرگدا بوو
كه به‌خشینى تێدا نه‌بوو.
کارگەکانیش فێڵ دەکەن
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، به‌شێک لە كارگه‌كانیش بێجگە
لە به‌خشینی باج، ئه‌و به‌خشینه‌ش خراپ به‌كارده‌هێنرێت. بۆ نموونە: سێ مانگ
جارێك لیژنه‌ى تایبەتمەندی حكومه‌ت سه‌ردانى كارگه‌كان ده‌كه‌ن تاپێداویستییه‌كانیان
هه‌ڵبسه‌نگێنن كه پێویستىان به هاورده‌كردنى چ مادە‌و كه‌لوپه‌ل و ئامێرێكه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وه‌زاره‌تى دارایى بۆ پەیسەر ده‌ڵێ: هەندێک
لە خاوه‌ن كارگه‌كان، پاره‌و بەرتیل ده‌ده‌ن به ئەندامانی لیژنه‌كان تا پێداویستی
زیاتریان بۆ بنووسن. بۆ ئەوەی ئەوانیش کەرەسەیەکی زۆرتر بەبێ باج و گومرگ هێنن و
لە بازاڕ بیفرۆشنەوە.
كۆمپانیاکانی نه‌وت
هیچ كۆمپانیایه‌كى بواری نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان باج نادات
و له‌باج و گومرگ به‌خشراون. له‌كاتێكدا
به‌پێى مادە‌ى ٤٠ی یاساى ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧، ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێ شه‌ش جۆر
باج بده‌ن. باجى زه‌وى، باجى ده‌رامه‌ت، باجى ده‌رامه‌تى كۆمپانیاكان، ره‌سمى گومرگ،
باجى قازانجی له‌ناكاو و قازانجى زیادە یان هه‌رباجێكى دیكه به‌پێى گرێبه‌سته‌كان.
لێخۆشبوونه‌كه تەنیا
كۆمپانیان بیانییه‌كانى نه‌گرتووه‌ته، به‌ڵكو كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیش له باجدان
بەخشراون.
کێ لە گومرگ بەخشراوە؟
هێنانی كه‌لوپه‌لى سەربازیی، كه‌لوپه‌لى نوێنه‌رایه‌تییه
دیبلۆماسییه‌كان، هاورده‌كانى حكومه‌ت و رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان لە گومرگ
بەخشراون.
په‌رله‌مانى كوردستان ساڵى ٢٠٠٧ هه‌ردوو یاساى ژماره ٢٤و ٢٥ی
ده‌ركرد، كه یاساكه زۆرتر له به‌رژه‌وه‌ندى بازرگان و کۆمپانیا
دەوڵەمەندەکاندایە.
به‌پێى یاسای ژمارە ٢٤ کە هەموواری یاسای ژمارە ٢٦ی ساڵی ١٩٦٢ـە،
ئەگەر كەسێك چەند پارچە زەویەکی وەك قەرەبوو لە ئەنجامی كوژاندنەوەی زەوی وەرگرتبێ،
ئەوا باجدان دەبەخشرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ. لە یاساکەی پێشتردا ئەم بەخشینە نەبوو.
ئەگەر كەسێك ٢٠٠ تا ٦٠٠ مەتر دووجا زەوی هەبێ لە باج
دەبەخشرێ، ئەگەر زەوییەکەی فرۆشت و زەوییەکی تری كڕی، دیسان لە باجدان دەبەخشرێ.
لە یاساکەی پێشتردا تەنیا یەكجار ئەو کەسە لە باجدان دەبەخشرا.
هەروەها لە یاسای ژمارە ٢٥ی ٢٠٠٧ کە هەموواری یاسای باجی
خانووبەرەی ژمارە ١٦٢ی ساڵی ١٩٥٩یە، تاوەکو حەوت ساڵ هەموو ئەو باڵەخانانەی لە سێ
نهۆم زیاترن لە باج دەبەخشرێن. لە یاساکەی پیشتردا تەنیا بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەو
بەخشینە هەبوو.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانی پەیسەر، هه‌زاران كۆمپانیا چاوپۆشیان لێکراوە کە گومرگ نەدەن‌و
شمولی ئەو یاسایانە ناکەن كه له باج به‌خشیونى.
ئەم راپۆرتە لە ژمارە ٧ی گۆڤاری پەیسەردا بڵاوکراوەتەوە