ڕاپۆرتی کوردستانی

04:22 - 27/01/2020

ئەمریكییەكان چیان دەوێت لە هەرێم؟‌

كوردستان ئەحمەد

لەدوای ئاڵۆزییەكانی عێراق و كوشتنی قاسم سولەیمانی، هێرشە موشەكییەكانی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق، هەروەها بڕیاری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەدەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق، كە مەبەست لێی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بوو، ئەمریكا گەرمتر و ورت تر بیر لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و باس لەوە دەكرێت كە ئەمریكا دەیەوێت لە هەرێمی كوردستاندا وەك بەدیلێك بۆ عێراق پێگەی سەربازی و سیاسی خۆی بەهێز تر بكات.

لەبەرئەوەی دۆخی عێراق بەردەوام لە گۆڕانكارییدایە و پەیتا پەیتا بنكەی دیبلۆماسی و سەربازییەكانی ئەمریكا لە لایەن هێزە شیعیەكانەوە وەك ئەمریكا خۆی دەڵێت دەكرێنە ئامانج، تا ڕادەیەكی زۆر عێراق هیچ سەلامەتیەكی بۆ ئەمریكیەكان بەدواوە نییە و  دەبێـت هەموو خولەكێك چاوەڕێی توڕەی سەركردە شیعەكان بكەن كە بڕیارێكی گرنگ دژی هێزەكانی ئەمریكا بدەن و میلیشیا شیعەكان هەڵبكوتنە سەر ئەمریكیەكان.

دۆخی ئەمریكا لە عێراقدا چۆنە؟
هەتا ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران زیاتر ببن، عێراق بۆ ئەمریكا بە ناجێگیری و نائارامی دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی بەشێكی شیعەی عێراقی بەتەواوەتی لە ژێر هەژمونی ئێراندایە و ئێران لە عێراقدا بڕیار دەدات، ئەوەش وایكردووە كە عێراق بۆ ئەمریكا شوێنێكی نالەبار بێت.

لە دوای ساڵی 2003وە شیعەكانی عێراق دەسەڵاتی باڵایان هەیە و سوننەكانیش لە پەراوێزی دەسەڵاتدان، هەرچەندە ئێستا دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە كە ئەمریكا كار بۆ دروستكردنی هەرێمێكی سونی بۆ سونەكانی عێراق دەكات، هەرچەندە لەسەرەتادا شیعەكانی عێراق لەگەڵ ئەمریكا دابوون و دەیانوییست ئەمریكا پشتیوانیان بكات، بەڵام ئێستا شیعەكان وەك دوژمن سەیری ئەمریكا دەكەن و دەیانەوێت عێراق جێبهێڵێت، هەرچەندە ئەوە داخوازی راستەقینەی شیعەكان نییە و لە ژێر فشاریی ئێراندا ئەو داوایەیان لە ئەمریكا كردووە.

ئەمریكا لە هەرگۆشەیەكەوە سەیری عێراق بكات بێگومان ناتوانێت و نایەوێت عێراق جێبهێڵێت و لە بەرژەوەندی خۆی و سەقامگیری ناوچەكەشدا نییە، چونكە چۆڵكردنی عێراق لە لایەن ئەمریكاوە واتە چۆڵكردنی دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئێران و بەهێزبونی رەوتی شیعەگەری لە ناوچەكەدا. بەڵام بەهەرجۆرێكیش سەیری دۆخی عێراق دەكەیت گۆشەیەكی ئارامی بۆ ئەمریكەكان تێدا نەماوە و لە ئانوساتدایە شەقام و میلیشیا ئاراستەكراوەكانی عێراق، هەڵبكوترێتە سەر بنكە كانی ئەمریكا و وەك 2003 شەری كۆڵان كۆڵان رووبدات لەگەڵ ئەمریكیەكان.

ئێستا ناوەندە سەربازی و ناوەندە دیبۆماسیەكانی  ئەمریكا لە عێرا و تەنانەت هاوڵاتیەمەدەنیەكانی ئەمریكا لە عێراق لە دۆخێكی زۆر خراپدان و هەموو شەوێك بەموشەك هێرش دەكرێتە سەریان،خۆ ئەگەر نەشكوژرێن بێگومان ئەوەی كە هێرشیان لەسەرە و ترس دروستبووە لە دڵیاندا، بۆیە ئەمریكا بیر لەوەدەكاتەوە لە گۆشەیەكی ترەوە عێراق  لە ناو عێراقدا بەڕێوە بەرێت.

هەرێمی كوردستان واشنتۆنی ڕۆژهەڵاتە بۆ ئەمریكا
ئێستا ئەمریكا بەگرنگیەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و  سەرقاڵی بەهێزكردنی پێگەی سەربازی و هەواڵگری و دیبلۆماسی خۆیەتی، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا  هەم ئارامە و هەم بەقازانجیشە، بۆیە دەست یاوەتە كردنەوەی بنكەی سەربازی گەورە و ژمارەی سەربازەكانی زیاد دەكات و بنكەی چاودێری ورد دادەمەزرێنێت و گەورەترین كونسوڵخانە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا لە هەولێر دەكاتەوە، كە ئەم كونسوڵخانەیە لەتوانایدا هەیە وڵاتێكی  زیاتر لە 50 ملیۆنیش كۆنترۆڵ بكات و ڕۆڵی وەك باڵوێز خانە وایە.

بەپێی زانیاریەكان ئێستا پنتاگۆن و وەزراەتی درەوە كار لەسەر ئەوە دەكەن دوو بنكەی دیكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستان و لە سنوری نزیكی ئێران و لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دروست بكات بۆ ئەوەی بتوانێت لە هەرێمی كوردستان پێگەی بەهێزی هەبێت وەزۆر لە نزیكەوە بنكە سەربازیەكانی ئێران و ناوەندە هەواڵگریەكانی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكات.

لەلایەكی تریشەوە بەشێكی زۆر لە هێز و تەنانەت پێداویستیە سەربازیەكانی ئەمریكا دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و دابەشدەكرێن بەسەر ئەو چواربنكە سەربازیەی كە لە هەرێمی كوردستاندان و خۆشی ئەركی پاراستن و چاودێری كردنیان لە ئەستۆ دەگرێت و پێدەچێت گەورەترین سیستمی بەرگری وڵاتەكەی خۆی بهێنێتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی سەربازەكانی وڵاتەكەی بەتەواوەتی بپارێزێت لە ئەگەریی رووبەرووبەرووبونەە و دووبارە بونەوەی رووداوەكەی عەین ئەسەد و هێرشە موشەكیەكانی  ناوچەكانی دیكەی عێراق.

لەراستیدا ئەمریكا هەرگیز بنكە سەربازیەكانی  عێراق چۆڵناكات و نایانهێنێتە هەرێمی كوردستان، بەڵگو بەشێوەیەكی چاڵاك و بەهێز دەیانهێڵێتەوە و لەگەڵ بنكە سەربازیەكانی دیكەدا پەیوەندیەكانیان بەهێز تر دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا كەمێك سەربازەكانی لە بنكەكانی عەین ئەسەد و چەند دانەیەكی تری عێراق كەمتر دەكاتەوە  دەیاننێرێتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی توشی بەركەوتن نەبێت لەگەڵ لایەنە شیعەكاندا و قوربانیان لێنەكەوێتەوە.

ئایا گرنگی بەهێزبونی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان چییە
ئەمریكا لە چەند روویەكەوە گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات وتادێت پێگەی خۆشی بەهێزتر دەكات چ لە رووی ئابووری و چ لە رووی دیبلۆماسی و چ لە رووی سەربازیەوە بێت لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە هەموو رویەكەوە بۆ ئەمریكا گرنگە و دراوسێی نزیكی گەورە دوژمنی ئەو وڵاتە واتە ئێرانە، بۆیە ئەمریكا دەیەوێت لە رێگەی ئەو بنكە گەورە سەربازیانەی كە لە  پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەدا دروستی دەكات رووبەرووی ئێران ببێتەوە كە نزیكترین ناوەندە و ئەو شوێنەی كەبنكەی لێدروست دەكرێت بەنزیكەی 40 كیلۆمەترێك لە بنكە سەربازیەكانی ئێران دوورە .

زیانەكانی هەبوونی بنكەی سەربازی ئەمریكا لە هەرێم
هەرچەندە ئەمریكا بچێتە هەر شوێنێكەوە گرەنتی دەدات، بەڵام زیانی گەورەی هەیە بۆ هەرێمی كوردستان. بۆ وێنە ئەگەر ئەمریكا بنكە سەربازیەكانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكات، ئەوا چاوی ئێران و چاوی دوژمنەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو بنكانە زیاد دەبێت و لە هەر حاڵەتێكی رووبەرووبونەوەدا هەرێم دەكەوێتە مەترسییەوە و لەهەركاتێكدا بێت ئێرانیەكان هێرشیان دەكەنە سەر.

خۆ ئەگەر ئەمریكەكان نەكوژرێن ئەوا ناوچەكە دەبێتەوە بەمەیدانی شەرێكی گەورە دووبارە و هەرموشەكێك بەرناوچەكە بكەوێت زیانی بۆ ماڵ و سامانی خەڵكی دەبێت.

پێویستە هەرێمی كوردستان ئەوە ڕەچاو بكات، ئەگەر ئەمریكا دەیەوێت پێگەی سەربازی خۆی لە هەرێم بەهێزتر بكات، زەمانی پاراستنی سەو ماڵ وژیانی خەڵكەكەشی بكات، بۆ ئەوەی ئەگەر لە هەر حاڵەتێكدا ئەگەر ئێران ئەو بنكەیەی موشەك بارانكرد، و ئەمریكا بەرگری كرد موشەكەكان خۆیان نەكات بە حەوشەی ماڵی هیچ كوردێكدا.