07:17 - 30/01/2020
هەرێمی کوردستان له نێوان روسیا و ئه‌مریكا گیرى خواردووه
نوێنه‌ری سه‌رۆكی روسیا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له مۆسكۆوه هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان، په‌یامی پایته‌ختی چوار وڵاتى به به‌رپرسانی كورد گه‌یاندووه، ئه‌م رۆژانه ئه‌مریكییه‌كانیش به‌رده‌وام له سه‌ردان و په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر. كورد له نێوان دوو زلهێزه‌كه‌ى دونیادا له هه‌ركات زیاتر له هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆزدایه. كۆشكى سپى و كرمن له‌یه‌ك كاتدا، داواكارى پێچه‌وانه‌یان له هه‌رێم هه‌یه.
رۆژی چوارشه‌ممه میخائیل بۆگدانۆف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له مۆسكۆوه وه‌ك نوێنه‌ری ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا گه‌یشته هه‌ولێر، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، بۆگدانۆف په‌یامێكی پێ بووه كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان رێگه به كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا نه‌دات.
به گوته‌ى بۆگدانۆف، روسییه‌كان كوردیان له سوریا پاراستووه له دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا
بۆگدانۆف به راشكاوى به به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانى گوتووه، ئه‌مریكا ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ناكات، به‌غدا، ئه‌نكه‌ره، دیمه‌شق و تارانیش دژی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكان له‌هه‌رێمی كوردستان. گوتوشیه‌تی ئه‌وان ئاماده‌ن یارمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد بده‌ن و كوردیش له هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی له‌عێراق بپارێزن، به گوته‌ى بۆگدانۆف، روسییه‌كان كوردیان له سوریا پاراستووه له دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا .
بۆگدانۆف له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆبۆوه، په‌یسه‌رپرێس له‌م راپۆرته‌دا مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات.
مه‌سعود عه‌بدولخالق چاودێری سیاسی، بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، بۆگدانۆف بۆ به‌رژەوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی هاتووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو په‌یامێكی بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد ناردووه، به راشكاوى گوتوویانه:"ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌هێز بێت و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین ئه‌وا به‌و شێوازه حوكمڕانییه و به‌و ناوبانگه خراپه‌تان، ئێمه ناتوانین مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆیه ده‌بێت سیستمێكی دیموكراسیتان هه‌بێت و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستای هه‌رێم كه ٣٠ ساڵه له حوكمن ده‌بێت بیگۆڕن، به‌ردی بناغه‌ی ئابورییه‌كی به‌هێز دابنێن و له ئێستادا باسی جیابوونه‌وه له‌عێراق نه‌كه‌ن".
مامه‌ڵه‌ی روسیا له‌گه‌ڵ گه‌لانی ژێر ده‌سته له مێژوودا"هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هه‌ر شكست بووه
ئه‌و پێى وابوو مامه‌ڵه‌ی روسیا له‌گه‌ڵ گه‌لانی ژێر ده‌سته له مێژوودا"هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هه‌ر شكست بووه، به تایبه‌تیش كورد كه به به‌رده‌وامی زیانی له په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و روسیا داوه، هه‌ر له كۆماری كوردستان له مه‌هاباده‌وه بگره تا ساڵی ١٩٧٤ و شۆڕشی ئه‌یلول، له‌گه‌ڵ میله‌تانی تری ناوچه‌كه‌ش سیاسه‌تی رووسیا به هه‌مان شێوه بووه، روسیا پشتیوانی گه‌لان ناكات به‌ڵكو پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات، تا ئێستا هیچ گه‌لێك نیه بگوترێت ئه‌وه روسیا پاڵپشتی كردووه و رزگاری كردووه".
مه‌سعود عه‌بدولخالق لایه‌نگرى دۆستایه‌تى ئه‌مریكایه و پێى وایه،"ده‌سه‌ڵاتدارانی زیره‌ك" له ئێستادا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوان. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى رۆز نه‌فتى روسى گرێبه‌ستى زه‌به‌لاحى هه‌یه. به بڕواى عه‌بدولخالق، ئه‌و گرێبه‌سته"هه‌ڵه‌بووه، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كورد به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه سزا بدرێت، وڵاتانی رۆژئاوا به‌ته‌واوه‌تی پشت له‌هه‌رێم بكه‌ن. سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا رازی نییه كه ئه‌و پاره‌ی له ناوچه‌یه‌ك خه‌رج كردبێت و سه‌ربازی به كوشتدابێت و كه‌چی كۆمپانیای وڵاتانی تر بهێندرێت بۆ بواره‌كانی نه‌وت و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆیه ئه‌وه‌ی كورد ده‌یكات خۆكوژیه، سه‌یر بكه‌ن ئه‌مریكا به حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئێمه یه‌ك تریلیۆن دۆلارمان خه‌رج كردووه، بۆیه رازی نین كۆمپانیا روسی و ئێران و چین جێگه‌مان بگرێته‌وه". ده‌پرسێت، ئه‌مریكا ئه‌وه له‌حكومه‌تی عێراق قبوڵ نه‌كات ئه‌ی چۆن له‌كوردی قبوڵ ده‌كات؟ له‌كاتێكدا هێڵی ٣٦ و خه‌رجیه‌كانی دواتری ئه‌مریكا له هه‌رێم زۆر و زه‌وه‌ندن؟
هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌ت و تێگه‌یشتنی ئه‌مریكیه‌كاندایه
ده‌نیز ناتالی كه ئێستا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه، پێشتر له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌سعود عه‌بدولخالقى كردووه، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی ٢٠ رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیری شاری هه‌ولێر پێی گوتووه، له سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆبامادا ساڵی ٢٠١٢ وه‌ك وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا نێردراون بۆلای سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یاندنی دوو په‌یام یه‌كێكیان ئه‌وه بووه كه په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ توركیا دروست نه‌كات، و ئاگادار بێت توركیا ته‌نها چاوی بڕیوه‌ته نه‌وت و داهاتی كوردستان، هه‌روه‌ها نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كات، چونكه ئیداره‌ی نه‌وت به‌هه‌رێمی كوردستان ناكرێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: روسه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌رێم ته‌نها قسه‌یان هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان كرده‌وه‌یان هه‌بووه
ئه‌بوبه‌كر كاروانی سیاسه‌تمه‌دار به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، پێی وایه هه‌رێمی كوردستان له‌و پێگه‌یه‌دا نییه كه بژارده‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م بێت كێ هه‌ڵده‌بژێرێت و كێ هه‌ڵنابژێرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌كه‌وه ده‌وڵه‌ت نییه و كێشه‌ی ناوخۆی هه‌یه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌یه جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌ت و تێگه‌یشتنی ئه‌مریكیه‌كاندایه، نه‌ك رووسه‌كان بۆیه ده‌بێت ره‌چاوی بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه یه‌كسان بێت، به دوژمنایه‌تی روسه‌كان یان تێنه‌گه‌یشتن له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی كه له‌چوارچێوه و پرسی وزه و نه‌وت ده‌تواندرێت پارێزگاری لێبكرێت.
كاروانی ده‌ڵێت:"هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت تێگه‌یشتنه‌كانی و پرسه ستراتیژیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا رێك‌وپێك بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه نه‌خاته سه‌نگه‌ری دژایه‌تی روسه‌كان به‌ڵكو جۆرێ له‌مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان به‌و ئه‌ندازه‌ی كه توانای هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ده‌شكێت. په‌یوه‌ندی روسیا و هه‌رێم چه‌ندین پرسیاری وه‌ڵامنه‌دراوه‌ی تێدایه له‌وانه‌ش ئایا ئه‌وان بۆیان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن؟ وه ئایه كورد ده‌توانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی عێراق رێگه به مانه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا بدات؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی گره‌نتی فۆرمێكی تر له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق له ئه‌مریكیه‌كان وه‌ربگرێت؟".
له‌رووی مێژووییه‌وه ئه‌مریكییه‌كان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له دروستكردنی هه‌رێمی كوردستان پێش ٢٠٠٣ و دوای ٢٠٠٣. كاروانى ده‌ڵێت، رووسه‌كان ته‌نها قسه‌یان هه‌بووه جگه له‌پرسی وزه، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان كرده‌وه‌یان هه‌بووه.
له‌ئێستادا كۆمپانیای رۆسنه‌فت نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌ڵێت" تێگه‌یشتنی روسه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و جیۆپۆله‌تیكه‌دایه كه پێی ده‌ڵێن ئۆراسیا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كورد ناتوانێت زۆر رۆڵی هه‌بێت یان چانسی گه‌وره‌بوونی هه‌بێت به‌ڵام ناشتوانین له‌راستیدا ره‌چاوی رۆڵی روسه‌كان نه‌كه‌ین به‌تایبه‌تیش كه ئێستا ئاماده‌بوونێكی گه‌وره‌یان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست په‌یداكردۆته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكه‌كان نه‌بێت".
روسیا چی له‌هه‌رێم ده‌وێت؟
له‌نێوان سالانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ كۆمپانیای گازپرۆمی روسی له‌رێگه‌ی واژۆكردنی دوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان هاته هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك له‌و كێڵگانه‌ش كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا بوو، ٢١ی شوباتی ساڵی ٢٠١٧ حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م گرێبه‌ستی بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رۆسنه‌فت واژكرد. ٣-٦-٢٠١٧ دووه‌م گرێبه‌ست له‌نێوان هه‌رێم و رۆسنه‌فت بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كان و هه‌نارده‌ی غازی سروشتی هه‌رێم بۆ توركیا و ئه‌وروپا واژۆكرا.
له‌ئێستادا كۆمپانیای رۆسنه‌فت نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و بڕیاریش بوو له‌مساڵدا غازی سروشتی كوردستان بگه‌یه‌ندرێته ئه‌وروپا، به‌ڵام تائێستا دیارنییه كۆمپانیا روسییه‌كه له‌و پلانه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا.
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆگدانۆف و ئامانجه‌كانی
شانده‌كه‌ی رووسیا له هه‌ریه‌كه له میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، سێرگی پێترۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گازپرۆم نه‌فت، ڤادیم یاكۆڤلێڤ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گازپرۆم نه‌فت، ڤیاچێسلاڤ نیكۆنۆرۆڤ، سه‌رۆكی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی، سێرگی كاراڤاێڤ، سه‌رۆكی پرۆژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئابووری، ئه‌منی و سیاسی پێكهاتووه و ماوه‌ی دوو رۆژ له‌هه‌رێم ده‌مێننه‌وه و به شانده‌كه‌ی روسیا دیاره مه‌به‌سته‌كانی روسیا ئابوری و سیاسیه.
په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و ئه‌مریكا
٨ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩١٨ كاتێك كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی ١٤ خاڵی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌مافی رزگاركردنی گه‌لانی كورد و ئه‌رمه‌نی كرد، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان كورد و ئه‌مریكا دروست نه‌بوو، له‌سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلولدا ئه‌مریكا ساڵی ١٩٦٩ ئه‌مریكا ١٤ ملیۆن دۆلار و ساڵی ١٩٧٢ش ١٦ ملیۆن دۆلاری دایه شۆرشی كورد.
له‌دوای كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مریكا پاڵپشتی بریاری ژماره ٦٨٨ی كرد كه رۆژی ٨-٤-١٩٩١ له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی له‌سه‌ر درا و تایبه‌ت بوو به پاراستنی كورد له ده‌ست رژێمه‌كه‌ی سه‌دام و دیاریكردنی هێڵی ٣٦.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵیدا یه‌كێتی و پارتی شه‌ڕه‌كه رابگرن، دواجاریش رێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنی ساڵی ١٩٩٨ كه له سه‌رده‌ستی مادین ئۆلبرایت وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا واژۆكرا شه‌ری ناوخۆی وه‌ستاند.
مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٩٧ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێگه‌ی دا نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا بكرێته‌وه، له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس ئه‌مریكا پاڵپشتی كوردی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا مافه‌كانی جێگیربكرێن و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش وه‌ربگرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و روسیا
به‌درێژایی مێژوو روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان هه‌بووه ساڵی ١٩١٦ كاتێك روسیا به‌دلیسی داگیركرد شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی روسیا كرا، له كۆنگره‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات كه ساڵی ١٩٢٢ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد له‌شاری باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربیجان به‌سترا و تێیدا بڕیاری پشتیوانی گه‌لانی ناوچه‌كه ( كورد و ئه‌رمه‌ن و چه‌ركه‌س درا) ولینین په‌سه‌ندی كرد به‌ڵام دواتر سۆڤیه‌ت پاشگه‌زبۆوه و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ست، ساڵی ١٩٤٦ كورد به‌پشتیوانی سۆڤیه‌ت كۆماری كوردستانی له شاری مه‌هاباد دروستكرد، به‌ڵام دواتر مۆسكۆ به‌هۆی چه‌ند به‌رژوه‌ندییه‌كی تایبه‌تیه‌وه پشتی تێكرد و كۆماره‌كه روخا.
له‌دوای راپه‌رینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ وه هه‌رێم و روسیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو تا ساڵی ٢٠٠٨ یه‌رگینی بریماكۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری روسیا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد ئه‌وه‌بووه سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی هه‌رێم و روسیا و ساڵی ٢٠١٣ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێم سه‌ردانی روسیای كرد.