10:05 - 24/12/2018
نه كرداره‌كانى سه‌رۆك كۆمار، نه گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى پارتى و په‌یامه‌كانى ئۆپۆزسیۆن فریاى كورد نه‌كه‌وتن
كورسییه گه‌وره‌كانى كورد له به‌غدا، نه‌بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خواستى لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ لێكردنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ئه‌و پاره‌ى له به‌غداوه ره‌وانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرا، دواى چوارمانگ له مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بودجه، پشكى كورد هه‌ر وه‌ك كابینه‌ى پێشوو مایه‌وه، نه كرداره‌كانى سه‌رۆك كۆمار و نه دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى پارتى و نه گوتاره تونده‌كانى ئۆپۆزسیۆنى كوردیى دادى خه‌ڵكیان نه‌دا.
خه‌ڵكى كوردستان لە دۆسیەی بودجە یه‌كه‌م گورزى ناكۆكى لایه‌نه‌ى كوردییه‌كانى له به‌غدا، به‌ركه‌وت
ركابه‌رى وه‌رگرتنى پۆسته‌كان له به‌غدا، نێوانى یه‌كێتى و پارتى گه‌یانده خراپترین ئاست، ئه‌و كێشانه هاوكات بوون له‌گه‌ڵ گفتوگۆكان بۆ تێپه‌ڕاندنى بودجه، ده‌ستبادانه‌كه به جۆرێك بوو هه‌ر لایه‌نێك پێشبڕێكیى ئه‌وه‌ى ده‌كرد پشتیوانى لایه‌نێكى عێراقى بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات، ئه‌و دۆخه ئاڵۆزاوه درێژه‌ى كێشا تا یه‌كه‌م گورزى ناكۆكییه‌كه به‌ر خه‌ڵك كه‌وت و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و دوولایه‌نه هه‌ریه‌كه‌یان پۆستى خۆى برد و پشكى خه‌ڵكیش له‌و بودجه كه‌مكرایه‌وه.
ده‌ستبه‌كاربوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، كه به دۆستى كورد ده‌ناسێندرێت، به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له پشكى كورد، فواد حسێن وه‌ك وه‌زیرى دارایى كه پارتى پێشتر بۆسه‌رپه‌رشتى دانوستانه‌كانى ریفراندۆم ده‌ینارده به‌غدا، كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌بوون كه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق پایزى كورد كۆتاییپێدێنێت، به‌ڵام له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا به‌رپرسه نوێیه‌كان ئه‌و فریاد ره‌سه‌نه‌بوون سه‌یرده‌كران، به پێچه‌وانه‌وه پشكى كورد وه‌ك هه‌مان ئه‌و كاته ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا كه نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌وپه‌ڕى خراپیدابوو.
تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رپرسه نوێكان له بودجه چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه پرسیارى ئه‌وه‌ى دروستكرد، كه ئایا سه‌نگ و پێگه‌ى كورد له به‌غدا چه‌نده و كورسییه‌كانى بۆچى له‌وێ هه‌ن؟ كاتێك له یه‌كه‌م دۆسیه‌ى خولى نوێ‌دا كه بودجه بوو، پشكى كوردیان پێ نه‌پارێزرا.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێیوایه ئه‌گه‌ر كورد خۆى رێكبخاته‌وه ده‌توانێت جێ ده‌ستى دیاریبكات، به‌ڵام كورد خۆى ئه‌وه‌ى ناوێت، به‌ڵكو لایه‌نه كوردییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن به جیا له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ون، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن له‌گه‌ڵ به‌غدا رێبكه‌ون و پشكى كوردیش زیاد بكه‌ن.
ناكۆكییه‌كى كورد له به‌غدا كه هه‌رچییه‌ك بێت دواجار پریشكى ئه‌و ناكۆكییه به‌رخه‌ڵك كه‌وت و به زیانى خه‌ڵك شكایه‌وه نوێ نین و نیوسه‌ده ته‌مه‌نیانه، به جۆرێك كۆتاییه‌كانى ساڵى ٢٠١٨ مێژووى ٥٠ ساڵ پێش ئێستاى وه‌بیرهێناینه‌وه كاتێك، مه‌لا مسته‌فا بارزانى و باڵى مه‌كته‌بى سیاسى به جیا له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆگیان كرد.
ساڵی ١٩٧٠ کاتێک حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێن کەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی، بەشێكی زۆری گفتوگۆکان بەسترابوونەوە بە مامەڵەکردن لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی کە رێککەوتننامەی ١٩٦٦یان لەگەڵ بەغدا مۆر کردبوو. بارزانی بێ شەرتومەرج داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو باڵە و کشانەوەی رێککەوتننامەکە دەکرد.
سەدامیش بۆ ئەوەی کۆتایی بە یارییەکە نەهێنێت، سیاسەتی "نە شیش بسووتێ نە کەباب"ی پەیڕەو کرد. دواجار رێککەوتننامەی ١١ی ئازار کۆتایی بەو یارییە هێنا و باڵی مەکتەبی سیاسی بە شکستەوە گەڕانەوە ژێر رکێفی بارزانی.
ئێستا قه‌ڵه‌مى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئێستا به ده‌ستى فوادحوسێن-ه‌وه‌یه، ئه‌و پیاوى متمانه‌پێكراوى بارزانى و كاره‌كته‌رى دیارى دانوستانه‌كانى قۆناغى ریفراندۆمه، بۆ عێراقیه‌كان وا وێنا ده‌كرا له كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى به كه‌شوهه‌واى ریفراندۆمه‌وه به‌رگرى له داوا‌و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات، له یه‌كه‌م ئه‌زمونیدا بۆ تێپه‌ڕاندنى بودجه، كورسییه‌كه‌ى وه‌زیرى دارایى و كورسییه‌كانى دیكه‌ى كورد له به‌غدا به‌س نه‌بوون بۆ پاراستنى پشكى كورد.
كۆشكى سه‌لامیش له‌سه‌ر بودجه و پشكى كورد ده‌نگى لێوه‌نه‌هات، سه‌رۆك كۆمار كه به یارییه‌كى زنجیره‌یى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕى و بوویه سه‌رۆك كۆمار و له‌سه‌ر پشكى كورد ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرت، پێشر په‌یامى ئه‌وه‌ى دابوو به گوێى خه‌ڵكدا كه له‌دواى ١٥ی ١٠ی ٢٠١٨ ەوە كرداره‌كانى ده‌بینن، به‌ڵام بێ هیچ كردارێكى دڵخۆشكه‌ر سه‌دا ١٢.٦٧ جارێكى دیكه له یه‌خه‌ى كورد درایه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ى دیكه خه‌ونى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌رده‌مى سه‌دا ١٧ قورس‌تر كرد.
له‌ماوه‌ى رابردوو له‌سه‌ر دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كه‌م ناكۆكى كه‌وته نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، گڵۆڵه‌ى ئاڵۆزكاوى دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌رۆك كۆماریش ئاڵا، كاتێك د. به‌رهه‌م داواى وه‌زاره‌تى كرد بۆ یه‌كێتى، به‌ڵام عه‌بدولمه‌هدى وه‌ڵامى بۆ هاورێ دێرینه‌كه‌ى نه‌رم نه‌بوو كاتێك پێى راگه‌یاندبوو، نابێت سه‌رۆك كۆمار ببێته لایه‌ن له ناكۆكى له‌سه‌ر پشكه‌كان.
سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كۆڕى هاوڕێ دێرینه‌كانى له عێراق، به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد شتێكى دیكه‌ى بخرێته سه‌ر، بارزانى دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند، نایه‌وێت پێشبینى خه‌ڵك به‌رزبكاته‌وه به‌ڵام به‌ده‌مه‌وه‌چوونى "باش هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
بارزانى كه له‌وسه‌ردانه به ته‌واوى سه‌رقاڵى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پشكه‌كانى پارتى و یه‌كێتى بوو له كابینه‌ى حكومه‌ت، پێنه‌ده‌چوو په‌رژابێته سه‌ر ورده‌كارى مافه‌كانى كورد و ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ى كورد له كابینه‌ى نوێ هه‌یه‌تى، ئه‌گه‌ر خواستى له‌و جۆره‌شى هه‌بووبێت داواكارییه‌كانى بۆ پێنه‌دانى پۆستى دیكه به یه‌كێتى له تۆڵه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆك كۆمار به بێ رێككه‌وتن، ده‌نگى بارزانى نزمتر كرد.
ئۆپۆزسیۆنیش له به‌غدا گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، نه‌وه‌ى نوێ، به ١٣ كورسییه‌وه خاوه‌نى ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش نین، په‌یام و گوتاره‌كانیان له‌نێوان ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى خه‌ریكه نوقم ده‌بێت، به‌رنامه‌ى سیاسى ئه‌وان هه‌رچیه‌ك و هه‌رچۆنێك بێت، كورد به‌م سێ جه‌مسه‌ره‌وه ناتوانێت به‌رد بخاته سه‌ر به‌رد ئه‌و پۆستانه‌شى له به‌غدا هه‌یه‌تى به‌و دۆخه‌وه پێناچێت بۆ خه‌ڵكى هیچ شتێك بگۆڕن.