07:40 - 06/02/2020
دیداره‌كه‌ى پیرمام، دۆستایهتییهكهى ده‌مه‌زه‌رد كرده‌وه
دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح له دواى گرژى و تێكچوونه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه، كه‌وته قۆناغێكى ئاڵۆزه‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ قافڵه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى به‌رهه‌م ساڵح به رێگاى پیرمام-دا سه‌ركه‌وتنه‌وه، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ته‌واو جیاوازتریان له‌وانه‌ى پێشوو كرد. له دۆخێك‌دا پارتى له به‌غدا و له‌نێوخۆى یه‌كێتیش، چاوى له ساڵحه، رۆژانه پێشهاتى گه‌رم هه‌یه و گۆڕانكارییه‌كان خێران.
هه‌ستیارترین بابه‌ت
كورد له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ى نێوانى ئه‌مریكا و ئێران، هه‌ستیارترین فایلى، بابه‌تى لایه‌ندارى و بێلانییه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، كه ناتوانێت پشت له هیچ كامیان بكات. به‌رپرسانى كورد ده‌زانن ئه‌م كێشه‌یه جدییه. یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى پیرمامیش هه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوو كه پێده‌چێت هه‌ردوولا بۆچوونه‌كانیان له ده‌ورى بازنهیەكدا بخولێته‌وه(سیاسه‌تى بێلایه‌نى و گوێڕایه‌ڵى زیاترى ئه‌مریكا)، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح هه‌ندێك په‌یام و قسه‌ى شیعه‌كانى پێبووه.
رەنگە بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح مشتومڕى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌یه‌كى هاوسه‌نگیان كردبێت
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، شیعه‌كان په‌یامى ئه‌وه‌یان بۆ كورد ناردووه، كه ده‌یانه‌وێت دڵنیابنه‌وه ئایا هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی به ئه‌مریكا داوه بنكه‌ی سه‌ربازی بكاته‌وه یاخود نا؟ ئه‌مه پرسیارێكى قورسه بۆ كورد، پێده‌چێت بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح مشتومڕى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌یه‌كى هاوسه‌نگیان كردبێت بۆ ئه‌و بابه‌ته.
شیعه‌كانى عێراق له دواى كوشتنى قاسم سلێمانى، هه‌ڵشاخان به بابه‌تى بوونى هێزه ئه‌مریكییه‌كان له عێراق-دا، له‌سه‌ر ئه‌مه رۆیشتن و تا ده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بردیان. گروپه توندڕه‌وه‌كانیش له هه‌ڕه‌شه و گوڕهشهكانیان درێغییان نه‌كرد. سه‌رنجى ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان زیاتر بوو تا ئه‌وه‌ى بڕیارى كردنه‌وه‌ى دوو بنكه‌یان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد، په‌یسه‌ر سێ هه‌فته له مه‌وبه‌ر ئه‌و زانیارییه‌ى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و پێشهاتانه‌ش شیعه و ئێرانی‌یان له كورد دردۆنگ كردووه، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ش ده‌زانن كورد له‌و ململانێیه‌دا كاره‌كته‌رى ڤیتۆ به‌ده‌ست نییه، ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر وه‌ڵامى كورد ناوه‌ستن. كوردیش هه‌رگیز ناتوانێت نه‌خێر به ڕووى ئه‌مریكییه‌كاندا به‌رز بكاته‌وه و بوونى ئه‌وان بۆ كورد گرنگه و به سووده. به‌پێى زانیارییه‌كان بارزانى وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه بۆ ئه‌م بابه‌ته تا به شیعه‌كان بگه‌یه‌ندرێت.
ناوخۆى یه‌كێتى
ناوخۆى یه‌كێتى له‌دواى كۆنگره روونتر نه‌بووه‌و تا ئێستا لێڵه، دواى مانگ و نیوێك له كۆنگره، پرسه گرنگه‌كانى وه‌ك سه‌رۆك، جێگره‌كانى، سه‌ركردایه‌تى، ئه‌نجومه‌نى سیاسى و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه. دژه پارتییه‌كان براوه‌ى گێمى یه‌كه‌مى كۆنگره بوون كه ده‌نگدانى یه‌كلایى كرده‌وه، پارتى بۆ گێمى دووه‌م به چڕى له‌سه‌ر خه‌ته.
هه‌ر سێ بارزانییهكه پشتیوانی بەرهەم ساڵح-ن بۆ سەرۆکی یەکێتی
پارتى به ڕوونى پشتیوانى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى و خوازیار نییه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له‌سه‌ر حسابى توندییان به‌رامبه‌ر پارتى پێگه‌ى حزبییان گه‌وره‌بوو ببنه ده‌مڕاستى یه‌كێتى. یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ناوخۆى یه‌كێتى بووه، زانیارى هه‌یه كه هه‌ر سێ بارزانییهكه، مه‌سعود بارزانى، مه‌سرور و نێچیرڤان بارزانى، پشتیوانى به‌رهه‌م ساڵح-ن، تا ئه‌وه‌ى لۆبییان بۆ كردووه ببێته سه‌رۆكى یه‌كێتى.
پارتى بۆ ئه‌مه كارى زۆرى به به‌رهه‌م ساڵح-ه، زانیارى هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆش ئه‌م پشتیوانییه جارێكى دیكه، دراوهتهوە به‌گوێى به‌رهه‌م ساڵح-دا.
كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى
پارتى به بایه‌خى زۆره‌وه چاودێرى هه‌نگاوه‌كانى عه‌لاوى ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، خهمیهتى به ناوى چاكسازى و له‌ژێر فشارى شه‌قامى عێراقیدا رۆڵى له به‌ڕێوه‌به‌ردنى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ستكارى بكرێت. پێشتر نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر خه‌ت بووه تا كورد هه‌ماهه‌نگ بن بۆ وه‌رگرتنى به‌شى خۆیان له عه‌لاوى، پارتى به‌شه زۆرهكهشى ده‌وێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، به‌رهه‌م ساڵح، سێ په‌یامی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و شیعه‌كانی پێ بووه. ده‌رباره‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق، پابه‌ندبوون به‌رێككه‌وتنه‌كان و دۆسیه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان، ته‌وه‌ری سێیه‌م به‌شداری كورد له كابینه‌ی داهاتوو به جۆرێك، مه‌رج به‌سه‌ر حكومه‌تدا نه‌سه‌پێنن، كه‌سانێكیش كاندید نه‌كه‌ن كه پێشتر له‌حكومه‌ت پۆستی باڵایان هه‌بووه.
شاندی پارتی ته‌نها گوێیان گرتووه، وه‌ڵامی كۆتایی سه‌رۆك كۆماریان نه‌داوه‌ته‌وه
پارتى خوازیاره وه‌زیره‌كانى به تایبه‌ت فواد حسێن بمێنێته‌وه، ئه‌م مه‌رجه پێش وه‌خته له ئێستاوه كێشه‌ى بۆ دروست بووه. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت شاندی پارتی ته‌نها گوێیان گرتووه، وه‌ڵامی كۆتایی سه‌رۆك كۆماریان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو گوتویانه دیراسه‌ى دۆخه‌كه و ئه‌و په‌یامانه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رهه‌م ساڵح په‌یامی شیعه‌كان و عه‌لاوی ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كێتی، پارتیش په‌یامێكی نیگه‌رانی له رێگه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه، بۆ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ناردووه.
پێده‌چێت کۆبوونەوەکەی پیرمام نێوانى به‌رهه‌م ساڵح و پارتى خستبێته‌وه سه‌ر سكه‌ى خۆى
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پیرمام سه‌باره‌ت به نێوانى یه‌كێتى و پارتى، بڕیار دراوه له‌دوای كۆتایی هاتنی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی، كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی یه‌كێتی وپارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵادا به‌رێوه‌بچێت.
به‌رهه‌م ساڵح له‌نێوان ناكۆكییه‌كانى ئێستا‌و رابردووى یه‌كێتى و پارتى وه‌ك سیاسییهكى هاوسه‌نگ ناوى رۆیشتووه، كه هه‌رگیز خۆى له پارتى ته‌را نه‌كردووه، له یه‌كه‌م دیدارى له دواى دڵرهنجانى پارتى به‌هۆى بوونى به سه‌رۆك كۆمار له ده‌ره‌وه‌ى سازانى كورد، له مه‌راسیمى سوێند خواردنى نێچیرڤان بارزانى له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، له به‌رده‌م بارزانى و راگه‌یاندنه‌كان و میوانه‌كان ستایشى زۆرى رۆڵى بارزانى كرد، كه نیگه‌رانى نێوخۆى یه‌كێتیشى لێكهوتهوه، دیار نییه له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح به هه‌مان زمانى ١٠ى تهمووز قسه‌یكردووه یاخود نا. به‌ڵام دیداره‌كه‌ى پیرمام دۆستایهتییهكهى ده‌مه‌زه‌رد كرده‌وە، پێده‌چێت نێوانى به‌رهه‌م ساڵح و پارتى خستبێته‌وه سه‌ر سكه‌ى خۆى.