ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:26 - 22/02/2020

ئایا ئەمریكا و تاڵیبان رێكدەكەون؟‌

كوردستان ئەحمەد

سەرەرای ئەوەی  نیزكەی دوو دەیەیە بزوتنەوەی توندرەوی چەكداری تاڵیبان لەگەڵ ئەمریكادا لە شەڕدایە بەڵام لە ئێستادا ماوەی چەند مانگێكە گفتوگۆی چڕ لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا هەیە و پێدەچێت بكەونە رێكەوتنی بنبەست و كۆتای بە ناكۆكی و كوشتنی نێوانیان بهێنن.

لە بارەی رێككەوتنەكانی نێوان بزوتنەوەی چەكداری تاڵیبان و ئەمریكا مایك پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ واژوکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان کە شیانی هەیە کۆتایی بە 18 ساڵی شەڕی ناو ئەفغانستان بهێنێت و پێدەچێت ئەوە سەرەتایەكی باش بێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سەربازی ئەمریكا لە ئەفغانستان  نەكوژرێن و ئاژاوەكانی ئەو ناوچەیە كۆتایی پێبهێنرێت.

دەوحە باوەش بۆ رێككەوتنەكە دەكاتەوە
رۆژی هەینی مایک پەمپـێیۆ لە كۆنفرانسێكی تایبەتتدا ڕایگەیاند : ئەگەر لێکتێگەیشتن و رێككەوتنی ستراتیژی  نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان سەرکەوتووبێت، ئەوا لە 29 ی مانگی دوو ڕێکەوتنەکەلە دۆحەی پایتەختی قەتەرە واژودەکەن. پاشان بە ماوەیەکی کورت دوای واژوکردنەکە دانوستاندنی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانی دەستپـێدەکات.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بزوتنەوەی تاڵیبان دەڵێت بۆ ئەوەی رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت كار بۆ ئەوەدەكەن كەشێكی ئارام و پر ئاسایش دابین بكەن، هەر چەندە لە كاتە جیاوازەكانی رێككەوتنەكەدا چەندین جار چەكدارانی تاڵیبانهێرشیان كردوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و بنكە سیاسی و سەربازیەكانی ئەو وڵاتەیان  بۆردومان كردووە ، بەڵام لەئێستادا تاڵیبان دەڵێت: دەیانەوێت بە ئارامی رێككەوتنەكەیان لە گەڵ ئەمریكا واژۆ بكەن.

رێككەوتنی تاڵیبان و ئەفغانستان


سەرچاوەیەکیباڵای بزوتنەوەی تاڵیبان  تاڵیبان لە پاکستان ڕایگەیاندووە: بڕیارە لە پاش واژوکردنی ڕێکەوتنەکە لە 29 ی مانگی دوو، وتووێژی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە 10 ی مانگی سێ دەسـتپـێبکات، بتوانن بچنە دۆخێكی شساسیەوە.

هەر لەبارەی رێككەوتنەكە ودۆخی ئەمنی ئەفغانستانەوە جاوید فەیسەڵ گوتەبێژی ئاسایشی نشتیمانی ئەفغانستان، ئەویش گوتی کەمکردنەوەی توندوتیژیـیەکان لەم شەممەیەوە دەستپـێدەکات و هێزە ئاسایشیـیەکانی ئەفغانستانیش دەگرێتەوەو دەبێت هێوریەكی باش لە ناوچەكەدا هەبێت.

گفتوگۆكان چۆن دەستیان پێكرد؟
ساڵێك لەمەوبەر بەیارمەتی زاڵمای خەلیل زاد توانرا یەكەمین پردی دروستكردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان تاڵێبان وئەمریكادا دەستپێبكات و بەپێی رێككەوتنەكە بێت دەبێت ئەمریكا نیوەی سەربازەكانی لە ئەفغانستان جێبهێڵن و بچنە دەرەوەی ئەو وڵاتە.

ترەمپ گفتوگۆكان رادەگرێت
سەرەڕای ئەوەی  زاڵمای خەلیل زاد بە بڕیاری ترەمپ دەست بە گفتوگۆ كردبوو لەگەڵ  بزوتنەوەی تاڵیباندا، بەڵام دوای سێ مانگ لە گفتوگۆی نێوانیان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆكانی رێككەوتنەكەی راگرت بەبیانوی ئەوەی كە رێككەوتنەكە بەباشی بەرێوە ناچێت، لەماوەی كاتی گفتوگۆكاندا بزوتنەوەی تاڵیبان تێوەگلابوو لە هێرش كردنە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا و چەند سەربازێكیش كوژرابوون.

بەڵام پاش وەستانی گفتوگۆكان بۆ ماوەی سێ مانگ دووبارە لە ژێر چاودێری دۆناڵد ترەمپدا گفتوگۆی نێوان حكومەتی ئەمریكا و بزوتنەوەی چەكداری تاڵیبان لە قەتەر دەستی پێكردەوە.

زاڵمای خەلیل زاد نێردەی ئەمریكا بۆ ئەفغانستان بۆ بەشدارییكردن لە گفتوگۆكان لە قەتەرە، گفتوگۆكانی نێوان هەردوولاش بۆ كەمكردنەوەی گرژی و توندوتیژییەكانە، بەمەبەستی رێگەخۆشكردن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان لایەنە ئەفغانییەكان خۆیان و گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ.
پێش ئەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و تاڵیبان دەستپێبكاتەوە بزوتنەوەی تاڵێبان ئامادەكاریی دەكرد بۆ ئەوەی لەگەڵ هەریەكە لە روسیا و ئێراندا گفتوگۆ بكات بەرەو چارەسەرێك بۆ كێشەی شەر لە ئەفغانستان بڕۆن بەڵام بە فەرمانی ترەمپ گفتوگۆكانی نێوان خۆیان و گروپی تاڵیبان دەستی پێكردەو ە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی ئامادە ەکات بۆ واژۆکردنی رێکەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان کە پێدەچێت کۆتایی بە شەڕی 18 ساڵی ناوخۆی ئەفغانستان بهێنێت.

هەرچەندە پێشتریش چەندینجار حكومەتی ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان دانوستان و گفتوگۆیان بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبەرامبەر كۆتایهێنان بەتوندوتیژییەكان ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی توندوتیژییەكانی تاڵیبانەوە دانوستانەكان بەرهەمێكی نەبوە.

رێككەوتنێك لەنێوان سوپای ئەفغانستان و هێزە نێودەوڵەتییەكان و بزوتنەوەی تاڵیباندا كراوە، بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان
بەرپرسێكی باڵای ئەفغانستان بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاند، رێككەوتنێك لەنێوان سوپای ئەفغانستان و هێزە نێودەوڵەتییەكان و بزوتنەوەی تاڵیباندا كراوە، بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان بۆ ماوەی حەوت رۆژی دیكە.

زاڵمای خەلیلزاد پاڵەوانی رێككەوتنەكە
زاڵمای خەلیلزاد كە پاڵەوانی راستەقینەی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و تاڵیبانە و لەماوەی ساڵێكدا چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیباندا كۆبوەتەوە و لە كۆتا دانیشتنیشدا دەڵێت: دانیشتنەكان ئەرێ نی بوون و بەدڵنیاییەوە هەموو شتێك باش دەبێت.

وتیشی: بە مەبەستی سەقامگیری و كۆتاییهێنان بە شەڕ و پشێویی ئەفغانستان, ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی لە ڕێكەوتنی ئاشتی نزیك بوونەتەوە.

خەلیلزاد گەورە دیبلۆماتكاری ئەمریكی و سەرپەرشتیاری دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن ‌و بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند, دوای كۆتاییهاتنی گەڕی حەوتەمی گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ تاڵیبان لە قەتەر, دەڕوات بەرەو شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستان, بە مەبەستی راوێژكردن لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ئەفغانستان لەو بارەیەوە.

راشیگەیاندوە, لەگەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەی تاڵیبان نزیك بوونەتەوە لە ڕێككەوتن و كۆتاییهێنان بەتوندوتیژیی و شەڕو پەشێویی لەو وڵاتە.

ناتۆ چی دەڵێت؟
رێككەوتنەكە رێكەوتنێكی گەورەی لە ئاستی جیهاندا و یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لەم بارەیەوە گوتی ڕێکەوتنەکە ڕێگە خۆشدەکات لە بەردەم هاتنە دی ئاشتیـیەکی بەردەوام لە ئەفغانستان. مۆسکۆ بە ڕووداوێکی گرنگ لە پـێناو ئاشتی ناودێری کرد.

ئێران و روسیا دەڵێن چی؟
هەر لەسەرتای رێككەوتنەكەوە روسیا  رایگەیاند ئێمە پشتیوانی هەر كارێك دەكەین كە بیەوێت ئاشتی لە ناوچەكەدا بەرقەرار بكات  ئەگەر رێككەوتنی تاڵیبان وئەمریكاش ئەگەر لەو چوار چێوەیەدا بێت ئەوان پیرۆزبایی لێدەكەن و قبوڵیانە.

لەلایەكی تریشەوە كۆماری ئیسلامی ئێران  دژایەتی گفتوگۆی رێككەوتنەكانی نێوان ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبانی كردو وتی: ئەمە رێككەوتن نییە و تەناها گاڵتە جاریەكە كە ئەمریكا دەیەوێت دژیاتی ئیسلام و ئاینی خوا بكات.