11:16 - 29/02/2020
هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە چی لێدێت؟
هەر لە سەرەتایی سەرهەڵدانی شەریی داعش و شكستی سوپایی عێراق لە بەرامبەر
داعشدا، دواتر ڕاگەیاندنی قۆناغی یەكەمی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ بەهاوكاریی هێزەكانی
هاوپەیمانان و سوپای عێراق و پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو ناوچانە
راگەیەنرا كە داعش كۆنتۆرۆڵی كردبوون، لە
پاشانیش ئەمریكا بۆ بەهێزكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هاوكاری مادیی و
سەربازی ئەو دولایەنە و هەروەها لە سوریاش هاوكاریی هێزەكانی سوریایی دیموكراتی لە رێگەی چەك و پارەوە
كرد.
بەپێیی پرۆژە بودجەی سوپایی
ئەمریكا ساڵانە چەندین ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی سوپایی عێراق و هێزەكانی
پێشمەرگە و هێزەكانی سوریایی دیموكرات
پێشكەش كراوە، هەتا ئێستاش ئەو هاوكارییانە بەردەوام دەبێت.
لە ئێستادا
ئەمریكا دەیەوەێت لە پرۆژە یاسایی بودجەی سەربازیی وڵاتەكەیدا هاوكارییە
سەربازیەكان بۆ هێزەكوردیەكان لە رۆژئاوا و باشوری كوردستان كەم بكاتەوە و
هاوكاریەكانیش بۆ سوپایی عێراق كەم كراونەتەوە.
هەرچەندە
هێزەكانی سوریایی دیموكرات و هێزەكانی پێشمەرگە پێشتر و ئێستاش رایانگەیاندووە كە هێشتر مەترسی داعش لەناوچەكەیاندا ماوە و
پێدەچێت داعش بتوانێت هێرش بكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە بڕێكی زۆر لە
پارە و هاوكاریی سەربازیی دەبێت .
بەڵام
ئەمریكا هاوكاریەكانی بۆ هەریەكە لە عێراق و سووریا 350 ملیۆن دۆلار كەمكردوەتەوە
پێیان وایە ئەو پارەیە لە ئێستادا بۆ ئەو هێزانە باشە و دەكرێت ئەوەی پێویستە بۆ
سوپایەكی پێگەیشتوو دروستی بكەن.
ئێستا ئەمریكا سەرقاڵی رێكخستنی بودجەی
سوپاكەیەتی و لەناو ئەو بودجەیەشدا بڕی
845 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای پێشمەرگە و سوپایی عێراق
دابینكراوە ئەوە لەكاتێكدایە لە بودجەی ساڵی رابردوودا بڕیی یەك ملیار و 159 ملیۆن دۆلار بۆئەو هێزانە
دابینكرابوو.
لەو برە
پارەیەش كەدیاریی كرابوو لە پرۆژە یاسایی
بودجەی پار ساڵدا، 745 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و پێداویستییەكانی هێزە عێراقییەكان
و 200 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و پێداویستییەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات و 250
ملیۆن دۆلار بۆ هێزی سنوریەكان تەرخانكراوە.
بەڵام لە
پڕۆژە یاسایی بودجەی ئەمساڵی ئەمریكادا 645 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە عێراقییەكان تەرخان
دەكرێ، بەشە پارەی هێزی پاسەوانی سنوور لە سووریا كە 250 ملیۆن دۆلار بوو رادەگیرێ
و پارەی راهێنان و پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی ئەمریكا بۆ هەسەدە بە بڕی 100
ملیۆن دۆلار كەمی دەكات، بەوپێیە بێ بەشی هاوكاریی هێزەكانی هەسەدە لە دەستوری
ئەمریكادا بۆ ساڵی لەنێوان دوو ساڵدا 350ملیۆن دۆلار كەمی كردووە.
تادێت
پارەكەی ئەمریكا كەم دەكات
هەر لەسەرتایی
دەستپێكردنی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ سوپایی عێراق و سوپای پێشمەرگەو هێزەكانی
سوریایی دیموكرات تادێت هاوكارییەكان بۆ
ئەو هێزانە كەم دەكات و لە ماوەی سێ ساڵیی رابردوودا بە رێژەیەكی بەرچاو
هاوكاریەكانی ئەمریكا كەمی كردووە.
لە ساڵی 2019
ەدا هاوكاریەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی
عێراق و هێزەكانی سوریایی دموكرات ملیارێك دۆلار وو 400 ملیۆن دۆلار بوو
لە ساڵی 2020
هاوكارییە داراییەكان بۆ هێزەاكینس وریایی دیموكرات و پێشمەرگە و هێزەكانی سوپایی
عێراق برەكەی بۆ ملیارێك و 145 ملیۆن دۆلار دابەزی.
كۆی ئەو
پارەیەی لە رەشنووسی بودجەی سەربازیی 2021 بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تەرخانكراوە 80
ملیۆن و 694 هەزار و 891 دۆلارە، واتە 12٪ی كۆی ئەو پارەیەی كە بۆ عێراق
تەرخانكراوە بۆ هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان دەبێ.
هاوكاریەكان
بۆ چ مەبەستێكن؟
ئەمریكا لە
چوار چێوەی دوو پرسدا هاوكاریی سەربازی بۆ عێراق رەوانە كردووە ئەوانیش بریتین لە
رووبەرووبونەوەی داعش ورێكخشتنەوەی سوپای عێراق پێشمەرگە و هێزەكانی سوریایی
دیموكرات.
لەو برە
پارەیەی وەك هاوكاریی ئەمریكا بۆ پێشمەرگەی دابین كردووە ، 33 ملیۆن دۆلار بۆ
پێداویستییە سەرەتاییەكان، سووتەمەنی، كەلوپەلی بیناسازی، دەرمان، پارچەی چەك و
پارچەی ئۆتۆمبێلی سەربازی تەرخان دەكرێ.
وە 47 ملیۆن و 694 هەزار دۆلار بۆ پڕچەككردن و
راهێنانی 12 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت واتە ئەو پێشمەرگانەی كە یەك
خراونەتەوە.
، واتە ئەو
هێزانە ناگرێتەوە كە بە گوێرەی رەشنووسەكە "لایەنگریی سیاسی"یان هەیە.
417 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بۆ راهێنان و پڕچەككردنی هەموو هێزە عێراقییەكان
پێشنیاز كراوە كە وەزارەتی بەرگری، دژەتیرۆری عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق و
وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.
بەوپێیە بێ لە
كۆی ئەو پارەیەی بۆ راهێنان و پڕچەككردنی هێزە عێراقییەكان دانراوە، 11.4%ی بۆ
وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت، بەشێوەیەكی مەیدانی پارەكان خەرجدەكرێن؟
ئەمریكا
پارە بۆ شەریی داعش كەمدەكاتەوە
بەپێیی پڕۆژە
یاسایی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا
بوجدەی رووبەرووبونەوەی داعش لە ساڵی نوێدا 200 ملیۆن دۆلار تەرخاندەكرێت ئەوە لەكاتێكدایە لە ساڵی پێشودا هاوكارییەكانی
ئەمریكا بۆ رووبەرووبونەوەی داعش 300 ملۆن دۆلار بوو بەڵام لە ساڵی نوێدا
هاوكارییەداراییەكانی ئەمریكا بۆ ئەو مەبەسەتە 100 ملیۆن دۆلار كەمی كردووە.
بەدەر لەوەی
پارەیی رووبەرووینەوەی داعش كەمی كردووە ئێستا ئەمریكا دوو ساڵە پارە بۆ هێزەكانی
پاسەوانی سنور خەرجناكات كە بڕەكەی 250ملیۆن دۆلارە و لە ساڵی رابردووشدا ئەو
پارەیە خەرج نەكراوە بەڵام بەفشاریی ژمارەیەك كۆنگرێس مان ئەو پارەیە دابینكرا و
لە ساوڵیی نوێدا ئەو پارەیە نامێنێتەوە.
پارەكان
چۆن كەمی كردووە
هاوكارییەكانی
ئەمریكا لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەم شێوەیە بووە
یەكەم:
لە2019ە دا هاوكاریەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە و هەسەدە و سوپایی عێراق 1 ملیار و
400ملیۆن دۆلار بووە و و ئێستا بوە بە نزیكەی 845ملیۆن دۆلار
دووەم:
هاوكارییەكانی سوپایی سنور 250 ملیۆن دۆلار بوە و لە ساڵی نوێدا ئەو پارەیە
نامێنێت
سێیەم:
هاوكاریە لۆجستیەكان بۆ رێژەیی لەسەدا 70 كەم دەكات
چوارەم:
تەنها ئەو هێزانە پارە وەردەگرن لە پێشمەرگە كە رێكخراونەتەوە و لەدەستی حزبدانین
(ئینتیمای حزبیان نییە)
پێنجەم:
پارەیی رووبەرووبونەوەی داعش لە 300ملیۆن دۆلارەوە بۆ 200ملیۆن دۆلار كەمی كردووە.