ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:49 - 29/02/2020

نهێنی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی ئەردۆغان و ترەمپ و پۆتین‌

كوردستان ئەحمەد

لەماوەی 48  كاتژمێریی رابردوودا بە دانپیانانی سوپا سالاری توركیا، زیاتر لە 100 سەربازی توركیا لە ئیدلیب كوژراون، هەندێك ئاماژەش باس لەوەدەكەن ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە ، روسیا ئامادە نییە هیچ سازشێك لەسەر دۆخی ئیدلیب لە سویا بكات و ئەو شارە بۆ رەجەب تەیوب ئەردۆغان جێبهێڵیت و دەڵێت: توركیا دەبێت دەست لەو شارە هەڵبگرێت، بەڵام ئەردۆغان دەڵێت: ئەوان ئامادەنین واز لە ئیدلیب بهێنن و هەموو شتێك لە پێناو پاراستنی سوریەكاندا لە ئیدلیب دەكەن.

ئێستا دۆخی ئیدلیب لە رووی مرۆیی و سەربازییەوە زۆر خراپە و زیاتر لە شەش ملیۆن دانیشتویی ئیدلیب توشی گرفت بوون پێدەچێت رووبەرووی  دۆخێكی خراپتر ببنەوە لەوەی كە ئێستا تێی كەوتوون.

لەسەرو بەندی ئەو ئاڵۆزیانەدا رەجەب تەیوب ئەردۆغان وا بریارە سەردانی مۆسكۆ بكات و لەكرملن لەگەڵ ڤیلادمێر پۆتۆن سەرۆكی روسییا كۆببێتەوە، بەڵام پێش كۆبونەوەكەی نێوان ئەو دوو سەرۆكە، ئەردۆغان ترەمپ بەتەلەفۆن دەربارەی دۆخی ئیدلیب قسەیانكرد.

پەیوەندیەكەی ترەمپ و ئەرۆدغان
شەوی 29/2/2020 دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیوب ئەردۆغان بەتەلەفۆن قسەیانكرد، باسیان لە دۆخی ئیدلیب كرد، بەپێی زانیاریەكان، ئەردۆغان داوای لە ترەمپ كردووە كە هاوكاریی توركیا بكات و هێزی پشتیوانی و سەرباز رەوانەی ئیدلیب بكات و هەروەها گوشار لە ناتۆش بكات بۆ ئەوەی هێزز بنێرێتە ئیدلیب.

لەوەڵامی داواكارییەكەی ئەردۆغاندا، دۆناڵد ترەمپ وتویەتی: ئەوان هیچ جۆرە هێزێك و هاوكارییەك نانێرنە ئیدلیب و پێیان وایە نابێت دەستێوەردان لە دۆخی ئیدلیب بكەن ، هەروەها وتوشیەتی كە رێگەنادەن ناتۆ بچێتە ئیدلیب، بەڵام بە هەر جۆرێك بووە دەبێت دۆخی ئاڵۆزی كوشتن  شەر لە ئیدلیب رابگیردرێت، بۆ ئەوەی چیدیكە كەس لە ئیدلیب نەكوژرێت؟

رەجەب تەیوب ئەردۆغان دەڵێـت: كاتێك باسی دۆخی ئیدلیبم بۆ ترەمپ كرد ، ترەمپ بەمنی وت باشە پۆتین چی دەكات لە ئیدلیب؟ منیش پێم وت ڤلادمێر پۆتین بەدوای نەوتی ئیدلیبەوەیە، ترەمپ قسەكەی پێبریم، وتی: بۆ ئیدلیب نەوتی تێدایە؟

وتیشی: ترەمپ پێیی وتووم ئێمە هیچ نیازێكمان لە نەوت و خاكی ئیدلیب نییە و ناشمانەوێت دەستێوەردان لەو دۆخەبكەین ئەوەی ئێمە بۆ ئیدلیب مەبەستمانە ئەوەیە كە دەبێت دۆخی خەڵك باش بكرێت و شەر رابگیردرێت و هیچ كێشەیەك بۆ خەڵكی مەدەنی ئەو شارە دروست نەبێت.

لەپرسی ئیدلیبدا: ئەمریكا لایەنگری هیچ كام لە هێزەكانی ناوچەكە ناكات، نە روسیا و نە سوریا و نە توركیا بەڵام ناشیەوێت ئەسەد و ئەردۆغان لەئیدلیب بمێننەوە چونكە پێی وایە ئەو دوو هێزە هیچكامیان بۆ ئایندەی ئەمریكا لەو وڵاتە باش نییە.

پۆتین و ئەردۆغان قسەدەكەن
بەرەبەیانی رۆژی 29/2/2020 ڤلادمێر پۆتین و رەجەب تەیوب ئەردۆغان بە تەلەفۆن لە بارەی دۆخی سەربازی و مرۆیی ئیدلیبەوە قسەیانكرد، كرملن دەڵێـت: لەگەڵ توركیا رێككەوتون كە گرژیەكانی ئیدلیب كەم بكەنەوە دۆخەكە ئارام بكەنەوە.

لە لایەكی تریشەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: دانووستاندنەکان لەگەڵ لایەنی تورکی لە ئەنقەرە لەبارەی سووریا کۆتاییانهات و رێککەوتین لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب.

ئەردۆغان دەڵێت: بە پۆتینم وتووە، ئێوە چیی دەكەن لە ئیدلیب و بۆ لەوێ دەمێننەوە؟ ئەو شارە بەئێوە چ رەبتێكی هەیە؟ من پێتان دەڵێم ئێمە لە ئیدلیب ناكشێینەوە تا نەزانین دۆخی هاوڵاتیانی سوریا ئارامە و لە پێناو ئەو خەڵكەدا دەجەنگین و كار بۆ ئەوە دەكەین بزانین ئەسەد و پۆتین  كەی ئیدلیب چۆڵدەكەن.

ئەنجومەنی ئاسایش چی دەڵێت؟
شەوی 29/2/2020 ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی دۆخی ئیدلیبەوە كۆبوەوە و رایگەیاند: هەرچی زوترە پێویستە دۆخی ئیدلیب چارەسەر برێت و پێویستە توركیا لە سوریا بچێتە دەرەوە و دۆخەكە بەرەو چارەسەریی ریشەیی ببن، دۆخی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئیدلیب زۆر خراپە و ئەگەر شەر بەدەوام بێت بێگومان ملیۆنان مرۆڤ لەو ئارە لەناودەچن.

ئەنجومەن داوا لە توركیا دەكات دەستوەرنەداتە ئیدلیب و هەرچی زووترە لەو شارە بكشێتەوە و ئاگریی شەرێكی گەورەتر لە سوریا و ئیدلیب خۆشنەكەن ئەوەش بۆ ئەوەیە كە سنورێك بۆ هێرش و كارەكانی تری توركیا دابنرێت.

ئەردۆغان هەرەشە دەكات
لەبەرامبەر هێرشەكانی روسیا بۆ سەر سوپایی توركیا، توركیا داوای لە ناتۆ كردووە بۆ ئەوەی هاوكاریی سەربازیی بكات و رووبەرووی روسیا ببێتەوە، بەڵام ناتۆ بەهەموو شێوەیەك رەتیكردوەتەوە كە دەستێوەردان لە پرسیی ئیدلیبدا بكات، ئەوەش رەجەب تەیوب ئەردۆغانی نیگەران كردووە و وەك فشارێك بۆ سەر ئەورپا دەروازە سنوریەكانی بەرووی پەنابەراندا كردووەتەوە و زانیاریەكان باس لەوەدەكەن تەنها لە دوو رۆژدا بەنزیكەی 500 هەزار ئاوارە لە سنوری توركیا پەریونەتەوە سنوریی یۆنان و سەرۆك وەزیرانی یۆنانیش دەڵێت: بەهیچ شێوەیەك سنور بۆ پەنابەران ناكەنەوە ئەوان رۆڵی خۆیان لەو دۆخەدا بینیوە.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر یەكێتی ئەوروپا و توركیا لەبارەی پەنابەرانەوە  رێككەوتون و توركیا 3 ملیار یۆرۆی بۆ رێگری كردن چونی پەنابەران بۆ ئەوروپا وەرگرتووە، بەڵام توركیا رێككەوتنەكەی شكاندووە، پێدەچێت ئەوروپا سزای قورسیی توركیا بدات لەو بوارەوە.