ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:04 - 03/03/2020

ئەنجامی هەڵبژادنەكانی ئیسرائیل‌

كوردستان ئەحمەد

ئاڵۆزی سیاسی لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا دروست بووە، بەشێك لە وڵاتانی جیهان بەهۆی ئەوەی كە لە هەوڵبژادنەكاندا دەنگی یەكلا كەرەوە بۆ هیچ حزبێك و هیچ لایەنو هاوپەیمانیەتێك نابێت، هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی دووەم سێیەمیشەوە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر كەشی سیاسی وڵاتەكەوە هەیە، ئیسرائیلیش بە هەمان قۆناغدا تێپەری  لە ماوەی رابردوودا هیچكام لە بنیامین ناتانیاهۆ و بێنێ گێنتس كە سەركردایەتی دوو بەرەی جیاوازی ئیسرائیل دەكەن نەیانتوانی لە هەڵبژادنەكاندا دەنگی پێوییست بۆ  پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەدەست بهێنن.

لە رۆژی 2-3-2020   گەریی سێیەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئیسرئیل بەرێوە چوو  لەدوای سێ جار لە هەڵبژاردن لە ئیسرائیل، جارێکی دیکە پارتی لیکود کە لەلایەن بنیامین نەتەنیاهۆ،  سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە سەرکردایەتی دەکرێت، توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و بەتەنها پارتەكەی خۆی 37 كورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا.

ئەنجامە بەرایەكانی هەڵبژاردنی پەرلمانی ئیسرائیل باس لەوەدەكەن ، پارتی لیکود و چەند هاوپەیمانێکی دیکەی توانیوویانە لە کۆی 120 کورسییەکەی پەرلەمان 59 کورسی بەدەست بهێنن و ئەوەش وادەكات كە بتوانێت بەتەنها هاوپەیمانیەتیەكەی حكومەتی نوێی ئیسرائیل پێكبهێنن، بەڵام هەندێك ئاستەنگی لەبەردەم پارتەكەیدا دروست دەبێت.

و پارەتی شین و سپی كە هاوپەیمانیەتیەكیان لەگەڵ چەند پارتێكی دیكە پێك هێناوە توانیویەتی 32 كورسی بەدەست بهێنێت ئەوە لەكاتێكدایە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بێنی گێنتس سەرۆكی پارتی شین و سپی دڵنیایی دابوە هەموو لایەك كە پارتەكەی براوەدەبێت و حكومەت پێكدەهینێت.

كێشەكانی بەردەم ناتانیاهۆ چییە؟
بۆ ئەوی لە ئیسرائیل بتوانیت حكومەت پێبهێنیت پێویستە لە كۆی 120 كورسی  پەرلەمانی 50+1ی كورسیەكان بەدەست بهێنیت هێشتا پارتەکەی نەتەنیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی پێویستی بە دوو کورسیی دیکەیە، ئەوەش وادەکات دیسانەوە پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئیسرائیل کارێکی ئاسان نەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامە فەرمییەکان رابگەیێنرێن و دواتر سەرۆکی ئیسرائیل پارتی براوەی هەڵبژادنەکە رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی.

بەرێوەچونی ئەم هەڵبژاردنە لە كاتێكدایە  هەڵبژاردن لە ئیسرائیل لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو دووجاری دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو ئەنجامدراوە  بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی 50+1ی کورسییەکانەوە لەلایەن پارتێکەوە و هەروەها پێکنەهێنانی حکومەت لەلایەن پارتی براوە و ئۆپۆزسیۆنەوە، بە ناچاری هەڵبژاردنەکە دووبارە كرایەوە و لە ئێستادا چاوەرێی حكومەتی نوێ دەكرێت.

شین و سپی نیگەرانە
پارتی شین و سپی و هاوپەیمانەكانی وەك دوو جارەكەی تر لە هەڵبژادنی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا نەیتوانی سەركەوتوو بێت و دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنیش، بێنی گانتز، سەرۆکی بزووتنەوەی شین و سپیی ئیسرائیلی رایگەیاند: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بە ئازار و بێهیواکەرن و ئیسرائیل دەبەنەوە سەر رێگەی راستڕەوی و پێم وایە گۆرانكاریی بە ئاسانی لەم وڵاتەدا ئەنجام نادرێت.

سەرۆکی بزووتنەوەی شین و سپیی ئیسرائیل لەدوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە گوتەیەکیدا بۆ لاینگرانی رایگەیاند، "تێدەگەم و هاوبەشی هەستی بێهیوابوون و ئازارەکەتانم، چونکە ئەمە ئەو ئەنجامە نەبوو کە چاوەڕوانمان دەکرد و ئێمە چاوەرێی زۆرتین دەنگ و پشتیوانیمان دەكر بۆ ئەوەی گۆرانكاریی لە ئیسرائیلدا دروست بكەین.

گانتز ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئەم ئەنجامانە ئەنجامی کۆتایی بن، ئەو کاتە ئیسرائیل دەگەڕێنرێتەوە سەر رێگەی راستڕەوی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەباتی ئێمە بەردەوامە و جامەکە هێشتا پڕنییە، بەڵکو بە تەنیا هەتا نیوەی تێدایە و ئێمەش بزووتنەوەی شین و سپیمان هەیە.

بێنی گانتز لەبارەی سەرکەوتنەکەی بنیامین نەتەنیاهووشەوە وتیشی :ئێمە دوو هەفتەی دیکە نەتەنیاهۆ لە دادگای ئیسرائیل دەبینینەوە کە سێ تۆمەتی قورسی ئاراستەکراون و هێشتا ئەم کەیسە کۆتایی نەهاتووە، و پێویستە وەڵامی تۆمەتەكان بداتەوە و پاشان كارەكانی خۆی بكات.

كورسیەكانی پەرلەمانی ئێران چۆن دابەشكراون
پەرلەمانی ئیسرائیل كە پێی دەوترێت (كنێست)  لە 120 كورسی پێكدێت  بۆ ئەوەی ببیتە براوەی یەكەم و حكومەت پێك بهێنێت پێویتە 50+1ی كورسیەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت كە دەكاتە 61 كورسیی بەڵام هیچ كام لە پارتەكانی ئیسرائیل نەیانتوانیوە  ئەو رێژەیە بەدەست بهێنن و حكومەتی نوێ پێكبهێنن.
ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەم شێوەیە بوون
پارتی لیکود كە پارەتەكەی بنیامین ناتانیاهۆیە   37 کورسی بەدەست هێناوە  
هاوپەیمانیی شین و سپی  كە بێنی گێنتس سەرپەرشتی دەكات 32 کورسی  بەدەست هێناوە
لیستی هاوبەش 15 كە لەچەند لایەنێك پێكدێت 15 كورسی بەدەست ھێناوە و پێدەچێت لەگەڵ ناتانیاهۆدا هاوبەشی بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت كە ئەوەش تا ئێستا یەكلای نەبوەتەوە

ئیسرائیل بێیتیونا كە یەكێكە لە پارتە سیاسەكانی ئیسرائیل  حەوت کورسی  بەدەست هێناوە و
پارتی شاس تەنها   نۆ کورسی  بەدەست ھێناوە
UTJ  كە یەكێكە لە پارتەكانی دیكەی ئیسرائیل حەوت کورسی بەدەست ھێناوە
پارتی یامینا ش تەنها شەش کورسی بەدەست هێناوە
پارتی لەبە گاشێر مێرتیز حەوت کورسی بەدەست هێناوە.

ترەمپ لەگەمەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل دا
بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ بەدەرلەوەی كە دۆستێكی گەورەی گەلی ئیسرائیلە هاورێ و هاوكارێكی زۆر باشی منیشە، ئەوە وادەكات ترەمپ  ببێت بەبەشێك لە هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل و پشتیوانی ناتانیاهۆ بكات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر كاتێك هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بكرێت،  بنیامین ناتانیاهۆ پەلكێشی ترەمپ دەكات بۆ تێل ئەڤیڤ و جۆرێك لە بانگەشەی پێدەكات و چەند كارێكی هاوبەش دەكەن.

ئەوەش بۆ ناتانیاهۆ وەك پشتیوانیەكی نێودەوڵەتی وایە و ناتانیاهۆ وەك دۆستێكی نزیك كار بە ترەمپ بۆ خۆی دەكات و لە بەرامبەریشدا كە ئەگەر ناتانیاهۆ براوەبێت، ئەبێتە هۆی ئەوەی كە لۆبی ئیسرائیلی لە ئەمریكا پشتیوانی ترەمپ بكات، هەركاتێكیش لۆبی ئیسرائیلی پشتیوانی  هەر كەسێك بكات واتە ئەو كەسە دەبێـتە سەرۆكی ئەمریكا.

ئێستا و لەم دۆخەدا كە ناتانیاهۆ ناتوانێت هەڵبژاردنەكان بە ئاسانی بباتەوە هەرچەندە نزیك بوەتەوە لە بردنەوە،و ترەمپیش بەئاسانی ناتوانێت سەركەوتوبێت بەسەر كاندیدە بەهێزەكاندا ، لەبەر ئەوە كارێكی زۆر باشە ئەگەر ناتانیاهۆ و ترەمپ لۆبی بۆ یەكتر بكەن وببنە سێبەری یەكتری لە كایەی سیاسی هەردوو وڵاتدا .