ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:10 - 05/03/2020

ئایا ئەسەد شەر لەگەڵ كورد دا دەكات؟‌

كوردستان ئەحمەد

شەری ئیدلیب یەكێكە لە شەرە درێژخایەنەكان و بەپێی پێشبینی و هەرەشەكانی رەجەب تەیوب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا  و لێدوانەكانی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بێت، بێگومان شەری ئیدلیب  بەئاسانی یەكلای نابێتەوە و  ماوەیەكی زۆر دەخانێت، ئەوەش پەیوەندی بەو دۆخەوە هەیە كە لە ئیدلیب روودەدات و هەروەها گرنگی و ستراتیژی ئەو شارەیە بۆ سوریا و هێزە ناوخۆیەكان و هێزە دەرەكی و نێودەوڵەتیەكانیش.

ئێستا ئەمریكا دەڵێت: ئەوان هیچ نیازێكیان بە شاریی ئیدلیب نییە، بەواتایەكی تر ئەو شارە هیچ قیمەتێكی نەوتی بۆ ئەمریكیەكان تێدانییە و پێدەچێت بۆیان گرنگ نەبێت چی لێدێت، بەڵام هەریەكە لە توركیا و روسیا و سوریا بەتوندی مشتیان لێگیر كردووە و دەیانەوێت بەقازانجی خۆیان ئەو شارە یەكلایی بكەنەوە،ئەوە لەكاتێكدایە بەشێك لە هاوكێشە جەنگیەكان باس لەوەدەكەن كە ئیدلیب بۆ ئەسەدە وحكومەتی سوریا درەنگ بێت یاخود زوو وەك شارەكانی دیكە كۆنترۆڵ دەكرێتەوە و دەچێتەوە ژێر دەستی حكومەتەكەی ئەسەد.

هێزە پر چەكەكانی سوریا
ئێستا لە سوریا چەندین هێزی گەورەی ناوخۆی و دەرەكی هەیە كە توانیویانە بەشێكی زۆری خاكی سوریا كۆنترۆڵ بكەن، بەشێكی زۆر لە خاكی سوریا بەدەست بەشار ئەسەدەوەیە و بەشێكی تریشی  بەدەست هێزە كوردیەكانەوەیە و  چەند هێزێكی تری دەرەكی وەك ئەمریكا و روسیا و توركیا بەكرداریی لە ناو سوریادا هەن.

ئێستا توركیا دەیەوێت شاریی ئیدلیب كۆنترۆڵ بكات و روسیا و سوریاش نایانەوێت، بەپێیی هەموو ئامارەكان بێت لە هەر كاتێكدا بێت، ئەسەد كۆنترۆڵی دەكاتەوە، هێزە كوردیەكانیش لەگەل ئەوەن كە ئەسەد كۆنترۆڵی ئەو شارە بكاتە و ناوچەكەیان لە هەرەشە نوێكانی توركیا بپارێزێت.

كورد و ئەسەد دوای ئیدلیب
ئێستا لەبەر ئەوەی بەشار ئەسەد بەشێكی زۆریی لە خاكی سوریا كۆنترۆڵ كردووە و نیازی لەوەیە كە تەواوی سوریا بخاتەوە ژێر ركێفی خۆی بەڵام هێزێكی دیكە لە سوریا هەیە كە ئەویش هێزە كوردییەكانن لە سوریا و پێگەی فەرمیی و هێزو ناوچەی پەیوەستیان بە خۆیان هەیە.

پێدەچێت دوای ئەوەی ئیدلیب بە قازانجی بەشار ئەسەد یەكلایی ببێتەوە، بەشار ئەسەد ئامادەكاریی بكات بۆ هێرش كردنە سەر ناوچە كوردیەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریایی دیموكرات، هەرچەندە پێش تر كورد و ئەسەد رێككەوتنیان ئەنجام دابوو بەڵام ئەگەری هێرش كردنە سەر ناوچە كوردیەكان لە لایەن بەشار ئەسەدەوە ئەگەرێكی كراوەیە و پێدەچێت ئەنجامی بدات.

بەشار ئەسەد هەمییشە بانگەشەی یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكات، ئەوەش گومانی بۆ ئەوە دروست گردووە كە لە هەر حاڵەتێكدا ئەگەر بەهێز ببێت و پشتیوانی روسیا بۆ هێرش بۆ سەر ناوچە كوردیەكان و هێزەكانی سوریایی دیموكرات دەكات بە بێ ئەوەی هیچ گومانێك لەو هێرشانە بكات.

ئایا روسیا پشتیوانی ئەسەد دەكات؟
هەموو ئەو كارانەی بەشار ئەسەد كردونی بەدڵی ڤلادمێر پۆتین و روسیا بوون و بەجۆرێك لە جۆرەكان پشتیوانی روسیا هەبووە ئەگەر نا ئەسەد نەك نەیتوانییوە هێرش بكاتە سەر هیچ هێزێك بەڵك و لە رووی سەربازیشەوە هیچ هێزێكی وەهایی نەبووە كە بتوانێت ناوچەیەكی بچوكیش كۆنتررۆڵ بكاتەوە.

لە دوای دخۆی ئیدلیبیش ئەگەر شارەكە كۆنترۆڵ كرایەوە بێكومان پلان بی بەشار ئەسەد بریتییە لە یەكپارچەیی خاكی سوریا  و هێرش بۆ سەر ناوچە كوردییەكان دەكات، لە لایەكی تریشەوە  ئێستا ئەمریكا و توركیا لە ناوچە كوردیەكانی سوریادان لە گەڵ هێزە كوردییەكان.

روسیاش بۆ ئەوەی سوریا بەتەواوەتی ببێتە جێنفوس و خاكی تەواوەتی خۆی بێگومان هاوكاریی ئەسەد دەكات بۆ دەركردنی هێزەكوردیەكان و هێزە بیانیەكانی سوریا وەك ئەمریكا و توركیا.

ئەوەش سەردەكێشێت بۆ شەرو ململانێیەكی گەورەتر لە سوریا و ئەگەری رووبەرووبونەوەی نێودەوڵەتیشی لێدەكەوێتەوە، چونكە ئەمریكا هەرگیز سوریا بۆ ئەسەد و پۆتین چۆڵناكات، ئەگەریش ئەسەد هێرش بكاتە سەر هێزەكانی سوریایی دیموكرات بێگومانە كە ئەمریكا پاڵپشتی هێزەكانی سوریایی دموكرات دەكات و خۆی توشی شكانێكی دیكەی پۆلۆتیكی ناكات وەك لە كاتی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كردیی.

لەلایەكی تریشەوە، روسیا دەیەوێت سوریا بەتەواوەتی بكەوێتە دەستی بەشار ئەسەد چونكە بەشار ئەسەد ئاوێنەی راستەقینەی ڤلادمێر پۆتینە  وە كوردەكانیش گوێرایەڵێكی باشی روسیا نەبوون و زیاتر مەیلیان بەلای ئەمریكادا دەروات، ئەگەر ئەسەد بیەوێت هێرش بكاتە سەر هێزە كوردیەكانی سوریا بێگومان روسیا هاوكاریی دەكات و ئەمریكاش هاوكاریی هێزە كوردیەكان دەكات، بەم پێیەش دووبارە ئالۆزیەكی گەورە لەسوریادا دروست دەبێت.

لەلایەكی تریشەوە پێدەچێت ئەسەد شەر لەسەر ناوچە كوردییەكان نەكات و دوای ئیدلیب دۆخێك دروست بكەن كە دەستوری سوریا بەرو پێشەوە بڕوات و كار لەسەر نوسینەوەی بكرێت و هێزەكانی سوریایی دیموكراتیش بتواننن ببنە بەشێك لە سوپایی سوریا و لە چوار چێوەی سویایی یەكپارچەدا لەو وڵاتە بمێننەوە.

ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەگەر دەستور بنوسرێتەوە كورد و هێزەكەی لە سوریا بتوانێت لە هاوكێشەسیاسیی و سەربازیەكانی ئەو وڵاتەدا روڵ بگێرن و پێگەیان هەبێت، ئەگەر ئەسەد نەیەوێت بە پشتیوانی روسیا ئاگری شەرێكی تریی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە خۆش بكەن.