ڕاپۆرتی کوردستانی

02:13 - 07/03/2020

ئامانجەكانی دوای رێككەوتنی ئیدلیب‌

كوردستان ئەحمەد

ئێستا دۆخێك لە سوریا دروست بووە، كە هەموو لایەنەكان پێیان وایە رێككەوتنی روسیا و توركیا ئەگەر بۆ ماوەیەكیش شەرەكە رابگرێت بێگومان شەرەكەبەشێوەیەكی ریشەیی راناگیردرێت چونكە ئەو دوو وڵاتە ناتوانن بە ئاسانی رێكبكەون لەسەر ئەوەی لە ئایندەدا چی دەگوزەرێت لە نێوان ئەسەد و ئەرۆدغاندا و هەروەها كار لەسەر ئەوە بكەن كە دەیانەوێ چی تر رووبدات لە سوریا .

ئێستا چاویی جیهان لەسەر دوایی رێككەوتنەكانی نێوان روسیا و توركیایە لەسەر پرسی ئیدلیب، چونكە دوای رێككەوتنەكە چەند پرسێكی گرنگ هەن كە یەكلایی كردنەوەیان بۆ سوریا و بۆ دەرەوەی سوریا ئاسان نییە،بەشێك لە هاوكێششە جەنگیەكانی سوریا باس لەوە دەكەن كە پێدەچێت دوای رێككەوتنی روسیا و سوریا دووبارە رۆژئاوای كوردستان بكەوێتە بەر فشاریی گەورەی سوریا و توركیا و تەنانەت روسیاش.

هەرچەندە پێكدادانە گەرمەكانی ئیدلیب لە مۆسكۆ كۆتاییان پێهێنرا، بەڵام ئەو كۆتایی پێهێنانە پەیوەندی بە هەڵگیرساندنی شەرێكی نوێوە هەیە لە  سوریا و ئەم جارە پشكی ئاگریی شەرەكە پێدەچێت بەر كوردەكان بكەوێت.

رێككەوتنێك دژیی كورد
هەندێك لە ئاماژەو زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، كە رێككەوتنی توركییا و روسیا لە بارەی ئیدلیبەوە بەشێوەیەكە كە كارییگەریی لەسەر كوردەكانی سوریا هەیە و پێدەچێت رێككەوتنەكە دژیی كورد كرابێت بەجۆرێك ئەگەر رێككەوتنەكە بەو شێوەیە بێت كە بیانەوێت پەلاماریی رۆژئاوای كوردستان بدەن و كورد لە پەلوو پۆبخەن، بەشێوەیەك كە رێككەوتنێكی ژێر بەژێر لە نێوان سوریا و روسیا و توركیا داهەیە بۆ ئەوەی  ئەسەد ئەركی سەركوتنكردنی كوردەكان بگرێتە ئەستۆ .

ئەوەش بە پشت بەستن بە لێدوانە توندەكانی ئەسەد لە بارەی كوردەوە كە لە چەند رۆژیی رابردودا كردی كە ئامانجی تەواوەتی لە قسەكانی بریتی بووە لەوەی كە بڵێت ئێمە كوردمان قبوڵ نییە و رێگە بە هەستانەوە و بەهێزبونی بەو شێوەیەی ئێستا نادەین.

ئەسەد لە بارەی كوردەوە دەدوێت
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا  دەڵێت: هیچ شتێك له‌ سووریا نییه‌ به‌ ناوی پرسی كورد و ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌گوترێت ته‌نیا مانشێتێكی درۆیه‌‌.

بەشار ئەسەد دەڵێت: له‌ مێژوودا كورد له‌ سووریا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وان كوردن، توركیا هێرشی سه‌ر ئه‌وانی كرد، ئه‌وانیش روویان له‌ سووریا كرد و ئێمه‌ش پیشوازیمان لێكردن و ناسنامه‌ی سووریشمان پێدان.

ئەم قسانەی ئەسەد لەكاتێكدایە كە پێشتر رێككەوتنی نێوخۆی نێوان كورد و سوریا هەبووە لە بارەی ناوچە كوردیەكانەوە و هەروەها توركیا  و سوریاش هیچ هێرشێك نەكەنە سەر یەكتریی، ئەوەش لە ئێستادا گومان و هەرەشەیەكی زۆر گەورەی لەسەر ئەو رێككەوتنە هەیە و پێدەچێت كورد ببێتە قوربانی نێوان ئەو ئەسەد و پۆتین و ئەردۆغان.

گەر سەرنج بدەین دەبینین لەگەڵ دروست بوونی ئاڵۆزیەکانی ئیدلیب تورکیا ھێزی زیاتری ڕەوانەی خاکی سوریا کرد بە بیناوی پێکدادانە سەربازیەکان لە ئیدلیب و کەوتنە شەڕێکی نوێ لەگەڵ سوریایی ھاوپەیمانی ڕوسیا، ئەوەش كاریگەریەكی  گەورەی لەسەر ناوچە كوردیەكان هەیە.

كورد لە سوریا بەرەو شەرێكی تر 

 چەند ئەگەرێك لەپشت رێككەوتنەكەی نێوان روسیا و توركیاوە سەبارەت بە سوریا هەیە، ئەگەریی ئەوە هەیە كە كورد بەتەواوەتی بكەوێتە شەرێكی گەورەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا و لە راستیدا هەموو لایەنەكانیش لەسەریی رێككەوتون كە كورد بكەنە قوربانی رێككەوتنەكانی خۆیان.

ئێستا سوریا وروسیا و توركیا لەسەر ئەوە رێككەوتون كە ئیدلیب بۆ ئەسەدە بەڵام رێككەوتنەكە بەشێوەیەكە كە دەبێت كورد لە سوریا بەو شێوەیەی ئێستا كەهەیە نەمێنێتەوە، واتە ئەوەی كە كوردەكان نەبنە خاوەنی پێگە و قەوارەی سەربەخۆ.

لەگەریی ئەم رێككەوتنەدا پێدەچێت دوو كاریی گرنگ لە سوریا دژیی كورد رووبدات، كە هەردوو ئەگەرەكە پەیوەندی بەوە هەیە كە دەیانەوێت  كورد لە سوریا بەو شێوەیەی  كە هەیە نەمێنێت.

سیناریۆكانی دوای ئیدلیب
سیناریۆی یەكەم:
پێدەچێت دوای ئەوەی كە سوریا بەتەواوەتی لە دۆخی ئیدلیبدا ئاسایی ببێتەوە ئەوا بەشار ئەسەد لەگەڵ رێكخستنەوەی خۆی و هەروەها باشبونی گوزەرانی بە هاوكاریی توركیا و روسیا هێرش بكاتە سەر كورد و بەتەواوەتی كۆنترۆڵی بكاتەو، كە ئامانج لێی ئەوەیە كە كورد وەك قەوارە و هێزی فەرمی نەمێنێتەوە.

سیناریۆیی دووەم:
پێدەچێت ئەسەد بیەوێت هەریەكە لە سنور وە نەوت لە كورد وەربگرێتەوە بەو پێیەش ببێت لە هەر چالاكیەكی ئابوریی یان سنوری لەگەڵ جیهانی دەرەوەشدا، ئەوەش بۆ خۆی جۆرێكە لە بچوكردنەوەی قەوارەی كوردی لە سوریا، كە ئەگەر ئەسەد بەو شێوەیەش قبوڵی بێت، ئەوا رێگە نادات كورد چەكی بەدەستەوە بێت.

قازانجەكانی رێككەوتنەكە
ئەم رێككەوتنە بۆ هەر یەكە لە سوریا و توركیا و روسیا قازانجی گەورەی هەیە و لە و نێوەندەشدا كورد دەبێتە قوربانی و دەبێت ئەوە بزانێت كە كێشەیەكی گەورەی رووبەروو بوەتەوە لە سوریادا، و دەبێت لەو هاوكێشە جەنگیەدا رۆڵێكی تر و پێگەیەكی تر بۆ مانەوەی خۆی مسەوگەر بكات.

قازانجەكانی رێككەوتنەكە بۆ توركیا چۆنە؟
هەموو ئەو هێزانەی كە توركیا لە سوریا هەیەتی دەبێتە مەترسیەكی گەورە لەسەر رۆژئاوای كوردستان و لە رێگەی ئەو هێزانەوە دەتوانێت هێزی زیاتر بۆ سوریا رەوانە بكات.

بەشێكی زۆر لەو ئاوارانەی كە لە توركیادان و خەڵكی سوریان دەگەرێنرێنەوە بۆ سوریا و بەمەش باریی ئابوریی سەرشانیان سوكتر دەبێت .

قازانجەكانی سوریا لە رێككەوتنەكە
سوریا لەبەر ئەوەی بەربەستی گەورە لەبەردەمیدا نەماوەتەوە دەیەوێت لە رێگەی ئەو رێككەوتنەوە گورزی سەربازی گەورە دژیی ئەو هێزانە بوەشێنێت كە پێی وایە دەبنە دوژمنی گەورەی وڵاتەكەی لە ئایندەدا.

رێككەوتنەكە جۆرێك لەشەرعیەتی نێودەوڵەتی دەدات بە مانەوەی  بەشار ئەسەد لە سوریا و هەروەها  ئەسەد دەكاتە پاڵەوانێكی نوێ تێگەڵی هاوكێشە شەیریەكانی سوریا و جیهانی دەكاتەوە.

قازانجەكانی روسیا لە رێككەوتنەكە
هەتا ئەسەد لەسوریا بمێنێت بێگومان روسیاش وەك یاریزانی گەورەو سەرەكی لە سوریادا دەمێنێتەوە و لەرێگەی ئەم رێگەوتنیشەوە دەتوانێت پەیامێك بداتە ئەمریكا كە بڵێت ئەو پاڵەوانی راستەقینەی سوریایە.

٢جۆرێك لە دۆستایەتی و هاوسۆزیی خەڵكی سوریا بۆ روسیا دروست دەبێت كەپێی وایە سوریەكان وا بیردەكەنەوە كە روسیا وەك ئەمریكا بێوەفا نابێت و جێیان ناهێڵێت.

جارێكی تریش پشتیوانیەكی گەورەی ئێران بۆ كردە سەربازیی و چالاكیەكانی بەدەست  بەدەست دەهێنێت لە سوریادا و هەروەها دەتوانێت كاریی زۆر گەورە تر لە ناو روسیادا بۆ دۆستەكانی بكات.

ئامانجەکانی دوای ڕێکەوتنیش یەک ئامانجی ھاوبەشی ھەرسێ وڵاتە ئەویش لە ناوبردنی سیستەمی خۆسەری ڕۆژئاوایە لە ڕێگەی ھێرشی تورکیا و سوریا بە ھابەشی بۆ سەر ڕژئاوا بە پاڵپشتی ڕوسیا ئامانجی لە ناوبردنی سیستەمی خۆسەری ڕۆژئاوا پەیوەستە بە سێ ئانجی ھاوبەش کە ئەوانیش بریتین لە :

زیانەكانی كورد لە رێككەوتنەكە
كورد لە هاوكێشەی شەریی سوریادا رۆڵێكی زۆر گەورەیی بینیوە ، بەڵام لەم رێككەوتنەدا زیانێكی زۆر گەورەی بەردەكەوێت گەر نەتوانێت پەلی خۆی بگەیەنێتە مۆسكۆ و واشنتن چونكە مەترسیی گەورە لەسەر خۆشەریی دیموكراتی دروست دەبێت لە سوریا .
ئامانجی ھەرسێ دەوڵەت بۆ بەدی ھێنانی ئامانجەکەی سوریا کە ھەمان ئامانجی تورکیایە ئەویش نەمانی بەڕێوبەری خۆسەری و  حوکمی مەرکەزییە لە سەرتاسەری سوریا و بە فەرمی حکومکردنی ڕۆژئاوا لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە 

ئامانجی ڕوسیایی پشتیوانی داھاتووی تورکیا و سوریا وەدەرنانی ئەمریکایە لە خاکی سوریا و ڕۆژئاوا چونکە ڕوسیا دەزانێت گەر سیستەمی خۆسەرێ ڕۆژئاوا نەمنێنت ئیدی ئەمریکا لە ناوچەکە جێی نابێتەوە و ڕێگاکە بۆ تەراتێنی ڕوسیا تەخت ئەبێت

كورد دەبێت چی بكات؟
ئێستا كورد تەنها دوو بژاردەی گەورەی لەبەردەستدایە لە سوریا دوای رێككەوتنی نێوان روسیا و توركیا ، ئەوەش بۆ ئەوەی بمێنێتەوە دەبێت لە هاوكێشە ئابوریی و سنوریەكانی بەشێوەیەك كۆنترۆڵ بكات كە لە قازانجی ئەسەدیشدا بێت.

هەروەها دەبێت بەشێوەیەك لە شێوەكان دوریی نێوان خۆی و روسیا بەشێوەیەك چارەسەر بكات كە بتوانێت  نیگەرانیەكانی مۆسكۆ لە قامشلۆ برەوێنێتەوە و وا بكات  كە روسیا هەموو شتێك بە قازانجی توركیا لە سوریا ئەنجام نەدات.

بەجۆرێكی دیكە خۆیی لەگەڵ ئەمریكا رێكبخاتەوە و ئەو مەترسییە گەورەیەی كە هەیە لە رۆژئاوای كوردستان لەسەر كورد بە هۆی رێككەوتنەكەوە بیگەێنێتە واشنتن.

لەلایەكی تریشەوە دەبێت  كورد ئەوە باش بزانێت كەلە ئێستادا دەبێت بەهەموو شێوەیەك بەوردیی مامەڵە لەگەڵ دۆخی سوریا و ناوچەكانی خۆیدا بكات، بۆ ئەوەی توشی گرفتی دابران و شەرێكی گەورەتر نەبێت.