06:00 - 14/03/2020
دوو پێشهاتى نوێ جوڵه‌ى گه‌رمى خستووه‌ته نێو ماڵى شیعه
كۆرۆنا بۆ لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌كانی عێراق ته‌نها ترس و مه‌ینه‌تى نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكى بۆ هێناونه‌ته پێش. پێشهاتى نوێ له‌نێو هۆڵى دانوستانى حزبه شیعییهكانى عێراقه‌وه، جوڵه‌یه‌كى خستووه‌ته دۆخه‌كه‌وه، دوو هۆكار گه‌رموگوڕى به گفتوگۆكان به خشیوهو شیعه‌كان نایانه‌وێت ده‌رفه‌تى تهنكبوونى شه‌قام له كیس بده‌ن، بە هەندێک سازش ختوکەی ئەمریکاش دراوە تا لە شیعەکان بێتە پێشەوە.
بۆ رازیكردنى ئه‌مریكا پاشه‌كشه به دوو مه‌رجى قورس كراوه له‌نێو دانوستانه‌كان،(ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى چین). ئه‌م چه‌ند رۆژه تا مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق زیاتر هه‌ڵده‌كشێت، خێوه‌تگه‌ى خۆپیشانده‌ره ناڕازییه‌كان چۆڵتر و دیوەخانی بەرپرسە شیعەکانیش گەرمتر دەبن، شیعه‌كان پێیان وایه ده‌رفه‌تێكى گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدى دڵخوزاى خۆیان بكه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران، وابیر ده‌كه‌نه‌وه شه‌قام چیتر تواناى ڤیتۆكردنى كاندیده‌كانى نییه.
له پێشهاتێكى نوێ‌دا، پێگه‌ى ئیخبارییه بڵاویكرده‌وه یه‌كێك له ئه‌ندامه دانوستانكارهكان پێى راگه‌یاندوون، گفتوگۆکەرە سەرەکییەکانی پێكهێنه‌رى حكومه‌ت، هه‌ردوو مه‌رجى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى چین-یان كشاندووه‌ته‌وه بۆ كابینه‌ى نوێ، چونكه پێیان وایه كابینه‌ى نوێ ته‌مه‌نى بۆ ساڵێك ده‌بێت و سێ ئه‌ركى سه‌ره‌كى ده‌بیت.
به گوته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شیعه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كابینه كاتییه‌كه، ئاماده‌كارى بكات بۆ هه‌ڵبژاردن و بڕیار له باره‌ى بوودجه بدات و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكات، هاوكات كار بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كان له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌شێك له داواكارییه‌كانى شه‌قامه‌وه.
رازیكردنى ئه‌مریكا
پێده‌چێت شیعه‌كان به ته‌واوى گه‌یشتبنه ئه‌و بڕوایه‌ى، بێ رازیكردنى ئه‌مریكا ئه‌سته‌مه بتوانن كه‌سێكى خۆیان بخه‌نه‌وه سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات، بۆیه‌ش مه‌رجى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانیان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى چین-یان كشاندووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و كابینه‌یه‌ى دروست ده‌كرێت، ئه‌و دوو بابه‌ته‌ش به‌لاى ئه‌مریكاوه سه‌ره‌كى و گرنگن.
زۆربه‌ى بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به كابینه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و چاره‌نووسى سه‌رۆك وه‌زیرانه كار بهڕێكهرەکەى پێیان وایه، ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌و هیچى به‌سه‌ر نه‌ده‌هات و ئێستا بێ گێره‌و كێشه له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆك وه‌زیران بوو، ئه‌گه‌ر ده‌ستى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین نه‌بردایه، ئه‌وه بابه‌تێكه ئه‌مریكا له سه‌رتاسه‌رى جیهان شه‌ڕى بۆ ده‌كات و دردۆنگى نزیك بوونه‌وه‌ى وڵاتانه له خه‌تى په‌كین. ئه‌وه بۆ عێراق دووجار راسته چونكه ئه‌مریكا پێى وایه عێراقى دواى سه‌دام نه‌ده‌هاته دى ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بان.
په‌یسه‌ر هه‌فته‌ى رابردوو له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مریكییه‌كان بۆ دووبارە متمانەدانەوە بە عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆسته‌كه‌ى یه‌ك مه‌رجیان هه‌یه (هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى چین).
ئه‌گه‌ر شیعه‌كان له كشانه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رجانه جددى بن، پێده‌چێت له ماوه‌یه‌كى نزیكدا شه‌مه‌نده‌فه‌رى كابینه‌ى تازه بكه‌وێته ڕێ و كورد و سوننهشى لهنێودابن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، یه‌كێك له دانوستانكاره‌كانى ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالیكى بۆ ئیخبارییه، ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه نوێیانه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتوویه‌تى، ده‌ستبه‌رداربوون له‌م مه‌رجانه، په‌یوه‌ندیدار نییه به كاریگه‌ریى ئه‌مریكاوه و په‌یوه‌ندیشى به لاوازى رۆڵى ئێرانه‌وه نییه، دواى كوشتنى قاسم سولەیمانى، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى دۆخێكى بابه‌تییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، دۆسیه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان له عێراق داواكارییهكى نیشتمانییه، وه ناكۆكى له‌سه‌ر نییه له‌لایه‌ن شه‌قام و هێزه سیاسییه‌كانیشه‌وه، به‌ڵام به‌گوته‌ى ئه‌و، دۆخى ئێستاى عێراق له قه‌یرانێكى خنكێنهردایه، دانانى مه‌رجى گه‌وره و دروستكردنى فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن تووشى گریمانه‌ى شكست دەکات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌سیل نوجێفى پارێزگارى پێشووى موسڵ له تویتێكدا نوسیبووى، هێزه سیاسیییه‌كان به‌هه‌مان شێوازى پێش ٢٠١٤ گفتوگۆ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌سێك به ناسنامه‌ى ئێرانى و قبوڵى ئه‌مریكا، به‌ڵام چاكسازى ناوخۆیى و كۆنتڕۆڵكردنى چه‌ك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له ده‌ره‌وه‌ى گفتوگۆكانه.
كزبوونى چرای شەقام
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ترسى كۆرۆناوه، خۆپیشانده‌ران ئه‌م دروشمه‌یان به‌رز كرده‌وه(له كۆرۆنا ناترسین و كۆرۆناى راسته‌قینه سیاسیه‌كانى عێراقن) به‌ڵام به‌ڵاى كۆرۆنا رێگه‌ى نه‌دا ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر بمێننه‌وه، ئێستا ئیدى گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان جۆشوخرۆشى جارانى نه‌ماوه، خۆپیشانده‌ران به ئاسانى وه‌ك جاران به به‌یاننامه‌یه‌ك ناتوانن خه‌ڵكێكى زۆر له‌م دۆخه پڕ مه‌ترسییه‌دا بهێننه سه‌ر جاده.
لایه‌نه شیعییه‌كان ده‌زانن كزبوونى شه‌قام ده‌رفه‌ته‌وه نابێت له كیسى بده‌ن، چونكه پێشتر شه‌قام چه‌ندین كاندیدى ره‌تكرده‌وه، ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاویش تا دوا ساته‌كان بەشێکی زۆری شه‌قام دژى بوون. سه‌رۆك كۆماریش كاتێك ره‌تیكرده‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت رابسپێرێت، بیانووى ئه‌وه‌ڵ و ئاخیرى رازینه‌بوونى شه‌قام بوو. شەقامی ناڕازی عێراق گرەنتی ناکرێت و لەهەر ساتێکدا ئەگەری چەند بارە تەقینەوەی هەیە، بۆیە شیعەکان رەنگە پەلە بکەن لە ساغکردنەوەی فایلی حکومەتی نوێ.
جگه له كۆرۆنا هۆكارى تر هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى شه‌قام وه‌ك پێشوو رۆڵى نه‌مێنێت له بڕیاره چارهنوسسازكاندا، خۆپیشانده‌ران موقته‌دا سه‌دریان له‌گه‌ڵ نه‌ماوه، كڵاو شینه‌كانى سه‌در پێشتر گوڕوتینێكى زیاتریان به شه‌قام دابوو به‌ڵام ئه‌وان ده‌مێكه خێوه‌ته‌كانیان پێچاوه‌ته‌وه، هۆكارێكى دیكه كه پاشه‌كشه‌ى به رۆڵى شه‌قام كردووه، كوژرانى چالاكهوانهكانە، له ده‌ستپێكى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له چالاكى خۆپیشاندانه‌كان تیرۆر كراون، ئه‌وه‌ش هه‌م لاوازى كردن، هه‌م وایكرد بێ روئیایى یاخود فره روئیایى خۆپیشانده‌ران گیرۆده بكات، له بابه‌تى راسپاردنى عه‌لاوى خۆپیشانده‌ران بۆ دوو بۆچوون دابه‌شبوون.
ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كان وه‌ك ئێستا بچنه پێش، ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن له ماوه‌یه‌كى نزیكدا شیعه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرانێك به ناسنامه‌ى شیعیى ئێرانى و په‌سه‌ندكراوى واشنتن دابنێن، بەرەوپێشچوونەکانیش ئاماژه‌ى روونیان تێدا نییە بۆ به‌لاداخستنی کێشە چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ پێده‌چێت ئه‌و حكومه‌ته نه‌زیفى ده‌سه‌ڵاتى شیعه بوه‌ستێنێته‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه خه‌ریكه ناكۆكیى ناوخۆیى ناوقه‌دى هه‌ڵده‌كۆڵێت و بەهیواشی دەیکوژێت.