ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:04 - 17/03/2020

زرفی كێیه‌؟‌

پەیسەر پرێس

ساڵی 1965 له‌شاری نه‌جه‌ف له‌دایك بووه‌
له‌ زانكۆی كوفه‌ به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌ و خوێندكاری دكتۆرایه‌ له‌بواری فقهی ئیسلامی.
ساڵی 1991 عێراقی جێهێشتووه‌ و رووی له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی ره‌فحا له‌ سعودیه‌ كردووه‌ و ساڵی 1994 چۆته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌ساڵی 1994 وه‌ تا 2003 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بووه‌.
2004- 2005 بۆته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی گه‌راوه‌ته‌وه‌ عێراق و ساڵی 2003 تا 2004 پارێزگاری نه‌جه‌ف بووه‌
له‌ ساڵی 2006 تا 2009 بریكاری یاریده‌ده‌ری كاروباری هه‌واڵگری بووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق
ساڵی 2009-2014 بۆته‌وه‌ به‌پارێزگاری نه‌جه‌ف
ساڵی 2018 بووه‌ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
رۆژی 17/3/2020 له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێردرا.