06:31 - 18/03/2020
دۆخی زرفی لە عەلاوی خراپترەو ئەگەری کەوتنی بەهێزە
پێده‌چێت دواى قاسم سوله‌یمانى له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق-دا، به جۆرێك پێگه‌ى ئێران و گروپه لایه‌نداره‌كانى له عێراق له جێ چووبێت، به ئاسانى نه‌چێته‌وه جێگه‌ى خۆى، تاران له ئاستێكى باڵادا شاندى نارد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى نێوماڵى شیعه، عه‌لى شه‌مخانى مێزى دانوستانى بۆ سه‌ره نه‌یاره‌كانى شیعه رێكخست، حه‌وت كه‌س له حه‌وت لایه‌نى شیعه گفتوگۆیه‌كى چڕ‌وپڕیان كرد، به‌ڵام ئه‌نجامى دانوستانه‌كان له دایكبوونى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى ئه‌مه‌ریكى بوو.
عه‌دنان زرفى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوى نوێى عێراق، به پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆزدا به یارییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وت و قۆناغێكى سه‌ختى بڕى، به‌ڵام قۆناغى سه‌ختترى له پێشه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆمار وه‌ره‌قه‌ى ده‌ستپێكردنى كاره‌كه‌ى داوه‌ته ده‌ست، به‌ڵام هه‌ر رۆژى یه‌كه‌م زۆرینه‌ى نێوماڵى شیعه لێى كه‌وتنه ته‌قه و به‌توندى بوونى ئه‌و به سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى عه‌لاوى
ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنج بوو له راسپاردنى زرفى، شیعه‌كان سه‌ره‌تا زۆرینه‌یان په‌سه‌ندیان كرد، ته‌نانه‌ت له مه‌راسیمى راسپاردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، پێنج لایه‌نى سه‌ره‌كى شیعه نوێنه‌ریان ئاماده بوو، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌و شه‌وه رۆژى نه‌كرده‌وه‌و چه‌ند كاتژمێرێك دواتر ره‌وتى حكیمه‌ى عه‌مار حه‌كیم، ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالیكى، ره‌تیان كرده‌وه، هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامریش كه براوه‌ى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه له ره‌تكردنه‌وه‌ى زه‌رفى پێش هه‌موویان كه‌وت و فالح فه‌یاز و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قیش به‌هه‌مان شێوه بوونى زه‌رفى به سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه. بەڵام رەتکردنەوەکەی حەکیم نەرمترە و قسەی لەسەر رێکارە یاساییەکانە.
زۆرێك هۆكارى وه‌رگه‌ڕانى خێراى بۆچوونى ئه‌و كوتله شیعییانە بۆ نیگه‌رانى ئێران دەگه‌ڕێننه‌وه له كاندیدكردنى زرفى، بۆیه‌ش كوتله شیعییه‌كان خێرا كه‌وتنه به‌یاننامه بڵاوكردنه‌وه‌و زرفییان ره‌تكرده‌وه.
به‌پێى ژماره‌ى یار و نه‌یار بێت، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كه مانگى پێشوو سه‌رنه‌كه‌وتنى خۆى بۆ دروستكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت راگه‌یاند، دۆخى له‌م زرفییه‌ى ئێستا باشتر بووه، عه‌لاوى ته‌نانه‌ت نه‌یاره شیعه‌كانى تا كورد و سوننه ره‌تیان نه‌كرده‌وه پشتیان تێنه‌كرد، به‌ڵام زرفى پێش ئه‌وه‌ى هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت بۆ دروستكردنى كابینه‌كه‌ى، نێوماڵى شیعه له‌نێو خۆیان كه‌وتوونه‌ته ته‌قه لێى و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌مان چاره‌نووسى عه‌لاوى ئه‌گه‌رێكى دوور نییه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌رله‌مانیى به مه‌وازینى راگه‌یاندووه، تا ئێستا ١٢٠ واژۆ له‌نێو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كۆكراوه‌تەوه، بۆ لادانى زرفى له ئه‌ركه‌كه‌ى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى راسپاردنه‌كه‌ى، هه‌ندێك له‌لایه‌نه شیعییه‌كان ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى سكاڵا ده‌كه‌ن دژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ده‌ڵێن، راسپاردنى زرفى دژى رێكاره ده‌ستوورییه‌كانه، به‌ڵام تارق حه‌رب شاره‌زاى یاسایى پێى وایه راسپاردنه‌كه كێشه‌ى یاسایى نییه.
كڵاوشینه‌كان پشتیوانى دەکەن
ئه‌مه دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوه كه سه‌درییه‌كان پشتیوانى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ت دروست بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره زرفیش ئاوت بكرێت، ره‌نگه ناكۆكى نێوان سه‌در و سه‌ره گه‌وره‌كانى دیكه خه‌ستترببێته‌وه. ئه‌مڕۆ سه‌لام شه‌مه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له كوتله‌ى سائیرونى سه‌در رایگه‌یاند، راسپاردنى زرفى سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئێستاى وڵاته. فراكسیۆنه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عەبادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو(نه‌سر) پشتیوانى سه‌رسه‌ختى زرفین. به‌ڵام پێناچێت پشتیوانى ئه‌و دوو كوتله به‌س بن، بۆ ئه‌وه‌ى زرفى بتوانێت تاجه‌كه له‌سه‌ر بنێت.
ته‌نها زۆرینه‌ى نێوماڵى شیعه نین كه زرفى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌قام و به‌تایبه‌ت نه‌جه‌فییه‌كان گردبوونه‌وه‌و گوتیان زرفى ره‌تكراوه‌یه.
زرفى پێشتر لە دووخولی جیا پارێزگارى نه‌جه‌ف بووه‌و ده‌گوترێت له شاره‌كه به‌رامبه‌ر گروپه میلیشاكان توند بووه‌و نینۆكى كردوون، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كرێت به‌رامبه‌ر سه‌درییه‌كانیش توند بووه له شاره‌كه. به كه‌سێكى نزیك له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكى حسابه و خێزانه‌كه‌شى له ئه‌مریكا ده‌ژین. بڕواى بە سه‌ربه‌خۆیى عێراق و یه‌كپارچه‌یى وڵاته‌كه هه‌یه و شیعه‌یه‌كى موونه‌رمه و بیركردنه‌وه‌ى نیشتمانیى زاڵتره وه‌ك له تێڕوانینه مه‌زهه‌بییه‌كه‌ى.
یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانى ئه‌وه‌یه ده‌گوترێت له سیاسه‌تدا بیركردنه‌وه‌ى میسالى(نموونه‌یى) هه‌یه، ئه‌و شێوازه‌ش به ده‌ردى عێراق ناخوات، به‌ڵكو له عێراق سیاسه‌تى ده‌ستنه‌رمكردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان ده‌خوات، پێش ئه‌م محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بووه قوربانى هه‌مان شێواز كاتێك ده‌یویست كابینه‌یه‌كى نمونه‌یى وه‌ك ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵى خۆیدایه دروست بكات، بێ گوێدانه واقعى سیاسیى.
كورد و سووننه
هه‌رچى سه‌باره‌ت به كورد و سوننه‌یه، هێشتا له دووره‌وه سه‌یر ده‌كه‌ن و خۆیان له بۆچوونى پێشوه‌خت به دوور گرتووه ئاگرەکە هێشتا لە نێوماڵی شیعەیە، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كورد پێناچێت سه‌ركه‌وتنى زرفى پێ خۆش بێت، به‌و پێیه‌ى یه‌كێك له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادییه كه ئه‌زموونى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاڵه، هۆكارێکى له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ره‌تكردنه‌وه‌ى زۆرینه‌ى نێوماڵى شیعه‌یه كه كورد ناتوانێت ئه‌وه به نادیده بگرێت، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى كورد له بوودجه‌دا جێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى شیعه‌كان نه‌یارى ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه بن، رێگه ناده‌ن بڕیار و پرۆژه یاساكانى وه‌ك خۆى تێپه‌ڕێت.
جگه له‌وانه‌ش كورد گرنگى زۆر به بۆچوونى ئێران ده‌دات، تاران له كاندیدكردنى زرفى نیگه‌رانه هۆکارێکی دیکە کە کورد سارد دەکاتەوە لە بەرەوپیرەوەچوونی زرفی ئەوەیە، کورد تا ئێستا گەڕانەوەی عەبدولمەهدی بە باشترین سیناریۆ دەزانێت. به‌ڵام په‌تێكى دیكه كورد و زرفى پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌ویش ئه‌مریكایه، ئه‌گه‌ر واشنتن له پشتیوانى زرفى جددى بێت، ره‌نگه بتوانێت له‌گه‌ڵ كورد یه‌كیان بخات.
سیناریۆ كۆنه‌كه
یه‌كێك له سیناریۆ هه‌میشه ئاماده‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه، ئێران له ژێره‌وه كارى زۆر بۆ ئه‌م سیناریۆیه ده‌كات كه جارێكى دیكه متمانه‌ى پێ بدرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئێستا پشتیوانى عادل عه‌بدولمه‌هدى زۆر له زرفى زیاترن، ئه‌و زۆرتر سه‌در و مه‌رجه‌عییه‌ت و شه‌قام بوونه‌ته به‌ربه‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى، ئه‌گه‌رنا كورد و سووننه‌ش گرفتیان نییه له‌گه‌ڵى و شه‌قامیش پێگه‌ى جارانى نه‌ماوه ئه‌گه‌رچى هێشتا كۆڵیان نه‌داوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان له‌سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى شه‌مخانى بۆ عێراق ئه‌مه یه‌كێك له بژارده جددیه‌كان بووه كه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، بۆیه له ئه‌گه‌ری شكستى زرفى متمانه دانه‌وه به عه‌بدولمه‌هدى ئه‌گه‌ره نزیكه‌كه‌یه، به تایبه‌ت ئێستا شه‌قام كاریگه‌رى پێشووى نه‌ماوه رێگرى بكات.
به‌پێى دیمه‌نى نوێى دۆخه سیاسییه‌كه بێت، گریمانه‌ى شكستى زرفى گه‌وره‌تره له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى خۆى و حزبه پشتیوانه‌كانى و ده‌ستشلكردنى ئێران و جدییه‌تى ئه‌مریكا چارەنوسی دووەم سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو یه‌كلادەکەنه‌وە.