ڕاپۆرتی کوردستانی

12:03 - 26/03/2020

بۆچی ئەمریكا بنكە سەربازیەكانی چۆڵدەكات؟‌

كوردستان ئەحمەد

لەدوای هێرش كردنە سەر بنەكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە كەركوك و لە ئەنبار  و دواتر كوشتنی قاسم سولەیمانی، چی دیكە خاكی عێراق وەك  نیشتیمانی دووەمی ئەمریكیەكان بۆ مانەوە و سیاسەت كردن و بەرگری كردن لە بەرژەوەندیەكانیان نەمایەوە و بوو بەدۆزەخێكی بچوك و هەر زوو ئەمریكا هەستی بەو مەترسییە كرد كە ئێران ئەو لانكە هێمنەیان لێ تێكدەدات، چونكە لەوە تێگەیشتون كە ئەمریكا خاكی عێراق بۆ رووبەرووبونەوەی وڵاتەكەیان بەكار دەهێنێـت.

ئێران بۆ دەركردنی عێراق زۆر كاریی كردووە، لەوانە هەرەشەی موشەكی لەسەر بنكە و بارەگامانی ئەمریكا و چەندین جاریش ئەو هێرشانەی كردووە، هەندێك جارییش لە رێگەی هاندانی گروپە چەكدارە شیعەیەكانەوە هەوڵیانداوە هێرش بكەنە سەر بنكەو بارەگا سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق، بەلام دوای كوشتنی سولەیمانی و ئەبو مەهی موهەندیس، ئێران هەوڵیدا لە رێگەی یساوە رووبەرووی ئەمریكا ببێـەوە لە عێراق و لە پەرلەمانەوە بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسایی دەركردنی هێزە بیانیەكان لە عێراق پەسەند كرا بە بێ گوێدانە بەرژەوەندی و راو بۆچونی كوردو وسونەكانی عێراق.

ئێران بەردەوامە لە هەرەشەكانی سەر ئەمریكا
هەرچەندە بەپێی یاسا كە ئەمریكا و هێزە بیانیەكان نابێـ لە عێراقدا بمێننەوە چونكە پەرلەمانی عێراق یاسایی دژی ئەوان پەسەند كردووە، ئەگەر ئەمریكا و هێزەكانی دیكە نەچنە دەرەوە وەك ئەوە وایە كە رێز بۆ یاسا و سەروەریەكانی عێراق دانەنێن، هەر چەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە نەخێر ئەوان هەرگیز عێراق چۆڵناكەن  ئەگەر ئەو برە پارەیەی كە وەك مەسرەف لەو ولاتەدا  خەرجیان نەكردووە وەرینەگرنەوە ئەوا هەرگیز نایانەوێت و ناشتوانن لە عێراق بچنە دەرەوە.

سەرەرای ئەوەی گورزێكی كوشندە بەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لە لاین ئێرانەوە گەشت و ئێرانیش بەهەمان شێوە توشی ئەو فشارە گەورەیە بوو بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانیەوە، بەڵام هەردوولا ناوەستن لەسەر ئەوەی كە رووبەرووی یەكتر ببنەوە و هێرش نەكەنە سەر یەكتریی ، لە دوای كوشتنی قاسم سولێمانیەوە چەندین جار ئێران هێرشیی تری كردوەتە سەر بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا و بەم دوایانەش دوو سەربازی ئەمریكا لە عێراق بەهۆی چەند هێرشێكی موشەكیەوە كەكرابونە سەر بنكەكانیان كوژران.

هەرچەندە ئێران ناڵێت كە ئەوان ئەو هێرشانەیان كردووە بەڵام پشتیوانیان دەكات و بە كارێكی باشیی دەزانێت كە رووبەرووی ئەمریكا ببنەوە لە عێراق و هەموو رۆژێك سەر فەرماندەیەكی گەورەی ئێران دەڵێت كە ئەوان هەر دەبێـت ئەمریكا لە عێراق بكەنە دەرەوە.

ئەمریكا زۆر تورەیە
كاتێك هێرشی موشەكی دەكرایە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەمریكا چەندین جار داوای لە حكومەتی عێراق كردبوو كە هەوڵی تەواو بدات بۆ رێگری كردن لە هەرەش و هێرشەكانی ئەو گروپانەی كە هێرش دەكەنە سەر ئەمریكا، بەڵام ئەو قسانە هیچ سودێكی نییە و ئێستا بەتەواوەتی ئەمریكاش لە دۆخەكە نیگەرانە و لەناو ۆشكی سپی و پنتاگۆن بەتەواوەتی گفتوگۆی ئەوە دەكرێـت ئەگەر بەتەواوەتی بسەلمێنرێت كە ئێران لەپشت هێرشەكانی ئەم دوایەی سەربنكە سەربازیەكانی ئەمریكایە ئەوا دور نییە لە چەند بنكەیەكی سەربازی ئێران بدات و بەتوندی هێرشیان بكاتە سەر بەجۆرێك كە ئەو مەترسیانە لە خۆیی دوربخاتەوە.

هەرچەندە گریمانەكان باس لەوە دەكەن هەر دەستێوەردانێكی راستەوخۆی سەربازیی لە ئێران خەتەریەتێكی گەورە لە ناوچەكە دروست دەبێت بەڵام پنتاگۆن هەرگیز بێدەنگ نابێت و رێگە بەوە نادات هێرش بكرێتە سەر بنكەكانیان و ئەوەش دەكات كە دەبێت بكرت بۆ پاراستنی سەربازەكانی.

ئێستا دۆخەكە زۆر مەترسیدارە بۆ ئەمریكایەكان لە عێراق، جارێك بەموشەك هێرشیان دەكرێتە سەر و جارێك لە رێگەی یاساوە دەیانەوێت لە عێراق بكرێنە دەرەو و جارێكی تریش مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و دیبلۆماتكارانی ئەمریكی لە عێراق دروست بووە، وە ئەمریكا ناشیەوێت بكشیتەوە

لەكاتێكدا دۆخەكە بۆ هەردوو لا مەترسیدارە ئەمریكا چەند بنكەیەكی سەربازی خۆی لە عێراق چۆڵدەكات و رادەستی حكومەتی عێراق دەكاتەوە بەتایبەتی ئەو بنكە سەربازیانەی كە مەترسیی تەواوەتی ئەوەیان هەیە كە دەستی ئێرانیان بگاتێ و  گروپە شیعەیەكان بە ئاسانی بتوانن هێرشیی موشەكی بكەنە سەریان، بەلام ئایا ئەوە بەمانای تەواوەتی كشانەوەی ئەمریكا دێت لە عێراق؟

ئەمریكا بە ئاسانی لە عێراق ناكشێتەوە و هێزەكانیشی كۆناكاتەوە ئەما لە ئەگەری ئەوەدا نەبێـت كە پلان بی ئەو وڵاتە بۆ كارو چالاكیەكی نوێ نەبێـت كە دەیەوێت خۆی رێك بخاتەوە و سنورێك بۆ هێرشەكانی سەر بنكەكانی دیاریی بكات و ئارامی بۆ سوپاكەی و دیبلۆماتكارەكانی پەیدا بكات.

ھەرچەندە ئەو بنكانەی ئەمریكا كە ئێستا چۆڵكراون بە نیسبەت ئەو وڵاتەوە گرنگی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە بەڵام لە ئێستادا ئەمریكا چۆڵیان دەكات  رادەستی سوپای عێراقیان دەكات ئەوەش بۆ ئەوەیە هێزەكانی لە هێرشەكانی ئەم دوایەی گروپە چەكدارەكان بپارێزێت و رووبەروویان ببنەوە بە شێ،ەیەكی مەدەنی بە بێ بەكارهێنانی چەكی تۆڵە.

بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق
ئەمریكا لە عێراق، حەوت بنكەی  سەربازیی گەورەی هەن كە لەتوانایاندا هەیە هێرش بكەنە سەر هەر وڵاتێك لە ناوچەكە و روووبەرووی هێرشی گەورە ببنەوە. سەرۆكی ئەمریكایش دەڵێت: بنكەكانمان بەهێزتر دەكەین و لە عێراق ناچینەدەرەوە هەرچەندە رێككەوتنی  سەربازی لە نێوان ئەمریكا و عێراقدا هەیە سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە لە عێراق تا ئیستا ترەمپ ئامادە نییە هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە بەبیانوی ئەوەی هیزەكانیان لە عێراق چاودێری جموجوۆڵەكانی ئێران دەكات, ترەمپ
 دەلێت  سوپاكەمان لە عێراق ناكشێنینەوەو بەهێزتریان دەكەین.

 ئەمریكا لە ناو عێراقدا حەوت بنكەی سەربازی گەورەی هەیە و لەو بنكە سەربازیانە زیاتر لە 7هەزرا و 551 سەرباز هەیەو لە ئیستاشدا وا بریارە چەندین سەربازی دیكە لە سوریاوە رەوانەی ئەو بنكە سەربازیانە بكرێن كە لە عێراقدان.

بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێرق بریتین لە 
یەكەم؛ بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار 2 هەزار و 100 سەربازی تێدایە
دوەم؛ بنكەی بەلەد لە دیوانییە 500 سەرباز ی تێدایە
سێیەم؛ بنكەی تاجی و ڤیكتۆریا لە بەغداد 1500 سەرباز ی تێدایە
چوارەم؛ بنكەی گەیارە لە موسڵ و
پێنجەم؛ بنكەی كەیوان لە كەركوك.


هەرچەندە ئاماری سەرباز و توانا سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق بەروینی دیار نییە بەڵام زانیاریە سەربازیەكان باس لەوە دەكەن كە بنەكە سەربازیەكان توانای گەورەی چاودێری كردن و هێرشكردنیان  بۆ سەر وڵاتێكی زلهێز هەیەو دەتوانێت رووبەروی هێرشی گەورە ببێتەوە بە پاڵپشتیوانی فرۆكەكان.

ئەركی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بریتیە لە 
یەكەم؛ چاودێریكردنی ئێران 
دوەم؛ راهێنان بە سوپای عێراق
سێیەم: رووبەڕووبوونەوەی داعش

بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق ئالۆزی نێوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە لە ئێستاشدا لە پەرلەمانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكرێت هێزەدەرەكیەكان لە عێراق بكرێتە دەرەوە.