02:48 - 29/03/2020
ئایا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی كه‌ی شه‌هید كران؟
ساڵانێكی زۆرە یادی لە سێدارەدانی قازییەكانی كۆماری كوردستان لە لاپەڕەی رۆژنامەكان و ڕووپەڕی گۆڤار‌و شاشەی تیڤیەكانەوە دەبینین، بەڵام تا ئێستا بۆمان یەكلایی نەبووەتەوە ئەو رۆژە كەیە؟ هەندێك بە 30 مانگ و هەندێك دیكە بە 3/31یەكلاییان كردوەتەوە، بەڵام ئاخۆ ئەو مێژووە ئەوەندە كۆنە بۆمان یەكلایی نەبێتەوە، 10/خاكەلێوە، یان 10 / فەروەردین/1326 لەبەرامبەر ساڵنامەی زاینی (عیسایی)دا دەكاتە چەندی مانگی 3/ 1947؟ لەم ڕاپۆرتەدا هەندێك زانیاریی و بەڵگە خراونەتە ڕوو.
ساڵانی حه‌فتاكان
و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ڕۆژژمێره‌كاندا ڕۆژی شه‌هیدكردنی پێشه‌وای مه‌زنی
كورد قازی محه‌مه‌د به 31ی ئازاری 1947 دانرابوو.
ئه‌م ڕۆژ و
مێژووه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بوو تاكو له ساڵی 1993 نووسه‌ر و شاعیری
كوچكردوو كه‌ریم شاره‌زا له ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه و گوتی:
چه‌ند ساڵه ئێمه به‌هه‌ڵه یادی له‌سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی ده‌كه‌ینه‌وه،
ڕاستییه‌كه 30ی ئازاره، نه‌ك 31ی ئازار. نووسه‌ر به‌دواداچوونی مێژووی بۆ بابه‌ته‌كه‌ی
نه‌كردبوو تا وه‌ك به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بیخاته ڕوو، به‌ڵام به‌راوردێكی رۆژه‌كه‌ی
كردبوو كه پێشه‌وا له 10ی خاكه‌لێوه (نه‌ورۆز) له‌سێداره‌دراوه و 10ی خاكه‌لێوه‌ش
به‌رانبه‌ره به 30ی ئازاری ساڵی زاینی. ئه‌وكاته‌ش كه سه‌یری ڕۆژمێره كوردییه‌كانمان
ده‌كرد به‌ڵێ 10ی خاكه‌لێوه به‌رانبه‌ره به 30ی مانگی ئازاری ساڵی عیسایی.
من بۆخۆم دان به‌و
هه‌ڵه‌یه‌دا ده‌نێم كه منیش بۆچوونی خۆمم ڕاده‌ستی مامۆستای كۆچكردوو كرد و كاتێ
سه‌یری ڕۆژمێری هه‌ر ساڵێكی باشووری كوردستان‌م ده‌كرد 10ی خاكه‌لێوه به‌رانبه‌ره
به 30ی مانگی ئازار، كه‌واته ڕۆژی 30ی ئازار ڕۆژی شه‌هیدكردنی پێشه‌وایه.
یه‌كێكی دیكه له‌و
هۆكارانه‌ی پاڵنه‌ربوو بۆ ئێمه كه 30ی مانگی ئازار به‌و ڕۆژه دابنێین كه پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د و سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی له‌سێداره دراون یادكردنه‌وه‌كانی هه‌ردوو
حزبی دیموكراتی كوردستانه، ئه‌وانه ساڵانه له 30ی مانگی ئازار یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه
و مه‌راسیمی گه‌وره‌ی بۆ ساز ده‌كه‌ن.
ده‌بێت ئێمه
وردتر توێژینه‌وه بكه‌ین و سه‌ركێڵانه شته‌كان نه‌بینین و نه‌خوێنینه‌وه. به‌ڵام
من بۆخۆم بڕیارمدا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌مه‌وه و خۆم نه‌به‌ستمه‌وه به
قسه‌ی ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و حزب.
كاتێك به به‌رنامه‌ی
ئه‌لیكترۆنی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ساڵه‌كان ڕۆژی شه‌هیدكردنی پێشه‌وام یه‌كلایی ده‌كرده‌وه
31ی ئازاری 1947 ده‌رده‌چوو، كاتێكیش سه‌یری ڕۆژژمێره‌كانم ده‌كرد 10ی خاكه‌لێوه
(نه‌ورۆز)، یاخود ڕاستتر به ڕۆژژمێری ئێرانی 10ی فه‌روه‌ردین به‌رانبه‌ر ده‌بوو
به 30ی مانگی ئازار.
باشترین به‌ڵگه‌ش
بۆساغكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵی
شه‌هیدكردنی پێشه‌وای بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ش بۆ
كوردێكی باشووری كوردستان ئاسان نه‌بوو، تا هه‌وڵی زۆرمدا و سه‌ره‌نجام ده‌ستم به
به‌ڵگه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه گه‌یشت و ئیتر دڵم ئاوی خوارده‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه
بزانین قازی محه‌مه‌د له ڕۆژی 10ی فروردینی 1326 له‌سێداره دراوه. بۆچی ئێستا
ئه‌م ڕۆژه ده‌گۆڕێت بۆ 30ی ئازار؟
به‌ڵێ له
باشووری كوردستان ورده‌كاریی بۆ ڕۆژژمێر و ساڵی كوردیی ناكرێت و به هه‌میشه‌یی
21ی ئازار سه‌ری ساڵی كوردیی و جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆزه. به‌ڵام له ئێران
و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به‌وشێوه‌یه نییه و چه‌ندساڵجارێك ئه‌م ڕۆژه ده‌گۆڕێت و
به‌رانبه‌ر به 20ی ئازار ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ساڵی پڕ و زیاده‌كاتژمێره‌كانی
ساڵه كه كۆ ده‌بێته‌وه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ساڵدا ده‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به
یادكردنه‌وه‌كانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانیش، ئه‌وان به ڕۆژژمێری ئێرانی
و كوردیی یاد و بۆنه‌كانی خۆیان ڕێكده‌خه‌ن، نه‌ك ساڵی مه‌سیحی عیسایی، واتا
زاینی. بۆیه بۆ ئه‌وان رۆژی 10ی خاكه‌لێوه ڕۆژی مه‌راسیمه‌كانه و كێشه‌یه‌كیش
نییه بۆ ئه‌وان، ئه‌وه ئێمه‌ین خۆمان ساغ نه‌كردووه‌ته‌وه.
خۆشبه‌ختانه من
ده‌ستم به سه‌رچاوه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه گه‌یش و یه‌كێ له رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م
ده‌ستكه‌وت و ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌م بۆ خۆم و هه‌موو خه‌ڵكی تریش ساغ كرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (آتش)
كه له‌و سه‌ره‌مه‌دا ده‌رچووه ڕۆژی سێشممه 11ی فروردین 1326 هه‌واڵێكی له لاپه‌ڕه
یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی دوێنی قازی محه‌مه‌د و سه‌دری قازی و
سه‌یفی قازی كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یان له‌سێداره دران، هه‌ر له‌سه‌ر ڕووپه‌ری
ڕۆژنامه‌كه له په‌نای ساڵه فه‌رمییه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌دا ساڵی زایینیش نووسراوه
3شنبه 11 فروردین 1326. هه‌ر بۆ هه‌مان ڕۆژ سه‌یری ڕۆژنامه‌كانی تری ئه‌وكاته‌ی
ئێرانم كرد، بۆ نموونه ڕۆژنامه‌ی (اطلاعات) ژماره 6307ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی فه‌روه‌ردینی
1326 به‌رانبه‌ر بووه به 30ی ئازاری 1947، 7ی جماد الاول 1366هـ..
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
گڵكۆی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نووسراوه كه ڕۆژی 10ی فه‌روه‌ردینی 1326، كه به
مانگی كوردییش ده‌كاته 10ی خاكه‌لێوه، یاخود 10ی مانگی نه‌ورۆز، هه‌رچه‌نده
ڕاستییه‌كه‌ی مانگه‌كه ناوی خاكه‌لێوه نه‌ك نه‌ورۆز.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی
ڕۆژنامه‌ی ئاته‌ش پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌دری قازی و سه‌یفی قازی كاتژمێر 5ی
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 31ی ئازاری 1947 له‌سێداره دراون.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه
به زمانێكی دوژمنكارانه‌ش هه‌واڵه‌ی نووسیوه و ده‌ڵێت: دادگاییكردنی (سه نفر
خائن مشهور...)، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی له ناو ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا
كردووه و له جیاتی ساڵی 1326، نووسراوه 1325. به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی چاپه
و ساڵه‌كه 1326بووه.
سه‌رچاوه:
ڕۆژنامه‌ی: آتش 134،
11فروردین 1326.
ڕۆژنامه‌ی
اطلاعات: ژماره 1307، 9فروردین 1326.
ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی:
كه‌ریم شاره‌زا.
كۆمه‌ڵی ڕۆژژمێری
كوردی و ئێرانی.