ڕاپۆرتی کوردستانی

12:50 - 31/03/2020

پنتاگۆن پاتریۆت بۆ عێراق و هەرێم دابین دەكات‌

كوردستان ئەحمەد

دوای ئەوەی لەلایەن گروپە چەكدرارەكانەوە هێرشیی موشەكی كرایە سەر چەند بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا و بەهۆیەوە تا ئیستا دوو سەربازی ئەمریكا كوژراون و راوێژكارێكیش بەو هۆیەوە كوژراوە، لە ئێستادا ئەمریكا سەقاڵی گۆرانكاریی ریشەییە لە وڵاتەكەیدا و سیستمی بەرگریی ناو خۆیی و  پلانی خۆی لە عێراقدا دەگۆرێت.

لە ئیستادا لەگەڵ ئەوەی كە تەواوی هێزەكانی كۆدەكاتەوە ، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا وبەرپرسانی سەربازی عێراق ڕایدەگەیەنن: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیستمی بەرگریی پاتریۆتیلە عێراو ق و لە دوو بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیر دەكات و گواستنەوەی سیستمەكەش بەتەواەتی دەستی پێكردووە و لەم هەقتەیەدا كارەكانی تەواو دەبێت. 

دوای ئەوەی  هێرشەكان بۆ سەر بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا  لە عێراق چر تربونەوە لە کانوونی دووەمی رابردووەوە و دوای هێرشەکە مووشەکییەکەی ئێران، حکومەتەکانی ئەمریکا و عێراق دەستیان بە دانوستاندن کرد لەبارەی جێگیرکردنی سیستمی دژەمووشەکی ئەمریکی لە عێراق. و تا ئێستاش بەشێوەیەكی فەرمی تەنها لەەر ئەوە رێككەوتنون كە ئەو سیستمە لە دوو بنكەی سەربازی عێراق و هەرێمی كوردستان دابنرێت.

فرانس پرێس نهێنیەكە ئاشكرا دەكات 
هەر چەندە میدیا عێراقیەكان باس لەوەدەكەن كە ئەمریكا نیازیی تەواوەتی هەیە لە عێراقدا بكشێنەوە عێراق رادەستی حكومەت و سوپا بكەن بەڵام  بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاند، هەفتەی رابردوو سیستمێکی دژەمووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواستراوەتەوە و لەوێ جێگیردەکرێت، و بەم نزیكانە تەواو ی كارەكانی ئەو بنكەیە لەكاتی خۆیدا تەواو دەبێت و دەتوانێت بەرگریی تەواو لە بنكەكە بكات.

ئەمریكا پاتریۆت دەداتە هەرێم
فرانس پرێس لەسەر زاریی بەرپرسە ئەمریکییەکە باس لەوەشدەكات كە  سیستمێکی دیکەی پاتریۆت بۆ هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە. و بەم نزیكانە ئەو یستمەش لە هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی جێگیر دەكرێت و دەتوانێت تەواوی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە  هەرێمی كوردستان بە تەواوەتی بپارێزیت  و هیچ سەربازگەیەك و سەربازێكی ئەمریكی توشی گرفت نەبێت بەم شێوەیەش تەواویی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە دەستی گروپە چەكدارەكان دەپارێزرێت.

بەپێی قسەكانی ئەو بەرپرسە ئەمریكیە بۆ ئاژانیس هەواڵی فرانس پرێس ، دوو پاتریۆتی دیکە لە کوەیتن كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو دوو پاتریۆتەش كە كوێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێنەوە و لە هەرێمی كوردستان و عێراق جێگیر بكرێن بەم پێیەش بەتەواوەتی ئەمریكا  لە عێراقدا لەو هێرشە موشەكیانە پارێزراو دەبێت كە لەماوەی رابردوودا دەكرایە سەریان.

عێراق دژیی پاتریۆتە
بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن: لەسەرەتایی گفتوگۆكانی حكومەتی ئەمریكا و حكومەتی عێراق بەمەبەستی جێگیر كردنی سیستمی موشەكی پاتریۆت لە عێراقدا ئەو بەرپرسانەی عێراق نارازیی بون و نەیان دەویست لە عێراقدا سیستمەكە جێگیر بكرێت، بەڵام لە شوباتی رابردوودا ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی لە کاتی کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ژەنەڕاڵ کێنس مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی کەمبکاتەوە، بەتایبەتی کاتێک دەیەوێت سیستمی دژە مووشەکی دابنێت. 

ئەمریكا عێراق چۆڵدەكات
 ژەنەڕاڵ کێنس مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە عێراق سەرپەرشتی پلانێكی گەورەی ئەمریكا دەكەن لە عێراقدا كەبریتییە لە كەمكردنەوەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا و هەروەها كەمكردنەوەی سەربازەكانی ئەمریكا لەعێرا لەبەر ئەوەی ئەەر پاتریۆت لە عێراق جێگیر بكرێت بێگومان پێویست ناكات ئەو هەموو ژمارە زۆرە سەربازە لە عێراقدابن.

سیستمی پاتریۆت چیە؟
پێکهاتووە لە چوار بەشی سەرەکی ئەوانیش ڕادار  و  ژووری چاودێری و موشەکەکان و  موشەکە هاوکارەکان.

ـ ڕادارەکەى لە توانایدا هەیە لە یەک کاتدا ٥٠ ئامانج دیاریبکات و لە ماوەی ٩ چرکەدا زانیارییەکان دەداتە ژووری چاودێری و دوای هەڵسەنگاندن ئەفسەرەکە بڕیار لە بارەى تەقاندی موشەکەکان دەدات.

ـ سیستمەکە لە نزیک شوێنە سەربازی و بنکە ئاسمانییەکان جێگیر دەکرێت و  لە بنەچەدا بۆ ئامانجە دوور مەوداکان دروستکراوە.

ـ لە توانایدا هەیە بە دووری ١٦٠ کیلۆمەتر ئامانجەکانی بپێکێت و بەشێک لە موشەکەکانیشی لە دووری ٧٥ کیلۆمەتر بە ووردی ئامانج دەپێکن.

سنوری کارکردنی ئاسمانی سیستمەکە لە بەرزی ٦٠ مەتر بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە ئاسماندا کاردەکات.

پێویستى بە ٩ چرکە هەیە تا بتوانێت یەکەم موشەک ئاراستەى ئامانجەکەى بکات.

ـ لە توانایدا هەیە لە یەک کاتدا ١٦ موشەک ئاراستەى ئاسمان بکات  کە درێژى هەر یەکێکیان ٥ مەترە و هەڵگری کڵاوەیەکى ٧٣ کیلۆگرامی مادەى تەقینەوەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ڕوسیا ڕایگەیاندووە، سەرقاڵی دروستکردنی سیستمی ئێس ٥٠٠ کە پێشکەوتووترە لە ئێس ٤٠٠ و هاوتای  سیستمەکانی  باک١ و باک ٣ی پاتریۆتی ئەمریکییە.