ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:50 - 01/04/2020

ئەمریكا لە عێراق بەنیازی چییە؟‌

كوردستان ئەحمەد

جموجۆڵە سیاسی و سەربازیەكانی ئەمریكا لە ناو خاكی عێراقدا بووە تەهۆی دودڵی و نا ئارامیەكی گەورەش لە عێراقدا دروست كردووە، كە پێدەچێت دوو بارە سەر لە ئاڵۆزیەكی دیكە لە عێراقدا دەربكات، لە كایەی سیاسی و سەربازی عێراقدا دوو بارە گۆرانكاریی ریشەی وەك گۆرانكاریەكانی رۆژانی سەرەتای ساڵی 2003 دروست ببێتەوە.

بەنیسبەت ئەمریكاوە عێراق خاكێكی گرنگە، دەبێت كار بكرێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ئەم وڵاتە بچێتە ژێر حوكوڕانی ئەمریكاوە، هەر لەو چوار چێوەیەشدا حكومەتی عێراق لەبەر ئەوەی عادل عەبدول مەهدی نەیدەتوانی ئیدارەی ئەوە بدات كە روو لە چین نەكات و هەروەها وڵاتەكەی  لە ژێر دارو دەستەی ئێراندا دەربهێنێت، بۆیە حكومەتەكەی بەم شێوەیەی لێ بەسەر هات، وەتا  هەتا ئەمریكا دڵنیا نەبێت لەوەی كە دۆخی عێراق لە ژێر هەژمونی ئابوری چین دەرنەهێنێت دوریشی نەخاتەوە لە كۆماری ئیسلامی ئێران  بێگومان حكومەتێك لە عێراقدا پێك ناهێنرێت.

ئەوەی ئێستا هێڵی سورە و بەتەواوەتی دڵنیای لەسەرە ئەوەیە كە بێگومان ئەمریكا هەرگیز عێراق رادەستی ئێران ناكات واتە چونەدەرەوە لە عێراق نییە،بەڵام گۆرانكاریەكانی ئێستای ئەمریكا لە عێراق زۆر گوماناوین و پێدەچێت سەر لە دوو شتی گرنگ دەربهێنن ئەویش گۆرانگاری ریشەیی و هەروەها پێداچونەوەی یەكجارەكییە بە عێراقدا.

دوو شت بۆ ئەمریكا بەتەواوەتی روون بوەتەوە، یەكەم ئەوەی كە بەراستی عێراق ناتوانرێـت ب لەدەستی ئێران دەر بهێنرێـت بەم شێوەیەی ئێستا  و دووەمیش ئەوەی كە بەراستی پێكهاتەكای عێراق راستگۆنین لەگەڵ ئەوەی بیانەوێت عێاق رادەستی ئەمان و پارێزراویی راستەقینە بكەن.

ئایا ئەمریكا لە عێراق دەكشێتەوە؟
دروست سێ مانگە لەژێر چاودێری توندی مایك پەمپیۆ و مایك پێنس، كار بۆ ئەوە دەكرێـت لە عێراقدا ئەمریكا هێزەكانی كۆبكاتەوە بەوەی كە بنكە سەربازیەكانیان كەم بكەنەوە و راوێژكاریی سەربازی و راوێژكاریی سیاسیی تەنانەت باڵوێز خانەكانیشیان  كۆبكەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەو پرژو بڵاویە بپارێزن كە لە رابردوودا هەبووە و لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە هێرش بكرێتە سەریان.

لەسەر دوو ئاست ئێستا ئەمریكا سەرقاڵی خۆیەتی، یەكەم لەرووی سەربازیەوە تەواوی بنكە سەربازیەكانی كۆدەكاتەوە و پێدەچێت بۆ ماوەیەكی زۆر تەنها لە هەرێمی كوردستاندا بمێننەوە، بنكەكانی دیكە بۆ یەك یان دوو بنكە كەم بكەنەوە و ببرێنە بنكەیەكی ستراتیژی و گەورە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی فەرمان لە پنتاگۆنەوە وەربگرن.

دووەم: لەسەر ئاستی دیبلۆماسی و راوێژكاریی سەربازی كە ئەمریكا بەنیازە ژمارەی دیبلۆماتكارە سەربازی و سیاسیەكانی لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكاتەوە و نیشانی بدات كە ئەوان بەو شێوەیەی كە هەیە پێویست نین و واشنتن پێویستی بە خۆ كۆكردنەوەیە ، ئەگەریی زۆرە ئەم خۆكۆكردنەوەی ئەمریكا  هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

تاكۆتایی مانگی نیسانی 2020 ئەمریكا دیبلۆماتكار و راوێژكارە سەربازی و سەربازەكانی لە عێراقدا بەشێوەیەك لێدەكات كە بەهیچ شێوەیەك دەستی ئێران وچەكدارەكانی حەشدی شەعی پێنەگات

هەندێك زانیاری لە سەرچاوەی باوەر پێكراوەوە دەڵێن:  بێگومان ئەمریكا هەرگیز لە عێراق و بەتایبەتیش لە هەرێمی كوردستاندا ناكشێتەوە، ئەوە دڵنیایەكی هەمیشەییە و پەیامێكیشە بۆ ئێران و ئەو هێزە عێراقیانەی كە لایەنگری ئێران دەكەن .

بەڵام خۆ كۆكردنەوە ئەركێكی لە پێشینەیە و ئەمریكا لە ئێستادا سەرقاڵیەتی چونكە نایەوێت زیانی بچوكی گیانی و مادیی پێبكەوێت كە بەهۆی چەند چەكدارێكەوە توشیان دەبێت و هەڵةی گەورەش ناكەن وەك پێشتر كراوە و ئەمجارە بریاریی كۆتایی دەدەن.

پلانی داهاتووی ئەمریكا چییە؟
بەشێك لە زانیاریەكان باس لەوەدەكەن كەئێستا پرۆژەیەكی سیاسی و سەربازی گەورە لەبەردەم ئیدارەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپدایە، كە مایك پەمپیۆ لە وەزراەتی دەرەوە و مایك پێنس لەوەزراەتی بەرگری سەرپەرشتی دەكەن، بەهاوكاریی دەزگا هەواڵگریەكان دەیانەوێت بیسەلمێنن كە كۆماریی ئیسلامی ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوەیە كە كرانە سەر بنكە سەربازیەكانیان و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریكا كوژران.

ئەمریكا دڵنیایی تەواوی لەو دۆخەدەوێت،وەك چۆن دڵنیای تەواوی هەبوو لەسەر ئەوەی كە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرقاڵی پلانێكن بۆ ئەوەی كودەتا بەسەر ئەمریكادا بكەن لە عێراقدا، بۆیە ئەو دوو كەسە لە عێراقدا كرانە ئامانج، ئێستاش بەدوایی دڵنیایەتی تەواودان بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە ئێران هێرشی كردوەتە سەربنكە سەربازیەكانیان لە عێراقدا.

ئەگەر بەڵگە هەواڵگریەكان لە بارەی هێرشەكانەوە راستو دروست بن، پلانەكە بەو شێوەیە:  بەمووشەك هێرش بكرێتە سەر چەند بنكەیەكی ئێران كە توانای ئاراستەكردنی موشەكی هەیە بۆ ناو خاكی عێراق ، لەو حاڵەتەشدا ئێران دەستی ناگات بە بنكە سەربازیەكانی لە عێراق چونكە ئەمریكا كۆیكردنەتەوە و بەئاسانی پێی ناگات.

لەلایەكی تریش هەندێك زانیاری تەواوەتی هەیە لەسەر ئەوەی كە وەزراەتی بەرگری ئەمریكا هێرشی موشەكی تەواوەتی دەكاتە سەر نزیكەی 80 بنكەی سەربازی حەشدی شەعبی لە عێراقدا و بەتەواوەتی لەپەلو پۆیان دەخات و نایەڵێت جارێكی دیكە بچنە ناو خاكی ئێرانەوە و تەواوی ئەوموشەكە بالستیانەشی كە لە عێراق و سەر سنوری سوریا و عێراق و ئێران هەیەتی بەتەواوەتی لەناو دەچن.

ئێستا ئەمریكا لەوە بەتەواوەتی دڵنیایە ئێران هیچ رۆڵیكی راستەوخۆی نەماوە لە سوریادا، وە بەدوای ئەوەیەوەیە كە لە عێراقیش هەمان كار بكات،  مایك پەمپیۆش سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیەدەكات و پێدەچێت تاكۆتایی نیسان ئەو كارە بكرێت، هەرچەند دواكەوتنی ئەمریكا لە وەڵامدانەوە و هێرشكردنە سەر بنكە سەربازیەكانی حەشدی شەعبی، تەنها بەهۆی فشارە خێراكانی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوەیە بۆ سەر نیویۆرك،  كاردانەوە خێراكانی چونكە ئەم بایەتە بەتەواوەتی كۆشكی سپی نیگەرانو سەرقاڵ كردووە.

ئەمریكا لە عێراق بێ هیوا بووە؟
كاتێك دۆناڵد  ترەمپ نیگەرانی راستەقینەی خۆی گەیاندە، عادل عەبدول مەهدی، بەهۆی ئەوەی ناتوانێ ئێران لە خاكەكەی داببڕێت و هەروەها روشی لە چین كردووە بۆ ئەوەی پارەكانی عێراق بباتەوە ، ئەو كاتە بەتەواوەتی نیگەرانی راستەقینەی ئەمریكا لەتەواوی عێراقیەكان دەركەوت.

لەراستیدا هیچ لایەن و پێكهاتەیەك لە عێراقدا بەگوێی ئەمریكا ناكات، چ شێعە چ سوننە چ كوردیش، چونكە هەموویان دەزانن لە سایەی ئەم حكومەتەی كە لە عێراقدا دروست دەبێت، ئایندەی روون نیە و هەروەها پشكی خۆی وەرناگرێت،  سونە زۆر لەوە نیگەرانە و دڵنیایە هیچی بۆ ناكرێت ، شیعەش بەتەواوەتی پشتی لە ئەمریكا كردووە، هەرچی كوردییشە راستە بەراسپاردەی ئەمریكا رووی لە عێراق كردوەو داوای مافە دەستوریەكانی دەكات، بەڵام لە راستیدا هەرێمیش ئەو كارانەی كە ئەمریكا داوای دەكات جێبەجێ نەكردووە وەك بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران و ناعەدالەتی و سەروەرنەبونی مافی مرۆڤ ونەبنی یەكدەنگی كورد لە ئاستی عێراقدا.

ئێستا ئەمریكا دەیەوێت لە رێگەی پلانە نوێكەی خۆیەوە دەستور لە عێراقدا بكرێتە سەروەر و بەپێی دەستور هەرلایەك پشكی خۆی لە دۆسیە مافدارەكانی خۆی ببات، بەڵام لەهەموو حاڵەتێكیشدا دروست كردنی سێ هەرێم بۆ عێراق دوور نییە و نزیكیش نییە وەك ئەگەرێكی كراوەیە.

چی روودەدات؟
لەكۆتایی ئەم هاوكێشەیەدا تا كۆتایی مانكی نیسان و پێدەچێت دواتریش ئەمریكا سەرقاڵی خۆرێكخستنەیە لە عێراقدا و تا كۆتایی ساڵیش دەبێت ئێران لە عێراق بكرێـتە دەرەوە، چونكە ئەم كارە بۆ ئەمریا زۆریی پێچوو.  هەر لایەنێكیش پشتیوانی ئەوە نەبێت بێگومان لە عێراقی نوێدا هەرگیز چانسێكی باشیی نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت هەموو لایەك كۆك بن بەسەر ئەوە كە دەبێت ئێران لە عێراقدا بڕوات، هیچ لایەنێكیش پشتیوانی پرۆژەكانی ئێران لە عێراقدانەكات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێـت هەموو لایەك ئەوە بزانن كە دوو ئەگەر لەبەردەستدایە یان كردەی سەربازیی یان رووبەرووبونەوەی ئاڵۆزیەكی گەورە .

هەرێم لە كوێی هاوكێشەكەدایە؟
هەرێمی كوردستان ئێستا لە قۆناغێكی گرنگ دایە، دەبێت پێش هەموو شتێك دڵنیایەتی تەواوەتی بدات بە ئەمریكا كە ئەوان یەكدەنگن و دەیانەوێت عێراق سەروەر بێت و نایانەوێت ئەمریكا بكشێتەوە وە خۆی تێوە نەگلێنێت لە پرسی سەربازیی و سیاسیی عێراقدا و خۆی سەرقاڵی كۆڤید-19 بكات و هەوڵدات كێشەی موچە چارەسەر بكات تا ناوخۆ هێور بكاتەوە و هەروەها بەیەك دەنگ و یەك پاكێچ روو لە عێراق بكات، بەم پێیەش هەرێم دەتوانێت قۆناغی سەختی عێراق بەسەركەوتویی تێپەرێنێت و مافە دەستوریەكان بەدەست بهێنێت.