08:12 - 08/04/2020
قەیرانی نان لە سوریا، ٤نان بۆ ٣کەس، بەکارتی زیرەک دەدرێت
كاتێك یه‌كه‌م فیشه‌كى شه‌ڕی ناوخۆ ساڵى 2011له سوریا ته‌قى، نرخى یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 48 لیره‌ى سوریى، دواى نۆ ساڵ و ئێستا سورییه‌كان دۆلارێك به هه‌زار و 280 لیره ده‌گۆڕنه‌وه، ئه‌م رۆژانه ئیتر دۆخه‌كه به جۆرێكه نان له شام ده‌ستناكه‌وێت، شه‌ڕ، ڤایرۆس، گه‌مارۆ، بێ به‌هایى دراو، بێ پاره‌یى و بێكارى، به جارێك بوونه‌ته به‌ڵاى سه‌رى سورییه‌كان، برسێتیشی هاتە سەر.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى كۆرۆنا ئیتر ژیان به یه‌كجاریى قاتى بوو ئێستا بۆ چڕینى مووچه‌یه‌ك نان، ده‌بێت سورییه‌كان كۆڵانه‌و كۆڵان به‌دواى ئۆتۆمبێله‌كانى حكومه‌تدا رابكه‌ن. تا دێت نان له سوریا كه‌متر ده‌بێته‌وه و خواستى خه‌ڵكیش بۆ نان زیاتر ده‌بێت، رێوشوێنه‌كانى حكومه‌تیش وه‌ڵامى پێداویستى و خواستى خه‌ڵك ناده‌وه.
نانه‌واخانه‌كان داخران
حكومه‌تى سوریا 22ى ئازارى رابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تى كۆرۆناى له وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، یه‌كه‌م شوێن کە ده‌رگاكانیان كۆڵۆمدا نانه‌واخانه‌كان بوو، چونكه له قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كانى وڵات بوون، به‌هۆى سه‌ره‌ى دووروودرێژى وه‌رگرتنى نانه‌وه، حكومه‌ت بڕیاریدا به ئۆتۆمبێل نان به گه‌ڕه‌كه‌كاندا بگێڕێت، به‌ڵام ئه‌وه قه‌یرانه‌كه‌ى ئاڵۆزتركرد، قه‌رەباڵغى به‌رده‌م نانه‌واخانه‌كان گۆڕا بۆ مه‌راسۆنى راكردن به‌دواى ئۆتۆمبێله‌كانى ناندا. هێشتاش نان به‌ر ناكه‌وێت.
نان به كارتى زیره‌ك
حكومه‌ت بۆ سوككردنى قورسایى قه‌یرانى نان، بڕیاریدا كه نان به كارتى زیره‌ك دابه‌شبكرێت، هاوشێوه‌ى شه‌كر و چایى و برنج، كه حكومه‌ت به كارتى زیره‌ك به خه‌ڵكیان ده‌دات، به‌ڵام پێناچێت كارتى زیره‌كى نان سكى برسیى سورییه‌كان تێر بكات، به‌وپێیه‌ى هه‌ر خێزانێكى سێ كه‌سیى رۆژانه ناتوانن به‌سته‌یه‌ك زیاتر نان وه‌ربگرن.
ره‌فعه‌ت سلێمان بریكارى وه‌زاره‌تى بازرگانیى ناوخۆیى سوریا، به رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن-ى راگه‌یاند، بڕیارى داخستنى نانه‌واخانه‌كان بۆ رێگرییه له كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵك. سه‌باره‌ت به كارتى زیره‌ك، ده‌ڵێت، ئه‌و بڕیاره‌یان دواى دڵنیابوونه‌وه‌یانه له‌وه‌ى نان به شێوه‌یه‌كى"ته‌ندروست و رێكخراو" به هه‌ر خێزانێك ده‌گات.
چوار نان بۆ سێ كه‌س
به‌پێى بریارى نوێى حكومه‌تى سوریا، هه‌ر 3 كه‌سێك رۆژانه به‌سته‌یه‌ك نانیان پێده‌درێت (كه له 4كولێره یاخود 4نان پێكدێت) له‌رێگه‌ى كارتى زیره‌كه‌وه، به‌پێى رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن به‌سته‌یه‌ك نان چوار نانه، به‌پێى قه‌باره‌ى نانه‌كه ده‌گۆڕێت و هه‌ندێك جار حه‌وت نانه. به‌ڵام هێشتاش قه‌ره‌باڵغى و راكردن به‌دواى ئۆتۆمبێله گه‌ڕۆكه‌كانى نان دابه‌شكردندا دروست ده‌بێت.
پایته‌ختى ئابوریى، بێ نانه
حه‌له‌ب كه پایته‌ختى ئابوریى سوریایەو سه‌رده‌مانێك پێگه كاریگه‌ره بازرگانییه‌كه‌ى له ناوچه‌كه‌دا دره‌وشاوه‌ته‌وه‌و بڕبڕه‌ى پشتى ئابوورى سوریا بووه، قورس‌تر له ناوچه‌كانى دیکه گیرۆده‌ى ده‌ردى بێ نانییه.
حه‌له‌بییه‌كان ئه‌م رۆژانه بینه‌رى دیمه‌نیى كه‌م وێنه و تراژیدى بوون، گرته‌ى ڤیدیۆیى ئه‌وان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رنجى زۆرى خه‌ڵكى راكێشا به‌لاى گوزه‌رانى سه‌ختى سورییه‌كاندا، كاتێك كۆڵانه‌و كۆڵان به‌دواى "ئۆتۆمبێلى نانه‌كه"دا راده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ناوه‌ستێت.
میدیا خۆجێیه‌كان بڵاویان كرده‌وه، له حه‌له‌ب نرخى به‌سته‌یه‌ك نان(چوار نان) به نا یاسایى له بازاڕى ره‌ش به 200 لیره‌یه و 10 نانیش به 500 لیره فرۆشراوه. هه‌رچه‌نده هاوڵاتیان گله‌یى زۆریان له‌سه‌ر كوالێتى نانه‌كه‌ش هه‌یه.
نرخى نان به كارتى زیره‌ك
حكومه‌ت نرخى هه‌ر به‌سته‌یه‌ك نانى به 50 لیره دیاریكردووه، به خه‌رجى گه‌یاندنه‌وه به 60 لیره ده‌گات به خه‌ڵك، به‌پێى به‌یانى فه‌رمى وه‌زاره‌تى بازرگانى سوریا ئه‌و نرخە پاڵپشتیكراوه، ئه‌گه‌رنا تێچوونى هه‌ر به‌سته‌یه‌ك نان 300 لیره له‌سه‌ر حكومه‌ت دەکەوێت.
بازاڕى ره‌شى نان
زیاد زاید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیمه‌شق، له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا رایگه‌یاند، خاوه‌نى فڕنه‌كان له بازاڕى ره‌شدا نان ده‌فرۆشن به نرخى چوار قات له نرخى ئاسایى.
عه‌لى شبلى، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى ناوخۆیى، سه‌ره‌تاى مانگى ئازار له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای دیمەشق به راشكاوى گوتى، بیر له زیادكردنى نرخى نان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م نرخه‌ى ئێستا هه‌یه كۆنه، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گه‌نم و ئه‌و ماددانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى دێن. دواتر قۆناغ بە قۆناغ قەیرانەکە ئاڵۆزتربوو.
قه‌یرانى گه‌نم
دواى گه‌یشتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا به سوریا، قه‌یرانى گه‌نم سه‌ختتربوو له وڵاته‌كه. یه‌كى ئه‌م مانگه یوسف قاسم به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى گه‌نم-ى حكومه‌ت به رۆژنامه‌ى تشرینى گوت، 475 هه‌زا تۆن گه‌نم له رووسیاوه هاورده ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێى رێنمایى و رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا.
پێناچێت ئه‌و گرێبه‌سته وه‌ك به‌رپرسه‌كه باسیكرد جێبه‌جێبكرێت. 5ى ئه‌م مانگه هه‌مان به‌رپرس گوتى، 25 هه‌زار تۆن گه‌نم له رووسیاوه گه‌یشتووه‌ته سوریا، به‌ڵام له چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانى حكومه‌تى رووسیایه و بڕیاره 75 هه‌زار تۆن گه‌نمى دیكه بگات.