10:47 - 17/04/2020
موجاهیدانی كورد له خوارووی عێراق
توركه‌كان هه‌ركاتێك كاریان به‌كورد بووه، لێی هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و به‌ناوی ئیسلامه‌وه زیاتر بتوانن هه‌ست و سۆزی كورد به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له‌بیربه‌رنه‌وه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هاوبه‌شیكردنی شێخ مه‌حمود بووه له شه‌ڕی شوعه‌یبه‌ی ساڵی 1915، كه به‌خۆی و له‌شكرێكی هه‌زار سواره‌ی كورده‌وه یارمه‌تی له‌شكری توركی دابوو، به‌ڵام كاتێك شێخ نییه‌تی توركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌كورد بۆ ده‌ركه‌وت به‌زوویی لێی هاته‌ده‌ره‌وه. چونكه تۆپه‌كانی ئینگلیز وه‌كو مێژوو ده‌ڵێت گاڵه‌یان به‌كورد كردووه.
كورد و شه‌ڕی شوعێبه
له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا له 1914ه‌وه ورده‌ورده شه‌ڕ په‌ره‌ی سه‌ند و هه‌موو دونیای گرته‌وه، كه حكومه‌تی عوسمانی تێكه‌ڵ به‌م شه‌ڕه بوو، شه‌ڕ كه‌وته عێراقیشه‌وه كه به‌شێك بو له وڵاتی عوسمانی. به‌ڕیتانیا ڕۆژی 22-11-1914 به‌سڕه‌ی داگیركرد. حكومه‌تی عوسمانی كه‌وته ڕێكخستنی هێز له‌ناو عه‌ره‌ب و كورددا.
خه‌لیل پاشای فه‌رمانده‌ی سوپای عوسمانی داوای له‌شێخ مه‌حمود و سه‌رانی كورد كرد بچن بۆ به‌سڕه بۆ به‌ره‌نگاری سوپای ئینگلیزی داگیركا‌ر دەڵێت:"مێژوو بۆ یه‌كه‌م جاره تێكۆشانی كۆمه‌ڵێكی بچووك تۆمار بكات، بۆ وه‌ستاندنی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌كو به‌ڕیتانیا. ناوی پیرۆزی تۆ به‌پیتی ئاڵتون له‌مێژووی گه‌لانی ئیسلامدا ده‌نوسرێ و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك، ناوی تۆ‌و تێكۆشانت هه‌تا هه‌تایه له‌یاد نه‌كات هه‌ر وه‌ك چۆن ئایه‌ته‌كانی قورئانیان له‌به‌ره".
ئه‌مه به‌شێكه له‌ده‌یان نامه‌یه‌ی توركه‌كان، كه بۆ بزواندنی هه‌ستی ئاینی شێخ مه‌حمود و گه‌وره‌كردنی پرسی هاتنی به‌ریتانییه‌كان و داگیركردنی عێراق نوسیویانه، به‌ناوی جیهاد و سۆزی ئاینییه‌وه شێخ مه‌حمود و كوردیان بۆ شه‌ڕی دژی ئینگلیز هانداوه. له بانگه‌واز و په‌یامه‌كانیاندا داوا له شێخ مه‌حمود ده‌كه‌ن كه"دژی ئینگلیزی بێ دین و ناموسڵمان و له‌گه‌ڵ هاودینه‌كانی خۆیان واته توركیا بن".
شێخ مه‌حمودیش چوو به‌ده‌م بانگه‌وازی توركه عوسمانییه‌كانه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی كه باوكی واته:"شێخ سه‌عیدی كوڕی كاكه ئه‌حمه‌دی شێخ". پێش شه‌ش ساڵ به‌پیلانی توركه‌كان له موسڵ كوژرا. ئه‌و كه نفوزێكی گه‌وره‌ی عه‌شایه‌ریی و ئایینی له‌باوك و باپیرییه‌وه بۆماته‌وه و ناوی به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا بڵاوبۆته‌وه، داوای له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ڕیش سپی و سه‌ردارانی هۆزه كوردییه‌كان كرد به‌شداری له‌م شه‌ڕه بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌قسه‌یانكرد.
سوپای ئینگلیز وڵاتی داگیر كرد، كه هێزه‌كانی گه‌یشتنه جه‌له‌ولاو هێزی رووسیش دووباره شاڵاوی كرد و گه‌یشتنه خانه‌قین و پێنجوێن، به‌ڵام شۆڕشی به‌لشه‌ویكی روویداو هێزه‌كانیان گه‌ڕایه‌وه، له‌م هه‌له‌دا شێخ مه‌حمود كه‌وته خۆی بۆ داوای ئازادی كوردستان.
سواره‌ی كورده‌كان له هه‌ولێر، موسڵ، كه‌ركوك و سلێمانییه‌وه به سه‌ركردایه‌تی كه‌سایه‌تیه كورده‌كان به‌ڕێكه‌وتن بۆ شه‌ڕی دژی به‌ڕیتانیا له به‌صڕه. سوپای كورده‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فید به‌هه‌زار سواره‌وه ڕووی كرده خوارووی عێراق. كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا، سه‌ید محمدی جه‌باری و كوڕانی هۆزه‌كه‌ی و نامیق ئاغای داوده، سه‌رۆكی هۆزی جاف و شوان و هه‌مه‌وه‌ند و به‌رزنجه و تاڵه‌بانییه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدار ده‌بن.
عه‌شایری كورد به‌ناوی "موجاهید"به‌هاندانی مه‌لاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی "سوپای كافره‌كان و ئینگلیز" روویان نا به‌ره‌و شوعه‌یبه. ئه‌م هێزه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق-دا به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكرا، هه‌رچیه‌كیان پێویست بوو به‌بێ به‌رامبه‌ر پێیان ده‌به‌خشین. هێزه‌كه كه گه‌شتوونه‌ته به‌غداد خه‌ڵك له‌هه‌ردوو لای جاده‌وه ڕیزیان به‌ستبوو، هه‌لهه‌له‌و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دان.
به ته‌پڵ و ده‌فه‌وه گۆرانی و سرودی ئاینی یان به‌سه‌ردا ده‌وتن. ژنان له‌سه‌ر بانه به‌رزه‌كانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و كاروانه‌یه ده‌كەن، به ژن و پیاو و منداڵه‌وه بۆ پێشوازی كورده‌كان چووبوونه ده‌ره‌وه.
هێزی كورد رووی كرده كوفه و له‌وێوه به‌ره‌و سه‌ماوه، خه‌ڵكی سه‌ماوه تامه‌زرۆ بوون كه شه‌ره‌فـی ئه‌وه‌یان هه‌بێت شێخ و جه‌نگاوه‌ره‌كانی میوانیان بن. شاعیره‌كان شیعاریان به‌سه‌ردا ده‌خوێندنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه تایبه‌ت بوو به شێخ مه‌حمود كه ده‌یان ووت:"دوو له‌سه‌ر سێ به‌هه‌شت بۆ (هادی)مان و یه‌ك له‌سه‌ر سێكه‌ی تری بۆ كاك ئه‌حمه‌د و منداڵه‌كانی".
یه‌كێكی تر له دروشمه‌كانیان بۆ هاندانی كورده‌كان بوو كه به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یانوته‌وه: "دوو له‌سه‌ر سێ به‌هه‌شت بۆ (هادی)مان و یه‌ك له‌سه‌ر سێكه‌ی تری بۆ شێخ مه‌حمود و كورده‌كان". جه‌نگاوه‌ره‌كان ڕێگای ئاوییان گرت بۆ ناسریه كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه‌كان بوو له‌هه‌موو عێراقه‌وه. له‌ناسریه جه‌نگاوه‌ره‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌ی (نه‌خیله) هێزی عوسمانی له‌و ناوچه‌یه دابه‌شبوون.
عوسمانییه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه، سلێمان عه‌سكه‌ری یان هه‌ڵبژارد، بووه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای عوسمانی له عێراق. ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌گه‌رچی ناوبانگی به‌ئازایه‌تی ده‌ركردبوو به‌ڵام كه‌م ئه‌زموون بوو و زۆریش متمانه‌ی به هێزی عه‌شیره‌ته‌كان بوو.
زۆربه‌ی سوپای عوسمانی پێك هاتبوو له سه‌ربازه تورك و عه‌ره‌به‌كان سونه‌و شیعه و كورده‌كان. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا و ڕاپۆرته‌كانی مسل بێڵ، هێزی فه‌رمانده‌ی به‌ریتانییه‌كان جه‌نه‌ڕاڵ چارڵس میلیس بوو سوپاكه‌ی ئینگلیز به‌شێكی زۆری له‌سه‌ربازه هیندییه‌كان پێك هاتبوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌ڕیتانیا و راپۆرته‌كانی مسل بێل، هێزی عه‌شایه‌ر و خۆبه‌خشه‌كانی لایه‌نگری عوسمانی له‌وشه‌ڕ‌دا (18)هه‌زار كه‌س بوون. رۆژی 12-4-1915 شه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرد و بۆ 16ی مانگ كۆتایی هات واته ته‌نها چوار رۆژی خایاند.
شێخ مه‌حمود و سه‌رانی كورد برینداربوون و كورد شه‌هیدی زۆری له‌و خاكه به‌جێ هێشت، به‌ر له 115ساڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ پێش‌گرتن له پێشڕه‌وی داگیركارییه‌كانی به‌ڕیتانیا له‌عێراق هانای بۆ كورده‌كان هێنا و داوای لێ‌كردن یارمه‌تیی"برا هاوئاینه‌كه‌یان" بده‌ن. دڵسافی و نیه‌تپاكی كورد واده‌كات بچن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه. زۆرینه‌ی كه‌سایه‌تیه ئاینی و شێخ و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حمود به‌شدارییان له‌شه‌ڕه‌دا كرد.
مێژوونوسی كورد مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له‌وه‌سفی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ده‌ڵێ:
"شێخ مه‌حمود ئه‌م جاره‌ش سه‌رۆكه‌كانی تیره‌كانی كوردستانی كۆكرده‌وه و له هه‌زار سواره‌وه تا سێ هه‌زار سواری كورد گه‌یشتنه (شوعێبه). كه بیابانێكی چۆڵ و بێ ئاو و سوپای عوسمانی هیچ جۆره ته‌گبیرێكی نه‌كردبوو، نه ئازووقه هه‌بوو، نه جه‌به‌خانه‌ی یه‌ده‌گ هه‌بوو، هێزی عوسمانی به‌رامبه‌ر به فڕۆكه و زرێلی و تۆپی دوور هاوێژی ئینگلیز شڕ بوو. له سوپای كورد هه‌زار كه‌سێكی ڕزگاری بوو، شێخ مه‌حمود، سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و زۆری تری له سه‌رانی كورد برینداركران و كورد شه‌هیدی زۆری له‌و خاكه‌دا به‌جێ هێشت".
شاعیری شه‌عبی عه‌ره‌بی له هۆسه‌یه‌كدا وتبوی: "پلپین الجنه شهدائنا و پلپ لكاك احمد و اكرده).
ڕۆڵی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌كان له مێژووی سیاسیی عێراقدا
ڕۆڵی مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی شیعه‌كان له عێراق له گۆڕانكاری و كاری سیاسی‌دا به‌رچاوه و سه‌ره‌تای ئه‌و ڕۆڵه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، فتوایان دا خه‌ڵك شانبه‌شانی سوپای (عوسمانی) بجه‌نگێت دژ به داگیركاریی (ئینگلیز) له عێراق.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زانایانیش به‌شداربوون له جه‌نگه‌كه‌دا. دیارترینیان (سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم) كه له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه دژ به داگیركاریی (ئینگلیز) بووه و دواتریش له‌جه‌نگی (شوعه‌یبه) به‌شداری كردوه. یه‌كێك له فتوا به‌ناوبانگه‌كانی حه‌رامێتیی جه‌نگ بووه دژ به كورده‌كان له كوردستان ״باكووری عێراق״. چونكه پێی وا بووه كورده‌كان مسوڵمانن و په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه‌ی ئایینی و برایه‌تی به عه‌ره‌به‌كانیان ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌ڕیتانیا له شوعه‌یبه كه‌وته به‌رانبه‌ر هێزێكی زۆری و بێ شوماری عوسمانییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕه‌كه‌یان له ناوچه‌كه‌یه‌كی ژینگه سه‌خت بوو، به‌رزی پله‌ی گه‌رما و زۆری مێش و مه‌گه‌ز هێزو تینی لێ بڕیبوون. سروشتی زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه (به‌سڕه) وه‌رزی لافاو بوو، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر قوڕه‌كه‌ی خه‌ستتر كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركرده‌كانی عوسمانی شكستیان هێنا، له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و فرسه‌ته‌ی ژینگه‌ی ناوچه‌كه پێی به‌خشی بوون.
له‌و شه‌ڕه‌یا عوسمانییه‌كان سوپاكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئینگلیزه‌كان ده‌شكێنەوە و پاشه‌كشه ده‌كه‌ن. ئه‌م شه‌ڕه رۆژی (12-4-1915) له شوعه‌یبه ڕوویداوه و هه‌زار چه‌كداری كورد به‌شداری بوون.
سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا، كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد له‌كه‌ركوك هاوشانی شێخ مه‌حمود به‌شداری شه‌ڕی شوعه‌یبه ده‌كا و له‌و شه‌ڕه‌دا قۆڵێكی زامار ده‌بێ.
سه‌ید ئه‌حمه‌د ئیدی له‌وه تێده‌گات، كه ئه‌م هێزه‌ی ئه‌وان چیتر ناتوانێ رووبه‌روی سوپای پڕچه‌كی ئینگلیزه‌كان بێته‌وه، بۆیه به‌شێخ مه‌حمود ده‌ڵێ بڕۆ له‌به‌رده‌قاره‌مان پێشی ئه‌م سوپایه بگره، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه سه‌ید پێشبینی كردووه ئه‌م هێزه پاشان مل ده‌نێ به‌ره‌و سلێمانی. وه‌ك ئه‌وه‌ی دواتر روویدا.
شێخ مه‌حمود به هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌ڕه‌كه بۆی ده‌ركه‌وت كه عوسمانییه‌كان له جه‌نگدا به به‌ریتانیا ده‌دۆرێنن، هێزی كورده‌كان كشانه‌وه ناسریه، له‌وێ گفتوگۆیه‌ك كرا كه په‌یوه‌ندی بكرێت به‌به‌ڕیتانیاوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌سكه‌وتێك بۆ كورد به‌دی بهێنن. كورده‌كان به‌خۆیان و هێزه‌كانیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان.
هێزه‌كانی عوسمانی دوای به‌ركه‌وتی زه‌برێكی كوشنده ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد‌و كشانه‌وه به‌ره‌و ناسڕیه، سلێمان عه‌سكه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی عوسمانی به‌رگه‌ی ئه‌م شكسته‌ی نه‌گرت و خۆی كوشت، له ئه‌نجامی تێكشانی هێزه‌كه‌ی كه سێ هه‌زار كه‌سیان كوژراو ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 800 كه‌سیان به‌دیلی گیران و كه‌وتنه ده‌ستی ئینگلیزه‌كان.
ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی شكستی عوسمانیه‌كان
-گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی عوسمانیی له پلانه سه‌ربازییه‌كه‌یدا بوو. له‌جیاتی گه‌مارۆدانی ئینگلیزه‌كان هێرشی به‌ره‌یی (جه‌بهه‌ی) كرده سه‌ریان، ئه‌مه‌ش وایكرد بكه‌ونه به‌ر ره‌حمی گوله‌ی تۆپه‌كانی ئینگلیز و به‌هه‌لاكه‌ت چوون و قوربانییه‌كانی زۆریاندا.
-رووخانی مه‌عنه‌ویاتی هێزه‌كانی عوسمانی كاتێ فه‌رمانده‌ی توركه‌كان سلێمان عه‌سكه‌ری خۆی كوشت، ئه‌مه كاریگه‌ری سلبی هه‌بوو له‌سه‌ر رووخانی وره‌ی سوپاكه‌ی و چیتر نه‌یانتوانی به‌رگری بكه‌ن.
- نه‌بوونی كه‌رسته‌و پێداویستی سه‌ربازی
-نه‌بوونی ڕێكخستن و ته‌نسیق له نێوان سوپای عوسمانی و چه‌كداره عێراقیه‌كان كه هێزێكی بێ سه‌روبه‌ری خۆبه‌ش بوون. نه‌گه‌یشتنی هاوكاری و پشتیوانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆیان.
-نه‌بوونی ئاو ، كه‌می ئازووقه و خواردنی پێویست.
-هۆز و عه‌شایره‌كان له‌م شه‌ڕه‌وه تێگه‌یشتن كه ئه‌مان توانای به‌رگری و شه‌ڕی ئینگلیزیان نییه، كه هێزێكی پڕ چه‌ك و سه‌ربازی مه‌شق پێكراوی جه‌نگ بوون.
-هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگری به‌ڕیتانیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی جاسوسه‌كانیان له‌نێو رێزی خۆبه‌خشه‌كان، هه‌واڵیان ده‌گواسته‌وه، هه‌واڵی درۆ و چه‌واشه‌كاری و پروپاگه‌نده‌یان بڵاوده‌كره‌وه، به‌شێك له سیخوڕ و جاسوسه‌كانی به‌ریتانیا زیره‌كانه به جلوبه‌رگی عه‌شایری عه‌ره‌بی یان جلی مه‌لایه‌تی و پیاوانی ئاینیان له‌به‌ر كردبوو، بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانی دزه بكه‌نه ناویانه‌وه و ببنه جێ باوه‌ڕیان. زانیاری وردیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌دایه ئینگلیزه‌كان.
-ئینگلیزه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عوسمانیه‌كان زاڵ بن به‌ته‌واوی له‌ڕێی لانی (فرق تسد: په‌رتكه و زاڵبه) توانییان به‌شێك له وه‌لائی عه‌شیره‌ته‌كان به‌ده‌ست بێنن و له‌ڕیزی عوسمانیه‌كان جیایان كاته‌وه و ناكۆكی بخاته نێوانیانه‌وه.
-خراپی ئیداره‌ی جه‌نگه‌كه له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه، ڕه‌زیلی و مامه‌ڵه‌ی توند له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره خۆبه‌خشه‌كان له‌لایه‌ك، به‌شێك له سه‌رۆك هۆز و شێخه‌كان له‌پاره و ماڵی خۆی سه‌رفده‌كرد بۆ هێزه‌كانیان بۆ دابینكردنی خواردن و خۆراك بۆیان و دابینكردنی ئالیكی ئه‌سپه‌كانیان كه شه‌ڕیان پێكرد، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كورده‌كان له‌سه‌ر خاكێك شه‌ڕیان ده‌كرد كه زۆر دوور بوو له‌وڵات و نیشتمانی خۆیانه‌وه، ده‌بوایه هه‌موو ڕۆژێك بچنه به‌رده‌م خێمه و ڕه‌شماڵی عه‌ره‌به‌كان تا داوای نانیان لێبكه‌ن.
-نه‌بوونی سیسته‌می چاودێری ورد و پشكنین، زۆربه‌ی سه‌رانی هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان ژماره‌ی چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كانیان له‌لای حكومه‌ت زیاتر پیشان دابوو ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی موچه‌و پاره‌ی زیاتر وه‌ربگرن.
-به‌شێك له شێخ و سه‌رانی هۆزه‌كان مه‌یلی به‌لای به‌ڕیتانیا گۆڕا ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی پروپانگه‌نده و په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵیان، پۆل پۆل ڕیزه‌كانی عوسمانییان به‌جێ هێشت.
-بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌نێو خۆبه‌خشه‌كان، به‌تاڵ بوونی گه‌نجینه‌كانی خۆراك و نه‌مانی خواردنی پێویست، نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی كشتوكاڵ وایكرد زۆركه‌س له خۆبه‌خشه‌كان بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانیان.
ده‌رئه‌نجام:
-ئه‌م جه‌نگه یه‌كێك بووله جه‌نگه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له مێژووی نوێی عێراقدا، وه زیانه ماددی و مرۆییه‌كانی هه‌ردوو به‌ره ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆربوو له‌چاو ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می خایاند و له‌رووبه‌رێكی بچووكی جوگرافیدا روویدا. چونكه ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كانی به‌ڕیتانیا (ئینگلیز و به‌شێكی زۆریشیان هیندی بوون) گه‌یشته 1200 كه‌س، به‌ڵام به‌ره‌ی عوسمانییه‌كان ( به سوپای نیزامی و خۆبه‌خشه‌كانی عه‌شایه‌ر و پیاوانی ئاینی یه‌وه) پشكی شێریان به‌ركه‌وت له قوربانیدان و (6000)كه‌س كورژراو و برینداریان هه‌بوو.
-ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕه‌دا ره‌نگی دایه‌وه به‌كارهێنانی "جیهادی ئیسلامی" بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه له‌نێوان دانیشتوانی زۆرینه شیعه‌ی عێراق و گه‌لی كورد له‌باشوردا دژ به داگیركاری به‌ڕیتانیا.
-زه‌ره‌رو زیانی زۆری گیانی به‌ر هێزه‌كانی عوسمانی وخۆبه‌خشه‌كان كه‌وت كه بریتی بوو له شه‌ش هه‌زار كوژراو بریندار.
-شه‌ڕی شوعێبه له‌ساڵی 1915 یه‌كێكه له‌شه‌ڕه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی مێژووی نوێی عێراق، چونكه ئه‌م شه‌ڕه به‌ته‌واوی هیواو ئومێدی ده‌رچوونی به‌ریتانیای له‌عێراق نه‌هێشت.
-سه‌ركه‌وتنی به‌ڕیتانیه‌كان له شوعه‌یبه، ده‌رگای له‌به‌رده‌م ئینگلیزه‌كان واڵاكرد بۆ ته‌واوكردنی هه‌ڵمه‌تی داگیركارییه‌كه‌یان له‌سه‌ر خاكی عێراق، به‌هه‌مان ئه‌و تاكتیكانه‌ی له جه‌نگه‌كانی هیند و ئه‌فریقیا به‌كاریان ده‌هێنا.
-سوپای عوسمانی و چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان به چه‌كی كۆن و سووكه‌وه چوونه جه‌نگه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر سوپایه‌كی به‌هێزی وه‌ك به‌ریتانیا شه‌ڕیان ده‌كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌گه‌یشتنی پشتیوانی سه‌ربازی بۆیان، له‌و بیابانه‌ی گه‌رمه‌ی به‌صڕه‌دا به‌شێكی زۆریان پێش ئه‌وه‌ی گوله‌یان به‌ربكه‌وێت به‌هۆی بێئاویی و تینوێتی مردن.
-پیاوانی ئاینی و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه ڕۆڵ و پێگه‌یان له‌بڕیاره سیاسیه‌كانی عێراقدا زیاتر بوو، هه‌ژموونی پیاوانی ئاینی شیعه‌كان ترسی خستبووه دڵی به‌ڕیتانییه‌كانه‌وه. به‌ریتانیه‌كان له‌هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ رۆڵ و كاریگه‌ریان بۆیان ده‌ركه‌وت له به كه‌م سه‌یركردنیان كه‌وتنه هه‌ڵه‌وه.
-وا دیاره ئینگلیزه‌كان پێش ئه‌م شه‌ڕه وایان دانابوو هه‌ست و هاوسۆزی خه‌ڵكی عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان زیاده‌ڕه‌وی تیا‌بوو، ئه‌وان وایان لێكدابۆوه كه به‌شێكی زۆر له هۆزه و عه‌شایره‌كان و پیاوانی ئاینی دژی توركه‌كانن و به‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه ده‌چنه پاڵ به‌ڕیتانیاوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌شه‌ڕی شوعه‌یبه‌دا هه‌ستی هاوئاینی زاڵبوو به‌سه‌ر ناكۆكیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و زیاتر ڕق ئه‌ستوری كردن به‌رامبه‌ر داگیركاری "ئینگلیزی كافر". ئه‌مه‌ش له‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه سوپای عوسمانی به تورك و كورد و عه‌ره‌به‌وه (به سونه و شیعه‌وه) له‌یه‌ك ڕیزدا یه‌كیان گرتبوو دژ به‌داگیركاری ئینگلیزه‌كان.
-سه‌ركه‌وتنی داب و نه‌ریته خێڵه‌كییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌ها دینیه‌كان دوای شكستی جه‌نگه‌كه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه به‌شێك له هۆزه سونیه‌كان به‌نهێنی په‌یوه‌ندییان كردبوو به به‌ریتانیه‌كانه‌وه و چی‌یان پێویست بووایه پێشكه‌شیان ده‌كردن. ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی خراپی لێكه‌وته‌وه.
-به‌شێك له هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان ڕازی نه‌بوون و نه‌چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی جیهاد كه عوسمانیه‌كان رایان گه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ش به هۆكاری كه‌ڵه‌کەبوونی ڕقیان به‌رامبه‌ر كاروكرده‌وه‌ی توركه‌كان له‌رابردوودا.
-عه‌ره‌به‌كان بوونه دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان چوون به‌ده‌م داوا‌و بانگه‌وازی عوسمانییه‌كان بۆ جیهاد و تێكۆشان له‌دژی ئینگلیزه‌كان، به‌شه‌كه‌ی تریان پشتیوانی به‌ریتانیه‌كانیان كرد چوون ڕقیان له توركه‌كان بوو. له‌وانه سێ عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی سوننه "شه‌مه‌ر، دلێم، عه‌نزه"په‌یوه‌ندییان كرد به به‌ڕیتانییه‌كانه‌وه و له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه هاوكاریان كردن.
-له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی عوسمانییه‌كان بوو، به‌ڵام رووداوێك ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕی و له‌پڕێكدا براوه‌ی كرد به دۆڕاو و تای ته‌رازووی به‌لای ئینگلیزه‌كان شكانده‌وه.
-ئینگلیزه‌كان له‌ڕێی ئه‌و سیخوڕ و جاسوسانه‌ی كه هه‌واڵی هێزه‌كانی عوسمانی و چه‌كداره "موجاهیده‌كانی" ده‌گه‌یانده ئینگلیزه‌كان و له‌ملاشه‌وه هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریان بڵاوده‌كرده‌وه بۆ تێكشكاندن وره‌و مه‌عنه‌ویاتی عوسمانیه‌كان.
-به‌كارهێنانی چه‌كی "جیهاد" له شه‌ڕی شوعه‌یبه‌دا له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینییه‌وه كه بانگه‌وازیان جیهادیان كرد، هه‌تا له‌نێو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هیند كه موسڵمان بوون و له‌نێو ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانی دا بوون.
-یه‌كێ له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وه‌بوو، به‌شێك له پیاوانی ئاینی بیریان له‌وه‌كرده‌وه له‌جیاتی شه‌ڕ رووبكه‌نه كاری سیاسی ئاشتیخوازانه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ڕیتانی كه عێراقیان داگیركردبوو، چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی نهێنیان دامه‌زراند وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هلی حه‌ق)، چالاكییه‌كان به ئاڕاسته‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی روحی به‌رگری و به‌رخودان دژ به داگیركاری به‌ریتانیا له عێراق.
بۆ بینینی وێنه‌كانی شه‌ڕی شوعه‌یبه:
سه‌رچاوه:
1- سودێكی زۆر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وه‌رگیراوه (معركه الشعیبه فی العراق نیسان 1915 بین رۆیتین عراقیه وبریگانیه): د.ستار نوری العبودی
2- كه‌ركوك: ناوی – مێژووی كۆنی – دانیشتوانی – ده‌سه‌ڵاته‌كانی: مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانی
3- مێژووی شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود له‌به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانیدا: كه‌مال نوری مه‌عروف