له مێژوویه‌كى نزیكى كۆڵانه‌كانى سلێمانى، بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كه تازه كورد نۆبه‌ره‌ى حكومڕانى خۆماڵى بینیبوو، هاوڕێیه‌كى نزیكى شێخ مه‌حمود حه‌فید، وه‌ك میژوونوس و رۆژنامه‌نوس، له ته‌ك شێخه‌وه سه‌رقاڵى یاداشت نوسین بوو، نزیكى ئه‌و له مه‌لیكه‌وه وایلێنه‌كرد كه‌سایه‌تییه ره‌خنه‌گرانه‌كه‌ى له‌ده‌ست بدات و ره‌خنه‌ى توندى له ده‌سه‌ڵاتدارێتى سه‌رده‌مه‌كه‌ى خسته دووتوێى یاداشته‌كانیه‌وه. ڕه‌فیق حیلمی، كه له‌سه‌رده‌مى حكومڕانى شێخ مه‌حمود گه‌نجێكى ٢٢ ساڵان بوو، ئه‌ركى جیاوازى پێسپێردرابووه كه سایه‌تى دیارى ئه‌و قۆناغه بوو، رۆڵی ئه‌و وه‌ك سكرتێر‌و یاوه‌ر‌و وه‌رگێڕ بووه بۆ شێخ مه‌حمود و سه‌رنوسه‌رى دوو گۆڤارى كردووه، به‌هۆی شاره‌زایی و زمانزانینه‌وه له شێخ مه‌حمود و نوێنه‌ره‌كانی ئینگلیز و توركه‌كان نزیك بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر نزیكى شێخ مه‌حمود و له‌ناو رووداوه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌دا بووه، پیاوى متمانه پێكراوى شێخ و بووه، ئه‌و وه‌ك روناكبیرێك راشكاوانه قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌داى حكومه‌ته‌كه كردووه‌و ره‌خانه‌ى خۆى له خودى مه‌لیك خستووه‌ته‌ڕوو، به ته‌واوى دژى ئه‌وه بووه، مه‌لیك مه‌حمود خۆی به چاره‌نووسی عوسمانییه‌كانه‌وه ببه‌ستێته‌وه. به‌رگى كتێبی یاداشته‌كانى، كوردستانی عیراق، شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود، شاكاری نووسینی ره‌فیق حیلمییه، یه‌كه‌م یاداشتی به‌كوردی چاپكراوه‌و بوونى خۆى له‌ناو رووداوه‌كاندا گرنگى زیاترى به یاداشته‌كانى داوه، حیلكى گفتوگۆ‌و دانیشتنى دووبه‌دووى له‌گه‌ڵ مه‌لیك مه‌حمود زۆر بووه و زۆر كاتى ئه‌و گفتوگۆیانه له‌سه‌ر داواى شێخ بووه. حیلمی ماوه‌یه‌ك سه‌رنوسه‌ری هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستان و ئومێدی ئیستقلال، بووه، كه زمانحاڵی حوكمه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بوون، له سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ستانبوڵ كه به بڕیاری شێخ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد چووبوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك مابووه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وێ دیداری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و هه‌روا به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕابوه‌وه، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا به شێخ مه‌حمودی گوتبوو"به‌ڕاستی پێت بڵێم توركه‌كان ئێمه‌ی كورد زۆر به گه‌وج ده‌زانن، خۆیان زۆر له‌وه به گه‌وره‌تر داده‌نێن كه گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن". سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی یه‌كه‌می حوكمڕانی شێخ مه‌حمود، حیلمی ده‌ڵێت"حوكمداری كوردستان به‌پێى هه‌وا ئه‌چوبه‌ڕێوه، به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ تاقمێك نۆكه‌رو ده‌سته‌ودایه‌ره رووی ئه‌كرده ده‌شتی كانێسكان. به سه‌یرو گاڵته‌و گه‌په‌وه رایئه‌بوارد. به‌هیوای ئه‌وه بوو كه كات تاسه‌ر به‌م چه‌شنه بچێته رێوه. خوا به‌قودره‌تی خۆی كوردستانی گه‌وره‌ی بۆ دروستبكات، ئه‌ویش تاجی حوكمداری بنێته‌سه‌ر، ئینگلیزه‌كان له ته‌بیعه‌تی شێخ باش شاره‌زا بوون و بۆیان ده‌ركه‌وت كه زۆر به‌ته‌نگ دوارۆژه‌وه نییه‌و هه‌ر بۆ ئه‌و رۆژه ده‌ژی كه تیایه‌تی". له یاداشته‌كانیدا ره‌فیق حیلمی هه‌ڵسه‌نگاندنى جیاوازى كردووه بۆ شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان، به‌ڕای ئه‌و "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی شێخ مه‌حمود ئه‌وه بووه تێڕوانینێكی واقعیانه‌ی نه‌بووه بۆ قه‌باره‌ی هێزی خۆی و هێزه‌كانی ئینگلیز، ده‌بوو له‌برى ئه‌وه‌ی جه‌نگی به‌ره‌یی و رووبه‌ڕووی له‌دژی ئینگلیز بكردایه، هێزه‌كه‌ی بكشایه‌ته‌وه شاخه‌كانی سورێن و به جه‌نگی پارتیزانی ئینگلیزه‌كانی شپرزه و ماندوو بكردایه". توركه‌كان بۆ گه‌یشتن به مه‌رامى خۆیان هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆریان داوه شێخ مه‌حمود و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته كورده‌كان به‌لای خۆیاندا رابكێشن و له‌بازنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئینگلیزه‌كان ده‌ربێنن، بۆ ئه‌مه‌ش سودیان له موسوڵمانێتی و ئاینی ئیسلام وه‌رگرتووه، به‌ناوی جیهاده‌وه توانیویانه سۆزی شێخ مه‌حمود بۆ لای خۆیان رابكێشن و بڕواى پێ بهێنن. سه‌باره‌ت به‌و په‌یمانانه‌ی توركه‌كان داویانه به شێخ كه ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حمود ده‌ست له ئینگلیز به‌ربدات و ده‌ریانبكات و ببێته دۆستی تورك، تورك پاش شه‌ڕی یۆنان و گه‌ڕانه‌وه بۆ موسڵ، حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد داده‌مه‌زرێنێت. توركه‌كان هه‌رزوو له‌و به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی به كوردیان دا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، له‌شه‌ڕی تورك و رووسدا شێخ مه‌حمود و هێزی كورد ئازایانه رووسه‌كان به‌ره‌و دیوى ئێران تێكده‌شكێنن، به‌ڵام پاش ئه‌وه توركه‌كان ئه‌و به‌ڵینانه‌ی به شێخیان داوه نایبه‌نه‌سه‌ر و به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن و كورد فریو ده‌ده‌ن. حیلمی له یاداشته‌كانیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئینگلیزه‌كان (مێجه‌ر نۆئێل)یان به دیار شێخ مه‌حموده‌وه دانابوو. ئه‌یانویست توركه‌كان له ره‌واندز بكاته ده‌ره‌وه. به‌ڵام شێخ مه‌حمود له ده‌ست وه‌شاندنی تورك سڵى ده‌كرده‌وه، پێشى وابوو كه ویلایه‌تی موسڵ ئه‌درێته‌وه به تورك، یا به زۆری چه‌ك ئه‌یگرنه‌وه، شێخ مه‌حمود هه‌رچه‌نده زانیویه‌تی توركه‌كان هیچیان بۆ كورد پێ نه‌بووه، به‌ڵام خۆى نه‌خستووه‌ته به‌ره‌ى دژه توركه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى توركه‌كان له ئاینده تۆڵه له كورد نه‌كه‌نه‌وه. داروده‌سته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود حیلمی به‌ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی حوكمڕانی شێخ به‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، شێخ بۆ داڕشتنی بناغه‌یه‌كی باش و به‌هێز بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌قه‌لایه‌كی ته‌واو و به‌كه‌ڵكی نه‌ده‌دا،"نه ته‌شكیلاتێكی ئیداری رێك‌وپێك، نه دانانی نیزامێك و رێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت.. شێخ مه‌حمود به‌فیتی هه‌ندێ له جلخواره‌كانی لایه‌نگری توركیا زابته خوێنه‌واره‌كانی له‌خۆی دورخسته‌وه، جێی ئه‌وان به به‌قاڵ و چه‌قاڵی ناوبازاڕو نۆكه‌رو كاسه‌لێسه‌كان پڕكرایه‌وه". سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له شێخ مه‌حمود نزیك كه‌وتبوونه‌وه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ری هه‌بووه، نووسیویه‌تی"ئه‌وانه‌ی ئه‌یانتوانی له حوكمدار نزیك ببنه‌وه له‌م بابه‌تانه بوون، ده‌ست و پێوه‌ندی نه‌فام و نه‌خوێنده‌وار، كه‌سانی چاوبرسی و دوای تاڵان كه‌وتوو، نۆكه‌ری خه‌نجه‌ر له پشت و عه‌شایه‌ری تفه‌نگ له‌شان. هه‌رچه‌ند له به‌غداوه و له توركیاوه هه‌ندێ له زابته كورده‌كان هاتبوونه سلێمانی و له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ندێ له خوێنده‌واری باش و نیشتیمانپه‌روه‌ر له‌وێ بوون و ده‌یانویست ده‌ست له‌ناو ده‌ست تێبكۆشن تا یارمه‌تی حكومدار بده‌ن، به‌ڵام تاقمی ده‌وروپشتی حكومدار و ئه‌مانه نه‌ده‌گونجان، زۆربه‌ی خزمه‌كانی حوكمدار و كه‌سه نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له حكومه‌تدا دامه‌زران و مووچه‌یان بۆ بڕایه‌وه". ئینگلیزه‌كان چیان له شێخ مه‌حمود ویستووه؟ ره‌فیق حیلمی له یادداشته‌كانیدا باسی له‌وه كردووه، ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبوون كه به ناوی (ره‌ئیسی مه‌جلیسی میللی كوردستان)ه‌وه كاروباری حكومه‌تی سلێمانی بگرێته ده‌ست، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا (ئۆزده‌میر) و توركه‌كان له ره‌واندز بكاته ده‌ره‌وه. به‌ڵام سلێمانی چیتر ئه‌و شاره‌ی سێ ساڵ پێشتر نه‌بوو، له‌و كاته‌دا ململانێیه‌كی توند له نێوان سێ ره‌وتی دژ به‌یه‌كدا هه‌بووه، ره‌وتی لایه‌نگرانی تورك كه به "جلخواره‌كان) ناسرابوون، ره‌وتی مونه‌وه‌ره‌كان كه پێكهاتبوو له رۆشنبیران و ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشووی سوپای عوسمانی و زیاتر له ئینگلیزه‌كانه‌وه نزیك بوون، ره‌وتی خزم و كه‌سوكاری شێخ مه‌حمود، كه ده‌یانویست دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نفووز و پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن. حیلمی باس له‌وه‌ده‌كات له‌م ماوه‌یه‌دا شێخ مه‌حمود گوێی به مێجه‌ر نۆئێلی راوێژكاره ئینگلیزه‌كه‌ی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی تورك به‌ده‌گمه‌ن رێگه‌یان پێداوه چاوی به شێخ بكه‌وێت. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی شێخ كه‌وتبوه ژێر كاریگه‌ری توركه‌كانه‌وه، حیلمی ده‌ڵێت" نه رێنیشانده‌رێكی وریا، نه كه‌سێكی ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌رو به‌نفوز، نه ته‌نزیماتێكی قه‌ومی‌و سیاسی، نه هێزێك، نه پاره‌یه‌ك، به‌كورتییه‌كه‌ی، هیچ‌و هیچ شتێك له‌ناوا نه‌بوو به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م شتانه‌دا بكا‌و به‌هێزێكی ته‌واو ده‌وری شێخ مه‌حمود بدا". هه‌وڵه بێ ئاكامه‌كانی مێجه‌ر نوئێل نوئێل هه‌وڵى زۆرى داوه، بۆ ئه‌وه‌ی پردی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مه‌حمود و ئینگلیزه‌كان به ته‌واوه‌تی نه‌پسێ، به‌ڵام به‌هۆی سوربوونی شێخه‌وه له‌سه‌ر په‌یمان و وه‌عده‌كانی به توركه‌كان، هه‌وڵه‌كانی سه‌ریان نه‌گرتووه. مێجه‌ر نۆئێل موسته‌شاری حوكمدار و له كوردستانی عێراقدا وه‌كیلی مه‌ندوبی سامی بریتانیا بوو. به ئومێدی نزیك خستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودبوو له‌به‌غدا و بریتانیاوه، بۆ وه‌رگرتنی رێنمایى و دانانی رێوشوێنێكی به‌دڵی شێخ بۆ حكومه‌تی تازه‌ی كورد، چه‌ند جارێك له نێوان به‌غدا و سلێمانیدا هاتوچۆی كرد و چه‌ند جارێكیش به فڕۆكه چووه كه‌ركوك. به‌ڵام وا دیاربوو كه ئه‌م ته‌قه‌لایه‌ی مێجه‌ر نۆئێل سودێكی نه‌بوو، ئینجا كۆڵی دا و تا رشته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ینی شێخ مه‌حمود و حكومه‌تی ئینگلیزه‌كان به ته‌واوه‌تی نه‌پچڕێت، "كاپیتان چه‌پمه‌ن"ی موعاونی خۆی دانا به وه‌كیل، ره‌فیق حیلمی ره‌خنه‌ی له شێخ مه‌حمود گرتووه كه گوێی له مێجه‌ر نوئێل نه‌گرتووه. ره‌فیق حیلمی و ئینگلیزه‌كان حیلمی له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی بیانی ئه‌زانی وه‌ك ( ئینگلیزی ـ فه‌ڕه‌نسی ـ توركی ـ فارسی ـ عه‌ره‌بی). شێخ مه‌حمود كردوویه‌تی به وه‌رگێڕی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕیتانییه‌كان، دواتر بۆته وه‌رگێڕی (مێجه‌ر نوئێل ـ كاپتن بێڵ ـ مێجه‌ر سۆن)، كه ئه‌مانه حاكمی سیاسی ئینگلیز بوون له‌سلێمانی. كاپتن بێڵ-ی حاكمی سیاسی ئینگلیز داوای له ره‌فیق حیلمی كردووه فێری فارسی بكات. به‌ڵام حیلمی بیانووی هێناوه‌ته‌وه و پێی گوتووه نه‌خۆشه و ئه‌و كاره‌ی پێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوربووه. به مه‌به‌ستی سكاڵاكردن چووه‌ته لای شێخ مه‌حمود و تێی گه‌یاندووه بێڵ گوشاری له‌سه‌ر دروستده‌كات تاببێ به مامۆستا و زمانی فارسی فێر بكات. شێخ مه‌حمود وه‌ك گاڵته پێكردنێك به‌ناوه‌كه‌ی بێڵ پێی گوتووه"زۆر باشه ده‌رسی پێ بڵێ، به‌شكو له بێڵه‌وه بیكه‌ی به خاكه‌ناز". ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئینگلیز له به‌رامبه‌ر شێخ، حیلمی پێى وایه، مێجه‌ر نۆئێل ئه‌یویست شێخ مه‌حمود پێ بگه‌یه‌نێت، بۆ حوكمداری دوارۆژی و به‌ڕاستی ئاماده‌ی بكات. به‌ڵام سێر ویڵسنی حاكمی سیاسی عێراق به میكرسكۆب به‌دوای هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی شێخ ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی له حوكمداری بخات. ڕه‌فیق حیلمی له‌ساڵی ۱۸۹۸ له كه‌ركوك له‌دایك بووه و له چواری ئابی ١٩٦٠ له به‌غدا كۆچی دوایی كردووه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت