03:48 - 26/04/2020
ئەو کوردەی خۆشنوسیی له هونه‌رێكی ئیسلامییه‌وه كرده جیهانیی
بۆ یه‌كه‌م جار توانیى هه‌ردوو هونه‌ری خۆشنووسی و شێوه‌كاریی تێكه‌ڵ به یه‌كتر بكا‌و هونه‌ری خۆشنووسینی چه‌ق به‌ستووی له هونه‌رێكی ئیسلامییه‌وه كردووه به جیهانیی. بووه داهێنه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی به‌ناوی (قوتابخانه‌ی زه‌هاوی) ناسراوه. هه‌ر به‌ته‌نیا پیاوێكی ئاینی و شێخی ته‌ریقه‌ت نه‌بوو، شێخی خۆشنوسانیش بوو ئه‌م خۆشنووسه كورده هه‌موو ژیانی خۆی بۆئه‌م هونه‌ره ته‌رخانكرد، تا سه‌ری خۆى له‌سه‌ر دانا ده‌ستی له‌قه‌ڵه‌م و مه‌ركه‌ب هه‌ڵنه‌گرت.
خه‌لیل زه‌هاوی كێ یه؟
خه‌لیل ئیبراهیم باوه خان زه‌هاوی، له ساڵی 1946 له شاری خانه‌قین له دایك و باوكێكی زه‌حمه‌تكێش له‌رۆخی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له دایكبووه. ئه‌و له‌نێو خۆشنوساندا به حاجی خه‌لیل زه‌هاوی ناسراوه.
فره به‌هره‌بوو، له‌لای هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و خۆشنووس بوو، له‌لا‌یه‌كی تره‌وه مامۆستا و ئیمام و خه‌تیب، مورشیدی ته‌ریقه‌ت بوو، قورئانخوێن و ده‌نگخۆش بوو. هونه‌ر وئاینی به‌یه‌كه‌وه گرێدابوو.
زه‌هاوی ی خۆشنوس خاوه‌ن هه‌ستی كوردایه‌تی بوو. كوردێكی ره‌سه‌ن بوو ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ش له‌به‌غدا ژیابوو به‌ڵام له‌ناو عه‌ره‌بدا نه‌توایه‌وه و شانازی به‌كوردبوونیه‌وه ده‌كرد. بۆیه‌ش له ساڵی ١٩٧٤ له شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بێت به پێشمه‌رگه و له به‌شی راگه‌یاندن و رۆشنبیریی شۆڕشدا ده‌بێته خۆشنووسی شۆڕش و مه‌لا مسته‌فای بارزانی. به‌ڵام زۆر نامێتنێته‌وه و به‌جێی ده‌هێڵێت و روو ده‌كاته ئێران.
بۆئه‌وه‌ی فێری خۆشنوسی بێ چیكردووه؟
بۆ په‌ره‌دان به خوولیای خۆشنووسی ده‌گه‌ڕێت به‌دوای كه‌سێكدا شتی نوێی لێوه فێربێت. له‌سه‌ره‌تا حه‌زی به "خه‌تی ته‌علیق" بوو یاخود ئه‌و جۆره‌ی پێی ده‌وترێت خه‌تی فارسی، چونكه خانه‌قین هاوسنور و دراوسێی ئێرانه به‌سای ئه‌مه‌وه چاوی به‌تابلۆ و كاره هونه‌رییه فارسییه‌كان كه‌وتبوو چووبووه دڵییه‌وه و ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌ویش ڕۆژێكبێ ئه‌ویش ئاوها ببێته هونه‌رمه‌ندێكی خۆشنووس و به‌دڵی خۆی تابلۆ بكێشێ.
به به‌دیهێنانی ئه‌م حه‌زو خولیایه‌ی كۆڵی نه‌دا ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌و ساڵه‌دا واتا دوای واز هێنانی له پێشمه‌رگایه‌تیی چووه ئێران، له‌وێ سه‌ردانی گه‌وره خۆشنووسانی ئه‌و وڵاته ده‌كات. و له‌لایه‌ن خۆشنوسی ناوداری ئێران"زێڕین خه‌ت"وه بڕوانامه و ئیجازه‌ی پله یه‌كی پێ ده‌به‌خشرێت. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاكان ماڵی ده‌باته‌وه شاری به‌غدا و له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داده‌مه‌زرێت و ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری خۆشنووسین له فه‌رمانگه‌ی"هونه‌ره‌كانی شێوه‌كاری" و هاوكات ده‌بێته پسپۆڕی هونه‌ری خۆشنووسین له هه‌مان وه‌زاره‌ت.
شێخی خۆشنوسان
زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین له‌نێو هه‌موو جۆره‌كانی هونه‌ردا، خۆشنووسی به‌لای ئاینی ئیسلامه‌وه هونه‌رێكی جێ په‌سه‌ند و ستایشكراوه، ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزیش به خه‌تی جوان و خۆشنوسییه‌وه ده‌نوسرێته‌وه، حاجی خه‌لیل زه‌هاوی ناوێكی دیاری ئه‌م هونه‌ره‌یه، جێگه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه له‌نێو خۆشنووساندا و ناوێكی دیاریشه له‌جیهانی ئیسلامی دا.
له حه‌فتاكان گه‌وره خۆشنووسی عێراقی هاشم محه‌مه‌د به‌غدادی، مژده‌ی دوارۆژێكی گه‌ش و پرشنگداری ده‌داتێ له هونه‌ری خۆشنوسی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌تابلۆكانی زه‌هاوی ده‌بینێ. هه‌رواش ده‌رچوو ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌یان و سه‌دان خوێندكاری پێگه‌یاندووه و لێوه‌ی فێری بنه‌ما و هونه‌ری خۆشنوسی بوون. ئه‌و توانی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ردوو هونه‌ری خۆشنووسی و شێوه‌كاریی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكا و هونه‌ری خۆشنووسینی چه‌ق به‌ستووی له هونه‌رێكی ئیسلامییه‌وه كردووه به‌جیهانیی. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بگره توانیشی ببێته داهێنه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی له‌بواری هونه‌ری خۆشنووسیدا، كه به‌ناوی خۆیه‌وه (قوتابخانه‌ی زه‌هاوی) ناسراوه. به‌جۆرێك خۆشنووسان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت فێری ئه‌م هونه‌ره بێت ده‌بێ سه‌ره‌تا به‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ی زه‌هاوی تێپه‌ڕبێ.
بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر بتوانن سوود له شاره‌زایی و شێوازه هونه‌رییه‌كه‌ی وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌مێنێ، چه‌ندین كتێبی له‌باری هونه‌ری خۆشنوسییه‌وه دانا و ئه‌وه‌ی ده‌یزانی له ته‌جروبه و ئه‌زموونی دوور‌و درێژییه‌وه خستیه چوارچێوه‌ی كتێبه‌كانیه‌وه، هه‌رواش ده‌رچوو ئێستا ئاره‌زوومه‌ندانی فێربوونی ئه‌م هونه‌ره په‌نا بۆ كتێبه‌كانی ئه‌و ده‌به‌ن.
له ساڵی 1977 یه‌كه‌م كتێبی خۆی له باره‌ی بنه‌ماكانی هونه‌ری خۆشنووسینه‌وه دانا به‌ناوی قه‌واعیدی خه‌تی ته‌علیق، به‌عه‌ره‌بییه ئه‌مه یه‌كه‌م كتێبیه‌تی چاپ وپه‌خش كرد و له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته ئیسلامییه‌كان بڵاو بووه‌وه و ده‌نگ وسه‌دایه‌كی زۆر باشی هه‌بوو ده‌یان جار چاپكراوه‌ته‌وه چونكه هه‌ر زوو له‌بازاڕدا نه‌ماو پێشوازی زۆری لێكرا. هه‌ر بۆیه دواتر چه‌ندین كتێبی تری ِبه به‌های به‌چاپ گه‌یاند. تابلۆكانیشی له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وجیهانی بڵاو بونه‌ته‌وه.
به‌تاڵانبردنی تابلۆكانی
له پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق تاڵانچییه‌كان نزیكه‌ی 300 تابلۆی زه‌هاوی له مۆزه‌خانه‌ی "ناوه‌ندی سه‌دام بۆ هونه‌ره‌كان" ده‌دزن و هه‌ندێكیان له بازاڕه‌كانی به‌غدا به‌نرخێكی زۆر هه‌رزان ده‌فرۆشن، ئه‌و تابلۆ هونه‌رییانه‌ی كه وا به‌ری ره‌نجی بیست ساڵ كاری شه‌وانه رۆژی بوو له‌پڕێكدا دزرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرێك له ده‌ستنووس و كتێبه‌كانی به‌تاڵانـبرا. ئه‌م كاره كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سه‌ر ده‌روونی زه‌هاوی و زۆر بێتاقه‌تی ده‌كات. به‌تایبه‌ت ئه‌و رۆژه‌ی له‌بازارێكدا به‌شێك تابلۆكانی خۆی ده‌كه‌وێته به‌رچاو و ده‌بینێ وا ده‌فرۆشرێن هۆ هۆن فرمێسك له‌چاوه‌كانی دێته‌خواره‌وه و ده‌سده‌كات به‌گریان، گریانێكی به‌سۆز. وادیاره ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆر هۆگری كاره هونه‌رییه‌كانی بووه بۆیه وا كزه له‌جه‌رگییه‌وه دێ بۆیان.
به‌شێك له‌و تابلۆیانه‌ی خۆی كه پێش داگیركاری ئه‌مریكا له‌عێراق به‌هاكه‌یان به ملیۆن دیناری عێراقی بوو، كه‌چی وا هه‌رزان فرۆشكرابو كه خۆی دانه‌یه‌كی له‌و تابلۆیانه به 50 په‌نجا هه‌زاری دیناری ئه‌وكاته‌ی عێراقی كڕییه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن ڕۆنی خۆی له‌سمێڵی خۆی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌و تابلۆیانه‌ی شه‌و رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك دانابوو و خه‌ریكی كێشانی بوو ئێسته وای لێهاتووه خۆی له‌بازاڕ بیكڕێته‌وه.!
مه‌ره‌كه‌بی خوێناوی
ساڵ 2007 لە ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا، ئه‌و پیاوه ڕیش سپییه کە ماڵی له‌ناوه‌راستی شاری به‌غدادا بوو، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25-5 وه‌ك ڕۆژانی ئاسایی له‌ماڵ دێته‌ده‌ر تابچێته سه‌ركار و له‌دوكانه‌كه‌ی خه‌ریكی هونه‌ری خه‌ت بێ. ئه‌و چووزانێ ده‌سته‌یه‌ك پیاوكوژ بۆی دانیشتوون و چاوه‌ڕوانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن تا زه‌فه‌ری پێ ببه‌ن و پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، پیلانی ئه‌وه‌ی به‌كوشتنی ئه‌و و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ناسراوی به‌غدا بهه‌ژێنن و ئه‌وه‌نده‌ی تر باردۆخه‌كه ناخۆشبكه‌ن. ئه‌و بارودۆخه‌ی كه دوای هاتنی ئه‌مریكا بۆ عێراق دروست بوو، شه‌وانه و به‌رۆژی رووناكیش كه‌سایه‌تی و مه‌لا و رۆشنبیر و پیاوه مونه‌وه‌ره‌كان ده‌كوژران و بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیش بزانێ ئه‌مانه كێن وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چوون.
حاجی خه‌لیل یش جگه له ناوبانگه هونه‌رییه‌كه‌ی، پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتێكی به‌غدا بوو، ناوی به‌هه‌موو لایه‌كی ئه‌و شاره‌دا بڵابووبووه‌وه، ئه‌وه‌نه‌بوو كوردێكی غه‌ریب بێ له‌و شاره‌دا. له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی درایه به‌ر ده‌سترێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه وشه‌ی "شه‌هید"یش چووه پاڵ ناوه‌كه‌یه‌وه.
بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی كردبێت ئه‌و پیاوه‌یان له‌خوێنی خۆی گه‌وزاند، قه‌ده‌ر وابوو حاجی خه‌لیل دواهه‌مین تابلۆی ژیانیشی بكێشێ به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان مه‌ره‌كه‌ب نه‌بوو به‌ڵكو به خوێنی ئاڵی ڕژاوی سه‌ر جه‌سته‌ی بوو. ته‌رمه‌كه‌شی بردرایه‌وه بۆخانه‌قین و له‌شاری ماڵه‌باوان له گۆڕستانی ئیمام عه‌باس به‌خاك سپێردرا..
سه‌رچاوه:
-وتارێك به‌ناونیشانی "پیری خۆشنوسانی كورد حاجی خه‌لیل زه‌هاوی": ستار جه‌باری
-الحاج خلیل الزهاوی... رحله الحبر و الدم