01:49 - 28/12/2018
هاوڵاتیان ده‌ستخۆشى له مام فارس و سه‌رزه‌نشتى به‌رپرسانى كورد ده‌كه‌ن له به‌غدا
هاتوچۆى چه‌ند مانگه‌ى به‌غدا و رێوشوێنه‌كانى دادگاییكردن مام فارسى وه‌رس نه‌كرد، ئه‌و له‌ناو بارودۆخى جه‌نجاڵ و شڵه‌ژاوى هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكارى حكومه‌ت، سه‌رگه‌رمى داوا یاساییه‌كه‌ى بوو، تا دواجار ئه‌و كاره‌ى كرد كه نوێنه‌ران و به‌رپرسانى كورد له به‌غدا پێشتر نه‌یانكردبوو، بڕیارى دادگاى بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى گه‌نم به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆى هێناو به‌رپرسانى كوردى له به‌غدا رووبه‌ڕووى لێشاوى رهخنهكردهوه.
له ساڵى ٢٠١٤ ه‌وه جوتیارانى هه‌رێمى كورستان گیرۆده‌ى نه‌دانه‌وه‌ى ئه‌و پارانهبوون كه لاى حكومه‌تى عێراق قه‌رزى گهنمهكانیانهو خه‌رجى ناكات، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار گردبوونه‌وه‌و كه‌مپه‌ین راگه‌یه‌ندرا له رێگه‌ى په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى كورده‌وه قسه‌و لێدوانى جۆراوجۆر بڵاوكرایه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتى سه‌ردانى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ سلێمانى له ٢٥ى نیسانى ٢٠١٨ جوتیاران سه‌ردانه‌كەیان قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆیان بگه‌یه‌نن بە سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكات به‌ڵام هێشتا بێسوود بوو.
هه‌وڵه‌كان به‌شوێنى خۆیان نه‌گه‌یشتن و پاره‌كه هه‌ر نهگهیهشت، چه‌ند ساڵێكى دیكه‌ى قه‌رزى گه‌نمى چووه سه‌ر، به‌وپێیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم تواناى وه‌رگرتنی گه‌نمى نییه و جوتیارانى هه‌رێم به ناچارى گه‌نمه‌كانیان ره‌وانه‌ى خوارووى عێراق ده‌كه‌ن، داوایه‌كى یاسایى له دادگاى ره‌سافه‌وه هیواى بۆ جوتیاران زیندووكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ن مام فارس عه‌بدوڵا، رێگاى جیاوازى گرته‌به‌ر و پشتى له كه‌مپین و چالاكییه‌كان كرد و له ده‌رگاى دادگای دا.
بڕیاره‌كه‌ى دادگا یارمه‌تیده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران پاڵپشت به بڕیاره‌كه داواى مافى یاسایى خۆیان بكه‌ن، ره‌نگه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى مام فارس له رێگه‌ى دوو پارێزه‌رى خۆبه‌خشه‌وه گرتنیه به‌ر، به‌رپرسانى كوردى له به‌غدا رووگیر كردبێت، چونكه پێشتر ئه‌وان ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆمار دووجار دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگا روونكردنه‌وه‌ى دا‌و ویستى په‌یامى ئه‌وه به گوێى خه‌ڵك بدات لە كێشه‌كه بێ ئاگا نییه و هاوشێوه‌ى مام فارس له‌سه‌ر خه‌ته.
كورد له پرۆسه‌ى سیاسى نوێى عێراق له لوتكه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات بوونى هه‌یه، پۆسته‌كانى سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیرى دارایى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایى، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، و ٥٨ پەرلەمانتاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بەڵام کورسی نوێنەر و بەرپرسانی کورد لە به‌غدا دادى كێشه‌ى جوتیارانى نه‌دا.
هه‌وڵه‌كانى مام فارس كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكهوتهوه، خه‌ڵكانێكى زۆر ماندوونه‌بوون و ده‌ستخۆشییان لێ‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رزه‌نشتى به‌رپرسانى كوردیان كرد له به‌غدا
هه‌وڵه‌كانى مام فارس كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكهوتهوه، خه‌ڵكانێكى زۆر ماندوونه‌بوون و ده‌ستخۆشییان لێ‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رزه‌نشتى به‌رپرسانى كوردیان كرد له به‌غدا كه "هێنده‌ى مام فارسیان پێنه‌كراوه" چونكه بردنه‌وه‌ى داواكه‌ى ئه‌و جوتیاره هه‌وكات بوو له شكستهێنانى كورد له‌به‌غدا بۆ زیادكردنى پشكى خۆى له بودجه، به‌رپرسانى كورد و فراكسیۆنه‌كان نه‌یانتوانى له یارى بودجه‌ش براوه‌بن و سه‌دا ١٢.٦٧ بۆ هه‌رێمى كوردستان جێگر كرایه‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوو كێشه زۆره‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا، پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى كردبوو به‌ژێره‌وه، هه‌رێمى كوردستان قاچى له زۆر كێشه‌ى دیكه ئاڵا بوو، له‌ناو ته‌لبه‌ندى ناكۆكییه‌كان قه‌رزى جوتیارانى پێنهگهڕایهوه، مام فارس عه‌بدوڵا پێى وایه، كێشه‌ى پاره‌ى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى كێشه‌كانى دیكه‌وه له‌بیركرابوو،"حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانى نه له‌ڕێگه‌ى یاساوه فشار دروست بكات نه له‌رووى سیاسییه‌وه، به‌هۆى قه‌رزه‌كانى نه‌وت و كێشه‌كانى بودجه‌وه باسى پاره‌ى گه‌نمیان فه‌رامۆشكردبوو".
مام فارس دڵخۆشه، كه‌وه‌ك خۆى ده‌ڵێت بهجلوبهرگى كوردییه‌وه له دادگاى پایته‌خت به‌رگرى له مافى جوتیاران كردووه، گلهییشى له‌و قسه‌و باسانه هه‌یه‌كه ده‌ڵێن، بردنه‌وه‌ى داواكه ته‌نها كاریگه‌رى له‌سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ى خودى مام فارس ده‌بێت"ئه‌وه ته‌نها بۆ من نییه، ئه‌وه بڕیاره‌و بۆ كوردستان دروست بوو، ئه‌و بڕیاره بۆ هه‌موو جوتیارانى كوردستانه، وه من بۆ خۆم یه‌ك دینار وه‌رناگرم تا هه‌موویان وه‌رینه‌گرن، من كۆتا كه‌سیان وه‌ریده‌گرم".
داواكه‌ى مام فارس له دادگا، دواى بێئومێدبوونى بوو له‌وه‌ى بتوانن له‌رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى كورده‌وه له‌به‌غدا مافه‌كانیان بگێڕنه‌وه بۆیه بیرى له رێگه‌ى دادگا و داواى یاسایى كرده‌وه، به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌رى دۆسیه‌كه ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا دۆسیه‌كه‌یان نه‌كرده سكاڵا به‌ڵكو داوایان له وه‌زیرى بازرگانى كرد، پێش ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌ننه دادگا پاره‌كه خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كراو ئه‌وانیش چوونه دادگا.
به‌پێى یاسا دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگا جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن ته‌نها له رێگه‌ى عهریزهیهكهوه بڕیارى دانه‌وه‌ى پاره‌كه‌یان له دادگا به‌ده‌ستبهێنن
به‌شدار حه‌سه‌ن و رێبین شه‌مامك-ى پارێزه‌رانى دۆسیه‌كه، ١٤ دانیشتنى دادگا ئاماده‌بوون، تا به به‌ڵگه‌كانیان باوه‌ڕیان به دادگا هێنا بڕیارى دانه‌وه‌ى پاره‌كه بدات، به‌شدار روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، به‌پێى یاسا دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگا جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن ته‌نها له رێگه‌ى عهریزهیهكهوه بڕیارى دانه‌وه‌ى پاره‌كه‌یان له دادگا به‌ده‌ستبهێنن و پێویست ناكات جوتیارانى دیكه به‌هه‌مان رێوشوێندا بڕۆن، چونكه داواكه‌ى مام فارس رێوشوێنه‌كانى بڕیوه.
ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌یانه‌وێت دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى دادگا پله‌ى بنبڕى وه‌رگرت، له پارێزگاكانى هه‌رێم، بریكارنامه‌ى هه‌موو جوتیاران وه‌ربگرن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌یه‌ك دانیشتنى دادگا ده‌توانن پاره‌ى جوتیاران بگێڕنه‌وه، چونكه دادگا ئه‌وكات پاڵپشت به بڕیارى خۆى له داواكه مام فارس مافى جوتیارانى دیكه ده‌گێڕێته‌وه.
کۆی پارەی جوتیارانى ھەرێمى كوردستان لاى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق، بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ ، ٢٠١٥ ، ٢٠١٦ بڕى ٦٨٩ملیار دینارە و بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڕى ٤٧ ملیار دینارە، کۆی گشتی دەکاتە ٧٣٦ملیار دینار، پێشتر باس له‌وه‌ده‌كرا كه٧٠ ملیار دیناری ساڵی ٢٠١٦ دراوه‌ته‌وه واته ئەوەی لای عێراق ماوەتەوە ٦٦٦ ملیار دینارە.