12:17 - 29/12/2018
گومان ده‌كرێت به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر سه‌دا ١٢.٦٧ى بودجه بۆ هه‌رێم رێككه‌وتبن
گومانه‌كان بۆ لێكتێگه‌یشتنى نهێنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت زۆرتر ده‌بن، لێكتێگه‌یشتنێك كه به‌رده‌وامیدان بێت به‌هه‌مان دۆخى پێشوو، هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و پابه‌ندنه‌بێت به ناوه‌رۆكى یاساى بودجه‌ى عێراقه‌وه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیانوو بدرێت به ده‌ست هه‌رێمه‌وه بۆ وه‌لانانى یاساى بودجه‌ى عێراق.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى نوسینگه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و دانیشتنى له‌سه‌ر كورسى گه‌وره‌ى وڵات، گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌رمبوونه‌وه‌و لایه‌نه‌كان له هه‌رێمه‌وه هه‌رزوو پێشوازییان له كه‌سایه‌تى عه‌بدولمه‌هدى كرد، بۆچوونێكى فراوان دروست بوون كه نێوانه باشه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و به‌رپرسانى كورد گرێى بودجه و مووچه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌كان جیاوازترن له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كران.
بۆچوونێك دروست بوو كه نێوانه باشه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و به‌رپرسانى كورد گرێى بودجه ده‌كاته‌وه
سه‌ركردایه‌تى كورد له به‌غدا به نه‌رمى و ده‌رونى سارده‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامى سه‌دا ١٢.٦٧ بۆ هه‌رێم جوڵایه‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر وه‌ك هێڵى سور باسیان ده‌كرد، وه‌زیرى دارایى كه كورده ئاماده نه‌بوو ده‌ستكارى رێژه‌كه بكات، زۆرێك وا لێكیان دایه‌وه هه‌رێمى كوردستان نێتى رێككه‌وتنى نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ر بۆیه وه‌زیرى دارایى ده‌یه‌وێت بیانوو بدات به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به یاساى بودجه‌وه.
په‌یسه‌ر پێشتر زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه وه‌زیرى دارایى له سه‌روبه‌ندى گفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجه به‌غداى به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات جێهێشتووه، ئه‌و سه‌ردانه‌شى له‌سه‌ر داواى پارتى بوو بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر حزبه‌كه به‌هۆى ده‌ستكارینه‌كردنى پشكى كورد له بودجه كه‌مبكاته‌وه، دواتر ئه‌و وه‌زیره چه‌ند پێشنیارێكى كرد كه بۆنى ئه‌وه‌یان لێدێت هه‌رێمى كوردستان بیه‌وێت بۆرى نه‌وته‌كه‌ى لاى خۆى بمێنێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا چاوپۆشى بكات له‌و پشكه‌ى عیراقییه‌كان له بڕگه‌كانى بودجه بۆى ده‌نوسن.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، بۆچوونه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى بودجه‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت پشكى ١٢.٦٧ى كورد له بودجه چاوى لێپۆشراوه بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه تا هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به بودجه‌وه.
گۆڕینى رێژه‌یى بودجه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى داراییه كه‌واته بابه‌تێك هه‌یە کە نەیکردووە
گوتیشى"گۆڕینى رێژه‌یى بودجه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى داراییه كه‌واته بابه‌تێك هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌زیرى چه‌ند پیشنیارێكى ناردووه‌و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندنه‌بوو ده‌بێت مووچه ره‌وانه بكرێت، جۆرێك له بێده‌نگكردن و رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێر هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه".
ئه‌وه‌ى گومانه‌كانى زۆرتر كرد كه ره‌زامه‌ندى رانه‌گه‌یه‌ندراو له هه‌ردوو لایه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، پێشنیاره‌كه‌ى فواد حسێن بوو كه په‌یسه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، وه‌زیرى دارایى دواى ئه‌وه‌ى پشكى كوردی وه‌ك خۆى نارده په‌رله‌مان پێشناریكردووه بۆ حكومه‌تى عێراق كه ٣١٧ ملیار دیناره‌كه بۆ مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت و هاوشێوه‌ى ساڵى ٢٠١٨ هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆى نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و ئابورییه‌كه‌ى له مشتى خۆى بمێنێته‌وه.
پێشنیاره‌كه له‌لایه‌ن خودى وه‌زیرى داراییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردان و زیادكردنى پشكى كوردى هه‌یه، خواستێكى رانه‌گه‌یه‌ندراو پیشان ئه‌دات بۆ مانه‌وه‌ى دۆخه‌كه وه‌ك پێشتر، به‌جۆرێك نه شیش بسوتێت نه كه‌باب، نه هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى بیره نه‌وته‌كان بخاته بۆرى سۆمۆى عێراقى و له حكومه‌تى عێراقیش بودجه‌ى قه‌به ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
پێده‌چێت هه‌ردوولا گه‌یشتبنه لێكتێگه‌یشتنێك بۆ ئیداره‌دانى كێشه‌كان نه‌ك له ریشه‌وه چاره‌كردنیان.
پێناچێت پارتى مه‌یلى ئه‌وه‌ى هه‌بێت برا به‌شى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بكات، ده‌ستبه‌ردارى ئابورى فرۆشتنى نه‌وت بێت به سه‌ربه‌خۆ، هه‌ربۆیه وه‌زیره‌كه‌شى زیاد له بژارده‌یه‌كى له گیرفانه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له به‌غدا و له‌سه‌ر یه‌كێك له بژارده‌كان پێ‌داگر نییه، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى بۆ به‌غدا لێكتێگه‌یشتنى نێوان پارتى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌نده قورس نییه، پێده‌چێت هه‌ردوولا گه‌یشتبنه لێكتێگه‌یشتنێك بۆ ئیداره‌دانى كێشه‌كان نه‌ك له ریشه‌وه چاره‌كردنیان.
ساڵى ٢٠١٧ سندوقى نه‌ختینه‌ى نیۆده‌وڵه‌تى رێككه‌وتنێكى هه‌بوو له‌گه‌ڵ عێراق ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌ماوه، ساڵى رابردوو ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه فشارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ٣١٧ ملیاره‌كه ره‌وانه‌ى كورد بكرێت، به بڕواى ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا لەبەر ئەوەی په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق تێك چووه و ئاماده نیه فشار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بكرێت، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى ئێستا جیاوازن و وه‌ك خولى پێشوو نین، بۆیه پێناچێت به‌رده‌وامى ٣١٧ ملیاره‌كه هه‌روه‌ها ئاسان بێت.
مه‌سعود بارزانى له ٢٢ى ١١ى ئه‌مساڵ سه‌ردانى به‌غدای كردوو، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى رایگه‌یاند، به‌ره‌و پێشچوونى باش هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ردوولا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێت پێشبینى خه‌ڵك به‌رزبكاته‌وه له ئێستاوه به جۆرێك كه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان په‌یوه‌ندى به فوادحسێن وه‌زیرى داراییه‌وه كردووه‌و پێى راگه‌یاندووه، به‌و پشكه‌ى بۆ هه‌رێم له بودجه دیاریكراوه، ده‌ستبه‌ردارى ئابورى سه‌ربه‌خۆ نابن.
سارد‌و سڕى وه‌زیرى دارایى له پرسى بودجه و بێده‌نگى له بابه‌ته‌كه، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندى باشى هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌وڵى لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ زیادنه‌كردنى پشكى كورد واینه‌كرد په‌یوه‌ندییه‌كه تێكبچێت، تانه‌ت مه‌سعود بارزانى توانى رێگرى بكات له تێپه‌راندنى وه‌زیرى داد بۆ كاندیده‌كه‌ى یه‌كێتى، سه‌رۆك كۆماریش جیاواز نه‌بینرا له به‌رپرسه‌كانى پارتى له پرسى بودجه، ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتنى رانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌یه له په‌یوه‌ندییه تازه‌كه‌ى دواى ریفراندۆم له‌سه‌ر پرسى بودجه و مانه‌وه‌ى نه‌وت له ده‌ستى هه‌رێم.
ره‌نگه دۆخه‌كه وه‌ك ساڵى رابردوو به‌رده‌وام بێت به‌ڵام هه‌ندێك پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان زیادبكرێت
به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد ره‌نگه دۆخه‌كه وه‌ك ساڵى رابردوو به‌رده‌وام بێت به‌ڵام هه‌ندێك پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان زیادبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت مووچه بدات، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنێكى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گوتى، ئه‌وان هیچ شتێكى فه‌رمییان نه‌بیستووه كه به نهێنى رێككه‌وتن كرابێت.