کوردستان

04:44 - 12/05/2020

هەنگاوێكی مەترسیدارە‌

پەیسەر

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دەست بە دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبایی گەورە لەسەر رووباری دیجلە دەکەن. رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی پڕۆژەکە دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە لە شەش تۆرباینی کارەبایی گەورە پێکدێت و لەسەر بەنداوی ئڵی سو دروستدەکرێت، کە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورەکانی ئاودێری و وزە لە تورکیا. باسی لەوەش کردووە، لە 19ی ئەم مانگەوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن. پسپۆرانی بواری ئاو لە عێراق بەنداوی ئڵی سو و پڕۆەژەکەشیان بە مەترسیدار ناوبردووە و لەو کاتەوەی بەنداوەکەش دروستکراوە، کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی ئاوی رووباری دیجلە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پرۆژەیە كلیك كلیك لێرە بكە: