03:42 - 19/05/2020
ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدایان ئاڵۆزكردووه
سه‌ره‌ڕاى فشار و داواكارییه‌كان بۆ رێككه‌وتن و ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌ى له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا باس ده‌كران، له ١٠ رۆژى رابردوودا، كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمیى هه‌نگاوى به‌ره‌وڕووى هه‌ولێر نه‌ناوه بۆ رێككه‌وتن، به‌غدا بۆ پێش جه‌ژن مووچه‌ى ته‌نها مانگێكى نه‌نارد تا ده‌گات به رێككه‌وتن، ئه‌گه‌رچى كه‌شى گفتوگۆكان و گوته و لێدوانه‌كان له هه‌ردوولا بۆنى رێككه‌وتنى لێده‌هات، به‌ڵام دۆسیەی دانوستانه‌كان بۆ دواى جه‌ژن دواخرا.
بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێك له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، بەڵام له‌سه‌ر داواى به‌غدا سه‌ردانى شانده‌كه دواكه‌وت. فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، دواى جه‌ژن شاندى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده دیمه‌نى دانوستان و گفتوگۆكان له دووره‌وە به‌و جۆره ده‌رئه‌كه‌ون كه هه‌ردوولا به‌ره‌و سازان ده‌ڕۆن و جوڵه و ئاڕاسته‌كان خواستى هه‌ردوولا (هه‌ولێر و به‌غدا) بۆ رێككه‌وتن روون ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له واقعدا رێككه‌وتن به‌ربه‌ستى زۆره. ناكۆكیش به‌رده‌وامه، به‌وپێیه‌ى به‌غدا له‌دۆخێكى هه‌ره ناله‌باردا ئاماده‌نه‌بوو ته‌نانه‌ت یه‌ك مووچه‌ش ره‌وانه بكات و بارى هه‌رێم سوك بكات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوو كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیاره هێشتا به‌ربه‌سته‌كان زیاترن.
خواستى به‌غدا
حكومه‌تى عێراق له رێككه‌وتن په‌له‌ى نییه، دانوستانه‌كانیشى دواخست، ئه‌و له‌سه‌رخۆییه‌ى به‌غدا په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌وه‌ى، كه هه‌م حكومه‌ت نوێیه و ده‌یه‌وێت به‌رچاوى روون بێت تا بزانێت به چ عاقارێك هه‌نگاو بنێت، هه‌م تا رێككه‌وتن، به‌غدا بێ زیانه و هه‌رێم له زیاندایه، چونكه به هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌بێت به‌غدا بوودجه‌ى مانگانه ره‌وانه بكات كه له‌م دۆخه‌دا له‌سه‌ر شانیان قورسه، راده‌ستكردنى نه‌وتیش وه‌ك جاران مایه‌ى دڵخۆشى نییه بۆ به‌غدا.
ئیراده‌ى وڵاتان
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، تێكدان و چاككردنه‌وه‌ى، كاریگه‌ره به ململانێ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان، هه‌ر جوڵه و به‌ره‌وپێشچوونێك له‌نێوان هه‌ردوولا، بارگاوییه به ململانێكانى تاران و واشنتن له عێراق، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌رچى زووه هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن بكرێت ده‌بێت ئێرانیش هه‌مان خواستى هه‌بێت و هیچ ڤیتۆیه‌كى نه‌بێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه بڕیاره غاز به‌شێك بێت له‌رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌وه‌ش بۆ ئێران مایه‌ى دوودڵى و نیگه‌رانییه، چونكه عێراق كڕیارى گه‌وره‌ى غازى ئێرانه و ئه‌مریكاش دواى هاتنى كازمى ١٢٠ رۆژ مۆڵه‌تى به عێراق داوه بۆ به‌رده‌وامیپێدانى ئه‌م پرۆسه‌ى كڕینه.
رۆڵى توركیا
سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، وابه‌سته‌ى ئابوورى ئه‌نقه‌ره‌یه و گرێدراوه به سیاسه‌تى توركیاوه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێم له‌دۆخێكدا كه توركیا لایه‌نێكى سه‌ره‌كى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه، بى خواستى ئه‌و وڵاته ئاسان نییه، پێناچێت توركیا توركیا خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بێت هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته رێبكه‌ون و كێشه‌كه كۆتایى بێت، به‌تایبه‌ت گرێبه‌ستى هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رده‌وامه. چۆنێتى ئیداره‌دانى مه‌له‌فى نه‌وتى هه‌رێم له رابردوو یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م رێككه‌وتنه.
لاوازى هه‌رێم
پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها له‌ڕووى داراییه‌وه كرمۆڵ نه‌بووه، به‌ڵكو له‌رووى سیاسییه‌وه هه‌ڵوێستى كورد كز و په‌رته‌وازه‌یه، لایه‌نه شیعییه‌كان ده‌زانن لایه‌نه كوردییه‌كان به‌شى ئه‌وه‌نده ناكۆكییان هه‌یه كه نه‌توانن پێكه‌وه هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش بگرنه به‌ر، بۆیه‌ش بێخه‌من له كورد و بێباكییان پێوه‌دیاره له رێككه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا كورد په‌رۆشى رێككه‌وتنه، چونكه هه‌موو شتێك لاى به‌غدایه، ناوچه جێناكۆكه‌كان، بیره‌نه‌وته‌كانى، ئاسایشى، بوودجه و مووچه‌ش ئێستا به‌شى هه‌رێمى لێ نادرێت، بارى به‌غدا كه‌مێك سووك بووه بۆ دابینكردنى مووچه. ته‌نانه‌ت تیمى كورد له به‌غدا ئه‌وه‌نده په‌رته‌وازه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێناكرێت بۆ دروستكردنى فشاره.
نرخى نه‌وت
نرخى نه‌وت ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر گفتوگۆكان داده‌نێت، پێده‌چێت هه‌ردوو حكومه‌ت چاودێرى ئه‌وه بكه‌ن، نرخى نه‌وت به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت، ئه‌گه‌ر نرخه‌كان زیاتر به‌رزبنه‌وه پێده‌چێت پێگه‌ى هه‌رێم له دانوستانه‌كان هه‌ڵكشێت، چونكه نه‌وت راده‌ست ده‌كات، ئێستا به‌غدا منه‌تى ئه‌وه ده‌كات كه خۆى نه‌وتى لێ زیاده و پاره ناكات، بۆیه‌ش داواى داهاتى ناوخۆ و ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌كات، هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنى نیوه‌ى ئه‌م داهاتانه ره‌زامه‌نده.
مسته‌فا كازمى
ئه‌گه‌رچى زۆرینه‌ى كورد (یه‌كێتى و پارتى) پشتیوانى مسته‌فا كازمییان كرد و ده‌نگیان پێدا، به‌ڵام پێدەچێت بێ هیچ به‌ڵێن و گره‌نتییه‌ك ئه‌و پشتگیرییه‌یان خستبێته مشتى، بۆیه‌ش كازمى دۆست، ئاماده نییه واژۆى ناردنى ته‌نها مووچه‌یه‌ك بكات. هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى حزبه‌كانه، هه‌ر له هه‌نگاوى ده‌ستپێكه‌وه ئیراده‌ى لایه‌نه‌كانى خسته‌سه‌رووى خۆیه‌وه و كابینه‌كه‌ى به پشكپشكێنه‌ى ره‌ها دروستكرد. بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆچوونى لایه‌نه شیعه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، بۆیه قسه‌ى كۆتایى سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم لاى حزبه گه‌وره شیعییه‌كانه.
پێده‌چێت كازمى خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بێت، سود له لاوازى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ببينێت، تا ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانى پێشووتر به‌رامبه‌ر هه‌رێم پێیان نه‌كراوه ئه‌م بیكات، بۆیه‌ش زۆرترین سازش له كورده‌وه بۆ كازمى پێگه‌ى ئه‌و له شه‌قامى عێراقى و له‌نێوان پارته سیاسییه‌كانیش به‌هێز ده‌كات.
ئاڵۆزى كێشه‌كان
كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆرن، كێشه‌ى خاك، پێشمه‌رگه، نه‌وت، گه‌نم، ده‌رمان، ده‌روازه سنورییه‌كان، كێشه ئیدارییه‌كانى هه‌ردوولا، كێشه‌ى بوودجه و مووچه سه‌ره‌كیترنیانه و ئێستا له‌هه‌موو كێشه‌كانى دیكه‌وه ئاڵاوه، خواستێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو حكومه‌ت به پاكێجێكى گشتگیره‌وه دانوستان له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان بكه‌ن و شاندى هه‌ردوولا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى كارێكى وه‌ها گرنگه و ئه‌نجامى باشترى ده‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتن ئاڵۆزتر ده‌كات.
متمانه
گفتوگۆكانى به‌غدا و هه‌ولێر بێمتمانه‌ییه‌كى زۆرى پێوه دیاره، له گفتوگۆى نێوان دوو وڵاتى جیاواز ده‌چێت، نه‌ك وه‌ك دوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند، له سیسته‌مى فیدراڵیدا، پابه‌ندنه‌بوونه‌كانى رابردووى هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانى به‌غدا دژ به هه‌رێمى كوردستان، بێمتمانه‌ییه‌كه‌ى گه‌وره‌تر كردووه، بۆیه‌ش هه‌نگاوه‌كان هێشتا ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
دۆخى ئابوورى عێراق و هه‌رێم
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، كه‌وتووه به‌سه‌ر قاسه‌یه‌كى نیمچه به‌تاڵدا، هه‌رێمى كوردستانیش دۆخى خراپتره، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌ردوولا داواكارى زۆریان هه‌بێت له‌یه‌ك چونكه هه‌ردوولا حاڵیان شڕه، لیستى داواكارییه‌كانى هه‌ردوولا زۆره و ئه‌وه‌ش به‌ربه‌ستێكى دیكه‌یه.