10:59 - 06/06/2020
مەولانا خالیدی نەقشبەندی ڕێبەرێكی ئاینی و عەدالەتخوازێكی كۆمەڵایەتی
كاتێك باس له رێبه‌ره گه‌وره‌كانی ته‌سه‌وف ده‌كرێت ، ناكرێت باس له‌مه‌ولانا خالید نه‌كرێت، به‌ڵكو مه‌ولانا خالید داده‌نرێت به‌رابه‌ری نوێبونه‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و به‌گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی زانستی سه‌ده‌ی یازده‌ی كۆچی داده‌نرێت كه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر زه‌مینی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی ،مه‌ولانا توانی رێبازێكی نوێ له‌نه‌قشبه‌ندی به‌ناوی خۆیه‌وه دابمه‌زرێنێ وه‌به‌هه‌موو شام و رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بڵاوبكاته‌وه.
گه‌وره زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه بڕۆنه سه‌ر رێبازه‌كه‌ی له‌وانه زانای گه‌وره محمد امین عابدین ناسراو به (ابن عابدین) خاوه‌نی كتێبی(الحاشیه) كه ره‌واترین سه‌رچاوه‌ی فیقهی و شه‌رعیه‌له مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فیدا، هه‌روه‌ها میری شۆرشگێر عبدالقادر جزائیری كاتێك دێته دیمه‌شق خۆی و باوكی ته‌ریقه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌ولانا وه‌رده‌گرن و دواتر شۆرشی گه‌وره‌ی جه‌زائیر هه‌ڵده‌گیرسێنێ كاتێكیش مه‌ولانا له كوردستان و به‌غدا ناچار ده‌كرێت كۆچ به‌ره‌و شام بكات ، كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته تا ئێستاش به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی شام تا ئێستاش شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه داڵده‌ی مه‌ولانایان داوه و مه‌ولاناش بوو مه‌ترسیه‌كانی خه‌ڵكی شامی ره‌وانده‌وه‌و به هاتنی خه‌ڵكه‌كه‌ی جارێكی تر سه‌ربه‌رزی و ئازادیان بۆ گه‌رایه‌وه كه دواتر باسی ده‌كه‌ین.
به‌پێ ی هه‌ندێ ده‌ستنوس كه تائێستا له كتێبخانه‌ی زانكۆی ئه‌سته‌مبول پارێزراوه ،یه‌كه‌م ژیاننامه‌ی مه‌ولانا خالید له‌لایه‌ن یه‌كێك له موریده‌كانی خۆیه‌وه به‌ناوی (محمد بن سلیمان البغدادی) له‌ساڵی 1817نوسراوه‌ته‌وه تیایدا ساڵی له‌دایكبون و وه‌فاتی مه‌ولانای دیاری كردووه كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن مه‌ولاناوه ئه‌و مێژووه‌ی بۆ دیاریكردووه چونكه ده ساڵ پێش كۆچی دوایی مه‌ولانا نوسراوه‌ته‌وه به‌پێی ئه‌و ده‌ست نوسانه مه‌ولانا خالید له‌ساڵی (1776 ز-1190 ك) له‌دایك بووه‌و وه‌له‌ساڵی (1827ز-1242ك) كۆچی دوایی كردووه .
مه‌ولاناله‌گوندی قه‌ره‌داغ له‌دایكبوه له عه شیره‌تی میكائێلی سه‌ر به ئێلی گه‌وره‌ی جاف، و زۆربه‌ی زانسته‌كانی له‌كوردستان و پاشان به‌غداو سنه خوێندووه و شاره‌زایی باشی هه‌بووه له زمانی عه‌ره‌بی و فارسیا تا راده‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه شیعری به‌و زمانانه داناوه ، پاشان له‌ساڵی 1799بوو به موده‌ریس دوای وه‌فاتی مامۆستاكه‌ی (عبدالكریم به‌رزنجی) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌ولانا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رۆحێكی سۆفیگه‌ری گه‌وره‌ی تیادابووه ،به‌ڵام نه‌جۆته سه‌ر ته‌ریقه‌تی قادری كه ته‌ریقه‌تی باوی ئه‌و كاته بووه.له‌كاتێكدا ئه‌م ته‌ریقه‌ته خاوه‌ن هه‌ژمونێكی گه‌وره بووه له كوردستان له‌سه‌رده‌می بابانه‌كاندا، دیاره ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌ولانا پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌كات ، ئاخۆ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌ریقه‌تی قادری چه‌ندێك له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بووه؟ وه‌تا چه‌ندێك رێبه‌رانی ئه‌و ته‌ریقه‌ته له خزمه‌ت دین و كۆمه‌ڵگای كوردیدابوون ؟ ئایا جۆرێك له‌بێ متمانه‌یی له‌نێو كۆمه‌ڵگا دروست نه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌ریقه‌ته كه‌له ئامانجه راسته قینه‌كه‌ی ته‌ریقه‌ت دوركه‌وتبێته‌وه؟ بۆیه كاتێك مه‌ولانا ده‌چێته هیند له‌سه‌ر ده‌ستی شاه عه‌بدوڵڵای ده‌هله‌وی ته‌ریقه‌تی قادری وه‌رده‌گرێ ، واته ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌ولانا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاكاری په‌یره‌وانی ته‌ریقه‌تی قادری له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ك ئه‌سڵی ته‌ریقه‌ته‌كه چونكه مه‌ولانا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌چێته به‌غداش پێنج مانگ له ته‌كیه‌ی قادری ده‌مێنێته‌وه له‌ساڵی 1220ك - 1805 ز مه‌ولانا له‌رێگای شامه‌وه ده‌چێته مه‌ككه به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ،به‌ڵام وادیاربووه له‌وكاته‌دا وڵاتی حیجاز توشی جۆرێك له پشێوی و ئاژاوه بووه له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو شۆڕه‌ی كه له‌نێوان په‌یره‌وانی محه‌مه‌دی كوری عبدول وه‌هاب كه ناسراوبوون به(وه‌هابیه‌كان) له‌لایه‌ك و شه‌ریفی ئه‌و كاته‌ی مه‌ككه له‌لایه‌كی تر .
بۆیه هیچ تروسكاییه‌كی رۆحی له‌وێ نه‌بینیوه‌و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی حیجاز بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی سلبی بۆدروست ببێت له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی حیجاز،بۆیه بریاری سه‌فه‌ری هیند هه‌ڵده‌بژێرێ دوای گه‌رانه‌وه‌ی له فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌ساڵی 1224 ك - 1809 له رێگای ئێران و ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ سالیكێكی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی به‌ناوی میرزا ریحیمه‌ڵڵابه‌گ پێكه‌وه ده‌چنه لای ده‌هله‌وی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پیره گه‌وره ته‌ریقه‌ته‌كه وه‌رده‌گرێ و ساڵێك لای شاه عبدوڵڵا ده‌مێنێته‌وه، و پاشان مه‌ولانا ده‌كاته خه‌لیفه‌ی خۆی و پله‌ی (خه‌لیفه‌ی ره‌های-خلافه‌مگلقه) ی خۆی به‌مه‌به‌ستی (ئیر شادی گشتی-الارشاد العام) پێده‌به‌خشێ كه ده‌هله‌وی ئه‌م جۆره خیلافه‌ته‌ی به‌كه‌سیتر له‌موریدانی خۆی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆتوانای به‌رزی مه‌ولانا له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی بواری زانستی شه‌رعی كه پیری ده‌هله‌وی خۆی به‌وه ناسراو بووه كه زۆر شاره‌زا بووه له‌هه‌موو زانسته‌كاندا، وه‌له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی مه‌ولانادا شاه عبدوڵڵای ده‌هله‌وی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیدا هاتووه به‌رێی كردووه كه‌بۆهیچ كه‌سێكیتر وانه‌بووه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی به مه‌ولانا دا كه ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی له ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بڵاوبكاته‌وه ، وه‌ئه‌م زیره‌كی و لێهاتویه‌ی مه‌ولانا له ده‌رئه‌نجامدا بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌ولانا ته‌ریقه‌تێك دابمه‌زرێنێ به‌ناوی نه‌قشبه‌ندی خالیدی، كه‌داده‌نرێت به گه‌وره‌ترین لقی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و زۆرترین موریدو مه‌نسوبی په‌یدا كرد .
مه‌ولانا له كوردستان
مه‌ولانا پیاوێكی خاوه‌ن توانا بووه و زانایه‌كی گه‌وره‌ی بواری زانستی شه‌رعی و رێگای ته‌ریقه‌ت ورێبوارێكی به‌حه‌ماس و تموحێكی زۆریشی هه‌بووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ولانا بۆ كوردستان ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی،بۆیه له‌لایه‌ن شێخانی قادریه‌وه به‌تایبه‌تی شێخ مارفه‌وه‌ئه‌م زاته قبوڵ نه‌ده‌كراو كه‌وته دژایه‌تیكردنێكی بێ وێنه و مه‌ولانای ناچاركرد سلێمانی به‌جێبهێڵێ و بچێته به‌غدا له‌ته‌كیه‌ی عبدولقادری گه‌یلانیدا بمێنێته‌وه ،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه‌م له‌سه‌ر داوای میرانی بابان مه‌ولانا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سلێمانی.
جارێكی‌تر له‌ساڵی 1228 ك-1813ز مه‌ولانا ناچار ده‌كرێت بچێته‌وه به‌غداو له‌خوێندنگای (الاحسائیه) مایه‌وه و ئاوه دانیكرده‌وه وبیناكه‌شی نۆژه‌نكرده‌وه ،وه‌ئه‌م مانه‌وه‌ی مه‌ولانا له‌به‌غدا بۆجاری دووه‌م داده‌نرێ به‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی خالیدی له‌به‌غدا، ئه‌مجاره‌یان مه‌ولانا له به‌غدا پشت و په‌نایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو له‌لایه‌ن زانایانی به‌غدا و هه‌روه‌ها زانا كورده‌كانی به‌غدا و ئه‌وزاناكوردانه‌ش كه له‌كوردستانه‌وه‌بێ ترس ده‌چونه‌لای و ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرت و ده‌بون به‌مورید ومه‌نسوبی مه‌ولاناوپاشان ده‌گه‌رانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه ودامه‌زراندنی خه‌تمه‌ی خالیدی، له‌به‌رئه‌وه‌ی محمود پاشای بابان هه‌ستی به هه‌ژموونی مه‌ولانا ده‌كات له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا ناچار ئه‌م جاره‌یان خۆی ده‌چێت به‌دوای مه‌ولاناداو ڕجای لێده‌كات كه بگه‌رێته‌وه بۆ سلێمانی ،چونكه عبدالرحمن پاشای باوكی مه‌حمود پاشای بابان بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌ولانا سلێمانی به‌جێبهێڵێ ،ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیكرد كه‌مه‌ولانا مه‌ترسیه له‌سه‌ر میرنشینه‌كه‌ی به‌ڵام محمود پاشا هه‌ستیكرد كه‌له‌لایه‌ن موریدو مه‌نسوبه‌كانی مه‌ولاناوه له‌سلێمانی دژایه‌تی پاشاكانی بابان ده‌كرێت ،وه به‌م هه‌نگاوه ده‌یویست ئه‌و دژایه‌تیه نه‌هێڵێ و سۆزی په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی به‌لای خۆیاندا ڕابكێشێ یان هه‌رهیچ نه‌بێت دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌كه‌ن ،ئه‌م هه‌نگاوه‌ی محمود پاشا هه‌نگاوێكی سیاسی بوو به‌رامبه‌ر مه‌ولانا نواندی، چونكه ده‌یزانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژ له‌گه‌شه‌كردندایه ،به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌نده زانستیه‌كان وخه‌ڵكی بازار‌و بازرگانه‌كان وچینه باڵاكانی كۆمه‌ڵگا وئه‌و توێژانه‌ی كه ئاستی خوێنده‌واریان به‌رزبوو،ئه‌گینا مه‌حمود پاشاله‌ژێره‌وه پشتگیری رێبه‌رانی ته‌ریقه‌تی قادری ده‌كرد بۆ دژایه‌تیكردنی مه‌ولانا.
كاتێك مه‌ولاناش هه‌ست به‌م سیاسه‌ته دووفاقییه‌ی مه‌حمود پاشا ده‌كات زۆربێزارده‌بێت له‌لایه‌كی تره‌وه میرانی بابان ده‌یانویست ئه‌م بزاڤه‌ی نوێیه‌ی مه‌ولانا ده‌سته‌مۆبكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبیخه‌نه خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بزاڤێك نه‌مێنێ له‌ژێر قه‌ڵه‌م ڕه‌وی بابانه‌كاندا پرسیار له‌ره‌وایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌بكات و داوای عه‌داله‌تخوازی له‌بابانه‌كان بكات له پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتیانداو سنورێك دابنێ بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی كه‌له‌خه‌ڵك ده‌كرا، هه‌وڵه‌كانیان له‌م ڕووه‌وه سه‌ری نه‌گرت و دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمود پاشای بابان نه‌یتوانی مه‌ولانا و ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی كۆنترۆڵ بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و مه‌ولاناش ملی نه‌دا بۆ بابانه‌كان وه‌له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌ولاناش دڵنیابوو له‌مه‌رامه‌كانی مه‌حمود پاشا‌و ئه‌و سیاسه‌ته دوو فاقیه‌ی كه‌په‌یڕه‌وی ده‌كرد به‌رامبه‌ری، بۆیه محمودپاشاجارێكی تر كه‌وته‌وه ژێر كاریگه‌ری تۆمه‌ته‌كانی شێخ مارفی نۆدێ و ته‌نگی به مه‌ولانا هه‌ڵچنی ومه‌ولانای ناچاركرد له‌ساڵی 1820 ز وه‌ك كلۆدیس جیمس ریچ باسی ده‌كات سلێمانی به‌یه‌كجاری سلێمانی به‌جێبهێڵێ ،چونكه ئه‌و رۆژه كه ده‌كاته 20/10/1820 ریچ له سلێمانی بووه‌و ده‌نوسێ (ئه‌م به‌یانیه شێخ خالیدی گه‌وره هه‌ڵات و سه‌رباری غافڵ گیری و نهێنی هه‌ڵاتنه‌كه‌ی هه‌رچوار ژنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدابرد هێشتا نازانین رووی له‌كوێ كردووه) ریچ له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا باس له‌گه‌وره‌یی مه‌ولانا ده‌كات له‌ناومیرانی بابان‌دا به شێوه‌یه‌ك كه میره‌كانی بابان به‌پێوه له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستان و قلیانیان بۆ تێده‌كرد ،كه‌چی له‌ناكاودا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا تێكدا وناچاریان كرد كه شاربه‌جێبهێڵێ و به‌دویدا چه‌نده‌ها تۆمه‌تی خراپه‌كاری بده‌نه پاڵی، ئه‌م ده‌رچوونه‌ی مه‌ولانا له سلێمانی.دوا كۆچی ده‌بێت و جارێكی‌تر نه‌گه‌رایه‌وه له‌سلێمانی.
تۆمه‌تی ئایینی
دژایه‌تی شێخ مارف بۆ مه‌ولانا خالید په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتی رۆیشتوی خۆیه‌وه هه‌بووه وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌تی به‌رزنجه و ته‌ریقه‌تی ده‌سڕۆیشتوی ناوچه‌ی سلێمانی به‌ڵام تۆمه‌ته‌كانی شێخ مارف تۆمه‌تی ئایینی بوون كه مه‌ولانای پێ تۆمه‌تبار ده‌كردو به(كژاب و مبتدع) ناوی ده‌برد، دیاره هه‌رده‌بێت پیاوی ئاینی تۆمه‌تی ئاینی و فاڵچێتی و بیدعه چێتی و دوركه‌وتنه‌وه له‌بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت بده‌نه پاڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بۆ لاوازكردنی پێگه ئایینیه‌كه‌ی و گومان دروست كردن له‌و په‌یامه‌ی كه مه‌ولانا هه‌ڵی گرتبوو و بانگه‌وازی بۆ ده‌كرد، نه‌ك باسكرنی حه‌قیقه‌تی ململانێكه، كه‌مه‌ولانا ده‌یویست ریفۆرمێكی ئایینی بكات و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌ی په‌یڕه‌وانی قادری كه‌ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان ته‌نها بوو بووبه كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك دوور له په‌یڕه‌وكردنی ڕێبازێكی زانست خوازی كه له‌ده‌رئه‌نجامدا ده‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری میرانی بابان و ده‌بوون به‌ئه‌داتێك به‌ده‌ست بابانه‌كانه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و سیاسه‌ته ناعه‌داله‌تییه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد،بۆیه زۆربه‌ی زانایان و خه‌ڵكی شار‌و كاسبكار‌و بازرگانه‌كان پشتگیریان له‌مه‌ولانا ده‌كرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی به‌هه‌موو ناوچه‌كاندا بڵاوبۆوه چونكه رێبازی نه‌قشبه‌ندی خالیدی به‌وه ده‌ناسرێ كه رێبازێكه له‌شاره‌وه ده‌ستی پێكرد واته رێبازێكی ئاینی شاریه‌وه له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها خه‌ڵكی خوێنده‌وار له ته‌ریقه‌ته‌كه وه‌رده‌گیرا هه‌روه‌ك مه‌ولانا له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ یه‌كێك له موریده‌كانی ده‌نوسێ و ده‌ڵێ (ته‌نها زانا پایه‌داره‌كان دێنه ناو ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌وه) ،له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ولانا به‌رده‌وام ئیرشادی خه‌لیفه‌و موریده‌كان ده‌كرد كه ده‌بێ دووربن له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و خۆیشی خاوه‌نی هه‌یبه‌تی تایبه‌تی خۆی بووه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌روه‌ك له‌باسه‌كه‌ی ریچدا ئاماژه‌مان پێدا كه چۆن میرانی بابان له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستان وقلیانیان بۆ تێده‌كرد، دیاره بێزاری خه‌ڵكیش به‌رامبه‌ر بابانه‌كان كه‌سه‌رانه‌یه‌كی زۆریان خستبۆوه سه‌رخه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتێكی ناڕه‌وایان به‌رامبه‌رخه‌ڵًكی بازاڕ پیاده ده‌كرد،ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌ولانا ببێت به‌و رێبازه‌ی كه‌خه‌ڵكی رووی تێده‌كرد وه‌ك ئه‌ڵته‌ر ناتیڤێكی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی بابان .
مه‌ولانا له‌به‌غدا:
له‌به‌غدا مه‌ولانا خه‌لیفه‌و مورێدێكی زۆری هه‌بوو،تائه‌و راده‌یه‌ی كه سه‌عید پاشای والی به‌غدا و داود پاشای جێنشینی خۆیان به‌موریدی مه‌ولانا پیشانده‌دا،دیاربوو ئه‌مانیش هه‌روه‌ك مه‌حمود پاشای بابان ده‌یانویست كۆنترۆڵی رێبازه‌كه‌ی بكه‌ن و وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌كاری بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بۆ بێ هێزكردن وپارچه پارچه‌كردنی میرینیشی بابان،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وئامانجه‌ی ئه‌وان ویستیان له‌لایه‌ن مه‌ولانا وبزوتنه‌وه‌كه‌یه‌وه نه‌هاته دی سیاسه‌تی والی به‌غدا به‌رامبه‌ر مه‌ولانا گۆڕاو عوسمانیه‌كان ده‌ستیانكرد به‌سیاسه‌تێكی سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی رێبه‌رو یارانی ته‌ریقه‌تی خالیدی،بۆیه هه‌رئه‌و كۆنه موریده‌ی مه‌ولانا (داود پاشا) كه‌پێشتر (باب العالی) دڵنیا ده‌كرده‌وه كه مه‌ولانا خاوه‌نی ڕێبازێكی خواناسیه و هیچ ئامانجێكی سیاسی نییه‌و ڕێبازه‌كه‌شی به‌رێبازێك داده‌نا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی ئه‌ستانه‌یه، له‌ناكاو هه‌ڵوێستی گۆڕاو كه‌وته ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی مه‌ولانا تاناچاری بكات به‌غدا به‌جێ بهێڵێ،بۆیه مه‌ولانا ناچار یه‌كێك له‌خه‌لیفه‌كانی به‌ناوی (عه‌بدو ره‌حمان ئاكره‌یی) نارده دیمه‌شق به‌مه‌به‌ستی بلاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازه كه‌ی و ره‌خساندنی بارودۆخه‌كه به‌مه‌به‌ستی كۆچكردنی یه‌كجاری مه‌ولانا بۆشام وه‌به‌دوای ئه‌م خه‌لیفه‌یه‌دا خه‌لیفه‌یه‌كی تری به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌تیب) هه‌ولێری نارد كه‌كه‌سێكی به تواناتربوو له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یدا وسه‌ركه‌وتنی باشی به ده‌ستهێنا كه‌هه‌موو سه‌رچاوه‌كان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه (ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌تیب هه‌ولێری) توانی ڕێبازه‌كه‌ی مه‌ولانا به‌رێته دیمه‌شقه‌وه وتوانی چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌و شاره بهێنیته ناو ته‌ریقه‌ته كه‌یه وه له‌وانه موفتی حه‌نه‌فی شار(حسێن المورادی) و دروستكردنی پشتیوانیه‌كی گه‌وره بۆ ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی خالیدی دوای دروست كردنی ئه‌م پشتیوانیه و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ئایینی و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی له‌شامدا و له‌سه‌ر راسپارده‌ی موفتی شار(ئه‌حمه‌د هه‌ولێری) داوای له مه‌ولاناكرد كۆچ بكات بۆ دیمه‌شق مه‌ولاناش داواكه‌ی قبوڵ كردوو له‌ساڵی 1228ك ،1823ز له‌گه‌ڵ چوارده خه‌لیفه‌ی خۆی وكۆمه‌ڵێكی زۆر له موریدو مه‌نسوبه‌كانی و ژن و منداڵه‌كانی كۆچی كرده شام.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی مه‌ولانا له‌ناردنی خه‌لیفه‌كانی بۆشام به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێبازه‌كه‌ی و ره‌خساندی هه‌لو مه‌رج و بارودۆخه‌كه بۆ كۆچ كردنیان بۆ شام داده‌نرێت به‌پیاده‌كردن و دوباره‌كردنه وه‌ی ڕیبازی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كاتێك له مه‌ككه رككه‌به‌ره‌كانی له خزمه‌كانی خۆی ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنن و ده‌كه‌ونه چه‌وساندنه‌وه‌ی و داپڵۆساندنی خۆی و یارانی ,چه‌ند كه‌سێك له یاوه‌رانی ده‌نێریته یه‌سریب (مه‌دینه) به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی و دروستكردنی پشت وپه‌نایه‌ك بۆ ئاینده‌ی ئاینه‌كه‌ی و كۆچكردنی هاوه‌ڵانی بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارامی وه‌ك مه‌دینه و كردنی مه‌دینه به بنكه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام, ئه‌م هه نگاوه‌ی مه‌ولانا وبریاری كۆچكردنی بۆ شام هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو و بڕیارێكی راست بوو, چونكه هه‌لو مه‌رجه سیاسی و كۆمه‌ڵایه تیه‌كه‌ی دیمه‌شق گونجاو بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیبازه‌كه‌ی مه‌ولانا وه به‌گه‌یشتنی مه‌ولانا بۆ شام له لایه‌ن زانایان و ناودارانی شاره‌وه پیشوازیه‌كی گه‌رمی لێكراو مه‌ولاناش چه‌نده‌ها كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانای ناودار و پایه‌به‌رزی دیمه‌شقدا به‌ست به‌مه‌به‌ستی سه‌لماندنی راستی و دروستی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له پیناویدا كۆچی كردووه, مه‌ولانا له شامدا هه‌ستی به ئاسوده‌ییه‌كی زۆر ده‌كرد چونكه هه‌موو جۆره فشارێكی ئایینی و سیاسی له‌سه‌ر نه‌ما به‌تایبه‌تی ئه‌و تۆمه‌ته ئایینیانه‌ی كه ڕێبه‌رانی ڕیبَازه ئایینیه‌كان بۆیان دروست ده‌كرد بۆیه ده‌ستیكرد به ئاوه دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی شام و دروستكردنی خانه‌قای خالیدی له ڕێگای خه‌لیفه و زانایانی سه‌ر به ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی .
دیار بوو شام ده‌مێكه خامۆشه و هیچ بزاڤێكی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی تیا یداسه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو,بۆیه خه‌ڵكی شام زۆر به په‌رۆشه‌وه پێشوازیان له ڕێبازه‌كه‌ی مه‌ولاناكرد, وله لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره وناوداره‌وه به‌ناوی (بنه‌ماڵه‌ی غه‌ززی) هه‌موو هه‌لومه‌رجێكیان بۆ ره‌خساند بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی و له مزگه‌وتی (به‌نی ئومیه)پێشوازی لێكرا كه یه‌كیكه له مزگه‌وته گه‌وره و ناوداره‌كانی جیهانی ئیسلامی كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوه وبه‌ڕیوه ده‌برا وسه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌كه‌ش خوشكێكی خۆی به‌ناوی (عائیشه) له‌مه‌ولانا ماره‌كرد، به‌م شێوه‌یه مه‌ولانا خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین بنه‌ماڵه‌كانی شامدا په‌یداكرد كه ئه‌مه‌ش زیاتر بواری بۆ ڕه‌خساند بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی،ئیتر مه‌ولانا خالیدیش له‌میوانێكی كۆچ كردووه بوو به خاوه‌ن ماڵ له‌شامدا.
رۆڵی مه‌ولانا له‌سه‌قامگیركردنی شامدا
به‌چه‌ند ساڵێك پیش گه‌یشتی مه‌ولانا بۆ شام ئه‌وشاره له حاڵه‌تێكی نائارامی و ناجیگیردا ده‌ژیا و خه‌ڵكه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بون له سه‌روماڵیان وهێزیكی لۆكاڵی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه‌ئه‌و مه‌ترسیانه بڕه‌وینێته‌وه كه‌له ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له شام ده‌كرد. سه‌ره‌رای ئه‌م مه‌ترسیانه ده‌سه‌ڵاتداران له‌بری به‌رگریكردن له شاره‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكارانه‌یان دامه‌زرا ند بوله ساڵی1810ز حاكمی عه‌ككه (سولیمان پاشا) به هاوكاری حاكمی (جه‌به‌ل لوبنان) و به پشتگیری و هاریكاری به كرێگراوه‌كانی دروز ومارۆنیه‌كان دیمه‌شقیان داگیر كرد، وه‌هه‌روه‌ها جارێكتر له ساڵی 1820ز به هاوكاری هێزه‌كانی به‌شیری دووه‌م حاكمی (جه‌به‌ل لوبنان)په‌لاماری دیمه‌شقیاندا، واته پێش دووساڵ به‌گه‌یشتنی مه‌ولانا خالید هێزه‌كانی حاكمی (جه‌به‌ل لوبنان) كه ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقیان گرتبوو حاڵه‌تێكی نائارامیان بۆ ئه‌و شاره دروست كردبوو و خه‌ڵكی دیمه‌شق هه‌ستیان به‌زه‌لیلی ده‌كرد به‌رامبه‌ر مه‌ترسی هێزێكی ناموسڵمان كه‌به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی له‌دیمه‌شق ده‌كرد،ئه‌م بێزاریه‌ش له‌كتێبی (ردالمختار) ی (ئیبن ئه‌لعابیدین) قازی دیمه‌شقدا ده‌رده‌كه‌وی كه‌له سیه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا نوسراوه و خۆیشی یه‌كێك بووه له‌خه‌لیفه‌كانی مه‌ولانا.
مانه‌وه‌ی مه‌ولانا له‌شام جێگه‌ی رێز‌و حورمه‌تێكی زۆری خه‌ڵكی شامبوو له‌ناو هه‌موو چین وتوێژه‌كان، چونكه مانه‌وه‌ی مه‌ولانا ده‌بووه مایه‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی گیانی ئاینی له‌ناو خه‌ڵكدا له‌رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی كه‌گیانی به‌رگریكردنی له‌ناوخه‌ڵكدا دروست ده‌كرد به‌رامبه‌ر دوژمنانی شام ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكی به‌هێز بوو له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه ناموسوڵمانه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كه به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كردن،له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌ی مه‌ولانا له‌شامدا له دروستكردنی گیانی به‌رگریكردن له‌ناو خه‌ڵكداو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار و رێكخستنی توانای زانایان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌چی مه‌ولانا خۆی ڕازی نه بووه له ده ره‌نجامی كاره‌كانی وه‌ك له یه كێك له ده‌ستنوسه كاندا ده‌رده‌كه‌ویت كاتێك نامه‌یه‌ك ده‌نێری بۆ مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لی زاده له كۆیه وتیایدا ده‌ڵی (من له باشترین حاڵدام ,به‌ڵام دڵته نگم به‌وه‌ی بیدعه‌یه‌كی زۆر خراپ له‌م وڵاته دا هه‌یه.. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه یاوه‌رانمان پێم ده‌ڵێن به هاتنی ئێمه‌ده‌یه‌كی ئه‌و بیدعه خراپانه‌ماوه ده ستنوسی ژماره (728 ya په‌ره‌ی 20ب _21أ) ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات پێش گه‌یشتنی مه‌ولانا به‌شام تێگه‌یشتن و په‌یڕه‌وكردنێكی نادروست بۆ ئایین هه‌بووه و خورافاتێكی زۆر له‌شامدا بڵاوبوه‌ته‌وه و بزوتنه‌وه‌یه‌كی زانستخوازی نه‌بووه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بارودۆخه‌بێته‌وه، مه‌ولاناش به‌گه‌یشتنی به‌شام ده‌ستی كرد به‌سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و خورافاتانه له‌ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی كه‌دواتر ئه‌م ڕێبازه ناسرا به‌ڕێبازی زانستخوازان (گریقه أهل العلم) وه مه‌ولاناش له‌ناو ئه‌هلی ته‌سه‌وفدا به دووباڵ (ژی الجناحین) ناسرا كه به‌ده‌سته‌واژه‌ی سۆفیه‌كان: باڵی شه‌ریعه‌ت و باڵی حه‌قیقه‌ت.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی مه‌ولانا له هه‌ڵكه‌ندنی عورف و عاده‌تی خراپی شام و زیندوكردنه‌وه‌ی ئاكاره به رزه كانی سوننه‌ت هه‌روه‌ك بگرس أبو مانح باسی ده‌كات هۆكاری ئه‌وه بوو كه نوسه‌ران وشاعیرانی دیمه‌شق مه‌ولانا به تازه‌كه‌ره‌وه‌ی (مجدد) سه‌ده‌ی سیازده‌ی كۆچی ناو ببه‌ن و كاتَێكیش به هۆی تاعونه‌وه له‌ساڵی 1827ز كۆچی دوایی كرد له نوسینه‌وه‌ی شیعره كانیاندا به تازه كه‌ره‌وه‌ی سه‌ده ناویان ده‌هێنا.
به هه‌ر حاڵ مه‌ولانا له دیمه‌شق هه‌ستی به ئاسوده‌ییه‌كی زیاتر ده‌كرد به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی له سلێمانی و به‌غدا بانگه‌وازی بۆ ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد. هۆكاری ئه‌وه‌ش پشتگیری بێ وینه‌ی زانایان و كه‌سایه‌تیه ده‌سترۆیشتوو ناوداره‌كانی دیمه‌شق بوو،له لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتَێكی لۆكاڵی ئه‌وتۆ له دیمه‌شقدا،نه‌بوو كه‌ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی بگرێت و ترسی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ژمونه‌ی كه مه ولانا له شامدا په‌یدای ده‌كرد.
ئه‌م بارودۆخه له باره‌ی دیمه‌شق هه‌لێكی باشی ره‌خساند بۆ مه ولانا بۆئه وه‌ی له دیمه‌شقه‌وه‌ده‌ستبكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی به هه‌مو وڵاتانی شامدا,بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌كیك له خه‌لیفه‌كانی نارده قودس وه له‌وێ پێشوازیه‌كی گه‌رم له ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی كرا‌و موفتی قودس(تاهیر ئه‌لحوسه‌ینی) دێته ناو ته‌ریقه‌ته‌كه‌یه‌وه. بۆیه مه‌ولاناله یه‌كیك له نامه كانیدا به موریدێكی موخلیس ناوی ده‌بات وه‌ك له كتێبی (بغیه الواجد) دا هاتووه, وه به‌هه‌مان شێوه ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی ده‌گاته (ته‌رابولس).
بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ
پێش مه‌ولانا خالید ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا هه‌بووه. وگه‌یشتنی ئه‌و ته‌ریقه‌ته به‌سه‌رزه‌مینی عوسمانی به‌تایبه‌تی ئه‌سته‌نبول ده‌گه‌ریته‌وه بۆزیاتر له سه‌ده‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی مه‌ولا خالید هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بدات له پایته‌ختی عوسمانی‌دا.گه‌یشتنی نه‌قشبه‌ندی به ئه سته‌نبوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1681ز ئه‌ویش له ڕێگای یه‌كێك له كوڕه‌كانی سه‌رهه‌ندی نه‌قشبه‌ندیدا,هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا پیرێكی كوردی ئه‌و ته‌ریقه‌ته به ناوی (محمد امینی كوری ئیسماعیل ) رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه نه‌قشبه‌ند ی‌دا له ئه‌س ته‌نبوڵ. وئه‌و قۆناغه‌ش داده‌نرێت به شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له ئه‌سته‌نبوڵ, به‌ڵام له‌م قۆناغه‌شدا نه‌قشبه‌ندی به شێوه‌یه‌كی سنوردار بڵاوبووه و له نێو خه‌ڵكی نوخبه و چینه باڵاكانی كۆمه‌ڵگادا بوو .
سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی خالیدی بۆ ئه‌سته‌مبول ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1819 ز ، وه له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كه‌مدا ته‌ریقه‌ته‌كه بڵاو بویه‌وه به توركیادا و مێژوو نوسانی عوسمانیش وه‌ك سلێمان فائق احمد لگفی كه یه‌كه‌میان خۆی دژی ته‌ریقه‌تی خالیدی بوو، هه‌روه‌ها احمد لگفی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یارانی ته‌ریقه‌تی خالیدی زۆر به په‌رۆشه‌وه و به حه‌ماسێكی زۆره‌وه ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه و سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌شیان له‌ناو كورده‌كانی رۆژ هه‌ڵاتی توركیا‌و كورده‌كانی ئه‌سته‌نبوڵدا بڵاو بویه‌وه ، وه‌چه‌نده‌ها زانای گه‌وره‌ی وه‌ك مه‌كی زاده چونه‌ته سه‌ر ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی كه پله‌ی (شیخ الاسلام) هه‌بووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا واته گه‌وره‌ترین موفتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌روه‌ها مسته‌فا عاصم كه قازی گه‌وره‌ی ئه‌سته‌مبول بووه، به‌ڵام رێبه‌ران و یارانی مه‌ولانا خالید به‌هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یانه‌وه به‌رده‌وام رووبه‌رووی فشارێكی زۆر ده‌بونه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن رێبه‌رانی ته‌ریقه‌ته‌كانی تر له ئه‌سته‌مبول له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌روه‌ك مێژوو نوسانی عوسمانی باس ده‌كه‌ن كه به‌شێك له رێبه‌رانی ته‌ریقه‌ته‌كانی تر ئاماده‌بون بۆ دژایه‌تی كردنی ته‌ریقه‌تی خالیدی تاراده‌ی به‌كارهێنانی هێزو توند‌و تیژی و ده‌یانویست ئه‌گه‌ر به‌زویش بێت نوێنه‌ره‌كانی مه‌ولانا خالید له ئه‌سته‌مبول ده‌رپه‌رێنن، ئه‌گه‌ر چی دواتر به‌بریاری سوڵتان هه‌ندێك له‌و بانگخوازانه‌ی نه‌قشبه‌ندی خالیدی یان، له ئه‌سته‌مبول دورخستنه‌وه ، به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و پێشه‌وه چونی ته‌ریقه‌ته‌كه، بۆیه جارێكی تر هه‌ڵیاندا له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌بانگخوازه‌كانی ته‌ریقه‌تی خالیدیه‌وه درزبخه‌نه ناو ته‌ریقه‌ته‌كه‌وه.
كاتێك (عبدالوهاب سوسی) هه‌وڵیدا لقێك له ته‌ریقه‌تی خالیدی جیا بكاته‌وه به‌ناوی خۆیه‌وه و رێچكه‌یه‌كی نه‌قشبه‌ندی دروست بكات به‌ناوی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی سوسی وه له‌م هه‌نگاوه‌یدا پشتگیری زۆرایه‌تی ده‌كرا به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ( كورجو نه‌جیب افندی) كه ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌سته‌مبول بووه و خۆیشی یه‌كێك بوو له شوێن كه‌وتوانی خالیدی، به‌ڵام مه‌ولانا خالید به پشتگیری و هاوكاری م‌و فتی و زانایانی دیمه‌شق ئه‌م هه‌وڵه‌ی سوسی هه‌ره‌س پێهێنا، وه مه‌ولانا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژیانیدا وه‌ك عبدالمجید خانی باسی ده‌كات دوو جار نامه ده‌نوسێ بۆ ئه‌سته‌مبول و باسی عبدالفتاح سوسی ده‌كات و به‌كه‌سێكی سه‌رلێشێواو و ده‌رچوو له‌ته‌ریقه‌ت وه‌سفی ده‌كات، وه‌هه‌ر له‌نامه‌كه‌یدا مه‌ولانا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر چی له عاده‌تی من نیه نامه بنوسم بۆ ده‌ركردنی كه‌س، به‌ڵام به هۆی ره‌فتاره پلان گێریه‌كانی عبدالفتاح ناچار بوم خۆم ئاگادارتان بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كتان دڵنیابن ، به‌م شێوه‌یه مه‌ولانا خالید توانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی به یكگرتووی بپارێزێ و بتوانێ به‌هه‌موو سه‌ر زه‌مینی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بڵاویبكاته‌وه.
رۆڵی مه‌ولانا بۆ ئاینده‌ی كورد
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مه‌ولانا رابه‌رێكی گه‌وره و به‌توانا بووه و له‌رابه‌رایه‌تی رێبازێكی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كاتێكیش و یستویه‌تی پرئاژاوه لێك ترازاوی وه‌ك شام سه‌قام گیر‌و به‌هێزبكات زۆر به‌سه‌ركه‌وتویی توانیویه‌تی سه‌ره‌رای گه‌رانه‌وی ئارامی بونیادی به‌هێزیشی بۆ دروست بكات چونكه سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی رێبازه‌كه‌ی له‌دیمه‌شقدا چه‌ندێك ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌چه‌سپاندنی بارودۆخێكی سه‌قامگیر له‌و ولاته‌دا وچۆن توانی گیانی به‌رگریكردن له‌ناوخه‌ڵكدا دروست بكات دژبه‌و دوژمنانه‌ی كه‌چه‌ندجارێك داگیریان كردبوو له‌وكاته‌شدا كه مه‌ولانا گه‌یشته شام له‌ده‌روازه‌كانی شاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاریان لێده‌كردن، بۆیه جێگیربونی مه‌ولانا له‌شامدا فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئۆقره‌یی بوو له‌و وڵاته‌دا و تیایدا هاوڵاتیان هه‌ستیان ده‌كرد ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ره‌ِشه‌یان له‌ژیان و كه‌رامه‌تیان ده‌كرد ره‌ویوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و نوكته‌یه‌یه كه‌نهێنی ئه‌وپاڵپشتیه گه‌وره‌یه ده‌رده‌خات كه‌له‌لایه‌ن زانا‌و خه‌ڵًكی ناودار و بنه‌ماڵه‌گه‌وره‌كانی شام و خه‌ڵكی ئاسایی له‌مه‌ولانایان ده‌كرد، وه‌لێره‌دا ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ش زۆر گرنگه بوروژێنرێت ئه‌ویش له‌وپرسیاره‌وه ده‌ستپێده‌كات ئایا مه‌ولانا له‌كوردستان بمایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاته‌ی كوردی به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌یدانه‌كردایه چ ڕۆڵێكی ده‌بینی بۆ ئاینده‌ی كورد؟ ئایاڕۆڵێكی گه‌وره‌ی نه‌ده‌بینی له‌پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یی كه بابانه‌كان دروست كردبوو كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای مه‌ولانا له‌ناوچوو؟ ئایامه‌ولانا نه‌یده‌توانی ئه‌و قه‌واره یه فراوان بكات به‌جۆرێك بتوانێ سنوری میرنشینه‌كه هیچ نه‌بێ ئه‌و كوردستانه‌ی ئێستا بگرێته‌وه و گیانی نیشتمانی و به‌رگریكردنیشی بۆ دروست بكات وبیكات به قه‌واره‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌تایبه‌تی كه ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی له‌كاته‌دا به‌ره‌و ئاوابون ده‌چوو ،ئێمه دڵنیاین له‌وه مه‌ولانا زۆر له‌وه گه‌وره‌تریش بووه‌كه‌بتوانی ئه‌و كارانه بكات و ئه‌و قۆناغه‌ش ده‌بوو به‌وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ئێستای كوردستانی باشوریش بریتی نه‌ده‌بووله مشتومڕو وشه‌ڕكردن له‌سه‌ر فیدڕالیه‌ت و دیاریكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر رۆڵی گه‌وره‌ی كورد له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی كه‌ده‌یبوو له‌سه‌ر ره‌وه‌تی رووداوه‌كان؟
بۆراستی و دروستی ئه‌م بوچونه‌شمان كه مه‌ولانا زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره قسه‌ی لێكۆڵه‌ری گه‌وره‌ی عێراق (عه‌باس عه‌زاوی) ده‌هێنینه‌وه كه‌له‌باسی مه‌ولانا خالید دا ده‌ڵێت : مه‌ولانا كه‌سێكی ناوازه‌بوو له‌ئاكاریدا، تاك و بێ وێنه‌بوو له‌ئازایه‌تی و پیاوه‌تی و سه‌خاوه‌تدا، توانای عه‌قڵی و پێشبینی كردنی بێ سنور بوو، له‌خۆڕاگری و ئارامیدابێ كۆتابوو توانا‌و دانایی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ر له‌نوێ ده‌وڵه‌تی عوسمانی زیندوو بكاته‌وه وه‌له قالبێكی نوێ‌دا دای بمه‌زرێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌و حاڵه‌ته‌دا كه لاوازی و پوكانه‌وه و نه‌خۆشی سه‌رتاپای جه‌سته‌ی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی گرتبوه،به‌ڵام مه‌ولانا له‌به‌رهه‌ر هۆكارێك بێت و ئه‌وكاره‌ی نه‌كرد) ئایا كه‌سێك ئه‌وه‌نده به‌توانابێت ئیمبراتۆریه‌تێك كه له وكاته‌دا به پیاوه نه‌خۆشه‌كه ناوزه‌ند ده‌كراووجیهانی ئیسلام و به‌شێك له‌جیهانی رۆژ ئاوا‌و له‌ژێر قه‌ڵه‌م ره‌ویدا بووبێ و ئێستا له‌ئاوابوندابێ كێ هه‌یه بتوانێت له‌به‌رده‌میدا بوه‌ستێ ڕێگه له‌هه‌ره‌سی ئه‌م ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه بگرێت كه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌و پیره كورده‌یه ده‌یتوانی به‌ر له‌و هه‌ره‌سه بگرێت كه له‌وڵات و شاره‌كه‌ی خۆیدا دوای تۆمه‌تبار كردنی به‌چه‌نده‌ها ناوناتۆره‌ی ئایینی شاربه‌ده‌ركرا و نه‌یانهێشت ئاینده‌یه‌كی گه‌وره بۆ گه‌له‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها د.بتروس ئه‌بومانح كه‌خاوه‌نی باشترین تێزی دكتۆرایه له‌سه‌ر مه‌ولانا خالید له زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌باسی مه‌ولانادا ده‌ڵێت مه‌ولانا به‌وه نه‌ناسراوه كه نوسینێكی زۆری هه‌بێ، به‌ڵكو پیاوێك بوو توانایه‌كی به‌رزی هه‌بوو له‌ریكخستین كاره‌كاندا، هه‌روه‌ها د. بتروس باس له‌وه‌ده‌كات كه مه‌ولانا له‌سلێمانی له‌لایه‌ن شێخ مارفه‌وه به‌وه تۆمه‌تباركراوه كه‌تموحی سیاسی هه‌یه كه ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا وه‌له ئه‌سته‌مبوڵیش
مه‌ولانا تۆمه‌تبارده‌كات كه‌حه‌زی له‌ده‌سه‌ڵاته، دیاره ئه‌مه‌ش مانایه‌كی تر ده‌دات به‌ڕێبازه‌كه‌ی مه‌ولانا كه مه‌ولانا ته‌نها ئامانجێكی ئایینی، سۆفیگه‌ری نه‌بووه، به‌ڵكو ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی مه‌ولانا له‌وه فراوانتر بووه و ویستویه‌تی شتێكی نوێ دروست بكات بۆ ناوچه‌كه كه‌له‌پێش ئه‌وه‌وه نه‌كرابێت، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره سیاسی و ئاینی یه‌كانی كورد نه‌یان هێشت مه‌ولانا به‌و ئاراسته‌یه‌ی خۆی دیاری كردبوو به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه بروات دواتر مه‌ولانا وازی له‌و تموحه سیاسیه هێناوبه‌یه‌كجاری میرنشینه‌كه‌ی به‌جێهێشت و دواتر له‌شام كاری كرد بۆ سه‌قامگیری بارودۆخی شام هیچ كارێكی تری نه‌كرد بێجگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی رێبازه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كان:
1-الحدائق الوردیة فی حقائق أجلاْ النقشبندیه تألیف عبدالمجید بن محمد الخانی ، الطبعه الثانیة،منشورات أراس رقم 166 أربیل 2002.
2-الحدیقة الندیهة فی أداب الطریقة النقشبندیة تألیف محمد بن سلیمان البغدادی، المطبعهة العلمیة بمصر 1310 ه.
3-شهرزور السلیمانیة (اللوا‌ء و المدینه) المحامی عباس العزاوی ،راجعة وعلق علیه وقدم له محمد علی القرداغی، الطبعة الاولی بغداد 1420 ه -2000 ز .
4-البهجة السنیة ، تألیف محمد بن عبدالله الخانی طبعه أوفسیت وقف الاخلاص ،توركیا 1996 .
5-گه‌شتی ریچ بۆ كوردستان 1820 نوسینی كلودس جیمس ریچ وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه محمد حه‌مه باقی چاپی یه‌كه‌م ئێران-ته‌ورێز-1992.
6-النقشبندیة المجددیة فی الاراضی العثمانیة فی بدایهة القرن التاسع العشر ،بطرس أبو مانح ،ترجمة عن ئینگلیزیه هوراز سوار، مجله گولان العربی العدد 27 اب 1998 .