لێکۆڵینەوە

01:25 - 17/06/2020

نهێنیکاری لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا. ئیسرائیل بەنموونە‌

حەبیب محەمەد جاف

ئەم بابەتە بریتیە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی و زانستی لە پرۆژەی ئەتۆمی ئیسرائیل و چۆنیەتی بیرکردنەوە لەو پرۆژەیە و سەرەتاکانی دەستپێکردنی و چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە نهێنی ئەنجامدانی پرۆژەکە لەسەرەتاوە، تاتەوابوونی پرۆژەکە و تا هەنوکەش وەک فاکتەرێکی گرنگ لە پێکهاتنی دەوڵەتێکی بەهێزدا کە گەرەنتی پارێزراوی و مانەوەی پێ ببەخشێ، هەروەها لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەردەکەوێت، ئیسرائیل بە ململانێیەکی سەختدا تێپەڕیوە بەتایبەت لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەکەو چیرۆکی سەرکەوتنی سەرکردە ئیسرائیلیەکان لەفەرزکردنی ئەجێندای ئەتۆمی دەوڵەتەکەیان بە سەر وڵاتە یەکگرتووەکان و تەواوی جیهانیشدا.

ئەمانجمان لە بەکوردیکردنی ئەم بابەتە بۆ ئەوەیە بزانین ئێمەش وەکو کورد و دەسەڵاتداری کوردی کە زیاتر لە دوو دەیەیە حوکمڕانی ئەم هەرێمە دەکەن، چەندێک هەوڵی گرنگیانداوە بۆ فەرزکردنی خەباتی بە دەوڵەتکردنی گەلێکی بێ دەوڵەت کە زیاتر لە سەدەیەکە سەخاوەتمەندانە قوربانی لەپێناوی ئازادی و بەدیهێنانی چارەنووسی خۆی دەدات، ئایا ئەم سەرکردانە هەوڵەکانیان لە پێناو گەل و نەتەوەکەیاندایە یان تێکەڵ بە حەزو بەرژەوەندیەکانیان بووە.

ئایا دەکرێت بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی نەتەوەیەک تێکەڵ بە بەرژەوەندیەکانی تر بکرێت و رێژەی سەرکەوتنی ئەم سیاسەتە چەندە لەمێژووی گەلاندا؟

ئایا سیاسەتی نەوتی هەرێم وەک چەکێکی ستراتیژی سیاسی کە تا ئیستا موعەمایەکەو نهێنیکاری زۆری تێدا کراوە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا یان پەردەپۆشکردنیەتی بۆ بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی، واتە نهێنیکاری نەوت بۆ بنیادنانی دەوڵەتە یان بزنسە بۆ سیاسیەکان؟

دیارە ئەمە زەمەنێکی پێویستە بۆ ئەوەی راستییەکان دەرکەون هەروەک چۆن ئیستا راستگۆیی سەرکردە ئیسرائیلیەکان دەرکەوتوە لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا و چارەنووسی گەلی ئیسرائیلیان خستە پێش هەموو شتێکەوەو، سەروەریەکی مێژووی گەورەیان بۆ خۆیان تۆمارکرد، ئومێدەوارم سەرکردەکانی کوردیش سەروەری بۆ خۆیان تۆماربکەن و مێژووی گەلێکی ستەمدیدە نەفەرەتیان لێنەکات و گەلەکەیان بگەیەنن بە کەناری ئارامی و سەربەخۆیی و سەرفرازی.

رەگ و ریشەی سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل لەسەرەتای بیرکردنەوە لە پرۆژەی ئەتۆمی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ هەتاوەکو دوای تەواوکردنی بونیادنانی کورە ئەتۆمیەکان لە دەیمونە لە کۆتایی ١٩٦٣، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیسرائیل دیڤد بن گۆریون هەستا بە دروستکردنی بەربەستێکی نهێنی بەهێز بە دەوری ئەو پرۆژەیەدا، ئەم نهێنیکاریە هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ داپۆشین و بێدەنگیەکی تەواو سەبارەت بە پرۆژەکە و ئامانجەکانیشی نهێنی شێوازی دروستکردنی پرۆسەی بڕیارەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بەشێوەیەکی گشتی.

ئەم نهێنیکاریە ئەوەندە قوڵکرایەوە نەک تەنیا لەنێو بڕیاردەرەکانی ئاسایشی نەتەوەیدا پیادە دەکرا، بەڵکو کرا بە بەشێک لە ئاکاری کۆمەڵگای ئیسرائیلیشو کلتوورێک سەبارەت بە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە هەبێت. ئەم ئاکاری نهێنیپارێزیە توندکرا بە کۆمەڵێ سزای یاسایی دژ بە هەرکەسێک بە پێچەوانەوە هەڵسوکەوت بکات،سەرەڕای ئەمەش سروشتی کاریبن گۆریون لە دروستکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەییەوە، بەوە دەناسرێتەوە کە تاک رەوانەیە، بەجۆرێک بڕیارە گرنگەکان لەدەرەوەی دامودەزگا رەسمیەکان فۆرمەلە دەکات و تەنیا لەکاتی پێویستدا دەخرایە بەردەم دامودەزگا رەسمیەکان بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر دەرببڕن. بەڵام لە حاڵەتی پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیلدا، بن گۆریۆن سوربوو لەسەر نهێنیکاريه كى تەواو، بۆ ئەوەی بە نهێنی بەرەو پێشەوەی بەرێت و بیگەنێتە ئەو ئامانجەی خۆی دەیەوێت ئەمەش بۆ ئەوەی ناڕەزایی ناوخۆیی ئیسرائیلی یان نێودەوڵەتی دەرەوەی لێنەکەوێتەوە، بەتایبەتی ناڕەزایی ئیدارەی ئەمەریکی. سوربوونێکی توند لەسەر پابەندیەکی لە ڕادەبەدەر بە نهێنیکاری و تەمومژاوی پرۆژەکە گەیشتە ئاستێک کە بن گۆریۆن و ئەو گروپە، بچوکەی کە کاری بونیادنانی پرۆژەکەیان لە ئەستۆدابوو هیچ شتێک لەسەر کاغەز نەنووسن سەبارەت بە ئامانجەکانی پرۆژەکەو هۆکارەکانی بونیادنانی و سیاسەتی ئەتۆمی ئیسرائیلی،شەمعون پێرێز ئەندازیاری پرۆژە ئەتۆمیەکە کە سەرتیمی پرۆژەی بونیادنانی کورە ئەتۆمیەکان بوو لە دەیمونە جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە سیاسەتی نهێنیکاری سەبارەت بە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە پرۆژە ئەتۆمیەکە ببوو بە بەشێک لە پێکهاتەی خودی پرۆژەکە.

هەروەها دەیوت: بن گۆریۆن نەیوستوە هیچ تێزێک یان راڤەکاریەک بکات بۆ تێڕوانینی ئەتۆمیانەی خۆی چونکە ئەوە دەبوو بە پەلەکردن لەباسکردنی ئامانجگەلێکی دیاریکراو پێش ساتەوەختی خۆی. ئامانجە ئەتۆمیەکان بە درێژایی دەسەڵاتی بن گۆریۆن تەمومژاوی و دیارینەکراوبوون، لەسەرەتای پرۆژەکەشەوە سەرەڕای سیاسەتی نهێنیکاریەکە هیچ بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە پرۆژەکە نەخرایە سەر کاغەز، هەرکاتێکیش بڕیارەکان بنوسرایەتەوەبە شێوەی کۆمەڵێ دەستەواژەی گشتی و تەمومژای و دیارینەکراو دەنووسرایەوە. بەم نهێنیکاریە ئیسرائیل توانی دەستبکات بە بونیادنانی کورە ئەتۆمیەکان لە دەیمونە لە ساڵی ١٩٥٨و بەردەوامبوو بۆ ماوەی سێ ساڵ بەبێ هیچ ناڕازایەتیەکی ناوخۆیی یان دەرەکی، جیهانیش هیچ شتێکی لەسەر ئەم پرۆژەیە نەدەزانی.
فۆرمەلەبوونی سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیلی بە دانووساندن لەگەڵ ئەمەریکادا

لەشەستەکاندا سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی ئیسرائیلی فۆرمەلەبوو و تەواوی ئەو سیاسەتە و گەشەسەندنی پرۆژە ئەتۆمیەکە کەوتە ژێر کاریگەری ئەو دانوساندنەی کەسێ لەسەر سەرۆک حکومەتەکانی ئیسرائیل (بن گوریون‌و ئەسکۆڵ و مائیر) لەگەڵ سێ لەسەرۆکەکانی ئەمریکا (جۆرج کەنەدی و لیندن جۆنسن و رێچارد دینکسۆن) ئەنجامیدا. بەمەبەستی گەیشتن بە لێکگەیشتنێک لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە پرۆژەى ئەتۆمی دەیمونە، بن گوریون لەسەرەتای ساڵی ١٩٦١ هەوڵیدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کەنەدی ئەنجامبدا، بن گۆریۆن بڕوای وابوو بە تێپەڕبوونی کات و بەبێ گەیشتن بە لانی کەمی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکیدا خزمەت بە ئیسرائیل ناکات، بەتایبەتی زانیاریەکان سەبارەت بە پرۆژەکە بە بەردەوامی دەگەیشت بە ئیدارەی ئەمریکی، کە کۆمه ڵێ زانیاری زۆر و سەرنجڕاکێش بوون. لە چوارچێوەی هەوڵی یەکخستنی کۆبوونەوەی نێوان بن گۆریۆن و کەنەدی، ئیدارەی ئەمریکی داوایکرد لە ئیسرائیل رێگەبدات بە دوو زانای ئەتۆمی ئەمریکی سەردانی کورە ئەتۆمیەکانی دەیمونە بکەن، ئەو دوو زانایەشبەڕێکەوتن بۆ ئیسرائیل،لە ئەرکێکدا لە ٨ تا ٢٢ی ئایاری ١٩٦١ بەردەوامبوون، سەردانی کورە ئەتۆمیەکانی دەیمونەیان کرد، بەڵام تەنیا شەش کاژێر تیایدا مانەوەو نەشچونە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای ئەتۆمی دەیمونە، سەردانی شوێنە گرنگ و هەستیارەکانیان نەکرد، بەڵام راپۆرتێکیان پێشکەشکرد کە نەرمنواندێکی زۆری تێدابوو بەرامبەر بە ئیسرائیل.

لە راپۆرتەکەدا هاتبوو کە هیچ بەڵگەیەک نیە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی پرۆژەیەک لەناو کورە ئەتۆمیەکاندا هەبێت بۆ پێشخستنی توانا ئەتۆمیەکانی ئیسرائیل، و ئەو کورانەی کە هەن تەنیا ئامادەن بۆ مەبەستی ئاشتی، لەو راپۆرتەدا هاتبوو کە لە توانای ئیسرائیلدایە لەناو ئەو کورانەدا گەشە بە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات. زەکی شەلوم سەبارەت بەم راپۆرتە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئیدارەی ئەمریکی لەگەڵیدا دەڵێت: ئەم مەسەلەیە چەندین نیشانەی پرسیارو سەرسوڕمان دەخاتە روو، مەسەلەکە پەیوەندی نیە بە قەبارەی ئەو چەکەی کە ئیسرائیل دەیەوێت پێشی بخات، چونکە هەرچەندێک بچوک بێت، ئەوا کاریگەری و دەرئەنجامی ستراتیژی زۆرگرنگ دەهێنێتە ئاراوە ئەگەر ئەو دوو زانایەی سەردانی کورەکانیان کرد باوەڕیان وابێ کە لە توانای ئیسرائیلدا هەیە با لەڕووی تیۆریشەوە بێت چەکێکی بچوک بەرهەم بێنێت، ئەی بۆچی پێشنیاری سەردانی دووەمیان خستە دوایساڵێک لە سەردانی یەکەم، وادياره درکیان بەوەنەکرد، کە دەکرێت بارودۆخێکی نوێ لە پرۆژەی دەیمونە بخولقێ کە نەکرێت دوای ساڵێک پاشەکشەی لێبکرێت؟

پاشان زیاتر دەڵێت، پرسیاری گرنگ ئەوەیە بۆچی ئەمە گڵۆپی سوری دانەگیرساند لای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؟(٣) ئەوەی روونە سەرۆکی ئەمریکا (کەنەدی) لە کۆبوونەوەی ٣٠ی ئایاری ١٩٦١ لەگەڵ بن گۆریۆن بڕیاریدا بە نەرمی و ئاسایی مامەڵەیلەگەڵدا بکات و لەم قۆناغەدا بە ئاشکرا ناکۆکی نەکەوێتە نێوانیانەوە سەبارەت بە پرۆژەی ئەتۆمی دەیمونە، کۆبوونەوەکەش بۆ بن گۆریۆن مایەی خۆشحاڵی بوو. بەشی زۆری کۆبوونەوەکەشتایبەت بوو بە پرۆژەی ئەتۆمی دەیمونە و لەسەرەتادا کەنەدی وتی راپۆرتی ئەو دوو زانایە (باش و بەسودە)و داوای لە بن گۆریۆن کرد شەرحی پرۆژەی ئەتۆمی کۆمەڵگای دەیمونە بکات و ئەمانجەکانی روونبکاتەوە، بێگومان بن گۆریۆن چاوەڕوانی ئەم پرسیارەی دەکرد و خۆشی بەباشی بۆ ئامادەکردبوو، بۆیە باسێکی درێژی سەبارەت بە گرنگی هێنانەکایەی سەرچاوەی وزەی نوێ بۆ ئیسرائیل کرد، کە بەهۆیەوە چارەسەری کێشەیەکی مەرکەزی لە ئیسرائیلدا دەکات، ئەویش کێشەی کەمئاویە، تاکە رێگای چارەسەری ئەم کێشەیەش بریتیە لە سازگارکردنی ئاوی دەریایە بۆ بەدەستهێنانی ئەم مەبەستەش، دەستخستنی سەرچاوەکانی وزەی هەرزانە، ئەوەش بە پرۆژەی دەیمونە دێتە دی. لەپاش پاساوی ئەوەی پرۆژەی ئەتۆمی دەیمونە کە پرۆژەیەکی زانستی- توێژینەوەییە- پیشەسازیە، بن گۆریۆنجەغتی لەسەر نیگەرانیە ئەمنیەکانی دەکردەوە لە ژێر رۆشنایی تەشەنەسەندنی هێزی جیهانی عەرەبی بە تایبەت گەورەبوونی هيزى میسر، لەسەر ئەم بنەمایە بن گۆریۆن دەیوت ئامانجی ئەم قۆناغەی ئیسرائیل تەرخانکردنی پرۆژەکەیە بۆ ئامانجی ئاشتی، بەڵام ئەوەشی روونکردەوە کە پێدەچێت ئیسرائیل دوای چوارساڵی تر کاربکات بۆ پێشخستنی پرۆژەکە بە جۆرێک لەتوانایدا بێت پلۆتۆمنیۆمی پێویست جیابکاتەوە بۆ وزەی ئەتۆمی. ئەمەش ئاماژەیەک بوو لەلایەن بن گۆریۆنەوە بەوەی لە ئایندەدا پابەند نابێت کە ئامانجە ئەتۆمیەکەینە گۆڕێت بۆ پێویستیە ئەمنیەکان.
کەنەدی لەوەڵامی قسەکانی بن گۆریۆندا باسی لە گرنگی روونکاری(شەفافیەت) کرد لەو چالاکیانەی لە کۆمەڵگای ئەتۆمی دەیمونە ئەنجامدەدرێت. دوای ساڵ و نیوێک لە کۆبوونەوەی بن گۆریۆن و کەنەدیدا کۆمەڵێک فاکتەر هاتە ئاراوە کاریگەریان لەسەر گۆڕینی سیاسەتی کەنەدی هەبوو بەرامبەر بە پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل لە نەرمینواندن و ئاسانکاریەوەبۆ سیاسەتێکی توندو یەکلاکەرەوە. ئەویش بەهۆی ئەو زانیاریە جۆراوجۆرو سەرنجڕاکێشانەی کە دەگەیشتە ئیدارەی ئەمریکی و ئاماژەیان بەوە دەکرد کە رێڕەوی پرۆژەی ئەتۆمی دەیمونە بەرەوپێشخستنی توانا ئەتۆمیە سەربازیەکان دەڕوات، ئیسرائیلیش لە ئەوپەڕی توانادایە کە ئەمە لە ئیدارەی ئەمریکا بشارێتەوە. ئەمەش ناکۆک بوو بەو باپەندیەی کە بن گۆریۆن لە کۆبوونەوەی ساڵی ١٩٦١ بەرامبەر سەرۆک کەنەدی دابووی سەبارەت بە دوو مەسەلە کە کەنەدی بە گرنگی لە قەڵەمدابوو، ئەوەش بریتیبوو لە روونکاری و پێشنەخستنی توانا ئەتۆمیە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ئایندەیەکی دیاردا.

بەڵام ئیسرائیل بەردەوام بوو لە دەورەدانی کۆمەڵگای ئەتۆمی دەیمونە بە دیوارێک لە نهێنی و بە تەواوی خۆی دوورگرت لە پیادەکردنی سیاسەتی روونکاری بەرامبەر بە ئیدارەی ئەمریکی و سەردانی زانا ئەمریکیەکانیشیبۆ کورەکان دوا دەخست، تا لە مانگی ئەیلولی ١٩٦٢ رێگەی پێدان، بەڵام بۆیان نەبوو زیاتر لە ٤٠ دەقیقە لە کورەکانی دەیمونە بمێننەوەو رێگەیشی نەدان هیچ دامەزراوەیەکیتری کۆمەڵگاکە بگەڕێن. لەسەرەتای ساڵی ١٩٦٣دا سەرۆک کەنەدی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە پرۆژەی ئەتۆمی دەیمونە گۆڕی و دەستیکرد بە زیادکردنی فشارەکانی ئیدارەی ئەمریکی بەرامبەر بە ئیسرائیل و لەناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٣ فشارەکانی ئیدارەی ئەمریکی گەیشتەبەرزترین ئاست و لەچوارچێوەی ئەم فشارەدا سەرۆک کەنەدی رێنمایی دەرکرد بۆ راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ماک جۆرج باندی کە دەبێت بەزوترین کات هەموو ئەو رێگایانە بگرێتە بەر کە لە توانادایە بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری سەبارەت بە چالاکیە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل و هەروەها هەڵسەنگاندێکیش بۆقورسایی و گرنگی پرۆژەی ئەتۆمی ئیسرائیل لە تێڕوانینی دروستکەرانی بڕیار لە ئیسرئیلدا بکات، لە هەمانکاتدا سەرۆک داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد کۆمەڵێک پلان ئامادەبکات بە مەبەستی راگرتنی پرۆژەکە(٧).

سەرۆک کەنەدی درکی بەوەکردبوو کە بن گۆریۆن لەم قۆناغەدا فێڵەگێجە دەکات بە مەبەستی بەدەستهێنانی کات بۆ بەردەوامبوون لەپرۆژەکەو بۆ ئەوەی ئەمریکا و جیهانبخاتە بەردەم ئەمری واقع. سەرۆک کەنەدی بەمەبەستی بەدیهێنانی دوو ئامانجی سەرەکی فشارەکانی بۆ سەر بن گۆریۆنچڕکردەوە، یەکەم: بەدەستهێنانیپابەندێتی ئیسرائیل بەوەی پرۆژەی ئەتۆمی دەیمونە تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیە. دووەم: کردنەوەی کۆمەڵگاکە بە هەموو دامەزراوەکانیەوە لەبەردەم چاودێری کارای ئەمریکیدا. لەئەنجامی ئەم فشارانەدا بن گۆریۆنلە نامەیەکیدا لە ٢٧ی ئایاری ١٩٦٣ بۆ سەرۆک کەنەدی پابەندی خۆی دەربڕی بەوەی کورە ئەتۆمیەکە تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاردێت، بەڵام بن گۆریۆن دەستی دەستی دەکرد سەبارەت بە خستنەژێر چاودێری کۆمەڵگاکەوە لەلایەن چاودێری کارای ئەمریکیەوە. دەرئەنجامی سوربوونی سەرۆک کەنەدی بەوەی دەبێت بەزوترین کات و بەبێ هیچ دواخستنێک کورە ئەتۆمیەکانی دەیمونە بخرێتە ژێرچاودێری توندی ئەمریکاو بەردەوامبوونی لەسەرفێڵەگێجەناکۆکی و جیاوازی هەردوولای گەیاندە ئاستێک، بن گۆریۆن و دەستەبژێری سیاسی ئیسرائیل گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە سەرۆک کەنەدی کار لەسەر دانانی سنورێک بۆ پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل دەکات لە دەیمونە. لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ سەرۆک کەنەدی نامەیەکی توندی ئاراستەی بن گۆریۆن کرد کە ناوەڕۆکی سەرەکی نامەکە بریتیبوو لە کۆمەڵگا ئەتۆمیەکەی ئیسرائیلو خستنەژێر چاودێری کاراتری ئەمریکا لە نزیکترین کاتدا.

هەر لەنامەکەدا داوای لە بن گۆریۆن کرد بەزووترین کات وادەیەک لە هاوینی ئەو ساڵەدا دابنێ بۆ سەردانی زانا ئەمریکیەکان بۆ کۆمەڵگاکە، رێگەشیان پێبدات هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاکە بگەڕێن و چاودێری بکەن و کاتی پێویستیشیان پێ بدرێت بۆ مانەوە لەکۆمەڵگاکە بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و دەبێت سەردانی زاناکانیش بە شێوەیەکی دەوری بێت. هەروەها کەنەدی بن گۆریۆن لەوە ئاگادار کردەوە کە پابەندێتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پشتگیریکردنی ئیسرائیل توشی زەرەری زۆر دەبێت، ئەگەر ئەمریکا بگاتە ئەو بڕوایەی کە ناتوانێت زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە مەسەلەیەکی گرنگی وا دەستناکەوێت کە هەوڵەکانی ئیسرائیلە لە بواری ئەتۆمیدا چونکە پەیوەندی بە ئاشتیەوە هەیە.

کەنەدی نامەکەی بە هەڕەشەیەک کۆتایی پێهێناو وتی، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی داواکارییەکان نەداتەوە ئەوا لەئایندەدا ئازار بە ئیسرائیل و خۆشگوزەرانیەکەی دەگەێنێت. لە رۆژی یەک شەمە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٦٣ نامەکەی سەرۆک کەنەدی گەیشتە سەفارەتی ئەمریکا لە ئیسرائیل، بەڵام سەفیری ئەمریکا لە ئیسرائیل نامەکەی نەگەیاندە دەستبن كوريون ، لەبەرئەوەی زانیاری پێگەیشتبوو کە ناوبراو لەو رۆژەدا بڕیاریداوە واز لە سەرۆکی حکومەت بهێنێت. دوای ئەوەی ئەشکۆڵ هاتە شوێنی بن گۆریۆن و کابینەی حکومەتی ئیسرائیلی پێکهێناو وەزارەتی بەرگریشی لەدەستی خۆیدا هێشتەوە، سەرۆک (کەنەدی) لە ٥ی تەموزی ١٩٦٣ هەمان نامەی پێشتری کە بۆ بنگۆریۆنناردبوو ئاراستەی ئەمیشی کرد. بەڵام لەنامە گۆڕینەوەو پەیوەندی نێوان ئەشکۆڵ و سەرۆک کەنەدی دەردەکەوێت کە ئەمیش لە بن گۆریۆن کەمتر نەبووە لە دەستگرتن بە پرۆژە ئەتۆمیەکەی دەیمونە، و لەویش کەلە رەقتر بووە، سەبارەت بە سەردانیکردنی زانا ئەمریکایەکان بۆ کۆمەڵگاکە، بەڵام ئەشکۆڵ زیاتر دیپلۆماسی و کەمتر رووبەڕووبوونەوەی هەبوو. ئەشکۆڵ لەڕێگای پەیوەندی و نامەگۆڕینەوەکانیەوە جەختی لەسەر هەمان قسەکانی بن گۆریۆندەکردەوە، کە کورە ئەتۆمیەکانی دەیمونە بۆ مەبەستی ئاشتیە. لەهەمانکاتدا داواکەی سەرۆک کەنەدی رەتکردەوە کە سەرۆک سوربوو لەسەری ئەویش سەردانی زاناکان بوو بۆ کۆمەڵگاکە لە هاویندا و پێشنیاریکرد کە سەردانەکە بخرێتە کۆتایی ساڵی ١٩٦٣.

لە تەموزی ١٩٦٣ دەرکەوت بۆ ئیدارەی ئەمریکی کە کۆمەڵگای ئەتۆمیەکە بەرەوە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەڕوات(١١)و لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٣ یان سەرەتای ١٩٦٤ کورەکان دەکەونەکار لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک کەنەدی نەیتوانی ئامانجەکەی بەدیبێنێت بەوەی کۆمەڵگاکە بخاتە ژێر چاودێری ئەمریکاوەو نەیشیتوانی ئەو داوایەش بەدیبێنێ کە بەردەوام داوای دەکرد لە بن گۆریۆن و ئەشکۆڵ کە دیاریکردنی وادەیەکبوو لە هاوینی ١٩٦٣ بۆ سەردانی زانا ئەمریکیەکان. لە ١٢ی تشرینی ١٩٦٤ لە قۆناغێکی زۆر هەستیاریدا لەبەرەو پێشچوونی پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل و نزیکبوونەوەی وادەی ئیشپێکردنی کورە ئەتۆمیەکانی کۆمەڵگای دەیمونە و وەستانی دانوسانەکانی دیارینەکردنی کاتێک بۆ سەردانی زانا ئەمریکیەکان بۆ کۆمەڵگاکە سەرۆک (جۆن کەنەدی)تیرۆر کرا. دەستبەژێری سیاسی و ئەمنی ئیسرائیل هەناسەیەکی قوڵیان هەڵکێشا کە ئەم موعجیزەیە لە گونجاوترین کاتدا بوو بۆ ئیسرائیل. چونکە سەرۆکێکی ئەمریکی لەشانۆی رووداوەکاندا نەما کە نەک تەنیا هەوڵی دەدا لەساڵی ١٩٦٣ چاودێری بۆ پرۆژە ئەتۆمیەکە دابنێ بەڵکو ئیسرائیل دەترسا بەهۆی فشارەکانیەوە تەواوی پرۆژەکە رابگرێ، یان بە تەواوی هەڵیبوەشێنێتەوە ئەوەی زیاتر  تێگەیشتنی نێوان گۆڵدا مائیرو نیکسۆن دوای بونیادنانی کۆمەڵگای ئەتۆمی دەیمونە، ئەو پرسیارەی ساڵەکانی شەستەکان کۆتایی هات، کە سەرکردایەتی ئیسرائیل هەوڵی چارەسەرکردنی دەدا کە بریتی بوو لەوەی ئایا ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی بەرهەم دەهێنێت؟

ئەم پرسیارە پەیوەندیەکی توندی هەبوو بە دانوسانەکانی سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیلئەشکۆڵ لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکاو ئەو لێکتێگەیشتنە نهێنیانەی کە دەکرا لەنێوان هەردوو سەرکردایەتیدا. لە ساڵی ١٩٦٥ ئەشکۆڵئەوەی درکاندبوو لای کەسە نزیکەکانی خۆی کە سێ ئەگەر سەبارەت بە بارودۆخی ئەتۆمی ئیسرائیل لە ئارادایە: یەکەم: بۆمبێکی ئەتۆمی لە گەنجینەدایە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان. دووەم: پێکهاتەکانی بۆمبێکی ئەتۆمی ئامادەیە بۆ بەستن. دەستەبژێری ئیسرائیلی دڵخۆشدەکرد جێگرەکەی کەنەدی (لیندن جۆنسون) بوو، کە دەبوو بە جێگرەوەی کەنەدی لەسەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتووەکان لەبەرئەوەی بەوە ناسرابوو پشتگیری و سۆزداریەکی زۆری بۆ ئیسرائیل هەیە، هاوکات پەیوەندیەکی بەهێزیشی لەگەڵ لۆبی ئیسرائیلیداهەیە لە وڵاتەیەکگرتووەکان. یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەشکۆڵ و جۆنسون قۆناغی گواستنەوەو خۆسازاندنی سەرۆک جۆنسون لەگەڵ پلەوپایە تازەکەیدا پێویستی بە کات هەبوو، بۆ ئەوەی ئاگاداری دۆسیەی ئەتۆمی ئیسرائیل بێت، ئەو ماوەیە کاتێکی گرنگی رەخساند بۆ سەرۆک وەزیران ئەشکۆڵ بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە بونیادنانی پرۆژە ئەتۆمیەکەو رێکخستنی کارەکانی خۆشی لەگەڵ سەرۆکە تازەکەدا. هەردوو سەرۆک نامە گۆڕینەوەو پەیوەندیان هەبوو پێش ئەوەی جۆنسون داواتنامەیەکی فەرمی ئەمریکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکات بۆ سەردانی واشنتۆن.

نەرمی نواندن و لێکتێگەیشتن شەقڵی نامەکانی جۆنسۆن بوو سەبارەتبە پرۆژەی ئەتۆمی ئیسرائیل بۆیە زۆر جیاواز بوو لەنامە و هەڵوێستەکانی سەرۆک کەنەدی. لە ١ی حوزەیرانی ١٩٦٣ لە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەشکۆڵ لە واشنتۆن، جۆنسون نەرمیەکی زۆری نواند بەرامبەر پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل و هیچ جۆرە فشارێکی لەورووەوە بەرامبەر میوانەکەی نەنواند، سەرەڕای بەردەوامی دانوسانەکانی نێوان ئیدارەی ئەمریکی و ئیسرائیل سەبارەت بە پرۆژەکە و خستنەژێر چاودێری ئەمریکی و سەردانی زانا ئەمریکیەکان بۆکۆمەڵگاکە، بەڵام ئەشکۆڵ سووربوو لەسەر هەڵوێستەکانی ئیسرائیل و رایگەیاند گەورەترین شتێککە ئیسرائیل پێی بکرێت ئەوەیە ئیسرائیل یەکەم دەوڵەت نابێت چەکی ئەتۆمی بێنێتە ناوچەکەوە.

لە ١٠ی ئازاری ١٩٦٥ئیسرائیلو وڵاتەیەکگرتووەکان یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد، هەردوولا رێکەوتن لەسەر پاراستنی ناوەڕۆکی یاداشتەکە بە نهێنی، یاداشتەکە کە پێکهاتبوو لە پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و پابەندی ئەمنی وڵاتە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە ئیسرائیل، بەڵام گرنگترین شتێک کە تیایدا هاتبوو بریتیبوو لە چۆنیەتی لێکتێگەیشتنسەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل، کە ئیسرائیل پابەندی خۆی راگەیاند بەوەی دەستپێشخەر نابێت لە هێنانە ناوەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ ناوچەکە. بەم شێوازە رێکەوتنەکە ئیسرائیلی ئاسودە کرد و گەیشت بەو ئامانجەی کە لەو قۆناغەدا ئارەزووی دەکرد، بەتایبەتی رێکەوتنەکە هاوپێچکرابوو بە نامەیەکی ئیسرائیل بۆ ئیدارەی ئەمریکا کە پێکهاتبوو لە کۆمەڵێ دەستەواژەی گشتی کە هیچ پابەندیەکی ئیسرائیلی تیادانەبوو سەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمیەکە. بەمچەشنە ئیسرائیل رێگەی بۆ کرایەوە بۆ بەردەوام بوون لە پێشخستنی پرۆژە ئەتۆمیەکەو لە هەمانکاتدا رێگای نەدا بەوەی کە کۆمەڵگاکە بخرێتە ژێر چاودێری ئەمریکی یان نێودەوڵەتی، تەنیا رێگەی بەوەدا زانا ئەمریکیەکان ناو بەناو سەردانی کۆمەڵگاکە بکەن بێ ئەوەی رێگەیان پێبدرێ لەبەشەکاندا زۆر بمێننەوە، و رێگەشیان پێ نەدرابوو هەموو دامەزراوەکانی کۆمەڵگاکە بگەڕێن.

سێیەم: بەردەوامبوون لە گەشە پێدانی پرۆژە ئەتۆمیەکەی لەبواری توێژینەوە وەک سەرەتایەک بۆ هەر بڕیارێکی ئایندەیی. بەڵام وادەرکەوت دانوسانەکانی ئەشکۆڵ لەگەڵ جۆنسون بوو بەهۆی دواخستنی بڕیاری ئیسرائیل بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەبەرامبەر ئامادەیی وڵاتەیەکگرتووەکان بەپێدانی چەکی هێرشبەری نوێیتەقلیدی بە ئیسرائیل، لەم رووەوە ئیسرائیل (٤٨)فرۆکەی جۆری (سکای هۆک)ی لەئەمریکا وەرگرت کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی هەبوو(١٣) لە حوزەیرانی ١٩٦٨ کاتێک هەوری جەنگ ناوچەکەی داپۆشیبوو ئیسرائیل بۆمبی ئەتۆمی سەرەتایی حازرکرد بۆ بەکارهێنان، وەک دوابژاردە ئەگەر ئیسرائیل رووبەرووی شکستهێنانی سەربازی بووەوە لەو جەنگەدا(١٤). دوای سەرکەوتنی ئیسرائیل لە جەنگەکەدا و بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی و رەوینەوەی ئەو بەناو مەترسیەی کە لەسەری بوو، لەسەرەتای ساڵی ١٩٦٨ دەستیکرد بەخستنەکاری کۆمەڵگای دەیمونە بەتەواوی تواناکانیەوە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی،هەر لەو ساڵەدا توانی ٤ــ ٥ بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات.

لە ٢٠ی کانونی دووەمی ١٩٦٩ نیکسۆنوەک سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا بۆ شوێنەکەی جۆنسون، هنری کسنجەریش دامەزرا بە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، لە ئیسرائیلیشدوای دوو مانگ مائیر هاتە شوێنی ئەشکۆڵ لە سەرۆکایەتی حکومەتدا، هەڵوێستی وڵاتە یەکگرتووەکانیش سەبارەت بە مەسەلەی دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تەواوی فۆرمەلە بوو و سەرۆک نیکسۆن رەزامەندی لەسەر پیشاندا. کیسنجەریش پێش ئەوەی ببێت بەراوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پشتگیری خۆی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەربڕیبوو. پشتگیریەکەی کیسنجەر لای دەستەبژێری سیاسی و ئەمنی ئیسرائیل زانراوبوو، چونکەپێشتر سەردانی ئیسرائیلی دەکردوو، چەندین جار وانەی لە کۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی سەربازی ئیسرائیلی وتبووەوە،لە یەکێک لە یاداشتەکانی کیسنجەر بۆ سەرۆک ئاماژەی بەوە دەدات(١٦) کە لەکاتی دانوسانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیدارەی جۆنسون لە تشرینی دووەمی ١٩٦٨ سەبارەت بە فرۆشتنی فرۆکەی (فانتۆم) بە ئیسرائیل سەفیری ئیسرائیل لە واشنتۆن (ئیسحاق رابین)جەختی لە پابەندێتی ئیسرائیل کردەوە بەوەی یەکەم دەوڵەت نابێت چەکی ئەتۆمی بهێنێتە رۆژهەڵاتی ناوڕاست و زیاتر دەڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی لای ئیدارەی ئەمریکی هەبوو پرۆژەکە ئیسرائیل باپەندێتی ئیسرائیل بە نەخستنە ناوەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ رۆژهەڵاتی ناوراست تێپەڕاندبوو، بۆیە دەبوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمیرکا بڕیار بدات، ئایا رێکەوتنی(فانتۆم) هەڵوەشێنێتەوە یان جێبەجێی بکات، بە کۆمەڵێ مەرجی دیاریکراوەوە ئەگەرچی ئیسرائیل پابەندیەکەی شکاندبوو بەوەی یەکەم دەوڵەت نابێت کە چەکی ئەتۆمی بهێنێتە رۆژهەڵاتی ناوڕاست(١٧).

لەراستیدا ئەو بڕیارەی پێویستبوو ئەمریکا بیدات سەبارەت بە ئیسرائیل گەورەتر بوو لە ڕێکەوتنیپێدانی(فانتۆم). بۆیە پێویستبوو ئیدارەی ئەمریکا بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە سەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل، ئەمەش ناوەڕۆکی یاداشتەکەی کیسنجەر بوو بۆ سەرۆک نیکسۆن.

کیسنجەر لە یاداشتەکەیدا ئەوەی خستە روو کە وڵاتەیەکگرتووەکان ناتوانێت ئیسرائیل ناچاربکات پرۆژە ئەتۆمیەکە راگرێت، هەروەها ناشتوانێت ناچاریبکات بۆمبە ئەتۆمیەکانی پووچەڵبکاتەوە لەسەر ئەم بنەمایە کیسنجەر پێشنیاری ئەوەی کرد، کە سیاسەتی وڵاتە یەکگرتووەکان سەبارەت بەم مەسەلەیە بریتی بێت لە جیاکاری لەنێوان خاوەندارێتی ئیسرائیل بۆ چەکی ئەتۆمی بەشێوەیەکی ئاشکراوو خاوەنداریەکەی بەشێوەیەکی نهێنی و ئاماژەشیبۆ ئەوەکرد کە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایە ئیسرائیلەوەمەترسیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوراست گەورەتر دەکات، بەڵام وڵاتەیەکگرتووەکان ناتوانێت ئیسرائیل لە چەک دابماڵێت و ناشتوانێت پرۆژە ئەتۆمیەکەی پێ رابگرێت، بۆیە پێویستە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بەم مەسەلەیە بریتی بێت لە پارێزگاریکردن لە نهێنی بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەم جیاکاریە کە کیسنجەر دایهێنا لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بە ئاشکرا و بەدەستهێنانی بە نهێنی، زەمینەی لێکتێگەیشتنی مێژووی رەخساند لەنێوان سەرۆک نیکسۆن و سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل(مائیر)(١٨). لە ٢٥-٢٦ی ئەیلول ١٩٦٩ لە کۆشکی سپیگوڵدا مائیرو نیکسۆن کۆبوونەوە،و پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیللایەنێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو، لەو کۆبوونەوەیەدا مائیر فاکتەرەکانی ئیسرائیل بۆ گەشەپێدانی پرۆژە ئەتۆمیەکەی روونکردەوەو رایگەیاندا ئیسرائیل خاوەنی چەکی ئەتۆمیە. هۆکارەکانی رەدکردنەوەی واژۆکردنی پەیمانناممەیقەدەغەکردنیبڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی NPTی خسته‌روو، کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ تێگه‌یشتننامه‌یه‌کی نهێنی زارەکی زۆر گرنگ کۆتایی هات، تیایدا سەرۆک نیکسون پابەندی خۆی لە وەستاندنی فشارەکانی لەسەر ئیسرائیل راگەیاند لەبەرامبەر هاندانی ئیسرائیل بۆ واژۆکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردن و هەروەها وەستاندنی سەردانی زانا ئەمریکیەکان بۆ چاودێری کۆمەڵگای دەیمونە، لەبەرامبەردا ئیسرائیل پابەندبوو بە رانەگەیاندنی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکان(١٩).

تازەکردنەوەی لێکتێگەشتنی ئەتۆمی لەگەڵ هەموو سەرۆکێکی هەڵبژێراوی ئەمریکادا
هەمیشە ئیسرائیل لەو ئیدارەیە دەترسا کە شوێنگرەوەی ئیدارەی نیکسۆن دەبێت و پابەند نەبێت بە لێکتێگەیشتنەکەی مائیر-نیکسۆنەوەسەبارەت بە هەلوومەرجی ئەتۆمی ئیسرائیل، بەتایبەتى ئەم لێکتێگەیشتنە لەرووی یاساییەوە مولزەم نەبوو بۆ ئیدارەی دواتر، سەرەڕای ئەوەش بەشێکی زۆری ئەو سەرۆکانەی پاشتر دەهاتنە سەر ئیدارەیئەمریکی بەرنامەو ئامانجی سنوردارکردنیچەکی ئەتۆمیان لە جیهاندا هەبوو ، ئەمەش لەناواخنیدا ئەگەری کردنەوەی مەسەلەی ئەتۆمی ئیسرائیلیدەهێنایەئاراوە، بۆیە هەموو سەرۆک حکومەتەکانی ئیسرائیل راهاتبوون لەسەر تازەکردنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنە لەگەڵ هەموو سەرۆکە تازەکاندا و بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتی شاردنەوەی ئەتۆمی.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەگەریدا(عۆزی ئارا)سەرۆکی پێشوتری ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیلی و راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل(بنیامین ئەتەنیاهۆ)ئەوەی روونکردۆتەوە کە چۆن ئیسرائیل راهاتبوو لەسەر تازەکردنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنە لەگەڵ هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکادا لەسەردەمی جیراڵ فۆردەوە تا سەردەمی باراک ئۆباما(٢٠)، عۆزی ئارا دەڵێت : کاتێک سەرۆک فۆرد هاتە شوێنەکەی نیکسۆن هیچ کێشەیەک لە ئارادانەبوو لەبەردەوامبوون لەسەر ئەم لێکتێگەیشتنە، بەڵام ساتەوەختێک سەرۆک جێمی کارتەر هاتە شوێنی سەرۆک فۆرد، و بریجنسکیدامەزرا بەراوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دڕدۆنگیەکی زۆری لە ئیسرائیلدا هەبوو سەبارەت بە پارێزگاریکردن لەم لێکتێگەیشتنە، بەڵام گومانەکان لەشوێنی خۆیدا نەبوون ، هەروەها هیچ کێشەیەک نەهاتەپێش لەسەردەمی رۆناڵد ریگاندا.

بەڵام بە هەڵبژاردنی سەرۆک جۆرج بۆشی باوک و دەستپێشخەریەکەی سەبارەت بە چەک داماڵینی ئەتۆمی لەرۆژهەڵاتی ناوڕاستدا، جارێکیتر گومانەکان گەڕایەوە بۆ ئیسرائیلیەکان.بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەسەلەیە حکومەتی ئیسرائیل لیژنەیەکی وەزاری لەنوێنەری دەزگا ئەمنیەکانی ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ داڤید عەفری پێکهێنا دوای هەوڵێکی زۆر توانیان شکست بەو دەستپێشخەریەی سەرۆک بۆش بهێنن، کە تایبەت بوو بە چەکداماڵینی ئەتۆمی لەرۆژهەڵاتی ناوڕاستدا، بەڵام کێشەکە کۆتایی پێنەهاتبوو، چونکە رێککەوتنەکە زارەکی بوو، لە تشرینی ١٩٨٨ و لەسەروبەندی کۆنگرەی وای بلانش سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل بنیامین نەتنیاهۆ دانوسان و سازشەکانی لەگەڵ سەرۆک کلینتۆن و رازیبوونی بە واژۆکردنی رێکەوتن لەگەڵ فەلەستنیەکانی قۆستەوە لەپێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتێکیتر لەبەرژەوەندی ئیسرائیل، کە راستەوخۆ پەیوەندی بە مەسەلەی فەلەستینەوە نەبوو، ئەویش مەسەلە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل بوو. لەراستیدا نه تەنیا هۆ توانی بەڵێنێکی نووسراوی ئەمریکی بەدەستبهێنێت کە تیایدا هاتبوو وڵاتەیەکگرتووەکان لەهەر دەستپێشخەریەک پەیوەندی بە داماڵینی چەکی ئەتۆمیەوە هەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوراست توانای بەرپەچدانەوەی ئیسرائیل لاوازناکات. شتێکی دیاریشبوو مەبەست لە توانای بەرپەچدانەوەی ئیسرائیل، چەکی ئەتۆمی ئیسرائیلە. لەو ڕووەوە و لە ئایاری ٢٠٠٨ دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن هەردوولاوە چەندین پەیوەندی لەنێوان سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیا هۆو سەرۆک ئۆباما ئەنجامدرا سەبارەت بە لێکتێگەیشتنی هەردولا، لە ئەنجامی چەندین مانگلەپەیوەندی و دانوسان سەرۆک ئۆباما دکۆمێنتێکی نووسراوی لە ٢٠١٠دا واژۆکرد بەوەی وڵاتەیەکگرتووەکان هیچ هەنگاوێکی سیاسی نانێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە توانایبەرپەچدانەوەی ئیسرائیلی(٢١) گەنگەشەی ناوخۆیی سەبارەت بە سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی

بۆ پێنج دەیە دەچێت حکومەتەکانی ئیسرائیل دەستیان هەڵنەگرتوە لە سیاسەتی ئەتۆمی و تا ئیستاش نیمچە کۆدەنگیەک لەناوەندی سیاسی و عەسکەریدا هەیە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە دەستگرتن بەم سیاسەتەوە تا ئایندەیەکی دیار، لەبەرئەوەی تەنیا ئیسرائیلە لە ناوچەکەدا قۆرغی چەکی ئەتۆمی کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ئیستادا و رابردووشدا چەندین ساڵیشە لەئیسرائیلدا گەنگەشەیەکی زۆر دەکرێت لەناوەندە ئەکادیمیەکان و لەنێوان شارەزایان و توێژەران و گەورە رۆژنامەنووسەکانی ئیسرائیل سەبارەت بەو سیاسەتە. لەم گەنگەشەیەدا پشتگیری و بەرگری لەسیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی دەکات. تێڕوانینی هەردوو دامەزراوەی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل بە توندی پشتگیری لێدەکەنو رەخنەش لە تێڕوانینەکانی تریش دەگرن کە تەنیا پشتگیری ژمارەیەکی کەم لە توێژەران و لێکۆڵەرانی هەیە، کە داوادەکەن سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرا شوێنی سیاسەتی نهێنی بگرێتەوە. ١ــ هەڵوێستی لایەنگرانی سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی ئیسرائیلی باشترین کەسێک کە گوزارشتی لە تێڕوانینی گرتنەبەری سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئەتۆمی ئیسرائیل کردبێت، توێژەری ئیسرائیلی شای فیڵدمانە لە کتێبی(بەرپەچدانەوەی ئەتۆمی ئیسرائیل)(٢٢) فیڵدمان لە کتێبەکەیدا داوای دوو کاری بنەڕەتی دەکات:

یەکەم: وازهێنان لە سیاسەتی شاردنەوەی ئەتۆمی و گرتنەبەری سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئەتۆمی.
دووەم: داوا دەکات سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی ئیسرئیل بکرێتە پێکهاتەی مەرکەزی لە تیۆریای ئاسایشی ئیسرائیل وەک ئەلەرناتیڤی چەکی سەربازی تەقلیدی، فیڵدمان پێشنیاریکرد سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی پشت بەستوبێت بە هەڕەشەکردن بەلێدانی کۆمەڵە ئامانجێک کە بەهایەکی باڵایان هەیە، واتە هەڕەشەکردن بە وێرانکردنی شارە عەرەبیە گەورەکان لە وڵاتە عەرەبیەکانداو سەرەڕای وێرانکردنی بەنداوە گەورەکانیش لەو وڵاتانەدا. ئەمەش بەمەبەستی بەرپەچدانەوەی وڵاتە عەرەبیەکان کە نەتوانن شەڕ دژ بە ئیسرائیل هەڵگیرسێنن. یان بەرپەچدانەوەیان لە ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی بەرفراوان دژ بەئیسرائیل.

ئەگەر وڵاتێکی عەرەبی یان چەند وڵاتێکی عەرەبی بیر لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بکەنەوە، یان هەستن بە ئەنجامدانی پرۆسەگەلی بەرفراوان دژ بەئیسرائیل، ئەوە بيشوةخت دەزانن خۆیان رووبەڕووی توندترین سزای ئەتۆمی دەکەنەوە. فیڵدمان بەڵگە بەو بۆمبە ئەتۆمیانە دەهێنێتەوە کە لە کۆتایی حەفتاکاندا لە دەستی ئیسرائیلدابوو کە نزیکەی ٤٠ بۆمی ئەتۆمی بووو لەتوانایدا بوو کۆمەڵە ئامانجێکی مەدەنی بەها باڵا لەو وڵاتە عەرەبیانە وێران بکا. لەهەر وڵاتێکی عەرەبیدا ٣-٤ شاری گەورە هەیە کە بەهای ئیستراتیژی باڵایان هەیە، وێرانکردنی ئەو شارانە دەبووە هۆی قەڵاچۆکردنیلە ٣٠% کۆی دانیشتوانی هەریەک لەو وڵاتانە. فیڵدمان ئەو شارانەشی دیاریکردبوو کە رووبەڕووی لێدانی بۆمبی ئەتۆمی دەبنەوە بەمشێوەیە: لەمیسر:قاهیرەو ئەسکەندەریە، جيزة، ئەسوان. لە سوریا: دیمەشق و حەلەب و حمس، لە عێراق-بەغدادو بەسرەو موسڵ، لە سعودیە: ریاز، جەدە، مەککە، تائیف. لە ئوردن: عەمان، زەرقا، ئیربد. لە لیبیا، تەرابلوس‌وبەنگازی.
پاشان فیڵدمان باسی کارە لەپێشینەکانی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: ئەم شارانە زۆر گرنگه بۆ ئەو وڵاتانە، چونکە دەستەبژێری بازرگانی و پیشەسازی و تەکنەلۆژی وفیکری و سەربازی و سیاسی دەکەونە گەڕەکە تایبەتەکانی ئەو شارە گەورانەوە، و لەتواناشدا هەیە بە ئاسانی ئەو گەڕەکانە دیاریبکرێت و بخرێنە لوتکەی ئامانجە بنەڕەتیەکانی بۆمبە ئەتۆمیەکان بۆ ئەوەی بەتەواوی وێران بکرێن، ئەوەشنەک تەنیا دەبێتە هۆی قەڵاچۆکردنی ٣٠% کۆی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە، بەڵکو دەبێتەهۆی وێرانکردنی هەموو ئەو شتانەی پەیوەندیان بە پێشکەوتن و جیهانی نوێوه هه يه (٢٣). پاشان فیڵدمان باسی باشی سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی دەکات:

یەکەم: ئەم سیاسەتە راستگۆترو روونترە و کاریگەرترەلە سیاسەتی پەنهانی.

دووەم: ئەم سیاسەتە بیروباوەڕی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەهێنێتە ئاراوە، ئەوەش رووبەڕووی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بەشێوەیەکی نەگونجاو حساب بۆنەکراو تەسکدەکاتەوە.

سێیەم: دەبێتە هۆی هاندانی دەستەبژێری دەسەڵاتدار لە وڵاتە عەرەبیەکان بۆ ئەوەی دایەلۆگێکی ستراتیژی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجام بدەن. ئەمەش دەبێتە هۆی گەیشتن بەکۆمەڵە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئەوەی دەستەبژێری دەسەڵاتدار هەنگاو بنێت بۆ خۆپاراستن لە گورزی ئەتۆمی.

چوارەم: بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی رۆڵی دەبێت لە رۆشنبیریکردنی دەستەبژێری رۆژهەڵاتی ناوڕاست بۆ چۆنیەتی ژیانکردن لە ژینگەیەکی ئەتۆمیدا، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ دروستکردنی رێگری لەبەردەم ئامانجە سیاسیەکانی لایەنی بەرامبەرو له ئەگەری بەجێهێنانی. بۆیە داوایکرد و بەردەوامیش داوا لە توێژەرانی ئیسرائیل دەکات بۆ گۆڕینی سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی بۆ سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی، ئەمەش لە چەند روویەکەوە جیاوازە، هەندێک هۆکارەکان ئابورییە، هەندێکیتر پەیوەندیدارە بەبەرنامەی ئەتۆمیەکەی ئیرانەوە و ئەگەری دەستختنی چەکی ئەتۆمی لە زەمەنێکی چاوەڕواننەکراودا. هەندێکیتریش لەهۆکارەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ مەسەلەی لانیکەمی شەفافیەت و چاودێری پرۆژە ئەتۆمیەکە و دیاریکردنی بەرپرسیارێتی لەو پرۆژەیەو چۆنیەتی دروستکردنی بڕیار سەبارەت بەو مەسەلەیە. بە کورتی دەکرێت هۆکارەکان ئەمانەی خوارەوە بێت:

* سەرەڕای سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل، وڵاتانی رۆهەڵاتی ناوڕاست و جیهان وەک وڵاتێکی ئەتۆمی لە ئیسرائیل دەڕوانن، لەبەر ئەوە گرتنبەری سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی هیچ شتێک لەمەسەلەکە سەبارەت بە ئیسرائیل ناگۆڕێت. * گرتنە بەری سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری ناوخۆی لەئیسرائیلدا، کەمکردنەوەیقەیرانی نیگەرانی ئیسرائیل بەوەی رۆژێک لەرۆژان عەرەبەکان بەچەکی تەقلیدی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل. * سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی نەبوو بە هۆی رێگرتن لە هەوڵەکانی زۆرێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

* سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی رۆڵی دەبێت لە سوکردنی قورسایی ئەو بودجە زەبەلاحەی ئاسایش کە ئاراستە دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەربازی ئیسرائیلی بە چەکی تەقلیدی، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پشت بەستن بەچەکو پشتگیریی دارایی ئەمریکا. * گرتنەبەری سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی سەردەکێشێت بۆ دانانی یاساو سیستمی ئاشکرای پەیوەندیدار بە مەسەلەی ئەتۆمی لەهەموو روویەکەوە لەئیسرائیلدا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پرۆسەی دروستکردنی بڕیارەوەهەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.(٢٦) هەڵوێستی لایەنگرانی سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل ئەوانەی پشتگیری سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل دەکەنو داوای دەستگرتن دەکەن بەو سیاسەتەوە، لەبەرئەوەی تەنیا ئیسرائیل لەرۆژهەڵاتی ناوڕاست قۆرغی چەکی ئەتۆمی کردووە. دەکرێت بە کورتی هۆکارەکانی هەوادارانی سیاسەتی نهێنیکاری لەم خاڵانەی خوارەوەدا بخەینە ڕوو(٢٧).

* سیاسەتی پەنهانی ئەتۆمی پێگەیەکی تایبەت دەبەخشێته ئیسرائیل لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەتاوەکو ئیسرائیل دەستبەرداری ئەم سیاسەتە نەبێت و خۆی رانەگەیەنێت وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی، تاقیکردنەوەیئاشکرای ئەتۆمی ئەنجامنەدات، بەدەوڵەتێکی ئەتۆمی ناژمێردرێت. بەڵام ئەگەر سیاسەتی ئەتۆمی ئاشکرا سەلمێنرا، بەبێ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەبێ رەزامەندی ئەمریکا، ئەوا زیانێکی گەورە بە پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەگەێنێت، ئەوکاتە وادەردەکەوێت ئیسرائیل سوکایەتی بە سیاسەتی وڵاتە ئەکگرتووەکان دەکات، سەبارەت بەڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، هەروەها زیان دەگەێنتبەهەوڵە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بەسنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا.

* پارێزگاریکردن لە پەنهانی سیاسەتی ئەتۆمی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئیسرائیل خۆی وادەخات بەرهەڵستی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکات لەرۆژهەڵاتی ناوڕاست، بەڵام لەکاتی وازهێنانی ئیسرائیل لەسیاسەتی نهێنی ئەتۆمی و گرتنە بەری سیاسەتی ئەتۆمی ئاشکرا، ئەوا دەرگا ئاوەڵا دەبێت لەبەردەم دەستپێکردنی پێشبڕکێی خۆپڕچەککردنی ئەتۆمی لەرۆژهەڵاتی ناوڕاست.

* سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی تواناکانی ئیسرائیلی بەهێز دەکات لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوڕاست کە لەهەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدان، و ئاسانکاریکرد لەسەر بڕیاریدەرانی زۆرێک لەوڵاتە عەرەبیەکان بەتایبەت میسر، کە بەرەو سیاسەتی پێشخستنی ئەتۆمی هەنگاو نەنێن. لەبەرئەوە ئەو سیاسەتە کاریگەری هەبوو لەسەر گەنگەشەی ناوخۆیی لەبەرژەوەندی نوخبەی دەسەڵاتدار کە بەرهەڵستی سیاسەتی گەشەپێدانی ئەتۆميان دەکرد، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی بگڕێتە بەر دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەسەڵاتی عەرەبی، کەبەرهەڵستی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات‌و بەهێزکردنی فشاری ناوخۆیی عەرەبیبۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بە جۆرێک نوخبەی دەسەڵاتدار نەتوانێت بەرگەی بگرێت بەتایبەتی لە میسردا.

* سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی ئەلتەرناتیڤی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیلی نیە لەبواری چەکی ئەتۆمیداوناببێتە هۆی کەمکردنەوەی خەرجیەداراییەکان لەسەرچەکە تەقلیدیەکان و نابێتە رێگر لەبەردەم هەڵگیرسانی جەنگی تەقلیدی و رێگریش نابێت لەئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی سنوردارو پرۆسە تیرۆریستیەکان. لەبەرئەوە پێویستە ئیسرائیل بەردەوام پارێزگاری بکات لەباڵادەستی خۆی لەبواری چەکی تەقلیدیدا لەبەرامبەر وڵاتە عەرەبیەکانداو ئامادەباشیش بکات بۆ هەر جەنگێک کە بەچەکی تەقلیدی دەکرێت.

* گرتنەبەری سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی، ئیسرائیل والێدەکات بەردەوام لەچاوەڕوانی یارمەتیە سەربازیە دارایەکانی وڵاتەیەکگرتووەکاندابێت. چونکە پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە توانا باڵاکانی خۆی بکات لەبواری چەکی سەربازی تەقلیدیدا ئەمەشی بۆنایەتەدی بەبێ یارمەتی سەخاوەتمەندانەی ئەمریکا لەبواری ئابوری و سەربازیدا.

* گرتنەبەری سیاسەتی بەرپەچدانەوەی ئاشکرای ئەتۆمی فشارێکی زیاتر بەئاراستەی تەرخانکردنی داهات و بودجەیەکی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لەپێشخستنی چەکی ئەتۆمی و نوێکردنەوەیان و زۆر کردنیان بەتایبەتی ئەگەر یەکێک لەوڵاتەکانی ناوچەکە چەکی ئەتۆمی بەدەستهێنا. *سیاسەتی ئاشکرای ئەتۆمی دەرگای خۆچەکدارکردنی ئەتۆمی لەناوچەکە دەخاتە سەرپشت، بۆ پارێزگاریکردن لە کاریگەرییەکەی دەبێت بەردەوام گەشە بەهەموو بوارە پێویستیەکان بدات کەبریتیە لە بەدواداچوونی بەردەوامی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و پێشخستنی هۆیەکانی بەرپەچدانەوەی ئەتۆمی و پێشخستن‌وبەهێزکردنی تواناکانی گورزوەشاندنی دووەم.

* سەرەڕای سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی ئیسرائیل،هەموو وڵاتە عەرەبیەکانی ناوچەکە درکیان بەوە کردووە، کە ناتوانن ئەگەر لەتواناشیاندا بێت شکستێکی گەورە بەچەکی تەقلیدی بەسەر ئیسرائیلیدا بهێنن، چونکە ئەم شکستە پاڵ بەئیسرائیلەوە دەنێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێ، ئەمەش گەورەترین پاڵنەر بوو بۆ وڵاتە عەرەبیەکان بۆ ئەوەی بەدوای رێگای ناسەربازیدا بگەڕێن بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا.

* سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی، ئەو بژاردەیەی داوە بە ئیسرائیل کەلەکاتی گونجاودا خۆی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی رابگەێنێت، ئەوەش ئەگەر بۆی دەرکەوت تەرازوی هێزی سەربازی لەچەکی تەقلیدیدا بەشێوەیەکی خراپ دژ بە ئیسرائیلە و لەبەرژەوەندی وڵاتە عەرەبیەکانەو دەرگاش کراوەیە لەبەردەم ئیسرائیلدابۆ خۆراگەیاندنی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ئەگەر یەکێک لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە بوون بە دەوڵەتی ئەتۆمی.

* سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی تواناکانی (گورزوەشاندنی دووم)ی ئیسرائیل بەهێز دەکات، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە یان یەکێک لەوڵاتە عەرەبیەکانه وه ئاشکراشە ئیسرائیل لە(گورزوەشاندنی ئەتۆمی دووەمدا)هەڵدەستێت بەلەناوبردنیئەو دەوڵەتەی یان ئەو دەوڵەتانەی هێرشی ئەتۆمیان کردۆتە سەری.(٢٨). تواناکانی ئیسرائیل لەوەشاندنی گورزی ئەتۆمی دووەمدا لەبەرئەوەی تەنیا ئیسرائیل لەناوچەکەدا قۆرغی چەکی ئەتۆمی کردوە، و لەماوەیەکی چاوەڕوانکراودا هیچ شتێک لە ئاسۆوە دەرنەکەوتوە دەوڵەتێکی تری رۆژهەڵاتی ناوڕاست بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بۆیە ئیسرائیلهەوڵێکی زۆری نەدابوو بۆ گەشەپێدانی تواناکانی لەوەشاندنی گورزی ئەتۆمی دووەمدا. لەقۆناغی هەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوودائیسرائیل گرنگی دەدا بە جەبخانە ئەتۆمیەکەی و زیادکردنی بۆمبەکان و نوێکردنەوەی هۆکارەکانی گەیاندنیبۆمبە ئەتۆمیەکان بە ئامانجەکانیان لەوڵاتە عەرەبیەکان لە رۆکێتی دوور هاوێژ، ئیسرائیل زیاتر سەرقاڵی قایمکردنی رۆکێتە دوورهاوێژەکان بوو کەلەتوانایدا بوو کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرن، هەروەها قایمکردنی فرۆکەخانەکانی سەرەڕایزیادکردنی بەرهەمە ئەتۆمیەکان دژ بەهەر هێرشێک کەبەچەکی تەقلیدی بکرێتە سەری،بەڵام وەختێک ئیسرائیل بۆی دەرکەوت لەتواناداهەیە یەکێک لە دەوڵەتاکانی ناوچەکە بەتایبەتی ئێران گەشە بەتوانا ئەتۆمیەکانی بدات دەستیکرد بەبەهێزکردنی هەموو تواناکانی لەبواری وەشاندنی گورزی دووەمدا.

ئیسرائیل ئەو گریمانەیەی دانا کە نابێت لەوەشاندنی گورزی دووەمدا پشت ببەستێت بەبەرهەمە ئەتۆمیەکانی و رۆکێتەکانی و ئەو فرۆکانەش کە توانای وەشاندنیگورزی ئەتۆمیان هەیە،هەموو ئەمانە دەکرێت بەگورزێکی ئەتۆمی یان چەند گورزێکی ئەتۆمی جوڵەبڕ بکرێن، و توانای وەشاندنی گورزی ئەتۆمی دووەمی ئیسرائیلپەک بخرێت بۆیە ئیسرائیل هەوڵی بەدەستهێنانی کەشتی ژێر ئاوگریدا(غواصات) کەئامادەو گونجاوبێت بۆ هەڵدانی رۆکێتی ئەتۆمی،لەکۆتایی نەوەدەکانی سەدەکانی رابردوو ئیسرائیل توانی بەپارەیەکی زۆر کە ئەڵمانیا بەشی زۆری گرتە ئەستۆ، سێ ژێر ئاوی گەورەی ئەڵمانی بەدەستبهێنێت، لە جۆری دۆلفین، تایبەت بەهەڵدانی ئەو رۆکێتانەی توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە(٢٩).

لەسەروەختی سەرۆکایەتی هەریەک لە ئیرێل شارون و یەهود ئۆلمرت ئیسرائیل لەگەڵ ئەڵمانیا رێکەوت لەسەر کڕینی دوو ژێر ئاوگری تازە و پێشەکەوتوتر کە لەتوانایدا هەبوو ماوەیەکی زۆر لەو سێ ژێرئاوگرە بمێنێتەوە کە پێشتر لە ئەڵمانیای کڕیبوو. حکومەتی ئەڵمانیاش پابەند بوو بەدانی سێیەکی نرخی ئەوو دو ژێر ئاوگرە. لەسەرەتای ئایاری ٢٠١٢ ئیسرائیل ژێرئاوگری چوارەمی ئەڵمانی وەرگرت،چاوەڕواندەکرێت ژێر ئاوگری پێنجەم لەساڵی ٢٠١٤ وەربگرێت(٣٠). لەئازاری ٢٠١٢ وەزیری بەرگری ئیسرائیل رێکەوتنێکی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەی واژۆکرد، تیایدا ئەڵمانیا پابەندبووبەپێدانی ژێرئاوگرێکی پێشکەوتو لەساڵی ٢٠١٨ هەروەها باپەندبوو بە پێدانی سێیەکی نرخی ئەو ژێر ئاوگرە کە دەکاتە ٤٠٠ملیۆن یۆرۆ(٣١).

سەرچاوە ئیسرائیلیەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئەو ژێر ئاوگرانەی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا بەدەستیهێناوە چەندین دەمەلولەیان هەیە کە تیرەی هەریەکەیان ٦٥٠ میلم و گونجاوە بۆ هەڵدانی رۆکێتی ئەتۆمی ئاراستەکراوی ئیسرائیلی لەجۆری (بۆبای) کە ١٥٠٠ کم دووری دەبڕێت.(٣٢). لەژمارەی ٣ حوزەیرانی٢٠١٢و لە لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژیهەفتەنامەی (دێرشبیگل)و بەپشت بەستن بە چەنین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی ئەڵمانی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەو ژێر ئاوگرانەی ئەڵمانیا فرۆشتویەتی بەئیسرائیل سازوئامادەن بۆ هەڵدانیرۆکێتی ئەتۆمی ئاراستەکراو، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی توانای ئیسرائیل لەوەشاندنی گورزی ئەتۆمی دووەمدا.(٣٣) لەلایەکی ترەوە لەراپۆرتێکی دەزگایەکی سەربەخۆی بەریتانی تایبەت بەدواداچوونی پڕچەککردنی ئەتۆمی لەجیهاندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئیسرائیل گەشەی بەو رۆکێتانەیداوە لەژێر ئاوگرەکانەوە هەڵدەدرێت کە لە ئەڵمانیا کڕیویەتی و مەوداکانیشی زۆر زیادکردووە. راپۆرتەکە زیاتر دەڵێت: ئیسرائیل مەودای رۆکێتی جۆری (بریجۆ)زیاد کردووە و کراوە بە کیشوەربڕو مەوداکەی دەگاتە ٥٠٠٠کم(٣٤) سەنتەرێکی قایم و پارێزراو لەچەکی ئەتۆمی.

لەچوارچێوەی ئامادەکاری تەواو بۆ گورزی دووەم و لەسەر راسپاردەی (ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل)و لە کۆتایی ٢٠٠٢ ئیسرائیل دەستیکرد بە دروستکردنی سەنتەرێک لەناو شاخێک لە قودسی رۆژئاوادا بۆ سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن، بەشێوەیەک قایم و پارێزراوبێت لەچەکی ئەتۆمی و چەکە کۆکوژەکانیتر(٣٥). ماوەی دروستکردنی ئەم سەنتەرە چەندین ساڵی پێچوو،و ناونرا(سەنتەری نەتەوەیی بۆ ئیدارەدانی قەیرانەکان)، وەک لە لێدوانەکانی هەندێک بەرپرس و پسپۆرانی ئیسرائیلدا دەردەکەوێتئامانجی بنەڕەتی لەدروستکردنی ئەم کۆمەڵگا فراوانە لەشاخدا رەخساندنی بارەگایەکی قایمە بۆ سەرۆکی حکومەت و حکومەتی ئیسرائیل و فەرماندە ئەمنیەکان و دامو دەزگاکانیترە، لەبارودۆخی کتوپڕوناکاودا کەهەڵگیرساندنی چەکی ئەتۆمی و بایەلۆجی و کیمیای دەگرێتەوە بۆ بەکارهێنانی وەک سەنتەرێکی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن بۆ ئەوەی بتوانن لەوێوە فەرمانی وەشاندنی گورزی ئەتۆمی دووەم دەربکەن، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر ئیسرائیل رووبەڕووی هێرشێکی ئەتۆمی بوەوە(٣٦). هەندێک لەپسپۆرانی ئیسرائیلی لەوباوەڕەدان تەنیا لەتوانایئەم سەنتەری سەرکردایەتیەدایە بەردەوامی بدات بە سەرکردایەتیکردنی ئیسرائیل دوای رووبەڕووبونەوەی گورزێکی ئەتۆمی یان چەند گورزێکی ئەتۆمی،ئەمەش متمانەبەخشە بۆ بەهێزی بەرپەچدانەوەی ئەتۆمی ئیسرائیل، بەشێوەیەک حکومەتی ئیسرائیل لەتوانایدادەبێت پارێزگاری لەپەیوەندیەکانی خۆی بکات لەگەڵ پێکهاتەکانی گورزی ئەتۆمی دوەم، بەتایبەت ژێرئاوگرە ئەتۆمیەکانی و فرمانی وەشاندنی گورزی ئەتۆمی دووەمیان بۆ دەربکات دژ بەو دەوڵەتانەی هێرشی ئەتۆمیان ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەمانەش دەکرێت ئەم گۆمەڵگا قایمە لەجەنگە تەقلیدیەکانیشدا بەکاربهێنێ لە ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و دەوڵەتە عەرەبیەکاندا، چونکە حکومەتی ئیسرائیلپێویستی بەبارەگایەکی سەرکردایەتی هەیە، تایبەت بەخۆی بۆ ئەوەی لەوێوە راستەوخۆ چاودێری بارودۆخی جەنگەکە بکات بەبێ رۆشتن بۆ بارەگا قایمەکەی سەرکردایەتی سوپای ئیسرائیل لە قوڵایی زەویدا لە (کریاه)لەتەل ئەبێت.

کۆتایی

سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی ئیسرائیل لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئیسرائیلدا فۆرمەلە بوو بۆ گەشەپێدانی پرۆژە ئەتۆمیەکە بەبێ وروژاندنی هیچ بەرهەڵستیەی نێودەوڵەتی یان ناوخۆیی. ئەم سیاسەتەش بەتەواوی گەشەی کردوو چەسپا لەسایەی ئەو دانوسان و لێکتێگەیشتنانەی کە ئیسرائیل لەشەستەکانی سەدەی رابردووە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامیدا و تاگەیشت بە رێکەوتنی مائیر نیکسون لە ساڵی ١٩٦٩ سەبارەت بە پێگەی ئەتۆمی ئیسرائیل بەپێی ئەم ریکەوتنە ئیدارەی ئەمریکیدانینا بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمیەوەلەلایەن ئیسرائیلەوە و ناردنی زانا ئەمریکیەکانیش بۆ چاودێری کۆمەڵگای ئەتۆمی دەیمونە راگرت. وازیشی هێنا لەو داواکاریەیکە بەردەوام لە ئیسرائیلی دەکرد بۆ ئەوەی رێکەوتننامەی رێگرتن لەبڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی واژۆ بکات، لەبەرامبەر ئەوەی ئیسرائیل خۆی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی رانەگەێنێ و تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامنەدا. لەژێر پەردەی سیاسەتی نهێنیئەتۆمیدا، ئیسرائیل پرۆژە ئەتۆمیەکەی پێشخست و زۆربەی سەرچاوە بیانیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئیسرائیل خاوەن جبەخانەیەکی گەورەی ئەتۆمیە، کە زیاترە لە ٤٠٠ بۆمی ئەتۆمی و هایدرۆجینی و نیترۆنی، سەرەڕای چەندین چەکی ئەتۆمی تەکتیکیتر لەوانە گولەتۆپ و کڵاوەی ئەتۆمی بچوک کە دەکرێت بە تۆپ و راجیمەو رۆکێتەکانەوە بەکاربهێنرێت لە جەنگدا دژ بەتابوری تانک و زرێپۆش و سوپای نەیار.
سیاسەتی نهێنی ئەتۆمی ئیسرائیل وایلێهاتووە ببێت بەبەشێک لەپێکهاتەی کەلتوری ئەتۆمی ئیسرائیل و ببێتە هەژموونێکی زاڵ لە کۆمەڵگای ئیسرائیلیدا، ئەمەش بەپشت بەستن بەچەند گریمانەیەکی بنەڕەتی، گرنگترین گریمانە جەخت لەسەر بەردەوامی ئیسرائیل دەکاتەوە لەپێکەوەنانی جبەخانەیەک لەچەکی ئەتۆمی و لەناویشیاندا تواناکانی ئیسرائیل لە وەشاندنی گورزی دووەمی ئەتۆمی بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئیسرائیل بکات وەک بەهێزترین و بەهەژموونترین دەوڵەتی ناوچەکە. ئەم گریمانانە جەغتیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە کەدەبێتئیسرائیل ئەوپەڕی توانی خۆی بخاتە کارەوە بۆ ئەوەی نەهێڵێت هیچ دەوڵەتێکی عەرەبی و ئێرانیشنەبن بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بۆ ئەوەی ئیسرئیل زۆرترین ماوە بەتەنیا لەناوچەکەدا بمێنێتەوەو دەستبەسەر چەکی ئەتۆمیدا بگرێت.

پەراوێزەکان:
١ـ امین کوهین: التابو الاخبر:سر الوضع النووی لاسرائیلی و ماذ انیبغی العمل بە(هاطابو هأحرون؟سودهامستاف هاجر عینی ثل ئیسرائیل فماء تسریخ لصوت بو)، (اور بهودا:کیثرت و زصورا اربیتان و ودفیر، ٢٠٠٥) لا. ١٤٨
٢ـ زکی ثلوم: بیە دیمونەو واشنطن: الصراع علی تطویر الخیار النووی الاسرائیلی ١٩٦٠-١٩٦٨(هاما فاک عال بستواع هاویشعا هام عینیت ثل اسرائیل ١٩٦٠-١٩٦٨، تەل ئەبیت پەیمانگای بن گوریون بۆ توێژینەوە، ئیسرائیل و زایۆنیزم و کەلەپوری بن گۆریۆن، سەنتەری یافە بۆ توێژینەوە ستراتیژیەکان ٢٠٠٤ لا٦٢.)
٣ـ هەمان سەرچاوە.
٤ـ هەمان سەرچاوە لا٢٦-٦٦ بۆ زیاتر لەبارەی بن گۆریۆن و جۆن کنیدی سەیری. Seymou m.hersh The samson option (Newyork Yitage books, palol-103.
٥ـ لەو زانیاریانە بۆ نمونە کڕینی دە تەن یۆرانیۆم لەلایەن ئیسرائیلەوە لەباشوری ئەفریقا لە تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر ١٩٦٢ سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل دەستیدەکەوت لە فەرەنساوە بەپێی رێکەوتنی هەردولا لەساڵی ١٩٥٧.
٦ـ راپۆرتی سەفارەتی ئەمریکا لە تەلەئەبتت کە نێردراوە بۆ ئیدارەی ئەمریکا لە کانونی دووەم ١٩٦٣ ئەوەی دەریدەخات کە ئیسرائیلهەڵساوە بە پێشخستنی پرۆژە ئەتۆمیەکەی لە دەیمونە بۆ بەدەستهێنانی زانست و توانای پێویست بۆ ئەوەی ئایندە بتوانێت لەبواری ئابووری و سەربازیدا بەکاری بهێنێت. هەروەها راپۆرتەکە پێشبینی ئەوەشی کردبوو کە لەتوانای ئیسرائیلدایە کە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی سەربازی لە نێوان شەش ساڵ تاهەشت ساڵ ئەنجام بدات بۆ زیاتر سەیری (سلوم، بیە دیمونەو واشنطنە، لا ٧١-٧٢.).
٧ـ دیومونەو واشنطنە.. لا ٧٣-٧٤.
٨ـ هەمان سەرچاوە. لا ١٠٥-١٠٨.
٩ـ هەمان سەرچاوە.
١٠ـ هەمان سەرچاوە.
١١ـ لە کۆبوونەوەی ئیدارەی ئەمریکیدا دەردەکەوێت کە هەریەک لە سەرۆک جۆن کەندی و جۆن مالکویم بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکی کە پێگەی سەرۆکی لیژنەی وزەی ئەتۆمی ئەمریکی بوو پێش ئەوەی دابنرێت بە سەرۆکی ئاژانس، بە پێی ئەو زانیاریانەی لای ئیدارەی ئەمریکی بوو لەو ماوەیەدا، جەغت لەوە دەکەنەوە کە لەتوانای ئیسرائیلدایە دوای ساڵێک لە خستنەگەڕی کورە ئەتۆمیەکەی کۆمەڵگای دەیمونە چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت. مالکۆم وتبوی:
About ane year after Dimona gose cretical Israel will be able to wake a unclear device thereather they can build up two or three year our estimate is that Dimona will go critical latein 1963 or eavly 1964 بۆ زیاتر بڕوابە: هەمان سەرچاوە لا. ١١٧-١٢٠.
١٢ـ دەقە ئەسڵیەکە بەم شێوەیە. The government Israel has reeffirmed that Israel will not the first to intrdouce unclear weapons Israel avea-in to the avab. بۆ زیاتر سەیری سەرچاوەی پێشو بکە لا. ١٩٠-١٩١.
١٣ـ Hersh.Thesamson optin p13q. سەیری وتاری سمحا فلابان بکە، چەکداماڵینی ئەتۆمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاکە چارەسەر لە کتێبی امینز کوهین (الانسانیە فی ضل الذرە) (النوثوت بنسیل هاتوم ) تەلئەبیت : الکیبوتس الحد ١٩٨٧
١٤ـ کوهین (التابولاخیر) لا ١-٤.
١٥ـ hersh the samson option p 179.
١٦ـ ibid. p 177
١٧ـ Avner cohen. Worst Kept secret; Israel bargain with the Bomb(New york columbia University press 2010 p 1319
18ـ Ibid
19ـ Ibid p24-28
20ـ ناصوم بارتیاع و سمعون سیغر (وثیقە اراد) ملحە السبت لصعیضە ید لعیوت احرونوت (چاپی کاغەز) ٢/٣/ ٢٠١٢.
٢١ـسەرچاوەی پێشوو.
٢٢ـ شای فیلدمان ئەم کتێبەی نووسیوە کاتێک توێژەر لەسەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی کە لەسەر زانکۆی ئەلئەبین بەم ناونیشانە نووسیویەتی Sha; Feldman , Israel; Nadear Delerren ce; strategy for the 1980 C NEWYORK; Colobia Vniversity press 1982.
٢٣ـ شای فیلدمان الروع النودی لائیسرائیل سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی لە زانکۆی ئەلتەبیب ١٩٨٣ ص ٦٤-٦٥
٢٤ـ هەمان سەرچاوە لا ١٩.
٢٥ـ آدم ران (‌أ ایران نوویە فزایا سیاسە لغموض الا سرائیلیە عدکان ستراتیژی جەلدی ١٤- ژمارە ٣تشربی دووەم ٢٠١١.
٢٦ـ ئەفینر کوهمە چەندین لێکۆڵینەوەو کتێبی بڵاوکردنەوە کە تیایدا داوای کۆتایهێنانی سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل دەکات لەوانە وتارێک (کۆنتۆڵی ئەتۆمی لە دەستی یاسادا؛ کاتی ئەوە هاتووە ئیسرائیل بیر لەدانانی یاساگەلێک تایبەت بە بواری ئەتۆمی بکاتەوە؛ عدکان استراتیجی جلد ١٢ ژمارە ( ١)ئایاری ٢٠٠٩ هەروەها لە کتێبی (دوا تابۆ)
٢٧ـ سەیری ینیر عفرون کێشەی ئەتۆمی ئیسرائ.(ها دیلیمە هاج عینیت ثل اسرائیل) (تەلئەبیب یەطبنکین و الکسیوتس او حد ١٩٨٧ هەروەها وتارێکی (دەستبەردارنەبوونی پەردەپۆشکردن هاریش ١.٦/٢٠١٠. http//www.haaretz co.il/ missc/ artide-print-page 11. 1204513.
28ـ بۆ زیاتر سەیری وتاری یحز میثل درور(مواجهە ضد ایران ذات السلاح انووی إ منتسقی و آخردن محاکات بشان ایران ؛ الیوم لاتای؛ الا دراک و توصیات سیاسیە (هرتسلیا اعزکر متعدد التخصص ٢٠١١ لا ١٣-١٩ هەروەها سەیری توندی سزمتیل دروبکە کە داوای پێویست لەناوبردنی ئیران بە تەواوی لە گوزەرەوە شاندی ئەتۆمی دژ بە ئیسرائیل کتێبی یحزفتیل درور، کن لناق تەلئەبیب میسکال ویدیعوت احرونوت ٢٠١١ لا ١٩٦.
٢٩ـ باراک رفید''ها هی الغواصە تأتی''هآرتس ٢٣/٢/٢٠١٢
٣ـ جیلی کوهن (ئەڵمانیا چوارەم کەشتی ژێر ئاوگری لە جۆری دۆلفین تەسلیم بە ئیسرائیل کرد) هآریتس ٣/٥/٢٠١٢
٣١ـ رمنید(هآهی الغواصە تأتی
٣٢ـ رٶوفین بدهستور الحبزال (الوزیر و الغواصە) سەرچاوەی پێشوو.
٣٣ـ عوفر ادیرت''دیر شبیگل: ئەڵمانیا ئاستی ژێرئاوگری بەرزکردەەوە کە لەتوانای ئەتۆمی هەبێت هآرتش ٣/٦/٢٠١٢
٣٤ـ یوسی میلمان(ڕاپۆرت: ئیسرائیل تواناکانی چەکی ئەتۆمی خۆی بەرزکردوەتەوە) هآرهی ٣١/١٠/٢٠١١
٣٥ـ أطیلە شومبلی و ایلان مرسیانو کوتیک لە قودسدا لە کاتی نائاسایدا لێرەوە ئیدارەی دەوڵەت دەدرێ وای نێت ٧/١٢/٢٠٠٣
٣٦ـ عوفری ایلانی''ئەمە کۆتایی جیهان نیە'' هآر٧/٩/٢٠١٠
٣٧ـ شوهبلی و وسیانو (کوتیک لە قودسدا). ئةم بابه تة له نوسينى .مه حمود محارب سه رجاوه مجلة سياسات عربية العدد 2 :ايار \مايو 2013