لێکۆڵینەوە

05:24 - 24/06/2020

قۆناغەكانی دەركەوتنی كورد لە سینەمادا و بناغەكانی سینەمای كوردی‌

هەوراز محەمەد

هەمیشە ئەو پرسیارە لە زەینی هەر یەكەماندا ئامادەگی هەیە كە ئایا كوردیش وەك گەلانی تر سینەمای هەیە؟ زۆرجاریش وەڵامی ئامادەمان گوێ لێبووە، بەڵام ئاخۆ ئەو وڵامدانەوە سەرپێیانە تینویەتی بینەری فیلم و سینەمای كوردی و ڕەخنەگرانی ئەو بوارەی شكاندووە؟ ئاخۆ وەڵامی وەها پرسیارێك پێویستی بە نموونەی بەرجەستە نیە، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمان داوە هەڵوێستەیەك لەبەردەم ئەو پرسیارەدا بكەین..

مێژووی هونەری سینەمای كورد، بەشێوەیەكی بچڕبچڕ و لەكات و شوێنی جیاوازدا خۆی بەیان دەكات. سێ قۆناغی سەرەكی مێژوویی دەتوانین باس بكەین:

-1 قۆناغی یەكەم: ئەو فیلمانەی لەبارەی كوردەوە دروستكراون كە تیایدا كورد وەك -ئەوی دی- لەدەرەوەی پێناسەكردنی خودی، وەك بونەوەرێك كە خەڵكی تر دێت و باسی دەكات، وەك خێڵ و هۆز و دیدی ئەتنۆگرافی بۆ كورد. لەم قۆناغەدا نە دەرهێنەر و نە ئەكتەر و نە هیچ یەكێك لە هونەریەكانی تر كورد نەبوون، بەتەنها چیرۆك و لۆكەیشن و داب و نەریتەكان نمایشكراونەتەوە..


یەكەم فیلم لەو مێژووەدا.. فیلمی -زارا یان زارێ-ە، دەرهێنانی حەمۆبەگ نازارۆف -هامۆبێگ نازاریان- ساڵی :1926


ناوی تەواوی بە كوردی حەمۆ بەگ نازارۆفە، ساڵی 1891 لە یەریڤان پایتەختی ئەرمینیا، لەسەردەمی یەكێتی سۆڤێتدا لەدایكبوە و ژیاوە و كاری سینەمایی كردوە بۆیە روسەكان بەیەكێك لە رائیدەكانی سینەمای روسی پێش شۆرش دادەنرێت و بۆ یەكەمنی جار بە نواوندن دەستی پێكردوە لە ساڵی 1914، تا كاتی مردنی لە -70- فیلمدا بەشداری كردوە چ وەك رۆڵ بینین یان سیناریۆ یان دەرهێنان، ساڵی 1920 چۆتە تبلیسی لە جۆرجیا و بۆیەكەمنی جار دەزگایەكی زانستی بۆ فێربوونی هونەری سینەمای دامەزراندوە. لە زۆرینەی فیلمەكانیدا كە خۆی كاری دەرهێنانی بۆ كردوە چیرۆكەكانی كوردین و باس لەژیانی كوردانی ئەرمینیا و جۆرجیا بە تایبەت ئێزدیەكان، لە گرنگرتین فیلمەكانی -زارا و ناموس و پێپی- و چەندانی تر، ساڵی 1925 یەكەمنی فیلمی درێژی خۆی دروستكروە، پاشان ساڵی 1933 یەكەمنی فیلمی دەنگی ئەرمەنی دروستكردوە، ساڵی 1941 خەڵاتی تایبەتی ستالینی بۆ دەرهێنەری فیلمی داستانی پێبەخشراوە، جگە لە فیلمە داستانیەكانی چەندین فیلمی دۆكیومێنتاری دروستكردوە، دواجار ساڵی 1965 لە مۆسكۆ كۆچی دوایی كردوە.

ئەگەر لە مێژووی سینەمادا یەكەم فیلم لەبارەی كوردەوە دروستكرابێت، فیلمی -زارا- بێت ئەوا هەمان فیلم دەبێتە یەكەم فیلمی رێچكەی فیلمی كورد. لە ساڵەكانی نزیك لە نیوەی سەدەی بیستەم چەند فیلمێكی تر لەبارەی كوردەوە دروستكران، بەشێكیان دۆكیومێنتاری بوون لەبارەی ناوچەكانی دابەشكاری رۆژهەڵاتی ناوین و دروستبوونی دەوڵەتە تازەكانەوە.. كە ئاشكرایە كوردستانیش بەشێكی گرنگی ناو رووداوەكانی ئەو سەردەمە بوون.. لەباری فیلمی درێژی داستانیەوە فیلمەكەی حەمۆبەگ، باس لە ژیان و كلتور و دابونەریتەكانی كوردانی ئێزدی دەكات لە ئەرمینیا.. ژانری فیلمەكە -دراما، كۆمیدیا و رۆمانتیك-ە، لەبارەی كێشە كۆمەڵایەتیەكان و داب و نەریتی كوردان، هەرچەند جۆرێك فیلمەكە بەچاێكی رەخنەگرانەشەوە لەبارەی دابونەریتەكانەوە دروستكراوە..


جگە لەو فیلمە، فیلمی ئەڵمانی -گەڕانەوە بە چیاكاندا-، كە لە رۆمانێكی ئەڵمانیەوە وەرگریاوە و تیایدا باس لە گروپێكی گەڕۆكی ئەڵمانی دەكات كە رێیان دەكەوێتە چیاكانی ئارارات و لەوێ لەالیەن خێڵێكی كۆچەری هەوار نیشنەوە دەگریێن و مشەكەكانیان لێ دەدزن. دیدی ئەم فیلمە بۆ كورد وەك كۆمەڵێك مرۆڤی چیایی و چەتە و رێگر، بەرهەم هاتوە ئەوەی كە ساڵانێكی درێژە ناسیۆنالیسزمی فاشیزم دەیەوێت ئەو وێنەیە لەبارەی كوردەوە لە هزری خەڵكی رۆژئاوادا بەرهەم بهێنێت.. سەرەڕای ئەم تێڕوانینە، هێشتا فیلمەكە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە ناو ئەو قۆناغە مێژوویەدا.

1-  كورد لە سینەمای نەتەوەكانی تردا، كە كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوە.. تێڕوانینێكی راسیستیانەیە، لە سینەمای ئێرانی و توركیدا بەتایبەت دەتوانین چەندین فیلم بدۆزینەوە كە لەناو هەمان جۆر و شێوازدان..

2-  قۆناغی دووەم: ئەو فلمانەی لەبارەی كوردەوە دروستكراون كە بریتنی لە چیرۆكی كوردی، لە رێگەی دەرهێنەری كورد، بەڵام زۆرینەی ئەكتەر و هونەریەكان كورد نەبوون.. لێرەدا كورد بەزمانی نەتەوەی سەردەست لەبارەی خۆیەوە قسە دەكات.. فیلمەكانی یەڵماز گۆنای بە نموونە.


ئەم فیلمانە فیلمی سیاسی و بریی رەخنەگرانەی كوردن لە دۆخی سیاسی، كە بەسەریدا چەسپاوە و لە هەمان كاتیشدا رەخنەن لە دۆخی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردی.. ئەگەر بە دیقەتەوە تەماشای فیلمەكانی كۆتایی یەڵماز گۆنای بكەین كە بە زمانی توركنی، بەڵام باس لە چیرۆكێكی كوردی دەكەن و باس لە كێشە سیاسیەكانی كورد دەكەن، لەهەمان كاتدا بەچاوێكی كوردانەی ژیر و هۆشیارەوە دەست لەسەر برینەكانی ناو كۆمەڵگەی كوردی دادەنێت و بە چاوێكی رەخنەگرانەوە تەماشایان دەكات..

•تێبینیەكی گرنگ:

ئەگەر بەراوردێك بكەین لە نێوان قۆناغی یەكەم و دووەهەمدا لەسەر نموونەیەكی دیاریكراو -ژن كوشنت-، لە فیلمی نامووسی حەمۆبەگدا ئەم دیاردەیە وەك خەسڵەتێكی ناساندنی كورد نیشان دەدات، بەڵام لە یۆڵی یەڵماز گۆنایدا هەمان حاڵەت كە نیشان دەدات بەڵام بە فۆڕمێكی تر و بەواتا و دەاللەتی ترەوە نیشانی دەدات و روئیایەكی رەخنەگرانەیە لە دۆخی باوی كۆمەڵایەتی و سیاسی كورد و ئەگەر كارەكتەری سەید سەیر بكەین دوای گەڕانەوەی هەرچەند براكان داوای كوشتنی ژنەكەی دەكەن بەڵام ئەو ژنەكەی بۆ ناو چیاكان كە بەفر سپی كردوە دەبات و ئەو گەشتی ناو سەرما و بەفرە وەك نیشانەیەكی پاكبوونەوە و مەرگەكەشی بەهەمان دەاللەت منایش دەكات.. یان گەر تەماشای فیلمی -تەختە رەشی- سەمریەی مەمخەڵباف بكەین، كاتێك دەیەوێت پێمان بڵێت كوردەكان نەتەوەیەكی نەخوێندەواری چیانشینن و هیچ دەربارەی ژیان و خوێندەواری نازانن مەگەر مامۆستایەكی فارس بێت فێریان بكات، بەڵام لە ناو هەمان دۆخدا بەبەراورد بە فیلمی -نیوە مانگ- ی بەهمەنی قوبادی، دمیەنی پۆلێكی خوێندن دەبینین لە


ناو چیاكاندا لە ژێر دارێكدا -واتا لە پۆلدا نین- بەڵام هۆكارەكەی ئەوەیە كە مەكتەبەكەیان بەهۆی بۆردومانەوە رووخاوە ومامۆستاكەش وەك تەختە رەش هەر ژنە، بەڵام ئەم جارە ئەگەرچی ئەو ژنە پێویستە لەگەڵ باوكی و براكانی بۆ سەفەرێكی هونەری بڕوات، بەڵام كارەكتەری مامۆ كە باوكی ماۆستا ژنەكەیە، كاتێك دەزانێت ئەگەر كچەكەی لەگەڵی بڕوات كەس نابێت دەرس بە مناڵەكان بڵێت، رازی نابێت كچەكەی لەگەڵی بێت و داوای لێدەكات بەردەوام بێت لە فێركردنی مناڵەكان..
جیاوازی هەر دوو قۆناغەكە ئەمەیە، كە لە سینەمای ئەواندا كورد وێنای بۆ دەكرێت وەك ئەوەی ئەوان دەیانەوێت دروستی بكەن، بەڵام لە قۆناغەكانی تردا كورد لەسەر هەمان كۆنسێپت ئیش ئەكاتەوە بەڵام حەقیقیانەوبەباس كردن لە دۆخی راستەقینە.


3- قۆناغی سێیەم: لەم قۆناغەدا كە ساڵانێكی كەمە و تیایدا بەشێكی زۆری بەرهەمهێنان دەبێت بە كوردی، كە تیایدا رەگەزە سەرەكیەكانی -چیرۆك، دەرهێنەر، ئاكتەرەكان، هەموو یان بەشێكی "كرو" یان ستافەكانی پشت كامێرا- دەبن بە كورد، هەندێك جار لە رووی بەرهەمێنانیشەوە خودی بەرهەمێنەر هەر كوردە..

بەمە دەوترێت فیلمی كوردی تەواو، لە چیرۆك و دەرهێنەر و زۆرینەی ستاف كە كوردن.. فیلمەكانی باشور و رۆژهەڵات بە نموونە، بەهەشتێكی سوتاو و ساتێ بۆ مەستی ئەسپەكان بە نموونە و درێژكراوەكەی تا ئێستا.

-  سینەما و ناسنامە:

پرسیارێكی سەرەكی هەیە، هەموو جار رۆژنامەنووسان، رەخنەگران، فیلمسازان، فێرخوازانی بواری فیلمسازی، دەیكەن: -ئایا كورد، سینەمای هەیە؟

لەراستیدا پرسیارێكی ئیشكالاویە و راو بۆچوونی جیاوازی لەبارەوە دەربڕدراوە، هەموو ئەوانەی لە بوارەدا قسەیان كردوە پشتیان بە بۆچوونی تایبەمتەندی خۆیان بەستوە و كەمجار بە رای زانستی كەوتووین لەم بوارەوە..
لە كاتێكدا ساغكردنەوەی پرسیارێكی لەم شێوەیە بەشێوەی راپۆرت و ریسێرچی زانستی دەكرێت و هەر كەس لەخۆڕا ناتوانن ئەم مەسەلەیە ساغ بكەنەوە، چونكە لەرووی زانستیەوە -فاكت و ئارگۆمێنت- جێگەی -بەڕای من- دەگرێتەوە..

بۆ بەرچاو روونی بەرێز -د. خەسرەو سینا- تێزی دكتۆراكەی لەسەر سینەمای كورد، كە پێشكەشی بەشی سینەمای زانكۆی تارانی كردوە و خۆشی هەر لەوێ مامۆستایە، بەشێوەیەكی زانستی ئەم وەڵامەی داوەتەوە، بەڵام بەداخەوە گەرچی نامەی دكتۆراكەی كراوە بە كتێب، بەڵام هێشتا نەكراوە بە كوردی.

بۆ ئەم مەبەستە لێكدانەوەیەكی سادە هەیە دەتوانین لەبەرچاوی بگرین، ئەویش خوێندنەوە و بەراوردكاری ئەو تێۆریانەن كە باس لە هەبوونی فۆڕمێك بۆ سینەمایەكی دیاریكراو دەكەن، دەتوانین هەمان ئەو تێرۆیانە و هەندێك خاڵی زیاتریش بخەینە روو تا بەڵگەی سەلماندنی فۆڕمێك بۆ سینەمای كوردی دەستنیشان بكەین وەك شوناسی سینەما جیاوازەكانی دنیا و بەراورد بە سینەمای كوردی -سینەمای ئیتاڵی، ژاپۆنی، رەشپێستەكان، جولەكە.. هتد-.

گرنگرتین ئەو سیمایانەی كە تێۆرسێنەكانی ئەم بوارە وەك بەڵگەی سەلماندنی بوون یان ناسینەوە و جیاكردنەوەی سینەمایەك لە سینەمایەكی تر بریتنی لە:

-بەرهەمهێنان.

-چیرۆك -سەبجێكتی فیلمەكە-.

-دەرهێنەر.

-زمان.

-كلتور و داب و نەریتی كۆمەڵایەتی.

-هونەر و میوزیك.

-دۆخی سیاسی.

-پاڵەوان.

-جوگرافیای رووداو.

ئەمانە و چەند سیمای تری دیار لە گرنگرتین سیماكانی ناسینەوە و جیاكارین لەگەڵ سینەمایەكی تردا.
نموونەیەك لەسەر هەر فیلمێك دەهێنینەوە لەو سینەمایانەی كە لە دونیادا بوونی هەیە دەتوانین ئەم سیمایانە تیایاندا بەرجەستە بكەین.
بەڵام ئەگەر بێنی هەمان بابەت بۆ -سینەمای كورد- بەراورد بكەین دەگەین بەم دەرئەنجامانە:

-سیماكانی فیلمی كوردی:


1- زمان:

ئەگەرچی لە قۆناغی یەكەم و دووهەمی سینەمای كوردیدا زمانی سەرەكی فیلم كوردی نین، ئەمەش بۆ هۆكاری بینەر دەگەڕێتەوە كە ئەو فیلمانە بۆ بینەرێكی غەیرە كورد دروست دەكرێن كە كوردی تێناگەن، ئەمە جگە لەوەی جۆرێك نەخوێندنەوەشی تیادایە بۆ حساب نەكردن بۆ زمانی كورد -تا لەو رێگەیەوە بڵێن ئەم مرۆڤانە زمانیشیان نییە!-، بەڵام لە هەندێك شوێندا بە ئیجباری زمانی كوردی دێتە ئاراوە كاتێك كوردێك لەگەڵ كەسێكی غەریب لەناو فیلمەكەدا قسە دەكەن لەیەك تێناگەن بەهۆی جیاوازی زمانەوە!!

بەڵام لە قۆناغی سێیەمی سینەمای كورددا زمان بڕبڕەی سەرەكی فیلمەكانە، گەر تەماشای فیلمە كوردیە بەرهەمهاتوەكانی ئێستا بكەین زمانی كوردی رەگەزی سەرەكی فیلمەكەیە، تەنانەت لە ئێستادا گەر وڵاتانی تریش دێن فیلم دروست دەكەن و بەشێكی فیلمەكەیان كوردستان یان كوردی تێدەكەوێت هەر زمانی كوردی بەكار دەهێنن بۆ نموونە فیلمی -Triage- كە فیلمێكی ئەمریكیە و بەرهەمی كۆمپانیاكانی هۆلیودە، لە بەشێكی فیلمەكەدا پاڵەوانی فیلمەكە دێتە كوردستان - باس لە هەشتاكان و شاخ و پێشمەرگە و جینۆساید دەكات لەو قۆناغەدا-، بەڵام كاتێك كورد نیشان دەدات بە كوردی قسە دەكەن، واتا پارێزگاری لە زمان هەیە..

بیرمان نەچێت تا ئێستاش زمانی كوردی لە زۆر شوێن كێشە و قەدەغەیی لەسەرە، ئەوە ئەو هۆكارەیە كە یەڵماز گۆنای وەك باوك یان رابەری سینەمای كورد ناتوانێت فیلمەكانی بەزمانی كوردی بەرهەمبهێنێت.. بەڵام لە ئێستادا زمانی كوردی رەگەزی سەرەكی پێكهێنەری فیلمی كوردیە.. وەك چۆن زمانی ئیتاڵی زمانی فیلمی ئیتاڵیە یان فەرەنسی زمانی فیلمی فەرەنسیە، هەروا بۆ ئێرانی و ژاپۆنی و ئەمریكیش..!

2-  كلتور و دابونەریت و جلوبەرگ:

گەر بە وردی سەرنج بدەینە سەر فیلمە كوردیەكان، بەشێوەیەكی ئاشكرا دۆخی كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی -كلتور و دابونەریت و جلوبەرگی- كورد، دەبینین. كە رەگەزێكی سۆسیۆلۆژیانەی پێكهێنەری فیلمن، كۆی فیلمە كوردیەكان هەڵگری ئەم رەگەزەن.

3- چیرۆك -سەجبێكتی فیلمەكە-:

ئاشكرایە كە فیلمە كوردیەكان چیرۆكەكانیان چیرۆكی كوردین، و باس لە ژیانی ئینسانی كورد دەكەن.. چۆن فیلمێكی فەرەنسی فەرەنسیە و لەو كۆنتێكستەدایە یان فیلمێكی هندی چیرۆكێكی هندی دەگێڕێتەوە، هەر بەو شێوەیەش فیلمی كوردی چیرۆكێكی كوردی دەگێڕێتەوە.

4- هونەر و مۆزیكی كوردی:

لە ناو فیلمی كوردیدا بەشێوەیەكی بەرچاو هونەری كوردی و میوزیكی كوردی ئامادەیی هەیە، ئەگەر لە سینەمای رەشپێستەكاندا سەمای سروتە ئایینیەكان و میوزیكی لۆكاڵی ئامادەیی هەبێت، یان لە سینەما هندیدا، ئەوا لە فیلمی كوردیشدا -میوزیك و میلۆدی و سەما "هەڵپەڕكێ" ئامادەیی هەیە-، لەم خاڵەدا ئاشكرایە كورد خاوەنی میوزیكی تایبەمتەندی خۆیەتی و پسپۆرانی ئەم بوارە ئەمەیان ساغكردۆتەوە..


5-  دۆخی سیاسی:

ئەگەر لە سینەمای وڵاتانی تردا دۆخی سیاسی لەچەند فیلمێكدا ئاماژەی بۆ دەكرێت، ئەوا لە سینەمای كورددا بەشێوەیەكی بەرچاو قسە لە دۆخی سیاسی كۆمەڵگەی كوردی دەكرێت، بەجۆرێك ئەگەر لە سینەمای وڵاتاندا ژانری فیلمی سیاسی بوونی هەبێت ئەوا لە سینەمای كورددا ژانری سیاسی بەهێزترین ژانرە.. وەك سینەمای جولەكە، كە ئیشكردنێكی بەردەوامی لەسەر مەسەلەی جینۆسایدە، یان سینەمای ئەمریكی بەتایبەت هۆلیود كە رەگەزی سیاسی بەهێزە..

لە دۆخی سینەمای كورددا، مەسەلەی جینۆساید و كارەسات و پاڵەوان وەك قوربانی، سیمایەكی گرنگی پێكهێنەری زۆرینەی فیلمە كوردیەكانن، خۆ ئەگەر فیلمێك دروست بكرێت، ژانری سیاسیش نەبێت بەڵام لە شوێنێكی فیلمەكەدا هەر ئاماژەی سیاسی دەبینینەوە كە گوزارشت لە دۆخی سیاسی كورد دەكات..

 بەنموونە فیلمی -چیرۆكەكانی سەربەرد-ە شەوكەت ئەمنی، كە باس لە گروپێكی سینەما دەكات دەیانەوێت فیلمێك دروست بكەن لە شاری دهۆك لە ناو قەڵایەكی سەردەمی سەدام حسێندا، بەڵام فیلمە تەواو سیاسی دەبێتەوە، لە هەڵبژاردنی پاڵەوانی سەرەكی بۆ فیلمەكەی كە بڕیارە دروست بكرێت، كچێك دێتە پێشەوە كە خۆی یەكێكە لە قوربانیەكانی ناو ئەو قەڵایە، كە لەكاتی ئەنفالدا لەو قەڵایە لەدایكبووە، ئەگەرچی لەشوێنێكی تریشدا ئەو كچە كە دەیەوێت نواندن بكات بەڵام كەسوكارەكەی رازی نابن، جارێكی تر دەبێتەوە بە قوربانی.. بۆ ئەوەی فیلمەكە وێنە بگرن بەكامێرای سینەمایی دەبێت بەشێوەیەكی یاساشكێنی لە سنورەوە كامێراكە بهێنن، دیسان باسی كێشەی سنور كراوە.. دەتوانین دەیان نموونەی تر لە سەرجەم فیلمە كوردیەكان بهێنینەوە..

6-  پاڵەوان:

بوونی پاڵەوان كە لەناو رووداوەكاندا دەژی و ئامادەیی هەیە، -جا ئەو ئامادەییە بە بوونی كاریگەری بێت لەسەر رووداوەكان، یان بێكاریگەری بێت- كە هەردوو حاڵەتەكە دەرهاویشتەی دۆخێكی سایكۆلۆژی و مێژوویی ئینسان كورد نیشان دەدەن.. بەڵام پاڵەوان بوونی هەیە و لەناو رووداوەكاندا ئامادەیی هەیە.. پاڵەوان لەناو فیلمی كوردیدا گوزارشتێكی راستەوخۆی دۆخ و دۆزی سیاسی ئینسانی كورد خۆیەتی، زۆرینەی پاڵەوانەكانی ناو فیلمی كوردی لە بنەڕەتدا قوربانین، جا فیلمەكە لەو بارەیەوە یان هەر نیشان دەدات، یان ئەو قوربانیە بۆ پاڵەوانێكی راستەقینە دەگۆڕێت كە توانای لەسەر گۆڕینی رووداوەكان هەیە.. لە فیلمی ئەرمریكی هۆلیوددا پاڵەوانی ئەمریكی كەسێكی سەركەوتوە و دوژمێنێكی بەهێزی هەیە، دەكەوێتە ملمالنێوە و لە كۆتایدا سەردەكەوێت.. ئەمە جگە لەوەی ئاڕاستەكردنێكی سیاسیانەی دەوڵەتی ئەمریكایە بۆ ئەوەی بەجیهان بڵێت من ئەو كەسەم كە لەكۆتایدا سەردەكەوم گوزارشتێكی ئاشكراشە لە دۆخی باوی كەسایەتی ئەمریكایی.. بەڵام لە فیلمی كوردیدا بەهەمان شێوە پاڵەوان بوونێكی گرنگی هەیە، بەڵام لە ناوەڕۆكدا جیاوازە، لەبەرئەوەی سینەمای كورد زیاتر سینەمایەكی سیاسی بووە تا ئێستا، بۆیە پاڵەوانەكانیشی بەرهەمی روودداوە سیاسیەكانن، بەڵام مەرج نیە كارەكتەری بێ هێز بن

لەبەرئەوەی قوربانین، بەڵكو زۆر جار ئەم قوربانیانە كارەكتەری زۆر بەهێزن، لە فیلمی -من دیت، یان "منداڵانی دیاربەكر"-دا مناڵەكان قوربانی دۆخە سیاسیەكەن، بەڵام پاڵەوانی ژیانی خۆیانن و دەتوانن كاریگەر بن لەسەر رووداوەكان، دوو كورتەباڵاكەی فیلمی -كالسیكۆ- سەرەڕای رێگریە گەورەكان كڵاشەكان دەگەیەننە میسی و رۆناڵدۆ و سنورەكان دەبڕن، ئەیوب لە ساتێ بۆ مەستی ئەسپەكاندا دوای تەقینەوە و تەقەكان و هەر تەیل سنورەكە دەبڕێت و دەچێتە ئەودیو.. گەریال شەهیدەكەی ناو فیلمی -بریەوەریەكانی ئەسپی رەش-ی شەهرامی عەلیدی بەهەزار تەنگەژەشدا هەر دەگاتەوە و زێدی خۆی و لەناو سەهۆلیشدابێت بەپێوە دەوەستێت..

لەم بارەیەوە بەڕێز -د. دڵشاد موستەفا-، تێزی دكتۆراكەی لەبارەی پاڵەوانی ناو فیلمی كوردی و كێشەی قوربانی كۆمەكی باش بەم تێڕوانینە دەكات، بریا ئەویش بەزمانی كوردی لەبەردەستدا بێت، كە بە زمانی ئینگلیزی پێشكەشی زانكۆكەی كراوە لە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا.

7- جوگرافیای ناشوێن و گرفتی سنور:

جوگرافیا لەناو فیلمدا دوو شێوەی هەیە:

أ- جوگرافیای راستەقینەی شوێن یان وڵات: بۆ نموونە فیلمە ئەمریكیەكە لەناو ئەمریكادا روو دەدات، یان پاڵەوانە فەرەنسیەكە لە شانزەلیزێ و الی بورجی ئێفێڵەوە دەبینین.

ب- جوگرافیای دەرەوەی شوێنی راستەقینە، بەڵام كارەكتەرەكە شوێن یان جوگرافیا بۆخۆی دروست دەكات، بۆنموونە لە فیلمێكی ئەمریكیدا كاتێك باس لە چەند سەربازێكی ئەمریكی دەكات لە عریاق یان ئەفغانستان، ئەوا شوێنێك بەرهەم دێت كە شوێنی پاڵەوانەكانی فیلمەكەیە -كامپی سەربازەكان، یان ژوورەكانیان- كە لە پرۆپس و ئێكسسوار جوگرافیایەكی ئەمریكای دروست دەكات..

بۆ ئەم دوو نموونەیە لە سینەمای كوردیشدا، یان ئەوەتا فیلمەكان لەجوگرافیای حەقیقی كوردستاندا روو ئەدەن، یان ئەگەر كاركتەرەكانیش دەچنە دەرەوەی جوگرافیای خۆیان دیسان شوێن بەرهەم دەهێنن، بۆ نموونە لە فیلمی -نامە بۆ پادشا-ی دەرهێنەری كورد هیشام زەماندا ئەگەرچی كۆی رووداوەكان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ روو دەدەن، بەڵام پاڵەوانە كوردیەكان لەناو ئەو شوێنەدا جوگرافیایەكی كوردیان بە ئەمتۆسفێرێكی كوردی دروست كردوە..

جگە لەم دوو حاڵەتە دیار و ئاشكرایە، سینەمای كورد بەشێوەیەكی زەقرت لەباری جوگرافیا قسەی هەیە، دۆخی سیاسی كورد و كێشەی جوگرافیای ناشوێن و گرفتی سنور، لەزەقرتین كێشە سیاسیەكانیەتی كە لەباری دەروونیەوە كاریگەری گەورەی لەسەر فیلمسازان هەیە و ئەم خاڵە بە زەقی لەبارەیەوە ئیشكراوە.. لە فیلمی كوردیدا خاك پریۆزە -لە فیلمی


رێگادا، سەید كاتێك لە زیندان دەگەڕێتەوە و دەگاتەوە خاكەكەی سەردەخاتە سەر زەویەكە و ماچی دەكات-، سنورێك هەیە كە هەمیشە دەشكێنێرت -ساتێ بۆ مەستی ئەسپەكان و نیوەمانگ- بەنموونە. حاڵەتێكی تری دەگمەن كە دەتوانین لەناو سینەمای كوردیدا بیدۆزینەوە شوێنێكە كە پاڵەوان دەیەوێت بیدۆزێتەوە و یان خاكێكە بەزۆر دروستكراوە بۆی، لە حاڵەتی یەكەمدا جوگرافیای ناشوێن بۆ نموونە لە -فیلمی زەر-دا سەر زەمینێك هەیە كە پاڵەوانی فیلمەكە بۆ دەگەرێت سەر زەمینێك هەیە و هەموان دەزانن كە هەیە، بەڵام دوورە دەست و شاردراوەیە تێناگەیت هەیە یان نیە، یان لە -نیوە مانگ-دا گوندی -ئاوایی تەنگەی بلە و سوراو- شوێنێكە بوونی هەیە و نادۆزرێتەوە، لە مێگەلدا ئەو گوندەی بەردی بەسەردا دەبارێت بەهەمان شێوە.. لە دۆخێكی تردا شوێنی -بەرهەمهاتووی ئیجباری- هەندێك جار وەك رەخنە لەبارەی فیلمی كوردیەوە دەوترێت ئەم سنور و بەفر و شاخ و داخە نەبڕایەوە، ئەم كامپ و پەراوێزنشینیە بەس نییە، بەڵام راستیەكەی ئەوە سیمای پێكهێنەری سینەمای كوردن، كورد لە رێ"ەی سینەماوە گوزارشت لە رەوش و دۆزی خۆی دەكات، كاتێك ئاوارەكانی كەركوك لە ستادیۆمێكدا دەژین لە فیلمی -شوێنێك بۆیاری- شەوكەت ئەمیندا دەرئەنجامێكی واقعیانەی دۆزی كوردە كە لەسەر خاكی خۆشی بێت كامپ نشینە، یان لە فیلمی -گۆرانیەكانی وڵاتی دایكم- ی بەهمەن قوبادیدا لەناو چیاكاندا خێمەی هەزاران كورد دەبینین كە بەهۆی كارەساتەوە لەسەر خاكی خۆیان ئاوارەن..

8- دەرهێنەر:

ئەگەر یەكێك لە مەرجەكانی سیمای بوونی سینەما، دەرهێنەری ئەو -زمان – نەتەوە-یە بێت، ئەوا لە ئێستادا زۆرینەی بگرە تێكڕای فیلمە كوردیەكانی، دەرهێنەرەكانیان كوردن و لە ئێستادا بەدەگمەن روو دەدات، دەرهێنەرێكی غەیرە كورد فیلم لەبارەی كوردەوە دروست بكات.. هەرچەند لە ئێستادا ئەم سیمایە بۆ ناساندنی سینەمایەك زۆر ئاماری لەسەر دانانرێت بەهۆی دروستبوونی كۆمپانیای سینەمایی ئینتەناسیۆنالەوە، بەتایبەت لە هۆلیود، كە هەزاران دەرهێنەری غەیرە ئینگللیز لەوێدا سەرقاڵی دروستكردنی فیلمن..

9- بەرهەمهێنەر:

هەندێك لە تیۆرسینەكانی بەرهەمهێنانی سینەما، پرۆدەكشن و فەند دەكەنە مەرجی سەرەكی بۆ چونە قاڵبی هەر فیلمێكی بەرهەمهاتوو بۆ ناو سینەمایەكی دیاریكراوو، بۆنموونە ئەگەر فیلمێك لەالیەن یەكێك لە كۆمپانیاكانی هۆلیودەوە دروست بكرێت دەبێتە بەرهەمی سینەمای هۆلیود، یان ئەگەر وڵاتێك فەندی فیلمێكی كرد ئەو فیلمە دەبێتە فیلمی ئەو وڵاتە.. بەم ئارگۆمێنتەوە هەندێك كەس پێیان وایە فیلمەكانی یەڵماز گۆنای بەشێكن لە سینەمای توركی فیلمەكانی بەهمەن قوبادی سینەمای ئێرانن و فیلمەكانی هەرێمی كوردستانیش بەشێكن لە عریاق.. ئەم تێڕوانینە ئەگەر وەك شكڵ تەماشای بكەین دەتوانین بڵێنی راستە، بەڵام دەبێت حاڵەتێكی تر لەبەرچاو بگرین ئەویش نەبوونی كیانی سیاسیە بۆ كورد -گرفتنی دەوڵەت نەبوون-، لەكاتێكدا كورد كە خاوەنی دەوڵەت نیە، چۆن بتوانێت لەژێر ناونیشانی دەوڵەتتدا فەندی فیلم بكات، بەڵام ئەم ئارگۆمێنتە لەوێدا دەكەوێت كاتێك دێینە سەر سیماكانی فیلم بە نموونە ئەگەر فیلمی -پیانۆژەنەكە-ی پۆلانسكی وەربگرین كە بەرهەمی هۆلیودە بەڵام دەچێتە ناو سینەمای جولەكەوە، یان فیلمی -میلۆنێری هەژار-، با فیلمەكە بەرهەمهێنەرەكەی ئەمریكی بێت و دەرهێنەرەكەی بەریتانی بێت، بەڵام لە تەواوی دنیادا كە لەبارەیەوە نووسرا دەیانوت فیلمە هندیەكە..

 

گەر دیقەتی شتێكی تریش بدەین ئێستا كاتێك لەبارەی فیلمی كوردیەوە لە دنیادا دەنوسرێت وەك فیلمی كوردی دەناسێنرێت نەك وەك فیلمی ئێرانی یان توركی، هەروەها ئەگەر سەرنج لە كۆی فێستیڤاڵە جیهانیەكان بدەین، بەهۆی بوونی فیلمی كوردیەوە لە سەكشنی زماندا دەتوانیت زمانی كوردی هەڵبژێریت، هەروەها لە زۆرینەی فێستیڤاڵەكانیشدا لەبارەی وڵاتی بەرهەمهاتووی فیلمەكەوە -كوردستان ئاماژەی بۆ كراوە-..

وەك لە تێزی دكتۆراكەی -خەسرەو سینا-دا هاتوە، ئەگەر كورد لەسەر خاكیش نەتوانێت دەوڵەت دروست بكات، ئەوا سینەما لەپارچە جیاوازەكانیەوە دەوڵەت و ناسانامەی سیاسی و فەرهەنگی بۆ كوردستان دروست كردوە..


بەپێی ئەم سەلماندنانە لە ئێستادا دەتوانین بڵێنی بەڵێ كورد سینەمای هەیە و فۆرم و شێوەكەشی لەسیماكانیدا روون بۆتەوە، هەر كەسێكی تریش بێت و بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونەوە قسە بكات، دەبێت بە ئارگۆمێنتی زانستی گوزارشتەكانی دەربربِێت.. بەڵام ئەوەی ئەبێت بوترێت ئەم سینەمایە، هەژار و كەم بەرهەم و پەرتەوازەیە. ئەمە جگەلەوەی لە ژانرەكانی سینەمادا زۆرترین فیلمە بەرهەمهاتوەكان -فیلمی سیاسنی- لەرووی ناوەرۆكەوە و لەرووی فۆڕمیشەوە ریالیستیە. بەڵام ئەبێت ئەو راستیە ئاماژە بۆ بكرێت بۆ ئەوەی سینەماكە باشرت جێگری ببێت، دەبێت لە رووی ناوەڕۆك و فۆڕمەوە، لەسەرجەم ژانرەكاندا بەرهەم زیاد بكات.. هەروەها بەشداری فیلمی كوردی لە ئیڤێنت و فێستیڤاڵەكاندا زیاد بكات، تا ئەو چوارچێوەیە زیاتر پتەو و خۆگرتوو ببێت.