ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:27 - 06/07/2020

ته‌قینه‌وه‌ی نه‌ته‌نزی ئه‌تۆمی، ئیسرائیل یان پڵنگه‌كانی نیشتمان؟‌

پەیسەر پرێس

ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ، یان هێرشكردنه‌ سه‌ریان شتێكی نوێ نییه‌، زۆر جار به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌ندێكجاری دیكه‌ش به‌ هۆیی دانانی بۆمب، دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران كراونه‌ته‌ ئامانج، پێده‌چێت هیچ وڵاتێكبه‌ ئه‌ندازه‌ی ئێران پشكی هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی به‌رنه‌كه‌وتبێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا هێشتا ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكجارسه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان ڕوونن، به‌ڵام هه‌ندێكدجاری تر به‌ بیانووی حاڵه‌تی ئه‌منی و ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان ده‌شارێنه‌وه‌.

 
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و زیانانه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌نزی نویك ئه‌سفه‌هان جێگه‌ی سه‌رنجه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئێران وه‌ك پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ شتێكی ئه‌و تۆی پێشكه‌ش نه‌كرد و سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان ڕانه‌گه‌یاند...

بیهروزكه‌مالوه‌ندی ئه‌مڕۆ به‌ ئاژانسی ئیرنای فه‌رمی ئێرانی گوتووه‌ئه‌و شوێنانه‌ به‌شێویه‌كی پێشكه‌وتووترو باشتر به‌ خێرایی بونیاد ده‌نرێنه‌وه‌.ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی رژێم له‌ ئێران دوو رۆژ پێش له‌ ئێستا ڕایگه‌یاند ئه‌وان توانیویانه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌نزده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ له‌ژێر لێكۆڵێنه‌وه‌دایه‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕووانگه‌یئاسایشی هه‌یه‌ هیچی له‌باره‌وه‌ ناڵێن.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (2/7/2020) ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌تۆمی ڕوویدا. هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌گوت به‌ڵام دواترله‌ ڕێگه‌ی وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بوویه‌وه‌ ده‌ری ده‌خست كه‌ زیانی زۆری به‌ناوچه‌كه‌و دامه‌زراوه‌كه‌ش گه‌یاندووه‌و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ شتێكی ئاسایی ناچێت.

كه‌مالوه‌ندی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ گوتوویه‌تی:ئه‌و كوورانه‌ حه‌وت ساڵ پێش له‌ ئێستا دروستكراون ، به‌ پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌و كاره‌ -هێرشی ئه‌لیكترۆنی و ئینته‌رنێتی- بووه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و له‌و میانه‌یه‌شدا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان تاوانبار كردووه‌؟

له‌ هه‌مان كاتیشدا ئیسرایل ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویانه‌ به‌ پێویستمان نه‌زانیوه‌و ئه‌و كاره‌ش ئێمه‌ش نه‌مانكردووه.

كه‌مالوه‌ندی ئه‌وه‌شی گوتووه‌ كه‌ له‌و كوورانه‌دا كار له‌ سه‌ر ئامێری پشكنینی وردو پێشكه‌وتوو كراوه‌، له‌و كورانه‌دا كاریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئامێریته‌كنۆلۆژی نوێ كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ كارله‌ سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونی كاره‌كانیان ناكات و ڕایان ناگرێت، بگره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵبده‌ن و ئامێرو به‌رنامه‌ی نوێ بهێننه‌ ناو كاره‌كانیانه‌وه‌.

 

كه‌مالوه‌ندی ئه‌مڕۆدوێنێش دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی زیانی پێگه‌شتووه‌ چه‌ندكووره‌یه‌كی تایبه‌ت بوون،به‌ هۆی ئاگره‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و زیانی به‌ ئامێره‌كان گه‌یاندووه‌. به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و كوورانه‌ كاری پیتاندنی یۆرانێومی تێداكراوه‌.

ڕێكخراوی ئه‌تۆمی ئێران دواتر چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا سه‌ربانی خانوویه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌و ڕه‌نگێكی ڕه‌ش له‌چوارده‌وری بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌پێی وته‌ی كه‌مالوه‌ندی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ زیانی گه‌وره‌ی مادی هه‌بووه‌و پێده‌چێت بۆماوه‌یه‌كیش له‌ كاره‌كانیان ڕایانبگرێت.

لایه‌نه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌ پێشێلكاریی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ له‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌یانبووه‌ له‌ باره‌ی ڕاوه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم. وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ دێت كه‌ له‌ مانگی ئایاری 2019 له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان واژۆیان له‌سه‌ر كردووه‌.

له‌ لای خۆشیه‌وه‌ ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واژۆی ڕێكه‌وتنه‌كانی كردووه‌، به‌ڵام سووره‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی و پیتاندنی یۆرانێۆم وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌ ئامانجی مه‌ده‌نی و ته‌ندروستی و له‌ هه‌مان كاتیشدا وه‌ك به‌رپرسه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڵێن تا ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بن و كاری تێدا بكه‌ن به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین ئێمه‌ش ئه‌و پیشه‌سازییه‌مان هه‌بێت.  له‌ هه‌مان كاتیشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گابی ئه‌شكنازیی به‌ رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی گوتووه‌: سیاسه‌تی ماوه‌ درێژی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگریی له‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات، هه‌رچیشی پێبكرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و له‌و ئه‌ركه‌ش بێده‌نگ نابن.

نه‌ته‌نز به‌ یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆم و پیتاندنی یۆرنێۆم تۆمار كراوه‌و له‌ لایه‌ن تیمی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه‌ چه‌ند جارێك سه‌ردانی كراوه‌، ده‌كه‌وێته‌  پارێزگای ئه‌سفه‌هان له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌دا.

له‌ هه‌مان كاتدا وه‌زیری به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌دووری نازانن ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و وڵاتانی نه‌یاری ئێرانی له‌ پشته‌وه‌ بێت. نیۆرك تایمز له‌ ڕاپۆرتێكیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆمبێكی چێنراو له‌و شوێنه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كووره‌كان و دواتر ئه‌و ڕووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 “ئایدی كۆهێن”، لێكۆڵه‌ر و ڕاوێژكار و شرۆڤه‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی ئیسرائیل شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١ی ته‌مموز چه‌ن كاژێر پێش ڕوودانی پیشهاته‌كه‌ له‌ توییتێكی خۆی دا به‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌ زانیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل گه‌وره‌ترین ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی بۆردومان كردووه‌ به‌ پێی وته‌ی ناوبراو ڕژیمی ئێران داوایان له‌ كارناسانی ڕووسی كردووه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی توخمی تیشكده‌ری ئۆرانیۆم له‌ شوینی ڕووداوه‌كه‌ ئاماده‌ بن.

به‌ پێی نووسراوه‌ی ئه‌م شرۆڤه‌كاره‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ كه‌ڵكی له‌ فڕۆكه‌ی جێتی ئێف.16 وه‌رگرتووه‌ و له‌ ئاسمانی یه‌كێك له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ سووته‌مه‌نی و به‌نزینی خۆی وه‌رگرتووه.

به‌گوێره‌ی میدیا ئێرانییه‌كان غولام ره‌زا جه‌لالی، سەرۆکی بەرگری شارستانی ئێران رایگەیاندووه‌: ھەرکەسێك لە ھێرشەکەی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنزەوە تێوەگلابێت، با چاوەرێی تۆڵەی ئێمە بێت. ئه‌م وته‌یه‌ مانای ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت كه‌ ڕووداوه‌كه‌ هێرش بووه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ٢٢٠ كیلۆمه‌تر دووری باشووری رۆژهه‌ڵاتی تاران گه‌وره‌ترین ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆم له‌ وڵاتی ئیرانه‌ كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دامه‌زراندنی و ده‌ست به‌ كاربوونی شاراوه‌ی ده‌سپێكی قه‌یرانی ناوه‌كی ئیران له‌ ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی به‌ دواوه‌ بوو. دامه‌زاروه‌كانی نه‌ته‌نز له‌ ساڵی ٢٠١١ی زایینیش دا جارێكی دیكه‌ كه‌وتبووه‌‌ به‌ر هیرشی سایبێری ڤایرۆسی ستاكس نێت كه‌ كاتی خۆی زۆر ده‌نگی دایه‌وه‌.  بنكه‌كه‌ لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە چاودێری دەکرێت.

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ڕووداوه‌كه‌ش گروپێك به‌ناوی – پڵنگه‌كانی نیشتیمان- ئه‌و كاره‌یان خسته‌ ئه‌ستۆی خۆیان . به‌ پێی ڕاپۆرتێكی بی بی سی فارسی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و گروپه‌ ده‌ستیان گه‌شتووه‌ به‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ كاره‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، وه‌ك له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ پڵنگه‌كانی نیشتیمان له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێراندا كه‌سی خۆیان هه‌یه‌و كاریان بۆ ده‌كات.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌نز له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 100هه‌زارمه‌تر چوارگۆشه‌ (10هێكتار) زه‌وی بونیاد نراوه‌ و به‌شێكی زۆری دامه‌زراوه‌كه‌ له‌ژێر زه‌ویدایه‌و به‌شێوه‌ی تونێل هه‌ڵكه‌نراوه‌ كه‌ (25 پێ) سه‌قفی كۆنكرێتی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ حه‌وت مه‌تر و نیو، ئه‌و شوێنه‌ به‌ سه‌ره‌كی ترین شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ ئێران دێته‌ ئه‌ژمار.

هه‌رچۆنێك بێت ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێراندا ته‌قینه‌وه‌ ڕوو ده‌دات و دواتریش به‌رپرسانی ئێرانی به‌ بیانووی حاڵه‌تی ئه‌منی زانیارییه‌كان ده‌شارنه‌وه‌، هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت زیانه‌كه‌ی بۆ ئێرانه‌و قازانجه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌شكێته‌وه‌ ڕوونه‌.