06:50 - 16/07/2020
له‌به‌رزنجه‌وه تا شێخان، گوزه‌رێك به نێو ئاینی یارساندا
به‌دێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی
ئایینه‌كان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له گۆڕینی تێڕوانینی مرۆڤه‌كان بۆ هه‌موو
دیارده دیار‌و نادیاره‌كانی په‌یوه‌ست به مرۆڤایه‌تی، هه‌ریه‌كه‌شیان دووباره
بونیادی فیكری و تێڕوانینه تایبه‌ت و گشتیه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌و دووباره به‌پێی ویستی خۆیان دایانڕشتووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و ئایینانه یارسانیه‌كانه كه
مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌و تا ئێسته‌ش په‌یڕه‌وكارانی له ژیاندا ماون، ئه‌و
ئایینه چیه‌و له‌كوێن و به‌شێك له دابوونه‌ریته‌كانیان له‌م ڕاپۆرته‌دا خراوه‌ته
ڕوو...
نه‌وه:
سوڵتان سەھاک یان سوڵتان
ئیسحاق یان سوڵتانی صاق دامەزرێنەری بیر‌و باوەڕی ئەھلی حەق یان کاکەییەکان یان یارسان (١٢٧٦-١٣٩٥زایینی) کە
بە سوڵتانی ڕاستەقینە و خاوەنی ڕێز ناسراوە و ئەھلی حەق ئەو بە ڕووی ڕاستەقینەی
حەقیقەت ئەناسن.
سوڵتان سەھاک کوردە و
بە نەسەب دەچێتەوە سەر ئیمام مووسای کازمی شێعەکان لە
کۆتاییەکانی سەدەی حەوتی ھیجری (١٢٧٦ زایینی) لە ناحیەی بەرزنجەی سەر بە قەزای سەید سادق ی پارێزگای سلێمانیدا لە دایک بووە باوی ناوی شێخ
عیسایە و دایکی ناوی ڕەزبار خاتوونەکە کچی حسەین بەگی جەڵد بووە. کە ئەوکات ڕێبەر
و دامەزرێنەری تەریقەتی قاردریەکان بوو. باوکی تەکیە و موریدی ھەبوو ھەر زوو لەگەڵ
باوکی ڕێک نەکەوتوون ئەو ناوچەی بەرزنجەی جێ ھێشتووە و له‌گه‌ڵ براكانی ڕووی لە گوندی شێخانی کوردستانی ئێران کردووە و
لەوێ نیشتەجێ بووە.
سه‌ره‌تای ناكۆكی و ئیشراق:
لە دوای کوچی دوایی باوکی
موریدەکانی لە دەورووبەری سوڵتان کۆ دەبنەوە و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌بووه له‌گه‌ڵ
ده‌رووبه‌ره‌كه‌ی برادەرەکانی بناغەی دژایەتی لەگەڵیا دەست پێدەکەن هەر بۆیە
بەرزنجە جێیدێلێت و بەرەو گوندی شێخانی سەر بە قەزای پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردسان کۆچ
دەکات و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌و هەرلەویش کۆچی دوایی دەکات.و ئێستا مه‌زاره‌كه‌ی
هه‌ر له‌گوندی شێخانه‌و له په‌نای ڕوباری سیرواندایه‌و به‌شوێنی نزرگه‌و پیرۆزی
یارسانه‌كان دێته ئه‌ژمار و به‌رده‌وام سه‌ردانی كه‌ری هه‌یه.
ڕۆڵی سوڵتان:
ڕێبازی
ئەهلی حەق لەسەردەمی سوڵتان ئیسحاقدا پەڕەی پێ دەدرێت و بە فەرمی دەست پێی دەکات. زۆربەی موریدانی سوڵتان كورد نه‌بوون گه‌رچی كوردیشیان تێدا
بووه، به‌ڵكو خەڵکی وڵاتانی چین و هند و بوخارا و وڵاتەکانی دیکەی دوور کەوتوو لە
ئێران بوون کە بۆ پەیڕەوی کردن لەم ڕێبازە هاتوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خزمه‌تی
سوڵتان، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه ئاخۆ گفت و گۆی نێوان سوڵتان و په‌یڕه‌وكاره
بیانیه‌كانی به‌چ زمانێك بووه، یان وه‌رگێڕ هه‌بووه، یاخود په‌یوه‌ندییه‌كان له
ئاستی رۆحی و ده‌رونیدا ماوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك دووره. هومایۆن
ساحیب شاره‌زا له ئاینی یارسانه‌كان له هه‌ورامان به په‌یسه‌ری گوت: هه‌موو
ئاینێك به زمانێكی تایبه‌ت هاتووه، زمانی سه‌رئه‌نجام گه‌رچی زمانه‌كانی وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌ی هه‌موو زمانه‌كانی تێدایه، به‌ڵام به هه‌ورامی و له‌سه‌ر شێوازی
شیعر داڕێژراوه، ئه‌وانه‌شی كه خۆیان به موریدی سوڵتان زانیبێت به‌ناچاریی
خۆیان فێری زمانی هه‌ورامی كردووه.
بنه‌مای ئاینی:
بنه‌مای بیروباوه‌ڕی یارسانه‌كان
ئایینی یەکتاپەرستییە کە لە لۆڕستانی ئێرانەوە سەریهەڵداوە و لە کوردستان بڵاو
بووەتەوە، هەر بۆیە لۆڕستان و کوردستان بە کانگاو سەرچاوەی ئەم ئایینە دەژمێردرێن
و ئێستاشی لەگەڵدابێت ئەم شوینە مەڵبەندی سەرەکی پەیرەوانی ئەم ئایینەن و لە
تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەتەوە . زاتی حه‌ق كه همه‌به‌ستیان خودای
تاقانه‌یه، خۆی له نێو كه‌سانێكه تایبه‌تدا ده‌رده‌خات كه ئه‌وان پێی ده‌لێن –شامیوان-ئه‌مه‌ش
له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا له یه‌ك كه‌سدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وان نموونه‌ی حه‌ق و
ڕاستی له‌و كه‌سه‌دا ده‌بیننه‌وه‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه باوه‌ڕێان به پێغه‌مبه‌ره‌كان
هه‌یه‌و پێیان وایه ته‌جه‌لی و ده‌ركه‌وتنی خودا له‌وانه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له
دواتریشدا ئیمامی حوسه‌نی كوڕی عه‌لی هه‌مان حه‌قی تێدا ده‌ركه‌وتووه.به‌مانایه‌كی
دی له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت كه خودا ئه‌و رۆح و جه‌سته‌ی ئه‌و
كه‌سه ده‌كاته شانشینی خۆی .
شوێنی یارسانه‌كان:
هەر لە هیندستان و پاکستان و
ئەفغانستانەوە تا دەگاتە ئێران و عێراق و تورکیا وئازەربایجان. ئەمڕۆ کە پەیڕوانی ئەم ئایینە جگە لە ڕۆژهەڵات وباشووری
کوردستان لە شارەگەورەکانی شیراز، تاران و تەورێز و لە عێراقیشدا لە بەغداو موسڵ
هەر وەها لە تورکیاش بوونیان هەیە.
شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی
ئەھلی حەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە
خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پێداگریی دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا
ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە
ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پارێزگای کرماشان و شاروو شارۆچکەکانی ولە باشووریش کەرکووک و دەوروبەری بە
مەڵبەندی سەرەکی پەیرەوانی ئەم ئایینە دەژمێردرێن بەڵام لە باکوور لە شارەکانی
ئورفا هەکاری،وان و دیێرسم بە ناوی دیکەوە هەن.
ژماره‌ی یارسانه‌كان:
دوکتۆر گولمورادی کە خۆی
کوردێکی یارسانیە دەڵێت، ژمارەی پەیرەوانی ئەم ئایینە تەنێ لە ئێران دوو ملیۆن و
نیو دەبێت و لە شوینانی دیکەش نزیکەی ملوێنێک هەن، به پێی وته‌ی گولمورادی بێت په‌یڕه‌وانی
یارسان له ئێستادا زیاترن له سێ ملیۆن و نیو.
ناوه جۆراوجۆره‌كان:
ئەم ئایینەو پەیرەوانی زۆر ناویان
لیێ نراوە کە باوترینیان ئەمانەن؛ کاکەیی، ئەهلی حەق و یارسان.
به‌ڵام زۆرترین ناویان –یارسانه-
وشەی یارسان لە دوو وشە ی "یار"و "سان"لێکدراوە. وشەی یار بە مانای
خۆشەویست،دولبەر ، هاورێ و وشەی سان سووککراوی وشەی سوڵتان مەبەست سوڵتان ئیسحاقی
بەڕزنجییە. هەموو پەیڕەوانی ئەم ئایینە به‌شێكی دیاریان لە
باشووری کوردستانن و بە کاکەییەکان ناسراون.
كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه؛
گه‌رچی یارسانه‌كان وه‌ك ئاماژه‌مان پێداوه له زۆرشوێنی كوردستان و جیهانیش بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نها نموونه‌ی كاكه‌ییه‌كان وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك لێیان شاره‌زا ببیین، په یڕه‌وانى ئاینى یارسان
یاخود كاكه‌یى له هه‌ڵه‌بجه كه‌خه‌ڵكى هه‌ر سێ گوندى هاوار و ده‌ره‌تفێ و هاواره‌كۆنى
سه‌ربه پارێزگاكه‌ن، له ئێستادا ژماره‌یان 400 خێزان زیاترده‌بێت، دوای
ڕاگواستنی گونده‌كان له ساڵی 1978 -1979 به هۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری نێوان
شا‌و سه‌دام له جه‌زائیر، كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌كه چۆڵكردنی
سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بوو به پانتایی 25 كیلۆمه‌تری هه‌وایی بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێگه‌ی له چالاكی پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستان بگرن، ڕاگواستن گونده‌كانی ئه‌وانیشی
به‌ركه‌وتووه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا زۆرینه‌یان نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كێكن له شاره‌وانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا و كه‌سایه‌تی دیار و ناسراویان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه.
له گوندى هاوار دوو مه‌زارگه‌ى
تایبه‌ت به خوا په‌رستى خۆیان هه‌یه. كاكه‌یى و یارسانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، به‌گوێره‌ى
په‌یڕه‌و كردنى ئاینه‌كه‌ى خۆیان، له‌ڕێگه‌ى كتێبه پیرۆزه‌كه‌یان به‌ناوى
"سه‌رئه‌نجام"، بۆنه و مه‌راسیه‌مه ئاینیه‌كانى خۆیان به‌ته‌نها له‌ناو
خۆیاندا به‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاینه‌كه‌یان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا،
له‌كاتى بۆنه و مه‌راسیه‌مه ئاینیه‌كانى موسوڵمانن له هه‌ڵه‌بجه، سه‌ره‌ڕاى
پیرۆزبایی كردن له موسوڵمانه‌كان به بۆنه‌ى جه‌ژن و مه‌راسمه‌كانیانه‌وه.
پێكه‌وه ژیان:
جیاواز له هه‌ندێك له په‌یڕه‌وانى ئاینه‌كانی
دیی كه یه‌كتری قبووڵ ناكه‌ن و هه‌ندێك له توندڕه‌وه ئاینداره‌كان هه‌میشه ئه‌و
ناكۆكییانه قووڵ ده‌كه‌نه‌وه‌و به پاساوی ئاینی جۆراوجۆر خوێن و ماڵێ یه‌كتری حه‌ڵاڵ
ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی نێوان كاكه‌یی و موسڵمانه‌كان سه‌دان ساڵه ئاساییه‌و جگه له
چه‌ند حاڵه‌تی بچووك هیچ شتێك ڕووی نه‌داوه جێگه‌ی سه‌رنج بێت ، ڕێزى زیاتر له
مه‌راسم و كاته پیرۆزه‌كانى یه‌كتری ده‌گرن و پیرۆزبایی له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن و له
كاتی پرسه‌و ناخۆشییه‌كانیشدا به‌ده‌م یه‌كه‌وه هه‌ن.
ڕواڵه‌ت:
یارسانه‌كان سمێڵ دەهێڵیتەوە
بەڵام ڕیش ناهێڵێتەوە تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆیان لە خەڵکانی تر جیابکەنەوە
لەلایەکی دیکەشەوە موسڵمانان بەرسمێڵیان کردوە و ڕیشیان هێشتوەتەوە بۆیە بە
پێچەوانەی ئەوانیان کردوە.
حه‌رامه‌كان:
لە
ئایینی یارسانییەکاندا له ڕووی تیۆرییه‌وه جگەرە کێشان و مەشروب خواردنەوە ڕێگه پێدراو نیه‌و هه‌ركه‌س
بیكات گوناهباره له هه‌مان كاتدا یارسانیەکان گۆشتی بەڕاز ناخۆن ..و چه‌ندینكه‌سیان كه پابه‌ندی ئاینین خۆیان به‌دوور
ده‌گرن و نایانه‌وێت بكه‌ونه نێوئه‌و حه‌رامه‌وه،
ئیتر له ڕوانگه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه وه‌ك په‌یڕه‌وانی
هه‌موو ئاینه‌كانی دیكه كه له‌ڕوانگه‌ی تیۆرییه‌وه شته‌كان به حه‌رام له قه‌ڵه‌م
ده‌درێن و به كرداریش جێبه‌جێده‌كرێت.
بانگه‌وازی ئاینی:
یارسانه‌كان بانگه‌وازیی بۆ
ئاینه‌كه‌یان ناكه‌ن و نایانه‌وێت كه‌سی دیكه بچێته نێو ئاینه‌كه‌یانه‌وه مه‌گه‌ر
كه‌سێك به خواستی خۆی بچێت، په‌رستنی به كۆمه‌ڵیان نیه‌و پاڕانه‌وه‌و سرووته‌كانیان
به زمانی هه‌ورامییه‌و تاكه كه‌سییه، هه‌ربۆیه نزرگه‌كانیان زۆر بچووكن و ته‌نها
شوێنی یه‌ك كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له گوندی هاواری سه‌ر به
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌یه.
سه‌ردانی سوڵتان:
ساڵانە
خەڵکانی زۆر لە په‌یڕه‌وانی ئەهلی حەق لە پارێزگاکانی کرماشان و لۆڕستان و كه‌ركووك
و هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌كانی تره‌وه بە ئۆۆتمبێل و هه‌شیانه بە پێی پەتی رێی دەکەون
بەڕەو گڵکۆی سوڵتان و مەڕاسیماتی خۆیان بە جێی دەهێنن،
پارسا یەکیکە لە په‌یڕه‌وانی ئەهلی حەق کە دانیشتووی شاری کرماشانە لەم
باڕەوە بە پەیسەر پرێسی گوت؛ زۆربەی کات لە پشووه‌كانی و نەورۆز هەموو خانه‌واده‌كه‌مان
بەرەو پاوە ڕێی دەکەوین یان زۆربەی کاتەکان لەگەڵ بڕادەری خۆم ماوەی دوو ڕۆژ بە
پێی بە ڕێوە ئەبین کاتێک دەگەینە شێخان و وەکوو وایه کاتژمێریک پیاسەمان کردبێ وا
ئەبیین کە هیچ هەست بە مانووبوونەوە ناکەین و چەندین شەو لای سوڵتان دەمێنینەوە و
ڕێیو ڕەسمی خۆمان بە جێی دێنین.
هه‌رچۆنێك بێت له میانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌وه كه‌مێك له دیدگای ئه‌و ئایینه دێرینه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان‌مان خسته ڕوو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه په‌یوه‌ستی ئه‌وانه به‌شێوه‌زاری هه‌ورامی و له هه‌ركوێی دونیادا بن به هه‌ورامی ده‌قه ئاینیه‌كانیان ده‌خوێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتێبی سه‌رئه‌نجام به هه‌ورامی و شێوه‌یه‌ك له شیعر نوسراوه‌ته‌وه.