06:15 - 02/01/2019
هێواشى گفتوگۆى لایه‌نه‌كان سه‌برى له مه‌سرور بارزانى بڕیوه
مه‌سرور بارزانى سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو ده‌رگاى قۆناغێكى نوێى به‌روودا كرایه‌وه، كاتێك بووه پاڵێوراوى حزبه‌كه‌ى بۆسه‌ر كورسى سه‌رۆك وه‌زیران، دواى مانگێك گفتوگۆكان له‌سه‌رخۆن و بهوجۆرهنین كه كوڕه گه‌وره‌كه‌ى بارزانى ده‌یخواست، بۆیه‌ش له‌دوایین دوو په‌یامیدا نه‌یتوانی نیگه‌رانى و توڕه‌بوونه‌كانى و سیماى كه‌سایه‌تییه ئه‌منییه‌كه‌ى بشارێته‌وه.
مه‌سرور بارزانى ته‌مه‌نى ٥٠ ساڵەو دوای ٢٠ ساڵ کارکردنی لە سلکی ئەمنی، ئێستا به‌ره‌و قۆناغى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فراوانتر ده‌ڕوات، رۆژانه له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشیه‌وه چاوى له ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانه، تا ئاڵوگۆڕه گه‌وره‌كانى ناو حزبه‌كه‌ى به ئه‌سپایى تێپه‌ڕێت، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كان زیاتر له‌وه‌ن چاوه‌ڕێى ده‌كرد، ره‌نگه ئه‌وه‌ش بارزانى نیگه‌ران كردبێت، له‌ماوه‌ى ته‌نها چوار رۆژدا چه‌ند په‌یام و جوڵه‌یه‌كى هه‌بوو كه په‌له‌په‌لى و نیگه‌رانییه‌كانى خستهبهرچاوان.
چه‌ندرۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه حكومه‌تى سوریا به تۆمه‌تى هاوكارى تیرۆر، مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كه كه‌سى یه‌كه‌مى مه‌سرور بارزانییه ٣٠ی ١٢ په‌یامێكى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكرده‌وه، په‌یامه‌كه جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى پێوهنهبینرا له‌و بهیانانهى پێشتر پارتی له گه‌رمه‌ى ناكۆكییه سیاسییه‌كان بڵاویده‌كرده‌وه.
په‌یامه‌كه ٢٧٥ وشه بوو، ١٧٥ وشه‌ى رووى له ناوخۆى هه‌رێم و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و قسانه‌بوو كه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كران له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، تێیدا هاتبوو" مایەی پێکەنینە ئەوەیە کە ھەندێ ھەرزەکاری سیاسی و گەندەڵکار و خائین بەو ھەواڵە شاگەشکە دەبن و دەھۆڵی بۆ لێدەدەن، جێگەی سەربەرزیشە، کە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی".
هه‌روه‌ها جارێكى دیكه وشه‌ى خائین و وڵاتفرۆشان و دز و گهندهڵانى به‌كارهێناوه‌ته‌وه له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌یدا"ھۆکاری داخ لە دڵی و کینەی خائین و وڵاتفرۆشان و دز و گەندەڵانی ناوخۆش لە بەرامبەر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ھەمیشە بەڕێزیان دژ بە سیخوڕی و داگیرکاری و تیرۆر و خیانەت و گەندەڵییەکانیان وەستاونەتەوە و ھەمیشەش لەو رەوتە بەردەوام دەبن و لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆر دەمێننەوە".
وشه ره‌قه‌كانى په‌یامێكى توندى له‌وجۆره و له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌چوونى دانوستانه‌كان، توڕه‌یى و نیگه‌رانى قوڵى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى خسته بەر رووناكى، به جۆرێك له سه‌ره‌تاوه به هه‌نگاوى لایه‌نه‌كان دڵخۆش نییه، تا ئێستا بۆخۆشى نه‌هاتووه‌ته ناو گفتوگۆكان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له گه‌ڕى داهاتوو خۆى سه‌رپه‌رشتى گفتوگۆ تاقهتپڕوكێنهكان بێت، به حه‌وسه‌ڵه‌و سهبرێكى كه‌مه‌وه، ئه‌و په‌له‌یه‌تى بڕیاره‌كانى حزبه‌كه‌ى به گۆڕینى سه‌رۆك حكومه‌ت زوو تێپه‌ڕێت، به‌ڵام جیڕى لایه‌نه‌كان و دهستشلنهكردنى پارتى ماوه‌ى یارییه‌كه‌ى زۆر درێژتركردهوه له‌وه‌ى كاندیده نوێیهكەى پارتى ده‌یخواست.
بۆچوونى سێیه‌م له‌سه‌ر مه‌سرور بارزانى كه‌م به‌رچاوده‌كه‌وێت، كه‌سایه‌تى ئه‌و له‌نێوان وه‌سفى دۆستانى و ره‌خنه‌ى نه‌یاره‌كانیدا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان به فریاد ره‌س و گروپى دووه‌میش له ئێستاوه ده‌ستیان له دهسهڵاتدارێتییهكهى شۆردووه‌ته‌وه، واباسى ده‌كه‌ن كه زۆرتر خاوه‌نى كه‌سایه‌تى ئه‌منى و هه‌واڵگرییه و وشك و داخراوه، خاوه‌نى كراوه‌یى زۆر نییه بۆ ئیداره‌كردنى كێشه‌كان، دۆستهكانیشى پێیان وایه، خاوه‌نى كه‌سایه‌تى به‌هێزه و سه‌رقاڵ نییه به بازرگانى گه‌وره‌وه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تى ده‌دات له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووبێت.
بارزانى له رابردوودا پێگه‌ى له‌ناو حزبه‌كه‌ى به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندابوو، هاوشێوه‌ى حكومه‌ت پارتى بۆ نێچیرڤان بارزانى ئامۆزاى جێنه‌هێشت، له زۆربه‌ى باره‌گاكانى پارتى له تهنیشتنى وێنه‌ى مه‌سعود بارزانى وێنه‌ى مه‌سرور بارزانیش بهدیوارهكانهوهیه، رێكخستنهكانیش وه‌ك باس ده‌كرێن زۆرینه‌یان سه‌ر به‌هێڵى ئه‌ون، كه به‌باڵى هه‌ڵۆكانى پارتى ناسراون، زۆرینه‌ى به‌رپرس لقه‌كانیش هه‌ر نزیكن له خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌ڕابردوو چاویشى له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى گشتى بووه، هه‌ژمونى ئه‌و له دامه‌زراوه دیبلۆماسییه‌كانى هه‌رێم و سیاسه‌تى نه‌وت سفر نه‌بووه.
هه‌رچه‌نده وه‌ك كوڕه گه‌وره‌ى بارزانى پێگه‌ى دیارى له‌ناو حزبه‌كه‌ى هه‌بووه، به‌ڵام كۆتایى نه‌وه‌ده‌كان، دره‌فه‌تى زیاترى بهگهورهبوونى دا ساڵى ١٩٩٨ له ته‌مه‌نى ٢٩ ساڵیدا بووه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاژانسى پاراستنى پارتى، ساڵێك دواتر له كۆنگره‌ى ١٢ی پارتی بوو به ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و دواتریش مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه.
مه‌سرور بارزانى په‌یامى هاتنى ساڵى نوێى زاینیشى قۆسته‌وه بۆ به‌یانكردنى خواستى خۆى، بۆ هه‌رچى زوو پێكهێنانى ئه‌و كابینه‌ى ده‌بێته یه‌كه‌مین ئه‌زمونى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى، بۆ پیرۆبایى ساڵى نوێش نوسیى،"گەلەکەمان ویست و خواستی خۆی لە دوا هەڵبژاردنەکانی هەرێم نمایش کرد، بۆیە داواکارم کە هەموو لایەک بە رێزگرتن لە دەنگ و ویستی خەلک، پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن، تاکو هەرچی زووتر خزمەتێکی شایستەتری هاوڵاتیانی خۆشەویستمان بکرێت".
مه‌سرور بارزانى له هه‌ڵبژاردنه‌كان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى كرد، ره‌نگه پلانى زوو جێبه‌جێكردنى گۆڕانكارییه‌كان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بووبێت له ٣٠ی ٩ى ٢٠١٨ به‌وپێیه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان جگه لهپارتى لارییان نه‌بوو له دواخستنى هه‌ڵبژاردن، ته‌نانه‌ت له‌ناو پارتى نێچیرڤان بارزانى مه‌یلى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى هه‌بوو.
له به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى سوربون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ده‌موچاوه نزیكه‌كانى باڵى هه‌ڵۆكان جه‌ختیان له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ رۆژێكیش دواناخرێت، ئێستاش بۆ ئه‌وان كاتى ته‌واوكردنى گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌و گۆڕینه‌وه‌ى كورسییه‌كانه بۆیه چیتر ناخوازن سه‌رپێكه‌وتنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌وه‌زیاتر دوابكه‌وێت و دره‌نگتر سه‌رده‌مى ئه‌وان ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه یه‌كه‌م ههنگاوهیى پێكه‌وه‌یى مه‌سعود بارزانى و مه‌سرورى كوڕى نه‌بوو، له سه‌روبه‌ندى ریفراندۆمیش هه‌ردووكیان جه‌ختیان له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم كرده‌وه، نێچیرڤان بارزانى بۆ پشتیوانى ریفراندۆم خۆى پیشان نه‌دا، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى له ئه‌مریكاوه لۆبى بۆ ریفراندۆمه‌كه ده‌كرد، له لێدوانێكدا گوتى"عێراق به هه‌ڵه دروستكراوه‌و سه‌رده‌مى شه‌راكه‌ت كۆتایى هاتووه".
رۆژى چوارشه‌ممه فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و داواى كرد چیتر پێكهێنانى حكومه‌ت له‌وه‌زیاتر دوانه‌كه‌وێت، هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه كه له باڵى مه‌سرور بارزانییه گوتى"داوا ده‌كه‌ین له لایه‌نه‌كان به هه‌ستكردنى به به‌رپرسیارێتى و به‌بێ بیانوگرتن له یه‌كترى، په‌له‌بكه‌ن له دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆكابینهیهكى به‌هێزى حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان.".
گوتیشى"داوا لهبراوهى دووه‌م و براوه‌ى سێیه‌م ده‌كه‌ین، درێژه به گفتوگۆكان نه‌درێت كه متمانه‌ى خه‌ڵكى به دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم لاوازبكات، ئێمه له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنى مه‌له‌فه‌كان نین له‌گه‌ڵ یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان به جیا قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، ئێمه له‌به‌رده‌م ئیستیحقاقى چاكسازى ریشه‌یین له پێكهاته و هه‌یكه‌لى حوكمڕانى كوردستان".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى كه زۆرتر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه به‌رچاوكه‌وتن كه نزیكن له مه‌سرور بارزانى، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌بوو كه كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یدات بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام پێناچێت مه‌سرور بارزانى بیه‌وێت پهلهكردنهكهى له‌سه‌ر حسابى پشكه‌كانى حزبه‌كه‌ى بێت، هه‌م مێوژى ده‌وێت و هه‌م خورما، به‌وپێیه‌ى له راگه‌یه‌ندراوى فراكسیۆنه‌كه جه‌خت له داواكانى حزبه‌كه‌ى كراوه‌ته‌وه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كانى به‌غدا و كه‌ركوك و هه‌ولێر، كه تێکەڵکردنیان داواكارى یه‌كێتییه، هه‌روه‌ها وشه‌ى بیانوگرتن به‌كارهێنراوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بارزانى كوڕ داواى لایه‌نه‌كانى پێ حه‌ق نییه.