02:57 - 03/01/2019
بڕوانامه‌ى ساخته‌ى زمان مامه‌ڵه‌کانی ماسته‌ر و دكتۆرا له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا په‌كده‌خات
به‌هۆى چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كى ساخته‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ئایێڵسهوه(IELTS) وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا مامه‌ڵه‌ى چه‌ندین فێرخوازى خوێندنى باڵاى راگرتووه‌و به گوته‌ى به‌شێك له‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان راگیراوه، چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كى ساخته له سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه, به‌ڵام بڕوانامه ساخته‌كانى هه‌ولێر تێپه‌ڕیون و خاوه‌نه‌كانیان گفتوگۆى نامه ئه‌كادیمییه‌كانیان كردووه.
كۆمه‌ڵێك كه‌س كه بڕوانامه‌ى ساخته‌یان له به‌غداوه هێناوه، له زانكۆى سلێمانى بڕوانامه‌كانیان ئاشكراكراون
به‌پێى رێنمایى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئه‌و فێرخوازانه‌ى ده‌یانه‌وێت بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ده‌ستبهێنن، ده‌بێت بڕوانامه‌ى ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ى زمان(تۆفڵ یان ئایێڵس) پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا گفتوگۆ له‌سه‌ر نامه‌ى ماسته‌ر یان دكتۆراكه‌یان ناكرێت، له‌ماوه‌ى رابردووش چه‌ند كه‌سێك بۆ ده‌رچوون له‌و فلته‌ره په‌نایان بۆ بڕوانامه‌ى ساخته برد، كه گوایه له به‌غدا ئه‌و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له‌ماوه‌ى رابردوو، كۆمه‌ڵێك كه‌س كه بڕوانامه‌ى ساخته‌یان له به‌غداوه هێناوه، له زانكۆى سلێمانى بڕوانامه‌كانیان له‌رێگه‌ى به‌دواداچوون بۆ كۆده‌كان ئاشكراكراون و دواتر به فه‌رمانى وه‌زارى ئه‌و كه‌سانه دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوته‌ى چه‌ند فێرخوازێك ئه‌و كه‌سانه‌ى له هه‌ولێر بوون و بڕوانامه‌كه‌یان به‌هه‌مان شێوه ساخته بووه، مامه‌ڵه‌كه‌یان ئاشكرانه‌كراوه‌و گفتوگۆى نامه‌كانیان كردووه، ئه‌وه‌ش گروپه فێرخوازهكهى سلێمانى نیگهرانكردووهو په‌نایان بۆ به‌رپرسانى یه‌كێتى بردووه كه وه‌زیرى خوێندنى باڵا ناچار بكه‌ن یان ئه‌وانه‌ى هه‌ولێریش دووربخاته‌وه چونكه بڕوانامه‌ى ئه‌وانیش ساخته‌یه، یاخود چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وانه‌ى سلێمانیش بدۆزنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان دواى ئه‌وه وه‌زیرى خوێندنى باڵا به‌ڵێنده‌دات، ئه‌وانه‌ى هه‌ولێریش دوروبخاتهوه(فه‌سڵ بكات) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گفتوگۆى نامهكانیشیان كردبێت، به‌ڵام تا ئێستا بێده‌نگى له‌وانه‌ى هه‌ولێر كراوه‌و دیار نییه كه وه‌زاره‌ت چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وان رێوشوێنه یاساییه‌كانیان ته‌واوكردووه‌و تۆمه‌تباریش ده‌كرێن به‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ساخته‌یان به‌كارهێناوه، بۆ په‌ڕینه‌وه له پێوه‌ره‌كانى خوێندنى باڵا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا قسەی لەسەر ناکات
په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندى كرد، به عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه، ئاماده نه‌بوو هیچ زانیارى و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و گوتى"ئاگادار نیم و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌م له وه‌زاره‌ت دواتر ئاگادارتان ده‌كه‌م"، گوتیشى"به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و بابه‌ته كۆن بێت و نوێ نه‌بێت، ره‌نگه كه‌سێك ئه‌م زانیارییانه‌ى پێ دابن كه خۆى سودمه‌ند نه‌بووبێت".
په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندیكرد به هێمن ئه‌مین شوانى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وهزارەتى خوێندنى باڵا، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌بكات و گوتى له‌گه‌ڵ گوته‌بێژى وه‌زاره‌ت قسه‌بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه. به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌نین روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن و چاره‌نوسى ئه‌وانه ئاشكرابكه‌ن كه به بڕوانامه‌ى ساخته‌وه رێوشوێنه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌ته‌وه بووه و ئه‌و ئاگادار نه‌بووه له ورده‌كارى كاره‌كه، به‌ڵام به فه‌رمانى وزارى ئه‌و كه‌سانه‌ى دوورخراونه‌ته‌وه، نه‌ك به فه‌رمانى زانكۆیى، ئاشكراكردنى بڕوانامهكانیش هه‌ر له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌ته‌وه بووه.
ئه‌وانه‌شى كه به‌شێوه‌ى یاسایى ده‌رچوون و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه ده‌كه‌ونه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه
ئێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا مامه‌ڵه‌ى ئه‌و فێرخوازانه‌ى راگرتووه، كه بڕوانامه‌ى ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ى زمانیان هێناوه و له‌رێگه‌ى لیژنه‌وه وردبینى و ورده‌كارى زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌ش كێشه‌ى دروستكردووه بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ى كه به شێوه‌ى یاسایى بڕوانامه‌كانیان پێشكه‌شى وه‌زاره‌ت كردووه.
وه‌ك یه‌كێك له‌و كه‌سانه بۆ په‌یسه‌ر گوتى، ئه‌وانه‌شى كه به‌شێوه‌ى یاسایى ده‌رچوون و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه ده‌كه‌ونه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌و وردبینى له بڕوانامه‌كانیان ده‌كرێت و كۆده‌كانیان ره‌وانه‌ى كونسوڵخانه‌كان ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كى زۆرى پێده‌چێت و مامه‌ڵه‌ى فێرخوازانى راگرتووه، چونكه یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌یان بۆ ده‌كرێت یاخود ده‌یانه‌وێت بخوێنن بۆ ماسته‌رو دكتۆرا، پێویسته وه‌زاره‌ت بڕوانامه‌كانیان په‌سه‌ند بكات.
مه‌رجى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ فێرخوازه‌كان ده‌رچوونه له تاقیكردنه‌وه‌ى ئایێڵس به نمره‌ى پێنج له ١٠ ئه‌گه‌ر فێرخواز چواریش بهێنێت له‌رێگه‌ى سه‌نته‌رى زمانه‌وه به كردنه‌وه‌ى خول مامه‌ڵه‌كه تێده‌په‌ڕێندرێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و فێرخوازانه‌ى بڕوانامه‌كانیان دورسته ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نیه مامه‌ڵه‌كانیان دوابكه‌وێت.
ئێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ ده‌ستپێكردنى به كۆرسه‌كانى خوێندن داواى بڕوانامه‌ى زمان ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه، نزیكه‌ى ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ فێرخواز كه له ساڵى ٢٠١٦ ەوە وه‌رگیراون بۆ خوێندن تا ئێستا ده‌ستیان بە خوێندن نه‌كردووه، به‌وپێیه‌ى بڕوانامه‌ى زمانیان نییه، هاوكات رێنمایى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌و فێرخوازانهشى كه له ساڵى ٢٠١٥ وه‌رگیرابوون رێنماییه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا هه‌رچه‌ند ئه‌وكات رێنمایى له‌وجۆره نه‌بووه.