01:55 - 11/09/2020
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی وه‌سواسیی ژیانی لێ تاڵكرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری هونه‌رو مۆسیقایه، گۆرانیبێژ، مۆسیقار و ئاوازدانه‌ر بوو. ئه‌م هونه‌رمه‌نده میسرییه به كاریگه‌ری مۆسیقای رۆژئاوایی، نوێگه‌ری له مۆسیقای عه‌ره‌بی كرد، یه‌كه‌م كه‌سیشه ئامێری ژێداری مۆسیقای رۆژئاوایی هێنایه ناو مۆسیقای عه‌ره‌بییه‌وه. ئاوازی داوه‌ته هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ئوم كه‌لسوم، فه‌یروز، عه‌بدولحه‌لیم حافز و ئه‌سمه‌هان. جگه‌له‌وه‌ش له‌چه‌ندین فیلم‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری كردووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه. سه‌رۆكه‌كانی میسر هه‌ر له مه‌لیك فاروقه‌وه تا ده‌گاته جه‌مال عه‌بدولناسر، ئه‌نوه‌ر سادت و حوسنی موباره‌ك ڕێزیان له‌پله‌وپایه هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌گرت و له كۆشكه‌كانیان پێشوازییان لێده‌كرد، ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده میسرییه هه‌میشه له‌پاڵ ناوی ئوم كه‌لسوم دا دێت و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری تایبه‌تیه له‌نێو عه‌ره‌بدا.
چۆن وه‌سواسی ژیانی لێ تاڵكرد؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌سواسن هه‌ستێكی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت له هه‌موو شتێك‌دا كامڵ و ڕێك‌وپێك و بێ هه‌ڵه‌بن، عه‌بدولوه‌هابیش له‌و كه‌سانه‌بوو به توندی تووشی ئه‌م ده‌رده هاتبوو چاره‌شی نه‌بوو، هه‌ركاتێ پڕۆڤه‌ی مۆسیقای بكردایه به سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بوو، نه خواردن و نه ئاوی ده‌خوارد تا ته‌واو نه‌بوایه له‌پرۆڤه. هه‌ر ئاوازێكی دابنایه ده‌یان جار دووباره‌ی ده‌كرده‌وه، تا به‌دڵی خۆی نه‌بوایه وازی نه‌ده‌هێنا. له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا سه‌دان ئاوازیی داناوه، جا هه‌ر ئاوازێك ده‌یان جار دووباره‌ی كردبێته‌وه و پرۆڤه‌ی له‌سه‌ر كردبێت ده‌كاته چه‌ند؟ كارێكی تاقه‌ت پڕوكێنه.
وه‌سوه‌سه به ته‌واوی به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، ته‌واو ژیانی لێ تاڵ كردبوو. به ئه‌ندازه‌یه‌ك تووشی وه‌سوه‌سه‌ی پاك وخاوێنی هاتبوو، زوو زوو ده‌ستی به "كۆڵۆنیا"ده‌شووشت. بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی ده‌موچاو و رووخساری به سركه ده‌شووشت.
به توندی تووشی وه‌سواسی پاكوخاوێنی هاتبوو زوو زوو ده‌ستی به سابون ده‌شوشت، ئه‌گه‌ر مێش و مه‌گه‌ز بهاتایه ماڵه‌وه سفره‌چییه‌كه‌ی ده‌رده‌كرد. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاو قاوه و بیبسی له‌خۆی حه‌رام كردبوو هیچیانی نه‌ده‌خوارده‌وه. ڕه‌تی ده‌كرده‌وه هیچ شتێك له خه‌ڵكی تر وه‌ربگرێت به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی هه‌یبوو له تووش بوونی به نه‌خۆشی. خواردنی له كه‌س وه‌رنەدەگرت.
ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بكردایه خێرا ده‌چوو ده‌سته‌كانی ده‌شووشت.! نه‌ده‌چووه چایخانه تا دابنیشێ له‌گه‌ڵ دۆست و براده‌رانی ئه‌مه‌شی هه‌ر به‌هۆی وه‌سواسییه‌وه بوو، چونكه زۆر ده‌ترسا له‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی بێت.
ئه‌گه‌ر بیزانبایه كه‌سێك نه‌خۆشیه‌كی هه‌یه، یا به‌هۆی سه‌رماوه تووشی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی نه‌ده‌كه‌وته‌وه و خێرا خۆی لێ ده‌كشایه‌وه. یه‌كێ له‌شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌وه‌بوو كاتێ یه‌كێ له هاوسه‌ره‌كانی نه‌خۆشكه‌وت عه‌بدولوه‌هابیش بۆئه‌وه‌ی نه‌كا ئه‌ویش تووش بێ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، له كاتێكدا هه‌ر له‌یه‌ك ماڵدا ده‌ژیان به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له‌ژوورێك به‌جیا.!
له‌وباره‌یه‌وه كوڕه‌كه‌ی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا وتویه‌تی:"باوكم زۆر وه‌سواس بوو، جارێكیان كه‌زانی زه‌ڵاته‌ی بازاڕم خوارده‌وه، توڕه‌بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵم نەكرد". خواردنی هیچ كه‌سێكی نه‌ده‌خوارد. سه‌وزه و میوه‌ی نه‌ده‌خوارد ئیلا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جوان جوان به سركه (خه‌ل) بشۆرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بوایه له‌پێش چاوی خۆی، وایه تا ته‌واو دڵنیابی له پاكبوونه‌وه‌ی.!
نزیكه‌كانی ده‌ڵێن وه‌سواس ترین كه‌س بوه له‌دنیادا، ئه‌وكاته‌ی له په‌یمانگای مۆسیقا ده‌رسی ده‌وته‌وه، جارێكیان خوێندكارێكی ده‌پژمێ، ئه‌ویش ده‌ستی ده‌گرێ ده‌ڵێ بڕۆ تا ده رۆژی تر نه‌یه‌یته‌وه. له‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌ویش توش نه‌خۆشی نه‌یا.
ته‌نانه‌ت جارێكیان دا‌وەتی نانخواردنی براده‌رێكی ده‌بێ، كه ده‌گاته ماڵه‌كه‌ی، براده‌ره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێ:" به‌داخه‌وه ئاویشمان بڕاوه" له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاو نه‌بوو بۆ ده‌ست شوشتنی عه‌بدولوه‌هاب توڕه ئه‌بێ و داوا له شۆفێره‌كه‌ی ده‌كا خێرا بیگه‌ڕێنێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و واز له‌و داوه‌ته‌ش دێنێ.
تا ئه‌وه‌ی وه‌سواسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تێكه‌ڵی گاڵته‌و گه‌پ كرابوو به‌ته‌نزه ده‌یانوت:"ئه‌ی عه‌بدولوه‌هاب تۆ زۆر خۆت ئازار ده‌ده‌ی، ئه‌ی خۆ له دۆزه‌خدا ئاوی لێ نیه تا ده‌سته‌كانت بشۆی، وه خه‌ڵكی به‌هه‌شت پێویستیان به شووشتنی ده‌ستیان نیه".
ئه‌و له‌ترسی ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی نه‌بێت، هێنده وه‌سواس بوو له خۆپاراستن كه خۆی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی كرد.
فۆبیای سواربوونی فڕۆكه و ترس له نه‌خۆشی
پاش ئه‌وه‌ی ناوبانگی ده‌ركرد و ناوی به‌هه‌موو لایه‌كی بڵاوبۆوه داوه‌تێكی زۆری بۆهات بۆ سازدانی ئاهه‌نگ و چاوپێكه‌وتنی میدیایی له ده‌ره‌وه‌ی میسر، به‌ڵام ئه‌و بۆهیچی نه‌چوو. چونكه یه‌كێکی تر له شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌بوو له‌سواری فڕۆكه ده‌ترسا. ئه‌م حاڵه‌ته له ده‌روونناسیدا به "فۆبیای چوونه به‌رزایی" ناسراوه. به ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه به‌ره‌و ئاسمان ترسی خستبووه دڵیه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو سواری فرۆكه. خۆشی له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌مه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌و باسی لێوه كردووه. ترسه‌كه‌ی له‌ئه‌نجامی زۆر بیركردنه‌وه و وه‌سواسی بوو، خه‌یاڵ ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌وانه‌یه فرۆكه‌كه بكه‌وێته خواره‌وه، ترس به‌سه‌ریدا زاڵبوو. هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانیشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی میسڕ به‌ڕێگه‌ی ده‌ریایی بووه. به‌سای ئه‌مه‌شه‌وه زۆر داوه‌تی ئاهه‌نگی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ده‌ستدا. له‌هه‌موو ژیانیدا یه‌كجار سه‌فه‌ری كرد به‌فڕۆكه و ئه‌ویش له‌ساڵی 1989 بوو.
زۆریش ده‌ترسا له رۆژی پێنجشه‌ممه‌و ڕقی لێ ده‌بوه‌وه، چونكه چه‌ند دكتۆرێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، به‌رده‌وام له‌ده‌وری بوون له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ڕاوێژی پێ ده‌كردن، زۆربه‌یان پشوو و رۆژانی ئیسراحه‌تیان ده‌كه‌وته پێنجشه‌ممه‌وه، بۆیه ده‌ترسا له‌وه‌ش شتێكی لێبێ له‌و ڕۆژه یا نه‌خۆش بكه‌وێت دكتۆرێكی لێ نه‌بێ به‌فریای كه‌وێت. ده‌فته‌رێكی تایبه‌تی هه‌بوو ناوی هه‌موو دكتۆره‌كانی تیا نووسی بوو. به‌هۆی وه‌سواسی یه‌وه ئه‌وه‌نده پرس و راوێژی پێكردبوون بووبوونه هاوڕێی.
خووه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی
- نیو سه‌عات میلی كاتژمێره‌كه‌ی هێنابوه پێش له‌ترسی ئه‌وه‌ی دوانه‌كه‌وێت و له‌كاتی خۆیدا بگاته دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی. ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر دوابكه‌وتایه ئاماده نه‌بوو ببینێ.!
- زوو زوو ژماره ته‌له‌فۆنی ماڵه‌كه‌ی ده‌گۆڕی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س به‌شه‌وان له‌ناوه‌خت زه‌نگیان بۆی لێده‌دا و داوای گۆرانی دڵخوازی خۆیان لێی ده‌كرد، خه‌ویان لێی زڕاندبوو ئه‌مه‌ش بێزاری كردبوو ناچار ژماره‌كه‌ی ده‌گۆڕی.
- ڕقی دنیای له ده‌رسی بیركاری بوو، كاتی خوێندنیش حه‌زی پێ نه‌ده‌كرد.
- زۆر دژی ئه‌وه‌بوو منداڵه‌كانی بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، چونكه ده‌ترسا شتێكیان لێبێت.
ئه‌نانی، گۆشه‌گیر، خۆدزینه‌وه له‌به‌رپرسیارێتی
خۆی زۆر خۆشده‌ویست و زۆر به‌خۆی سه‌رسام بو تاڕاده‌ی خودئه‌ڤینی (كه‌سێكی ئه‌نانی- نه‌رجسی بوو). پێی وابوو هونه‌رمه‌ند هه‌موویان ئه‌نانین. هه‌میشه له‌كاتی سه‌فه‌ره‌كانیدا سێ عه‌ینه‌ك (چاویلكه)ی پێ بوو.
حه‌زی به ته‌نیایی بوو. زۆر بیری ده‌كرده‌وه. خۆی له خه‌ڵك دوورده‌خسته‌وه و كه‌سێكی گۆشه‌گیر بوو، زۆر ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوبوونی خه‌ڵكی نه‌ده‌كرد، له‌دنیای خۆیدا ده‌ژیا، زۆربه‌ی كات هه‌ر له‌ژووره‌كه‌ی خۆیدا بوو نه‌ده‌هاته‌وه ده‌ره‌وه. شه‌وان تا دره‌نگ خه‌ریكی دانانی ئاواز و گۆرانی و پرۆڤه‌ی مۆسیقابوو، یا له‌خه‌یاڵدا نقووم ده‌بوو. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕه‌خنه زۆری لێده‌گیرا كه هونه‌ر وا سه‌رقاڵی كردبوو كه ماڵ و منداڵی له‌بیر بردبۆوه.
ئه‌گه‌رچی له‌روخساردا كه‌سێكی ئارام ده‌رده‌كه‌وت حه‌قیقه‌ت به‌شێوازێكی تربوو، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌بوو خه‌ڵكی له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه هه‌یانبوو، ئه‌و كه‌سێكی میزاج توندبوو، ته‌بعی زۆر وشكبوو. زوو تووڕ ده‌بوو. له‌هه‌مانكاتیشدا زۆر عاتیفی بوو، ئه‌گه‌رچی هه‌موو نه‌وه‌كانی خۆشده‌ویست، به‌ڵام له‌ژیانی دا وه‌ك باوكێك كه‌مته‌رخه‌م بوو، كاتی كه‌می بۆیان هه‌بوو، هه‌موو شتێكی كردبوو به قوربانی هونه‌ره‌كه‌ی. كه‌سێكیش بوو هیچ حه‌زی به‌وه‌نه‌بوو به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و خۆی لێ ده‌دزیه‌وه.
كابرایه‌كی ڕه‌زیل
- محمد عه‌بدولوه‌هاب له ژیانیدا هه‌ژاری و بێ پاره‌یی زۆری بینیوه، ئه‌مه‌ش گرێییه‌كی ده‌رونی بۆ دروست كردبوو به‌رامبه‌ر به پاره. كاتێ به هۆی هونه‌رو ناوبانگه‌وه ده‌ستی له‌پاره گیربوو و ده‌وڵه‌مه‌ندبوو، پاره‌ی كه‌م سه‌رف ده‌كرد و زۆری پاشه‌كه‌وت ده‌كرد. سوور بوونی له پاشه‌كه‌وتی پاره په‌رچه‌كردارێك بوو، چوون ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌به‌رچاودا مابوو كه دینارێك له‌گیرفانیدا نه‌بوو. پاره لای ئه‌و وه‌ك زه‌مانێك وابوو بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ژیانه. بۆیه توند ده‌ستی به‌پاره‌وه گرتبوو. خۆی تووشی ڕه‌زیلی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ژاری نه‌یات.!
عه‌بدولوه‌هاب ساڵی 1991 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه له‌ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه:
1- محمد عبدالوهاب الذي لا يعرفه أحد: محمود عوض
2- في ذكري رحيله.. ابنة «عبد الوهاب» تكشف أسرار
جديدة عن موسيقار الأجيال
3- محمد عبد الوهاب.. صراحة ما بعد الموت