ڕاپۆرتی کوردستانی

11:27 - 15/09/2020

"ته‌قاندنه‌وه‌‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان" لە بوخاتننامەكەی مەلادا‌

پەیسەر پرێس

مه‌لا به‌ختیار له‌دوایین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى وله‌گێڕانه‌وه‌كانیدا باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌وڵێك هه‌بووه‌ بۆته‌قاندنه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، ئەوەش لەتۆڵەی پەلامارەکانی بەعس وکیمیاباران وئەنفال، بەگوتەی خۆی ئامادەنییە ناوی کەس بهێنێت سەبارەت بەم رووداوە،بەڵام (ن.م) ئەم بڕیارەی داوە. شەهید شەوكەتی حاجی موشیر كە خۆی كارەكتەری سەرەكی ڕووداوەكەیە چەند ساڵێك پێش لە شەهید بوونی لە كتێبێكدا وردەكارییەكانی خستووەتە ڕوو. ئەوە لە كاتێكدا كە فەرەیدوون عەبدولقادر و سەرانی بەرەی كوردستانی و خودی موحموود سەنگاویش لە ژیاندا ماوون و هیچیان لەو بارەیەوە نەگوتووەو نكوولییان لەو ڕووداوە نەكردووە، بەڵام بۆ دەخرێتە ئەستۆی یەكێكی دیكە جێگەی پرسیارەو شێواندنی مێژوویەكە، كە ئەو دەیەوێت و بیكات و بێگومان بۆشی ناكرێت.

ئه‌م گێڕانه‌وه‌ى مه‌لابه‌ختیار یه‌كێك له‌و ده‌یان ئاماژه‌یه‌ كه‌گرێیى ده‌روونى ورق وكینه‌ى مێژووى ئاوێته‌ى رووداوه ‌مێژوویه‌كانیش كردووه‌و چۆنى ویستبێت، ئاواهى رووداوى داوەته‌پاڵ ئه‌م وئه‌و خۆشى له‌سه‌رتاپاى گێڕانه‌وه‌كانى مونه‌زیرى دیموكراسیخوازو پاڵه‌وانى جوامێرى هه‌مووقۆناغه‌كانه‌، ئه‌وپیاوه‌ى له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانه‌وه‌ ته‌كه‌ته‌ك ده‌كات ویه‌ك بست ناچێته‌پێشه‌وه‌.

شەهید شه‌وكه‌تى حاجى موشیرسه‌ركرده‌ى یه‌كێتى وكاره‌كته‌رى دیارى نێورووداوه‌كانى چوارده‌یه‌ى شۆڕشى نوێ، له‌كتێبى یاده‌وه‌رییه‌كانیدا سه‌رنجى خستووه‌ته ‌سه‌رئه‌ورووداوه‌و گێڕانه‌وه‌كه‌ ىشه‌وكه‌تى حاجى موشیرله‌گه‌ڵ  ئه‌وه‌ى مه‌لابه‌ختیار له‌هیچ سوچێكه‌وه ‌ناگه‌نه‌وه‌به‌یه‌ك.

شه‌وكه‌تى حاجى موشیرله‌كتێبه‌كه‌یداده‌ڵێت:
ئێواره‌یه‌كله‌گه‌ڵ 14 له‌ پێشمه‌رگه‌كانى له‌سه‌یدسادق بوون كه‌شه‌ویان لێهات ده‌رچوون له‌شارۆچكه‌كه‌، له‌رێگادا ئۆتۆمبێلێك به‌دوایانه‌وه ‌بووه‌و به‌لایته‌كانى ئاماژه‌ى بۆكردوون كه‌راوه‌ستن، پێكابێكى خاكى بووه‌،نامه‌یه‌كى فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادرى پێبووه‌ بۆشه‌وكه‌تى حاجى موشیر.

"بۆمن نوسرابوو، له‌تۆڵه‌ى ئه‌مكاره‌ساته‌ى حكومه‌تى عێراق هێناویه‌تى به‌سه‌رخه‌ڵكى كوردستاندا، سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى كوردستانى بڕیاریانداوه‌،جیهازى تۆرباینه‌كانى وێستگه‌ى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان بته‌قێنێته‌وه‌و هه‌موو كونى ئاوه‌كان به‌ربدرێته‌وه‌، بالافاو رووبكاته ‌ناوه‌ڕاستى عێراق وخوارووى به‌غدا، ئێمه‌ش بتوانین زیانێكى باش به‌هۆى ئه‌وئاوه‌وه ‌له‌حوكمه‌ت بده‌ین، بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ 400 كیلۆ تى ئێن تى وشاره‌زایه‌كمان له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئیشه‌دا بۆناردوویت، له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌و ئه‌مشه‌و كارى ته‌قینه‌وه‌كه ‌به‌په‌له ‌ئه‌نجامبده‌ن".
شه‌وكه‌تى حاجى موشیرله‌كتێبه‌كه‌یداواده‌ڵێت.

سه‌رنج..
شه‌وكه‌تى حاجى موشیر كه‌فه‌رمانه‌كه‌ى به‌نوسراوپێگه‌یشتووه‌، به‌روونى ده‌ڵێ له‌نامه‌كه‌داهاتووه‌كه‌به‌ره‌ى كوردستانیى فه‌رمانى كردووه‌، به‌ڵام مه‌لابه‌ختیار بێئه‌وه‌ى خۆى له‌قه‌ره‌ى به‌ره‌ى كوردستانى وناوهێنانى بڕیارێكى له‌وجۆره‌بدات، بێ سێودوو فه‌رمانه‌كه‌ ده‌خاته‌ئه‌ستۆى كه‌سێك به‌(ن،م) ناوىده‌هێنێت.
له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ روونه ‌كێ به‌رپرسى به‌ره‌ى كوردستانى بووه‌ بۆكارووبارى ناوه‌وه‌و بۆكارووبارى ده‌ره‌وه‌،به‌ڵام بڵێى بۆچى به‌موو ئه‌م بابه‌ته ‌نزیكى ئه‌وان ناكاته‌وه‌و واده‌یخاته‌ئه‌ستۆى ته‌نها كه‌سێك؟ ده‌یه‌وێت مه‌رایى بۆ كێ بكات وپاكانه ‌بۆكێ بكات وا ئه‌م رووداوه‌ مێژووییه ‌سه‌راوژێرده‌كاته‌وه‌؟

جگه ‌له‌وه‌ش شه‌وكه‌تى حاجى موشیر ده‌ڵێت، نامه‌ى (فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر) ى به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، واته ‌نامه‌كه ‌واژۆى فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادرى له‌سه‌ره‌و پێشى وتوون ئه‌مه‌فه‌رمانى به‌ره‌یه‌و هه‌رئه‌م شه‌و جێبه‌جێى بكه‌ن، به‌ڵام مه‌لابه‌هیچ جۆرێك خۆى له‌قه‌ره‌ى ناوى فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادرنادات بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و له‌ناو رووداوه‌كاندا بووبێت ئه‌سڵه‌ن وه‌ك خۆى ده‌ڵێت،ئه‌وكاته ‌یه‌كێتى نه‌بووه‌و ئاڵاى شۆڕش بووه‌، به‌ڵام ئه‌وكاته‌فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى ئه‌وه‌ى كه‌فه‌رمانه‌كه‌ى پێگه‌یشتووه‌، ده‌ڵێت نامه‌كه‌ هى كێبووه‌و فه‌رمانه‌كه ‌هى كێبووه‌، خێره‌مه‌لا كه‌دوورو نزیك په‌یوه‌ندى به‌یه‌كێتیه‌وه‌نه‌بووه‌و له‌دووره‌وه ‌دێت ئه‌م رووداوه ‌ده‌داته‌پاڵ كه‌سێكى دیكه‌.

ئه‌وه ‌جگه‌ له‌وه‌ى له‌چاو پێكه‌وتنه ‌رێكخراوه‌كه‌یدا، ستایشى زۆرى فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ده‌كات و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌وره ‌ناوى ده‌هێنێت كه ‌له‌ناو هه‌موو رووداوه‌كاندا بوونى هه‌بووه‌، بێ ئه‌وه‌ى به‌هیچ جۆرێك بیبه‌ستێته‌وه‌ به‌و رووداوه‌وه ‌كه‌باسی كردووه‌ وبێ ئه‌وه‌ى نزیكى ناوه‌كه‌ى كه‌وتبێت.

شه‌وكه‌تى حاجى مشیرده‌ڵێت:
"له‌سه‌رپشتى نامه‌كه‌ى كاك فه‌ره‌یدوون،چه‌ند دێڕێكم نوسى بۆ مه‌حمود سه‌نگاوى كه‌ ئه‌وكات له‌ده‌ربه‌ندیخان بوو، به‌خه‌یاڵشمداهات كه‌سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى كوردستانیى بڕیاره‌كه‌یان له‌ته‌نگاوبوون وهه‌ڵچوونى كاتىدابێت، پاشان لێى په‌شمان ببنه‌وه‌".

لێره‌دا شه‌وكه‌تى حاجى موشیرجارێكى دیكه ‌جه‌خت ده‌كاته‌وه،‌كه‌نامه‌كه‌ هى به‌ره‌ى كوردستانى بووه ‌و له‌سه‌ر پشى هه‌مان نامه‌كه‌ى فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادریش چه‌نددێڕى بۆمه‌حمودسه‌نگاوى نوسیوه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش به‌روونى ده‌ڵێت،كه‌ئامانجى كاره‌كه‌ وێستگه‌ى كاره‌باكه‌بووه‌و به‌ردانه‌وه‌ى كونه‌كان بووه‌، نه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌مووبه‌نداوه‌كه‌بۆیه‌ش 400 كیلۆ تى ئێن تى بۆره‌وانه‌كراوه‌، ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌موو به‌نداوه‌كه ‌ره‌نگه ‌چه‌ند تۆن تى ئێن تى پێویست بێت.

شه‌وكه‌تى حاجى موشیرنوسیویه‌تى:
"هه‌رچه‌نده ‌من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ى له‌رۆژانى هێرشى عێراقه‌وه ‌بۆكه‌ركوك تا سلێمانى و ئه‌وكاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌رخه‌ڵكداهاتبوو ئێمه ‌به‌شێكیمان به‌چاوى خۆمان بینى، زۆركاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌رمان،كه‌دژى ئه‌محكومه‌ته‌
چى بكرێت هه‌قه‌درێغى نه‌كرێت، وایشى لێهاتبوو كه‌له‌دڵه‌وه‌ نه‌ك دژى رژێمى عێراق،به‌ڵكو به‌رامبه‌رخه‌ڵكى عه‌ره‌بیش كه‌ده‌یان ساڵه ‌پشتیوانى سیاسه‌ته‌ شۆڤێنییه‌كه‌ى رژێمى عێراقیش ده‌كه‌ن و سڵناكه‌نه‌وه ‌له‌هیچ كارێكى خراپ به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردو شۆڕشه‌كه‌ى نیگه‌ران بووین و وامان لێهاتبوو وه‌كو كوردێكى شۆڤێنى بیربكه‌ینه‌وه‌، بۆ دژایه‌تى رژێم وگشت ئه‌وخه‌ڵكانه‌ى پشتیوانى لێده‌كه‌ن، بۆیه ‌تاڕاده‌یه‌ك بیرى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌م وێستگه‌یه‌ى ده‌ربه‌ندیخانم لاخراپ نه‌بوو، له‌راستیشدا هیچ شاره‌زاییه‌كى هونه‌رى و زانستى ته‌واویشم نه‌بوو ئیشه‌كه ‌چۆن ئه‌نجامده‌درێت وچ كاریگه‌رییه‌كى ده‌بێت وه‌ها تێگه‌یشتم به‌جارێك ئه‌و ئاوه‌زۆره‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان دوور نییه‌ به‌شێكى زۆرى به‌غدانه‌كات به‌ژێره‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وباره ‌ئاوه‌كه‌ زۆرزۆربوو".

ده‌شڵێت:
"له‌م روانگه‌وه‌ هیچ لام خراپنه‌بوو ئه‌و بیره‌م زۆرلاباشبوو كه‌ئێمه‌ ده‌سته‌ڵاتى وامان نه‌بێت پێش له‌هێرشى سوپاى عێراق بگرین و ئه‌ورژێمه‌ش ئاماده‌یى هه‌موو ملكه‌چییه‌كه ‌بۆهێزه ‌بێگانه‌كان، به‌ڵام خه‌ڵكى كورد گوایه ‌به‌شێكن له‌وعێراقه‌، ئاوا دوژمنانه ‌ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكات له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌م بۆچوونه‌م لاباشبوو به‌ڵكو ببێته ‌هۆى سه‌ر لێشێوانى حكومه‌تى عێراق وله‌و شوێنانه‌دا هێرشه‌كانى بۆسه‌ركوردستان راگرێت، ئه‌م خه‌ڵكه‌ى كوردستان ئاواره‌نه‌بن ودووباره ‌بڕۆنه‌وه ‌ئێران، چونكه ‌له‌رابردوودا ژیانى ئاواره‌ییم بینیبوو مردنم به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵبژارد، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ بیرمده‌كرده‌وه ‌كه‌ئه‌م به‌نداوو وێستگه‌ى كاره‌بایه‌، گه‌ربه‌ده‌ست حكومه‌تێكى دڵسۆزه‌وه‌بێت خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى ده‌كات، بۆیه ‌زۆرم لاخراپبوو له‌ولایه‌نه‌وه ‌به‌ده‌ستى خۆمان تێكى بده‌ین".

شه‌وكه‌تى حاجى موشیر باس له‌وه‌شده‌كات، كه‌ ئه‌وه‌ى به‌خه‌یاڵدا هاتووه‌، دوورنییه ‌براده‌رانى،"سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى كوردستانى، بڕیارى وایانداوه‌، له‌ته‌نگاووبوون وهه‌ڵچونێكى كاتیدا نه‌بووبێت، كه‌پاشان لێى په‌شیمان ببنه‌وه، له‌م تاوتوێى هێنان وبردنه‌ى ئه‌ندێشه‌ى خۆمدابووم چه‌ندجارێك نامه‌كه‌م خوێنده‌وه‌، كابراى تى ئێن تى پێكابه‌كه‌ى هێنا بوو په‌له‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بوو زووزوو ده‌هاته‌لام و ده‌یوت من ده‌بێت زووبگه‌ڕێمه‌وه‌، به‌ڵكو په‌له ‌بكه‌یت بڕۆم بۆ ئیشه‌كه‌م".

"به‌نابه‌دڵییه‌وه ‌له‌سه‌رپشتى نامه‌كه‌ى (كاك فه‌ره‌یدوون) چه‌ند دیڕێكم نوسى بۆكاك مه‌حمودسه‌نگاوى كه ‌ئه‌وكات له‌ ده‌ربه‌ندیخان بوو هاوكارى بكات بۆئه‌وكاره‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كى شاره‌زاى خۆمم له‌گه‌ڵناردن، خۆیشم بڕیارمدا ماده‌م ئه‌م ئیشه‌ ئیمشه‌و ده‌كرێت، نابێت ئیمشه‌و من بڕۆم بۆ ده‌ربه‌ندیخان" شه‌وكه‌تى حاجى موشیر واى نوسیوه‌.

به‌پێى گێڕانه‌وه‌ى شه‌وكه‌تى حاجى موشیركه‌خۆى راسته‌وخۆ له‌نێو رووداوه‌كان بووه‌و فه‌رمانه‌كه‌ ئاڕاسته‌ى ئه‌وكراوه‌، نامه‌كه ‌فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادرناردوویه‌تى وبڕیاره‌كه‌ش هى به‌ره‌ى كوردستانى بووه‌، به‌ڵام ئاخۆ بۆچى مه‌لابه‌ختیار ته‌واو زانیارییه‌كان ئاوژووده‌كاته‌وه‌، له‌ته‌له‌فیزیۆنێكی سەر بە باڵێكی پارتییه‌وه ‌پاكانه‌ بۆكۆمه‌ڵێك ده‌كات ورووى تۆمه‌تیش ده‌خاته ‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵێكى دیكه‌؟