ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:27 - 02/10/2020

نهێنی فراوانبوونی ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان چییە؟‌

پەیسەر

هەرکاتێک قسە لەسەر ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکرێت، ئۆردوگاجوولەکەنشینەکان، یەکێک بووە  لە دژوارترین بابەتەکان. ئەم ئۆردوگایانە چین؟ بۆچی بەردوام لە فراوانبوندان؟
زۆرترین وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵین، ئەم شارۆچکانە نایاساین، چونکە بە گوێرەی وتەی ئەوان ئەوانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە لەسەر زەویەکی کێشەلەسەر وئیسرائیلیش ئەم بۆچونە ڕەتدەکاتەوە.
لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی 2019،  دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:  چیتر ئەم ئۆردوگایانە بە دژایەتی یاسای نێودەوڵەتی ناداتە قەڵەم. 
ئەم پرۆژانە چ یاسایی بن یان نایاسایی، بەردەوام لە فراوانبووندان. لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵدەدەین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە ، هۆکاری فراوانبونی بەردەوامی ئەم ئۆردووگایانە  چین؟

لە کاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و عەرەب لە ساڵی 1967، ناوچەکە بەم شێوەیە بوە. ئیسرائیل بە رەنگی شێن و فەلەستین بە ڕەنگی زەرد نیشاندراوە.
 

خاڵە شینەکان ئەو ئۆردوگایانەن کە ئیسرائیل بەرەسمی ناساندونی و لە ساڵێ 1967 تا ساڵی 2018دروستی کردون . بۆ نمونە شارۆچکەکانی بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵات، کە ئیسرائیل بەبەشێک لە خاکی خۆی دادەنێت.
لەسەر پارچەیەک زەوی کە ناودەبرێت بە کەنارەکانی ڕۆژئاوا ، سێ ملێۆن کەس دەژین کە  86% فەلەستینی و 14% کەی تری دانیشتوانەکەی ئیسرائیلین. ئەوان لە ئۆردوگای بەزۆری جیاکراوە لە یەکتر دەژین.
 

زۆربەی شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە دەیەکانی 70،80،90  دروستکراون، بەڵام لە بیست ساڵی ڕابردودا، دوو بەرامبەر ژمارەیان زیادی کردوە.
وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوە نیشان دەدەن، ئەم ئۆردوگایانە بە درێژای کات چەندە فراوان بوون. لە ساڵی 2006 دا ، ژمارەی دانیشوانی "گیوات زیو" ، 10 هەزار کەس بووە. ئێستا زیاتر لە 17 هەزار کەسە.
ئەم شارۆچکەیە بە ئاراستەی ڕۆژئاوا فراوان بووە و خانووی نوێ، کەنیسە و سەنتەرێکی فرۆشتنیشی تێدا دروستکراوە.
ئەندازەی ئۆردوگاکان زۆر جیاوازن لە یەکتر، هەندێکیان تەنها چەند سەد کەسێکیان تێدایە بۆ نیشتەجێبوون. گەورەترینی ئۆردوگاکان "مدیعین ئیلیت" نزیکەی 73 هەزار کەسی تێدایە.
 

ڕێژەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە 15 ساڵێ ڕابردودا سێ هێندە زیادی کردوە.
دامەزراوەی  "پیسناو-ئاشتی هەنوکەی" ، نەیاری فراوانبوونی ئۆردوگاکان، ئەم زانیاریانەی کۆکردۆتەوە.
هەتا ئەگەر هیچ ئۆردوگایەکی تریش دروست نەکرێت ، ئەم ئۆردوگایانە بە هۆکاری بەرزی ڕێژەی لەدایکبوون ، کە بەدەوام زیادتر دەبێت. بەرزی ڕێژەی لەدایكبوون لە نێوان فەلەستینیەکان زۆر کەمترە.
لە ئێستادا، هەر ژنێك لە ئۆردوگایەکی جولەکەنشێندا بە شێوەی نێوەندی زیاتر لە 7 منداڵی دەبێت.
ئەمەش دوهێندەی ڕێژەی بەرزی لەدایک بوونە ، هەر ژنێک بە شیوەی نێوەندی 3.1 منداڵ دەهێنێتە دنیاوە . لە وڵاتانی ئەوروپا دا ئەم ژمارەیە 1.6 منداڵە.
ڕێژەی دوگیانی لە شارۆچکەی "معیدین ئیلیت" 7.6 منداڵە بۆ هەر ژنێک، ئەم ڕێژەیە زۆرترینە لە هەر شار و شارۆچکەیەکی تری ئیسرائیل.
 
فەلەستینیەکانی دانیشتوی کەناری ڕۆژئاوا ئێستا کەمتر لە هەر کاتێکی تر منداڵیان دەبێت-بە ڕیژەی نێوەندی 3.2 منداڵە بۆ هەر ژنێکە.
کاریگەریی ئەم نابەرمبەرییەش لانیکەم تا نەوەیەکی تر دەرناکەوێت.

ئۆردوگاکان لەسەر ئەو زەوییانە دروست دەکرێن کە فەلەستینیەکان بە وڵاتی خۆیان-وڵاتێک لە تەنیشت ئیسرائیل- دەزانن. فەلەستینیەکان دەڵێن تا ئەم ئۆردوگای نیشتەجێبونانە لانەبرێت دامەزراندنی وڵاتی فەلەستین سەرناگرێت.
ئەو کەسانەی لایەنگری دابەش بوونن، بۆ دو وڵاتی سەربەخۆ کێن؟
ژمارەی لایەنگرانی دابەش بوون بۆ دوو وڵاتی سەربەخۆ، تا دێت کەمتر دەبێت. لە ساڵی 2006 دا 71% ی فەلەستینیەکان و 68% ئیسرائیلیەکان رەزامەندی ئەم ڕێگەچارەیە بوون. لە ساڵی 2018 دا، تەنها 43% ی فەلەستینیەکان و 49%  ئیسرائیلیەکان پشتگیری لەم ڕێگە چارەیە دەکەن.
 

بۆچی ئیسرائیلیەکان دەیانەوێت لە کەناری خۆرئاوا بژین؟
هەندێکیان بەهۆکاری پشتگیری حکومەتی ئیسرائیل بۆ هەرزانی نرخی یەکەی نیشتەجێبوون و زۆری کواڵیتی ژیان ، لە ئۆردوگاکاندا نیشتەجێ دەبن.
هەندێکیان دەچنە ئەو ئۆردوگایانە بۆ نیشتەچێبوون چونکە دەیانەوێت لە کۆمەڵگەیەکی توندڕەوی ئایینی بژین، ئەوان لەو باوەڕەدان کە خودا لە کتێبی پیرۆزی یەهودیەکاندا داوای لێکردووەن لەو شوێنانە نیشتەجێ ببن. سێیەکی دانیشتوانی ئۆردوگاکان ، یەهودییە سەروو ئەرتۆدۆکسیەکانن. ئەمانە زۆربەیان منداڵیان زۆرە و هەژارن، بۆیە دێنە شارۆچکەکان و لێرە کوالیتی ژیان بۆ ئەوان باشترە.
هەندێکیشیان بە هۆکاری ئایدۆلۆژی دەچنە ئەوێ و نیشتەجێ دەبن ،ئەوان لەو باوەڕەدان ئەم ناوچانە شوێنی باوباپیرانی یەهودیەکان بووە.
بە وتەی "پیس ناو-ئاشتی هەنوکەی" ، هەر یەکە لەو سێ گروپە، یەک لەسەر سێی ئۆردوگاکان پێکدەهێنن.
ئەم نەخشەی خوارەوە وێنەیەکی تەواو ترە لە شوێنی ئۆردوگاکان.
  تێبینی:
1-ئاماری دانیشتوانی ئۆردوگاکان لە فەرمانگەیناوەندی ئاماریئیسرائیل و دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی لە ئۆرشەلیم، لەلایەن دامەزراوەی "پیس ناو-ئاشتی هەنوکەی" کۆکراوەتەوە.

2-ئاماری ڕێژەی دوگیانبوون لە فەرمانگەی ناوەندی ئاماری ئیسرائیل و فەرمانگەی ناوەندی ئاماری فەلەستین وەرگیراوە. پێشبینیکردنەکانی تایبەت بە ڕێژەی دوگیانبوون بۆ دانیشتوانی ئۆردوگاکان وەرگیراوە لە یینون کوهن ، پرۆفیسۆر یوسف حەیم یروشالمی بۆ لێكۆڵینەوەی ئیسرائیل و یەهود ، لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.

3-ئاماری پەیوەست بە دابەشبوون بۆ دوو وڵات وەک ڕیگە چارەیەک لە "پالستینین ئیسرائیل پالس " وەرگیراوە، ئەم ئامارە بە شیوەیەکی هاوبەش لە لایەن نێوەندی سیاسی فەلەستینی و لێکۆڵەرانی مەیدانی و دامەزراوەی دیموکراسی ئیسرائیل و نێوەندی تامی استیانمیتز بۆ لێکۆڵینەوەی ئاشتی ، لە زانکۆی تەلئاویۆ ئەنجامدراوە.

4-دواین نەخشەی ئۆردوگاکان وەرگیراوە لە (B'Tselem)