ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:25 - 24/10/2020

ساڵێكی رەشی دارایی بە چەردەیەك قەرزەوە چاوەڕوانی بەغدادە‌

پەیسەر پرێس

ئەگەرچی ئێستا عێراق چاوی لەوەیە مووچەی 3 مانگی داهاتووی فەرمانبەر و مووچەخۆرەكانی قەرزبكات تا دەگاتەەوە بە ساڵی نوێ‌، بەڵام ساڵی داهاتووش بۆ عێراق ساڵێكی رەش دەبێت بەوپێیەی ئێستا بەغداد بە كۆڵێك قەرزەوە كە قەبارەكەی دەگاتە نزیكەی 128 ملیار دۆلار دەچێتە ساڵی نوێوە.

قەرزە كەڵەكەبووەكانی عێراق چۆنن

ئەم خشتەیە بڕ و شوێنی بەشێك لە قەرزەكانی عێراق لەخۆی دەگرێت بەجۆرێك:-

1)151 ملیار دیناری بانكی جیهانی كە دەكاتە 125 ملیۆن دۆلار
2)70 ملیار دیناری ئای ئێم ئێف كە دەكاتە 58 ملیۆن دۆلار
3)45 ملیار دیناری جی سی ئای كە دەكاتە 37 ملیۆن دۆلار
4)قەرزی ئیتاڵیا كە 1 ملیار و 900 ملیۆن دینارە و دەكاتە یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
5)3 ملیار دیناری بانكی گەشەپێدانی ئیسلامی كە دەكاتە 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
6)قەرزی بانكی ژاپۆن كە بڕەكەی 16 ملیار دینارە و دەكاتە 13 ملیۆن دۆلار.
7)قەرزی ئەڵمانیا كە بڕەكەی 15 ملیار دینارە و دەكاتە نزیكەی 13 ملیۆن دۆلار.
8)قەرزی ئەمریكی كە بڕەكەی 290 ملیار دینارە و دەكاتە 240 ملیۆن دۆلار.
9)قەرزی بەریتانی كە بڕەكەی 38 ملیار دینارە و دەكاتە 30 ملیۆن دۆلار.
10)قەرزی سویدی كە بڕەكەی 8 ملیار دینارە و دەكاتە نزیكی 7 ملیۆن دۆلار.
11)قەرزی چینی كە بڕەكەی 15 ملیار دینارە و دەكاتە نزیكی 12 ملیۆن دۆلار.
12)قەرزی سیمنزی ئەڵمانی كە بڕەكەی 16 ملیار دینارە و دەكاتە نزیكی 13 ملیۆن دۆلار.
13)قەرزی گرەنتی هەناردەكردن كە برەكەی نزیكی 47 ملیار دینارە.
14)قەرزی گرەنتی سەروەری كە بڕەكەی 15 ملیۆن دۆلارە.
15)قەرزی فەرەنسی كە بڕەكەی نزیكی 6 ملیار دینارە.
16)قەرزی سندوقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵی كە بڕەكەی یەك ملیار دینارە.
17)سوودی قەرزی سعودی كە ملیار و 800 ملیۆن دینارە.
18)سوودی قەرزی كوەیتی كە بڕەكەی 5 ملیار دینارە.
19)سوودی قەرزی ئیتاڵی كە بڕەكەی 28 ملیار دینارە.
20)دەرماڵەی بەرژەوەندی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابوری كە بڕەكەی 130 ملیار دینارە.
21)قەرزی پەرەپێدانی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی ناوچە ئازادكراوەكان كە بڕەكەی 20 ملیار دینارە.
22)قەرزی بونیادنانەوە لە دەرەوەی پاریس كە بڕەكەی 208 ملیار دینارە.
23)دەرماڵەی بەرژەوەندی لە سندوقی دراوی عەرەبی كە بڕەكەی 838 ملیار دینارە.
24)گەڕاندنەوەی قەرزی كەرتی تایبەت لە دەرەوە كە بڕەكەی 192 ملیار دینارە.
25)سوودی قەرزی بیانی كە بڕەكەی 117 ملیار دینارە.
26)سوودی نەختینە كە بڕەكەی 65 ملیار دینارە.
27)سوودی خەزێنە كە بڕەكەی 70 ملیار دینارە.
28)سوودی گواستنەوەی خەزێنە بە پێی یەدەكی رێگەپێدراو كە بڕەكەی 38 ملیار دینارە.
29)بەرژەوەندی خەزێنە بەپێی گواستنەوەی بانكی بازرگانی عێراق كە بڕەكەی 40 ملیار دینارە.
30)سوودەكانی گواستنەوەی خەزێنە لە گواستنەوەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت كە بڕەكەی 80 ملیار دینارە.
31)سوودی گواستنەوەی داشكێنراوی بانكی ناوەندی كە بڕەكەی 850 ملیار دینارە.
32)سوودەكانی سندوقی خانەنشینی كە بڕەكەی 13 ملیار دینارە.
33)سوودەكانی قەرزی بانكی بازرگانی عێراق كە دەگاتە 48 ملیار دینار.
34)سوودی گرێبەستە ناوخۆییەكان كە نزیكەی لە 200 ملیار دینار.
35)قەرەبووی جەنگی كوەیت كە زیاترە لە 155 ملیار دینار.
36)سوودی گواستنەوەی پارە لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە كە دەگاتە 200 ملیار دینار. 
37)سوودی گواستنەوەی كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان كە بڕەكەی دەگاتە 610 ملیار دینار.
38)قیستەكانی بانكی ناوەندی عێراق كە یەك تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
39)سوودی دانراوی سندوقی خانەنشینی كە دەگاتە 150 ملیار دینار.
40)قەرزی كۆمپانیاكان كە زیاترە لە 12 تریلیۆن دینار.
41)جێگیركردنی قەرزی دەرەكی كە بڕەكەی زیاترە لە 12 ترلیۆن دینار.
42)قیستەكانی سندوقی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابوری كە بڕەكەی 371 ملیار دینارە.
43)دەرماڵەی عەرەبی بۆ رێكخستنی قەرزەكان كە بڕەكەی 46 ملیار دینارە.
44)قیستەكانی قەرزی روسی كە بڕەكەی 236 ملیار دینارە.
45)قەرزی جەی بی ئای سی، كە بڕەكەی 2 ملیار دینارە.

جگە لەم 45 جۆرە قەرزەی كە باسكران لەسەر عێراق، بەغداد 33 جۆری دیكە قەرزی لەسەر كەڵەكەبووە، واتا بە كۆی گشتی ئێستا عێراق 78 جۆر قەرزی لەسەر كەڵەكەبووە كە زیاترە لە 127 ملیار دۆلاری ئەمریكی.