ڕاپۆرتی کوردستانی

12:00 - 25/10/2020

وردەكاریی كورسی و بازنەكانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و عێراق‌

پەیسەر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی بۆ 16 پارێزگا پارێزگا لە یاسای هەڵبژاردندا پەسەندكرد، كە لەسەر بنەمای كۆتای ژنان دابەشكراون و هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەواش هێشتا ماون بازنەكانیان بۆ دەستنیشان بكرێت.

هەرێمی كوردستان
لە پشكی هەرێمی كوردستان كە هەرسێ‌ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەستنیشانكراون و پارێزگای هەڵەبجەش لەسەر سلێمانی حساب كراوە و سەرجەم بەركەوتی كورسییەكانی هەرێم 44 كورسین‌و دابەشكردنی بازنەكان بەمجۆرەیە:-

پارێزگای هەولێر:  15 كورسی
ژمارەی بازنەكان: 4 بازنە
كۆتای ژنان: 4 كورسی
بازنەی یەك: سۆران + مێرگەسوور + رواندز + چۆمان + شەقلاوە
بازنەی دوو: دەشتی هەوڵێر + كۆیە + خەبات
بازنەی سێ‌: بەشی رۆژئاوای قەزای ناوەندی هەولێر
بازنەی چوار: بەشی رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی هەولێر


پارێزگای سلێمانی: 18 كورسی
ژمارەی بازنەكان: 5 بازنە
كۆتای ژنان: 5 كورسی
بازنەی یەك: باكوری قەزای ناوەندی سلێمانی + چوارتا + ماوەت
بازنەی دوو: باشوری قەزای ناوەندی سلێمانی + قەرەداغ
بازنەی سێ‌: هەڵەبجە + سەیدسادق + شارەزوور + پێنجوێن 
بازنەی چوار: پشدەر + رانیە + دوكان
بازنەی پێنج: كەلار + دەربەندیخان + كفری + چەمچەماڵ + بەشێك لە خانەقین


پارێزگای دهۆك: 11 كورسی
ژمارەی بازنەكان: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی
بازنەی یەك: دهۆك + ئامێدی
بازنەی دوو: زاخۆ + سیمێل
بازنەی سێ‌: ئاكرێ‌ + شێخان + بەردەڕەش


پارێزگاكانی عێراق
هەر بەپێی پەسەندی بازنەكانی هەڵبژاردن دابەشكاری پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەمجۆرەیە

پارێزگای بەغداد: 69 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 17 بازنە
كۆتای ژنان: 17 كورسی


پارێزگای بەسرا: 25 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 6 بازنە
كۆتای ژنان: 6 كورسی


پارێزگای زیقار: 19 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 5 بازنە
كۆتای ژنان: 5 كورسی

پارێزگای بابل: 17 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 4 بازنە
كۆتای ژنان: 4 كورسی

پارێزگای ئەنبار: 15 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 4 بازنە
كۆتای ژنان: 4 كورسی


پارێزگای دیالە: 14 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 4 بازنە
كۆتای ژنان: 4 كورسی

پارێزگای نەجەف: 12 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی


پارێزگای سەلاحەدین: 12 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی


پارێزگای كەربەلا: 11 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی


پارێزگای دیوانیە: 11 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی


پارێزگای واست: 11 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی

پارێزگای میسان: 10 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 3 بازنە
كۆتای ژنان: 3 كورسی

پارێزگای موسەنا: 7 كورسی
بازنەكانی هەڵبژاردن: 2 بازنە
كۆتای ژنان: 2 كورسی


بەپێی ئەمەش دەردەكەوێت كە دوای پەسەندكردنی كەركوك و نەینەوا، ئەوا 18 پارێزگای عێراق و هەرێمی كوردستان بەسەر 83 بازنەدا دابەش دەبن بۆ پڕكردنەوەی 320 كورسی پەرلەمانی عێراق و لەو ژمارەیە 83 كورسی بۆ كۆتای ژنانە، واتا لە هەر بازنەیەكی هەڵبژاردن كورسییەك بۆ كۆتای ژنانە