03:21 - 06/01/2019
دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێم بۆ ده‌ستگیركردنه نایاساییه‌كان ده‌نگیان لێوه‌نه‌هات
كاتێك كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته لێوارى قڵیشانه‌وه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان زمانى گفتوگۆ ده‌به‌ستن و زمانى هێز قسه‌ده‌كات، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بێده‌نگ ده‌بن، هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى دامه‌زراوه‌ى گه‌وره‌ى حكومه‌تییه كه بودجه‌و ستافى زه‌به‌لاحیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراوانه له ئاستى كێشه سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌ستراون و له كاتى گێژاودا رۆڵیان ونه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا نێوانى یه‌كێتى و پارتى رووداوى كوتوپڕى به‌خۆوه‌و بینى، گه‌یشته ئاستى ده‌ستگیركردنى كادیره‌كانى یه‌كدى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر به راشكاوى گوتى، هیچ بیانویه‌كى یاساییان نه‌بووه بۆ ده‌ستگیركردنى كادیرێكى یه‌كێتى له هه‌ولێر، به‌ڵكو به‌هۆى ده‌ستگیركردنى كادیرێكى پارتى له گه‌رمیان ئه‌و كاره‌یان كردووه.
ئه‌و لێدوانه هه‌رچه‌نده كاردانه‌وه‌ى زۆرى خه‌ڵكى به‌دواداهات و ره‌خنه‌ى گه‌وره‌ى رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى دوو حكومه‌تیى پارتى و یه‌كێتى كرده‌وه، به‌ڵام له ئاستى په‌ڕله‌مانى كوردستان، داواكارى گشتى، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، بێ كاردانه‌وه تێپه‌ڕى، به‌جۆرێك له گه‌رمه‌ى ناكۆكییه‌كاندا كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌منى ده‌بێته كاره‌كته‌ر و زمانى هێز قسه ده‌كات، دامه‌زراوه گشتییه‌كان و هێزى یاساش ونه.
به‌پێى یاساى ژماره ٢٤ی ساڵى ٢٠٠٧ داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان، كارى پاراستنى سیسته‌مى حكومڕانى و سامانى گشتى هه‌رێمى كوردستانه، له چوارچێوه‌ى چاودێریكردنى مه‌شروعیه‌ت و چه‌سپاندنى سه‌روه‌رى یاسا‌و جێبه‌جێكردنى یاساكان وه‌ك خۆى، هه‌روه‌ها ده‌بێت چاودێرى جێبه‌جێكردنى یاسا و ئه‌حكام و سزاكان به‌پێى یاسا بكات، ده‌بێت هاوكارى دادگاش بكات له به‌دواداچوونى خێرا بۆ كرده‌وه تاوانكارییه‌كان.
په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌بێت چاودێرى جێبه‌جێكردنى یاساكان بكات وه‌ك خۆى، دادگا‌و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش به‌رپرسن له مامه‌ڵه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران و راگیراون، كه هیچ كه‌سێك بێ تۆمه‌تێكى یاسایى رانه‌گیرێت و دادگا ده‌سته‌به‌رى پاراستنى مافه‌كانى تۆمه‌تباران بكات، به‌ڵام له ئانوساتى كێشه‌كاندا ئه‌و مادده یاساییانه ته‌نها دێڕن له‌سه‌ر كاغه‌ز، ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كان كشوماتن، خه‌ڵكى له‌دۆخى وادا چاوه‌ڕوانى لێدوان و قسه‌ى به‌رپرسانى ئه‌منین و سه‌رى په‌تى دۆخه‌كه له‌ده‌ستى به‌رپرسانى حزبه، ئه‌وه‌ش پێویستى بوونى دامه‌زراوه‌كان به ته‌واوى ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
یاساناسێك ده‌ڵێت، ده‌ستگیركردنه‌كان"زەنگێکی ترسناک و پەیامی نادادی و شکاندنی هەیمەنەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری و جێبەجێکردنە"ئومێد جاف بۆ په‌یسه‌ر گوتى"پێویستە هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە، پرسە بگێڕێت بۆ یاسا‌و دادگا‌و دادپەروەری، ئەوەی بیسترا و بینرا کارەسات بوو".
به‌بڕواى جاف، كا ساڵانێكى زۆره كارى پارێزه‌رى ده‌كات، بە دەنگەوە نەهاتنی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت، ئەنجومەنی دادوەری و فەرمانگەی داواکاری گشتی، کارەساتەکەی قوڵترکردەوە،"چونکه ئەم کار و لێدوانانە لەئاستی دامەزراوەکانی دەوڵەت چوارچێوەی یاسای تێپەراندوەو لەسەرو یاساوه دەکرێت".
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى كادیره‌كانى یه‌كێتى و پارتى، به‌شێك له به‌رپرسانى هه‌ردوو حزب لێدوانى توند و دژ به یه‌كیاندا، ئاسایشى پارتى هه‌رزوو راستییه‌كه‌ى روونكرده‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ى كادیریان ده‌ستگیركراوه بۆیه ئه‌وانیش كادیرى یه‌كێتیان ده‌ستگیركردووه، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه و ئازادكردنى كادیره‌كانیش هه‌رناوى حزب هێندرا، نه‌ك دادگا و ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان.
راگه‌یاندنه‌كانى پارتى بڵاویان كرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،"بەشێوەیەكی زۆر تووند هەڵوێستی نواند سەبارەت بە گرتنی كادیرانی پارتی و یەكێتی بەبێ بڕیاری دادگا و بەشێوەیەكی نایاسایی و ، داوای لە لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری–زانیاری و عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كردووه، كە دەستبەجێ ئەو دوو كادیرە ئازاد بكرێن".
لاهور شێخ جه‌نگى و عیسمه‌ت ئه‌رگوشى، ئه‌و دوو به‌رپرسه‌بوون كه دواجار كێشه‌كه هه‌ر لاى خۆیان چاره‌سه‌ربوو، ئه‌وه‌ش دواى ده‌ستوه‌ردانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ڵام هه‌ردوولا كادیره‌كه‌ى یه‌كدییان ئازادكرد به‌شێوه‌ى دیل به دیلى سه‌رده‌مى پێشوو، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ماوه‌ى ٢٧ ساڵه له هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مان و دادگا و داواكارى گشتى هه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى پیكهێنه‌رى سیسته‌مى سیاسى خۆیان په‌نا بۆ ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كان نه‌به‌ن، ره‌نگه ئه‌و متمانه‌ى خه‌ڵكى به دامه‌زراوه گشتییه‌كان ماویانه سفر ببێته‌وه.
چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به كردارى هاوشێوه‌و به‌كارهێنانى هێز، به ده‌سه‌ڵاتى یاسا و دادگا ئاشنا نییه، له‌سه‌رده‌مانێكى كۆنى مرۆڤایه‌تییه‌وه پێش ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت یاخود ده‌سه‌ڵات وه‌ك هێزێكى رێكخراو هه‌بێت، یاساى هێز حوكمى كردووه، خه‌ڵكى بۆ پاراستنیان په‌نایان بۆ كۆمه‌ڵه‌و هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانیان بردووه‌و دڵسۆزى ته‌واوى خۆیان بۆ خێڵ هه‌بووه، چونكه هێزى عه‌شیره‌ت و گرووپ، له مه‌ترسییه‌كان پاراستونى نه‌ك شتى دیكه.
له سه‌رده‌مى ئێستادا به‌كارهێنانى هه‌مان ئامرازى پێش ده‌سه‌ڵاتى یاسا، و شه‌رعییه‌ت دانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتى هێز، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌زمونى خواستراوى دیموكراسى دروستده‌كات، كه ره‌نگه ماوه‌یه‌كى درێژتر ئه‌زمونى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان له پره‌نسیپه گشتییه‌كانى دیموكراسیه‌ت و یاسا و مافى مرۆڤ دووربخاته‌وه.
ئومێد جاف هه‌روه‌ها گوتى"بەڵێ ئێمە گەڕاینەوە بۆ پەندە باوەکەی هەزاران ساڵ پێش ئێستای عەرەب (انصر أخاك ظالماَ أو مظلوماَ)، (براكه‌ت سه‌ربخه سته‌مكار بێت یان سته‌ملێكراو)، بەڵام واقیع ئەو راستیە پشتڕاستدەکاتەوە کە کورد لە عورفی کۆمەڵایەتی خۆیدا ئەم قۆناغەی تێپەڕاندووە، ئەوە حزبی کوردی و دەوڵەتمەدارەکانیەتی دەگەڕێنەوە بۆ عورفە سیاسی جەنگی خۆکوژی و حساب بۆ خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزو گیان فیدا ناکەن".
چۆن هاوڵاتى ئاسایى فێربکەین و رابهێنین بۆ وەرگرتنەوەى مافى خۆى پەنا بۆ یاسا ودامەزراوەکان
ئیسماعیل نامیق، مامۆستاى زانكۆ‌و پسپۆرى یاسایى، سه‌باره‌ت به كێشه‌ى یه‌كێتى و پارتى له نوسینێكدا ده‌ڵێت"باشە کەى مەعقولە سەرۆکى حکومەت، راوێژکارى ئەنجومەنى ئاسایش، سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى، وەزیرى ناوخۆ و پێشمەرگە، سەرۆکى دەزگاى داواکارى گشتى، ٤٥ پەرلەمانتار هى تۆ بێت، بەڵام باوەڕت بەمانە هیچیان نەبێ وپەنایان بۆ نەبەى بۆ ئازادکردنى کادیرێکى خۆت، لەبرى هەمو ئەوانە تۆش کادیرێکى بێتاوانى حیزبێکى تر بەبارمتە بگریت".
هه‌روه‌ها گوتویه‌تى"ئیتر پێم ناڵێن چۆن هاوڵاتى ئاسایى فێربکەین و رابهێنین بۆ وەرگرتنەوەى مافى خۆى پەنا بۆ یاسا ودامەزراوەکان بەرێت کە زۆربەى لەلایەن ئێوەوە قۆرخ کراوە؟ باشە ئەکرێ کەسێک تاوان بکات بەس لەبەر ئەوەى لەم حیزبە یان ئەو حیزبەیە، یان لەم زۆنە یان ئەو زۆنەیە لێپرسینەوەى لەگەڵدا نەکرێت؟ ئەى ئەگەر کەسێک سەر بەیەکێک لەم دوو حیزبە نەبێت کێ لەسەرى دێتە جواب؟"