ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:29 - 28/10/2020

گڵۆڵەی حەشدی شەعبی کەوتۆتە لێژی‌

پەیسەر

حزبە سیاسیە  سونیەکان، لە دوای کوژرانی گەنجانی سونە لە پارێزگای سەلاحەدین، داوای چونەدەرەوەی حەشدی شەعبی دەکەن لە شارە سونیە ئازادکراوەکانی ژێر دەسڵاتی داعش.
کوژرانی 12 کەس، لە 12ی ئەم مانگەدا، لە پاڕێزگای سەلاحەدینی باکوری بەغداد، توڕەی لایەنە سونییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا دژی ئەو لایەنە شیعەکانەی لە ناوچەکەدا هەن. سونیەکان، لایەنە شیعەکان تۆمەتبار دەکەن بەم  کۆمەڵکوژیە.

 

لایەنە سونیەکان لە هەبوونی حەشد ناڕازین
دوای  ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی عێراق و هەولێر، لە 11 ئەم مانگەدا، بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخی شەنگال و دەرکردنی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە، حزبە سیاسیە سونیەکان لە هەوڵدان بۆ ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیە، لەناوچە سونیە ئازادکراوەکان، هێزە شیعەکان لەدوای ئازادکردنی ئەم ناوچانە لە ژێردەستی داعش لەوێدا جێگیربوون. ئەم حزبە سونیانەی دژی جێگیرکردن و مانەوەی لایەنە شیعەکانن، لەو باوەڕەدان ئەم لایەنە شیعانە هاتوون تا دەستبگرن بەسەر لایەنی ئەمنی، ئابووری و ژیانی سیاسی ئەم ناوچانە.
لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەبارەی ئایندە و ئاسایشی  ئەو شارانەی پێشتر لەژێر دەستی داعشدابوون، لە ئێستادا ڕابەرانی سیاسی هۆزەکان و هەروەها تەواوی کۆمەڵگەی سونە، بەشێوەیەکی بەرفراوان داوای دەرکردنی حەشدی شەعبی دەکەن لەم ناوچە سونیانەدا.

عەمار حیکمەت، جێگری پارێزگاری سەلاحەدین بە مانیتۆری ڕاگەیاند " داوای دەرکردنی هێزە ئەمنییەکانی وەک حەشدی شەعبیمان کردووە لە پارێزگاکەدا". هەرچەندە ئەم هێزانە پێویست بوون بۆ بەرگرکردن لەم ناوچەیە و بەڕەچاوکردنی فراوانی و ئاڵۆزی ناوچەکە " هێزە ناوچەیەکان بەتەنها بەسنین"

 

حیکمەت باسی لەوەشکرد " ئەو کوشتنەی لە پارێزگای سەلاحەدین رویدا شەرم هێنەرە و بەهیچ جۆرێک قابیلی قبوڵ نیە، روداوێکی وەک ڕودای شارۆچکەی فەڕحاتی سەر بە قەزای بەلەد، پەیامێکی نەرێنی دەگەیەنێت سەبارەت بەو نائارمیەی بۆ ناوچەکانی پارێزگاکە گەڕاوەتە."

خوێنی کوژراوەکان  بەفیڕۆناچێت
جێگری پارێزگار ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی ناوچەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕوداوەکەی فەڕحاتی، کە بە بڕیاری سەرۆکی گشتی هێزەچەکدارەکان  پێکهێنراوە.
ئەوەشی بەبیرهێنایەوە " ئەم لیژنەیە زنیاری گرنگی لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و زۆرێک لە شایەتەکان بەدەست هێناوە و خوێنی شەهیدەکان بێهودە بەفیڕۆناچێت."

 

هێزی ڕێکخراو لەجیاتی حەشد دابنرێت
سەبارەت بەمەش، زافر عانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سونە بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاند هەموو کوتلە سونیەکان لە پەرلەمانی عیراق داوای چوونەدەرەوەی حەشدی شەعبی دەکەن لەو شارە ڕزگارکراوانە، چونکە " مانەوەی ئەم هێزانە دوای شکست پێهێنانی تیرۆرستان پێویست نیە، تەنها چەند شانەیەکی پەرتەوازە ماونەتەوە و هێزە ئەمنیەکان دەتوانن ڕووبەڕوویان ببنەوە و لەناویان ببەن."

عانی گوتیشی " ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری حەشدی شەعبی بەناڕێکخراوەی، پەیوەندی  نێوان هاوڵاتیان و حەشدی سەختتر کردوە. هەروەها، لە زۆرێک لە ڕوداوەکاندا حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکرێت و ئەمەش ئیعتیباری حەشدی لەکەدار کردووە. هەنگاوە نەرێنیەکانی دزی لە موڵکی گشتی و تایبەت و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گوند و شارەکانی خۆیان  وایکردوە داوای چوونەدەرەوەی ئەم هێزانە بکەین و لە جێگەیاندا هێزی ڕێکخراو دابنرێت."

پەرلەمانتارە سونیەکە ئاماژەی بەوەشدا "لەپاش روداوەکەی فەڕحاتی، کوتلەکەمان بابەتی گواستنەوەی حەشدی شەعبی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و هێزە سیاسیە کاریگەرەکانی ناو پەرلەمان پێشنیازکردوە. لە ئێستادا  حاڵەتی ئەمنی ناوچەکە لە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە تا هەنگاوی گونجاوی بۆ بنرێت."

 

حەشدی شەعبدی چونەدەرەوە ڕەتدەکاتەوە
محەمەد کەریم، پەرلەمانتاری سەربە عەسائیبی ئەهلی حقی وابەستە بە حەشدی شەعبی بە ئەلمانیتۆری گوت" لەوبڕوایەدایە جارێک زووە بۆ چوونەدەرەوە لەو ناوچانەی، کە پێشتر لە ژێردەستی داعشدا بوون، چونکە داعش هێشتا لەهەوڵدایە، هەندێک لەناوچە ئازادکراوەکان داگیربکاتەوە." داواکاری چوونە دەرەوەی حەشدی لەم ناوچە سونیانەدا، لەو باوەڕەدایە ئەم داواکاریە بانگەشەیەکی سیاسی ئەو هێزە سونیانە یە "کە خۆشەویستی خۆیان لەدەستداوە لەناو خەڵکدا" و لەهەوڵدان بە دروستکردنی کێشەی ئەمنی، کوتلەیەک پێک بهێنن بۆ هەڵبژردنە پێش وەختەکەی عێراق لە ساڵی 2001 دا.

ئەو باسی لەوەشکرد " ئەجێندای دەرەکی لەپشت داواکاریەکانی دەرکردنی حەشدەوە هەیە لەم شارە ئازادکراوانەی ژێر دەستی داعش، بەرنامەیەکە بۆ دابەشکردنی وڵات و دروستکردنی ناوچەیەکە بە مەبەستی سەربەخۆبوون و جیابونەوە، ئەمەش شتێکە لەلایەن خەڵکی ئەم شارانەوە ڕەتدەکرێتەوە."

کەریم باسی لەوەشکرد " هێزە ناوچەیەکانی پارێزگای سەلاحەدین توانای ڕووبەڕووبوونەوەی داعشیان نیە. هەر ئەوکەسانەی داوای چوونەدەروەی حەشد دەکەن داوای چونەدەرەوەی "پۆلیسی فیدراڵی"شیان دەکرد، لەڕابردوودا ئەم هێزانەیان بە میلیشیا لەقەڵەم دەدا، لە کاتێکدا سوپای عێراقیان بە سوپای مالیکی ناودەبرد، چونکە سوپا هەموو لایەنەکانی تێدایە بە حەشدی شەعبیشەوە."

 

حەشدی عەشایەری بەهانای حەشدی شەعبیەوە دەچێت
قاسم کورەیتی، فەرماندەی لیوای 41 ی سەر بە حەشدی شەعبی، لە بەیاننامەیەکدا لە 18 ئەم مانگە ڕایگەیاند "ناوچەیەکی حەشدی شەعبی لەناوچەی بەلەد، دوو ڕۆژ لەمەو پێش کەوتۆتە بەرهێرشی داعش و گەمارۆ درابوون، لەلایەن خەڵک و هاوڵاتیانی ناوچەکەوە رزگارکران، لە نێوانیاندا کەسانی سەر بە حەشدی عەشایەری، هاوکاری هێزەئەمنیەکان و حەشدی شەعبیان کردوو."

 

چەکەکانی حەشد یەکلاکەرەوە دەبن لە هەڵبژاردندا
بەڵام ئەم روداوە ڕای کوتلە سونیەکان ناگۆڕیت، بەتایبەت ئەوانەی ئامانجیان کۆتای هێنانی حەشدی شەعبیە لە شارە ئازادکراوەکان وەک هاوپەیمانی شارە ئازادکراوەکان و هاوپەیمانی هێزە عێراقیەکان، لەبەرئەوەی چەکەکانی حەشد لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەری هەیە و دەتوانێت یارمەتی حیزبێکی سونی بدات لەسەر حسابی حیزبێکی تر.

 

حەشد گوێ بەڕێککەوتنەکەی شەنگال نادات
چاوەڕوان ناکرێت تا هەڵبژاردنەکەی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو، بارودۆخی ئەم شارە رزگارکراوانە ئاسای بکرێتەوە، بەتایبەت کە حەشدی شەعبی سەرەڕای ڕێکەوتن لەسەر شەنگال، ئامادە نییە ناوچەکە چۆڵ بکات بۆ پۆلیسی ناوچەی و هێزە ئەمنییە نیشتیمانی و زانیارییەکان.