ره‌نگه دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت له دۆخى داڕمانى ئابوری‌دا، زیانه‌كانى به ئاسانى نه‌سڕێنه‌وه به‌وپێیه‌ى ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت تێپه‌ڕێت و كێشه سیاسییه‌كانیش چاره‌سه‌رببن به‌ڵام ئابورى هه‌رێمى كوردستان به‌زوویى ناكه‌وێته‌وه سه‌رپێ، زیانه‌كانى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت لاى وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران گه‌وره‌تره، ده‌سته‌وه‌ستانن و چاوه‌ڕێن دۆخه لێڵه‌كه روونبێته‌وه، ئه‌وه‌ش جوڵه‌ى له‌به‌ر بازاڕ بڕیوه. له كۆتایى ساڵى رابردوو یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران، له‌كاتى راگه‌یاندنى ئاماره‌كانى كه‌رتى وه‌به‌رهێنان، پاشه‌كشه‌ى گه‌وره‌ى له كه‌رتى وه‌به‌رهێنان و جوڵه‌ى بازاڕ راگه‌یاند، به تایبه‌ت له سلێمانى، به‌پێى ئاماره‌كان له سێ به‌شى ئه‌و پاره‌ى به مۆڵه‌تى وبه‌رهێنان درابوو كه ٧٠ ملیار دیناربوو، ١٤ ملیار دینارى هه‌ر هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له‌سێ بەشی٧٠ ملیارەکەش، به‌شێكى به‌هۆى قه‌یرانه‌وه وه‌ستاو به‌شێكى نه‌چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ته‌نها به‌شێكى جێبەجێکرا. شڵه‌ژاوى دۆخه‌كه‌و قوڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى و پارتیش ئه‌وه‌نده‌ى دیكه سه‌قامگیرى دۆخى ئابورى شێواندووه و وه‌به‌رهێنان و جموجوڵى بازاڕى زیاتر توشى پووكانه‌وه‌و داڕمان كرد، ئێستا سه‌رمایه‌داران له‌هه‌ركه‌س زیاتر چاودێرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، تا بزانن له كوێ هه‌لومه‌رج گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌كانیانى تێدا بكه‌ن به پڕۆژه، ئه‌وان چاویان له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته تا كاره‌كانیان ببوژێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌جۆرێك كێشه‌یان تێكه‌وت جموجوڵه ئابورییەكانى ته‌پاند. یاسین مه‌حمود گوته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران وه‌ستاون چاوەڕێن دۆخه سیاسییه‌كه به‌لایه‌كه‌دا بكه‌وێت، چونكه پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و دروستبوونى گرژى لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى دیكه دۆخى ئابورى تێكدا،"بۆیه وه‌به‌رهێنه‌ران خوازیارن رۆژێك زوتر حكومه‌تى هه‌رێم پێكبێت، ژماره‌یه‌كى زۆر وه‌زاره‌ت ئێستا به‌وه‌كاله‌ت ده‌ڕۆن به‌ڕێوه، زۆربه‌شیان وه‌زاره‌تى ئابورین و په‌یوه‌ندییان به كه‌رتى تایبه‌ت هه‌یه‌و وه‌زیره‌كانیش كه كشانه‌وه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان بوون". ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى، ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و غاز، ئه‌نجومه‌نى وه‌به‌رهێنان، كاره‌كانیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ وه‌ستاوه، ئه‌وان زۆرترین به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵك و بازاڕ هه‌یه، پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئێستا له گێژاودایه و كارابوونى ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ش به‌ندن به كابیه‌نه‌یه‌كى ته‌واوكراوه‌وه. یاسین مه‌حمود گوتى، ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه ده‌سه‌ڵاتى ره‌هایان هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌ته ئابورییه‌كان و پڕۆژه ستراتیژییه‌كانى بازاڕ، به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى ئه‌نجومه‌نى وه‌به‌رهێنان كه ساڵێكه كۆنه‌بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌ت ئەو ئه‌نجومه‌نانه‌ش ده‌كه‌ونه كار و ئه‌نجومه‌نى نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت. سه‌رمایه‌داران په‌له‌یانه"بۆ ئه‌وه‌یه ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وه زیاتر نه‌پوكێته‌وه، له وه‌به‌رهێنان پاشه‌كشه‌ى گه‌وره هه‌یه، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بڵێن كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت سوێند ده‌خوات له په‌رله‌مان، دڵنیایى زیاتر بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێى دڵخۆش ده‌بن". هاوشان له‌گه‌ڵ دواكه‌وتنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، شڵه‌ژاوى په‌یوه‌ندیى لایه‌نه‌كانیش سه‌رمایه‌دارانى ترساندووه، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایى یه‌كێتى و پارتى كادیرى یه‌كدییان ده‌ستگیركرد، چه‌ند به‌رپرسێك باسیان له بژارده‌ى دوو ئیداره‌یى كرد وه‌ك چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه‌ى له‌نێوان هه‌ردوو حزب هاتووه‌ته پێشه‌وه، گوته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنان گوتیشى"ئێمه حكومه‌تمان ده‌ستده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئابورى كه داڕما قورس به‌ده‌ستدێته‌وه، ئێستا كه باس له دووئیداره‌یى ده‌كرێت وه‌به‌رهێنه‌كان هه‌موویان وه‌ستاون چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن، له دوومانگى رابردوو بازاڕ ئه‌وه‌نده‌ى دیكه وه‌ستاوه". كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى گه‌شه‌ى ئابورى سه‌قامگیرییه، كام شوێن بۆ پاره‌داره‌كان سه‌قامگیرى سیاسى و ئه‌منیى زیاتربێت، له‌وێ پاره‌كانى خۆیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، هاوشانى ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت پلان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ت روونبێت بۆ ئاینده بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كاره‌كانیان به چ ئاڕاسته‌یه‌ك بڕوات و كام سێكته‌ر بۆ حكومه‌ت گرنگه تا ئه‌وانیش ده‌ستى بۆ به‌رن، له چوار ساڵى رابردوو هه‌زاران كارگه‌ى پیشه‌سازى و پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان وه‌ستاون، سه‌رمایه‌داران چاوه‌ڕێن كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ئاهێك به‌به‌ر پرۆژه‌كاندا بهێنێته‌وه. له‌چوارساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ قه‌یران یاساى بودجه‌ش نه‌ما، ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ناله‌بارتر كرد، به‌وپێیه‌ى له ئه‌گه‌رى بوونى یاساى بودجه به‌رچاوى خه‌ڵك و سه‌رمایه‌داران روون ده‌بێت، پاره‌ى دیاریكراو له‌به‌رچاوه كه یاسا بڕیارى لێداوه، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌س نازانێت، بودجه‌و داهات چه‌ندن و چه‌ند بۆ كوێ خه‌رجده‌كرێت. د. كاروان حه‌مه‌ساڵح پسپۆڕى كارگێڕى و ئابورى پێى وایه، دۆخى ناو بازاڕ‌و پرۆسه‌ى ئابورى له هه‌ر وڵاتێك په‌یوه‌ندى به دۆخى سیاسییه‌وه هه‌یه‌و لێك جیاناكرێته‌وه،"به‌داخه‌وه له هه‌رێمى كوردستان له‌وكاته‌ى كه په‌رله‌مانى كوردستان په‌كخراوه سه‌قامگیرى سیاسى كه‌وتووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، نه‌ك هه‌ر ئێستا كه حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه، ماوه‌ى رابردووش كه حكومه‌ت هه‌بووه یاساى بودجه نه‌بووه، تا پاره‌كان به‌پێى سێكته‌ره‌كان دابه‌شبكرێت". ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دارانى زیاتر قه‌له‌ق كردووه، یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ى ئاینده‌ى حكومه‌ته له‌به‌رده‌م دوڕیانه‌كاندا، قسه‌ى زۆر له‌وباره‌وه كران كه ئه‌مساڵ ساڵى بووژانه‌وه‌ى ئابورى ده‌بێت، به‌ڵام نازانرێـت حكومه‌ت به‌رێگاى به‌غدا یاخود به‌رێگا كۆنه‌كه‌یدا ده‌ڕوات كه فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌یه‌كى به سه‌ربه‌خۆیى بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ش چاره‌نوسى حكومه‌تى زیاتر ته‌مومژاوى كردووه، به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه یاساى بودجه بۆ دووه‌م جار ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرایه‌وه‌و ده‌ستكارى نه‌كراو پشكى كورد هه‌ر به‌سه‌دا ١٢.٦٧ مایەوە. د. كاروان بۆ په‌یسه‌ر هه‌روه‌ها گوتیشى، ئێستاش كه پێكهاته‌ى حكومه‌ت دواده‌كه‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رى زۆر ده‌بێت، ره‌نگه وه‌به‌رهێنه‌ران بوه‌ستن تا رووداوه سیاسییه‌كان یه‌كلا ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها پێكهێنانى حكومه‌ت په‌یوه‌ندى هه‌یه به به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و هه‌رێم، كه ئه‌وه‌ش ده‌توانێت ئیشوكارى بازاڕ به‌ره‌وپێش به‌رێت، پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و دواكه‌وتنى زیاتر سه‌قامگیرى ئابورى تێكداوه، به تایبه‌ت ئێستا به‌رنامه‌ى حكومه‌ته‌كه روون نییه، وه‌به‌رهێنه‌ران نازانن حكومه‌ت ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان له چى بكات و گرنگى به چى بدات، نازانرێت حكومه‌ت پلانى چیه بۆ كه‌رته‌كانى دیكه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت