ڕاپۆرتی کوردستانی

01:01 - 01/12/2020

بایدن: پەكەكە و داعش هەڕەشەیەكی هاوشێوەن و گروپێكی تیرۆریستی روون و ئاشكران‌

پەیسەر

لە هەرێمی كوردستانی عێراق ئاڵۆزییەكان ڕوو لە زیادبوون دەكەن، بەتایبەت دوای لێدوانەكانی ئەم دواییەی بەرپرسان لەبارەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی ئەمنی لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی شەنگال، فشارەكانی سەر ئەو گروپە زیاتر دەكەن بۆ ئەوەی حەشارگەكانیان لە چیاكانی سنوری عێراق بەجێبهێڵن وەك ئەوەی كە گۆڤاری فۆرین پۆلسی لە راپۆرتێكی ورددا شیكردووەتەوە.

تۆمەتباركردنی پەكەكە بە تیرۆركردنی بەرپرسێكی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ی ئۆكتۆبەردا و دواتر بە ئامانجگرتنی بۆری گواستنەوەی نەوت و هێرشكردنە سەر پێشمەرگە لەلایەن ئەو گروپەوە، جارێكی دیكە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پەكەكەیان زەقكردەوە و كێشەكانیان دووبارە گەرم كردەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا كە پەكەكە لەمێژە وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی لە ئەمەریكا، یەكێتیی ئەوروپا و توركیا دەستنیشان كراوە. هەروەها لە ساڵی 2008 دا تۆمەتباركرا بە قاچاخچییەتی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ئەمریكاوە و  تۆمەتباریش كرا بەوەی كە جۆرێك لە دەسەڵاتی مافیایی بەكاردەهێنێت.
ئەو حزبە چیاكانی قەندیل وەك حەشارگە و زەمینەی مەشقكردن لە باكوری عێراق بەكاردەهێنێت، كە ڕاستەوخۆ لە سەر سنوورە لەگەڵ توركیادا، بەوهۆیەش لە مانگی حوزەیراندا توركیا دەستیكرد بە چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆسەر چیای قەندیل و شەنگال.

سیروان بارزانی، یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2019دا دەڵێت: 
پەكەكە كێشەیە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و  پێویستە لە باكوری عێراق كردەی سەربازی و هێرش دژی پەكەكە ئەنجامبدرێت داوای لە حكومەتی عێراق كرد بەو ئاراستەیەدا هەنگاوبنێت.

 بە وتەی بارزانی پەكەكە 37 بنكەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و چاوەڕوان دەكەن ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكات ئەوا پەنا بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی و پشێوی ببەن و نمونەش بە رەوشی شەنگال دەهێنێتەوە كە زۆرێك لە ئاوارە ئێزدییەكان ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بەهۆی پێكدادان و مەترسی ئەو گروپە چەكدارانەی لە ناوچەكەدا دروستكراون.

كاردانەوەی تووند
دوای واژۆكردنی رێككەوتن لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ شەنگال كە بە شێوەیەكی سەرەكی جەخت لە دوورخستنەوەی پەكەكە دەكاتەوە لە ناوچەكە، ئەو حیزبە لە دوو مانگی رابردوودا كەوتووتە كاردانەوەی توند دژی رێككەوتنەكە و چەندین هێرشی بۆسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی و ژێرخانی ئەو حكومەتە دەستپێكردووە.

پێكهاتەی ئاشوری كە لە چەند گوندێكی نزیك لە دهۆك دەژین چەند جارێك داوای بەهانەوەچونیان كردووە و پەیمانگای سیاسەتی ئاشوریش بە رەسمی رایگەیاندووە كە پەكەكە گوندە جیاوازەكانی ئاشوری داگیر دەكەن، ئەوەش بووەتە مایەی هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی ئاشورییەكان و سنورداركردنی چالاكییەكانیان.
بەپێی وتەی بەرپرسانی پەیمانگاكە، هاوڵاتیانی ناوچەكە رایانگەیاندوە، كە هەرزەكاران و مێردمنداڵان لەلایەن ئەندامانی پەكەكەوە دەڕفێنن، هەروەها پەكەكە قاوەخانە و ئەو شوێنانە بە ئامانج دەگرێت كە گەنجانیان تێدا كۆدەبنەوە، ئەندامانی خۆیانیان تێكەڵ دەكەن و دواتر گەنجە لاوازەكان بە نێچیردەگرن.
بەرپرسێكی پلەبەرزی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە بەهۆی ئەوەی رێگەپێدراو نییە بۆ میدیاكان قسەبكات لەوبارەیەوە بە توڕەییەوە دەڵێت: پەكەكە گوێناگرێت لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی دورودرێژە لێرە داڵدە دراون.

هەرچەندە جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا وەك سیاسەتمەدارێكی پشتیوانی كورد سەیردەكرێت ، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2016دا بایدن پەكەكەی بە داعش بەراورد كرد و وتی: پەكەكە و داعش هەڕەشەیەكی هاوشێوەن و گروپێكی تیرۆریستی روون و ئاشكران و هیچی تر.

بۆ بینینی سەرچاوەكە كلیك لێرە بكە