01:26 - 08/01/2019
هیومان رایتس وۆچ: ئاسایشى هه‌رێم ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵانى ده‌ستگیركراوى داوه
رێكخراوى جیهانى مافى مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) هێزه‌كانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئه‌و مێردمنداڵانه‌ى كه به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به داعش-ه‌وه ده‌ستگیركروان، رێكخراوه‌كه له زارى مێرد منداڵه‌كانه‌وه ده‌ڵێت، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به تۆمه‌ته‌كاندا ناوه‌و كاره‌بایان لێدراوه و به كێبڵ و دار لێیان دراوه.
رێكخراوه‌كه راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ى مێردمنداڵان له زیندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا گوته‌ى چه‌ند منداڵێكى وه‌رگرتووه، كه باسیان له‌وەكردووه، هێزه‌كانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، له ساڵه‌كانى ٢٠١٧ و ٢٠١٨، ناچارى كردوون به دانپێدانان به په‌یوه‌ندیی به رێكخراوى داعش-ه‌وه.
به گوته‌ى مێردمنداڵه‌كان له‌رێگه‌ى لێدان و هێشتنه‌وه‌یان له دۆخێكى سه‌ختدا له زیندانه‌كان و هه‌روه‌ها له رێگه‌ى لێدانى كاره‌باوه ئه‌شكه‌نجه‌دراون، زۆرینه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، نه‌یانتوانیوه بگه‌ن به پارێزه‌ر یاخود دانپێدانانه‌كانى خۆیان بخوێننه‌وه له نوسراوه‌كانى ئاسایش ناچاركراون به واژۆكردنى ده‌قى دانپێدانانه‌كان بێ ئه‌وه‌ى خۆیان ده‌قه‌كه‌یان خوێندبێته‌وه.
جو بیكر، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌ر له به‌شى مافى منداڵان له رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ له‌سه‌ر به‌ڵێنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌دانى منداڵانى زیندانى،"هێشتا ئه‌وه‌ى رووده‌دات هه‌نگاوى سه‌غڵه‌تكارانه‌یه، پێویست بوو ده‌سه‌ڵاتى كوردى كۆتایى بهێنێت به ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵه‌كان و راسته‌وخۆ لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌كان".
له‌میانى سه‌ردانى كارمه‌ندى رێكخراوه‌كه بۆ چاكسازییه‌كه ده‌ركه‌وتووه ٦٣ منداڵ به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به تیرۆر له چاكسازى ئافره‌تان و منداڵان زیندانین، به‌ڵام ٤٣ له‌وانه حوكمدراون، به‌شێك له‌وانه ته‌مه‌نیان ١٨ ساڵ بووە کە پێشتر دەستگیرکراون.
١٦ له مێردمنداڵه‌كان له كۆى ٢٣ یان كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، گوتویانه ئاسایش ئه‌شكه‌نجەى داون له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌وان لێیان دراوه به بۆرى پلاستیكى و كێبڵى كاره‌با و دار و سێ منداڵیان باسیان له‌وه‌كردووه كه ته‌زووى كاره‌بان لێدراوه، به‌شێكیان، ئاماژەیان بەوە کردووە، ئه‌شكه‌نجه تا ئێستا رۆژانه به‌رده‌وامه كۆتایى نه‌هاتووه ته‌نها به دانپێدانان كۆتایى دێت.
چوار منداڵیش باسیان له‌وه‌كردووه، هێزه‌كان هه‌ڕه‌شەى ئه‌شكه‌نجه‌دانیان كردووه، له‌ماوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا یه‌كێكیان كه ته‌مه‌نى ١٧ ساڵ بووه، گوتویەتی"ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌ڵێی بانگی گه‌نجه‌كان ده‌كه‌ن لێتده‌دەن و ئێسقان به ساقی له گیانت ناهێڵن".یه‌كێك له مێرد منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نى ١٧ ساڵ بووە، باسیله‌وه‌كردووه ئاسایش بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر له پشته‌وه به‌شێوه‌ى دوپشكى قۆڵه‌كانیان به‌ستووه‌ته‌وه له دۆخێكى تاقه‌تپڕوكێندا هێشتوویانه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى دان به تۆمه‌ته‌كاندا بنێت.
ژماره‌یه‌ك له‌و مێردمنداڵانه بۆ رێكخراوه‌كه دانیان به‌وه‌دا ناوه، ئه‌وان چوونه‌ته ناو رێكخراوى داعش و كاریان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه كردووه، راهێنانى دینى و سه‌ربازییان پێكراوه کاری وەک شۆفێری و چێشتلێنانیان کردووە، یه‌كێكیان گوتویه‌تى ئه‌و به‌شدارى شه‌ڕى دژى سوپاى عێراقى كردووه له پارێزگاى نەینه‌وا، هه‌ندێكیشیان به گوته‌ى خۆیان په‌یوه‌ندى راستەوخۆیان له‌گه‌ڵ داعش نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌ندامى خێزانه‌كانیان داعش بوون، هه‌ندێكیان نكوڵییان كردوو هیچ ئینتیمایه‌كیان هه‌بووبێت یاخوود كه‌سانى خێزانه‌كانیان داعش بووبن. رێكخراوه‌كه ده‌ڵیت نه‌یانتوانیوه بگه‌ن به هه‌ڵسه‌نگاندنێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌گه‌رى په‌یوه‌ندى مێردمنداڵه‌كان به داعش-ه‌وه.
هه‌موو مێردمنداڵه‌كان جگه له یه‌كێكیان، هەموویان گوتویانه ئه‌وان دانیان ناوه به‌و تۆمه‌ته‌ى له‌سه‌رى زیندانیكراون، به ناچارى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه بوه‌ستێت، یه‌كێك له‌وانه كه ته‌مه‌نى ١٦ ساڵ بووە گوتویه‌تى، ئه‌و دانى به‌وه‌ناوه كه بووه به داعش بۆ ماوه‌ى ١٦ رۆژ،"به‌ڵام من له‌راستیدا هه‌رگیز نه‌بووم به داعش، گوتم ١٦رۆژ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه بوه‌ستێت".
یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان كه ته‌مه‌نى ١٤ ساڵ بووە، گوتویه‌تى كاتێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان، ره‌تیكردووه‌ته كه په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌بووبێت، بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه، دواتر ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌که‌دا داوه، كه پێى گوتراوه تۆ بۆ ماوەی سێ مانگ كارت له‌گه‌ڵ داعش كردووه.
هه‌موو مێردمنداڵه‌كان گوتویانه رێگه‌یان پێ‌نادرێت ده‌قى دانپێدانانه‌كانیان بخوێننه‌وه له دۆسیه‌كانیان كه لاى ئاسایشن، ناچاركراون به واژۆكردنى، پێنج له‌وانه باسیان له‌وه‌كردووه كه دادوه‌رى لێكۆڵێنه‌وه‌یان ئاگاداركردووه كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به تۆمه‌ته‌كاندا ناوه، به‌ڵام گیراوه‌كان لاى ئاسایش لانه‌براون.
هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت، ساڵى ٢٠١٦ و ٢٠١٧ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنیدا به دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، به‌ڵام تا ئێستا لێپرسینه‌وه نه‌كراوه.